حكومه‌ت نازانێت كه‌س پشوو ده‌بێت‌و به ((له‌وانه‌یه)) ئیش ده‌كات
یه‌کشه‌ممه-18-ئازار(مانگی 3)-2012
فه‌وزای پشووی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یه‌كی كۆنه‌و به‌شێك له پشووه‌كان جێگیر نین و هه‌ر ساڵێك به‌جۆرێك دیاری ده‌كرێن. پشووی نه‌ورۆز وه‌كو ساڵانی پێشتر به بڕیارێك دیاری ده‌كرێت كه چه‌ند رۆژه‌و كام له رۆژه‌كان ده‌گرێته‌وه. نیشانه‌یه‌كی ئه‌و فه‌وزایه‌ش ئه‌وه‌یه درێژیی پشووه‌كه به ((ده‌نگۆ)) باس ده‌كرێت به‌ڵام سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به ((له‌وانه‌یه)) وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه سێ رۆژ بێت‌و ئه‌و سێ رۆژه 19 و 20 و 21 ((یان)) 20 و 21 و 22 بن. سه‌باره‌ت به پشووی دوو ڕۆژی 28 و 29 ش كه ڕێكه‌وتی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بین له به‌غدا زانینی ئه‌وه زه‌حمه‌ته بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چونكه له‌وانه‌یه پشووه‌كه سه‌رتاسه‌ری بێت‌و له‌وانه‌یه كوردستان نه‌گرێته‌وه چونكه لوتكه‌كه له به‌غدا ده‌گیرێت.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2012-03-18-043.html