مۆسیقای نه‌هزه‌و مه‌ولوودی كۆمه‌ڵ
فازڵ قه‌ره‌داغی
چوارشه‌ممه-15-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2014
كاتی خۆی له بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئیسلامی (نه‌هزه) یه‌كێك بووم له سێ كه‌س كه ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه له مه‌سه‌له‌ی مۆسیقامان به‌سه‌ر درا كه دروسته یان نا، ئه‌و كاته‌ش خۆم به سه‌له‌فی ده‌زانی‌و ئه‌هلی قوتابخانه‌ی فه‌رمووده بووم. ئێمه زانیارییه‌كانمان كۆكرده‌وه‌و بێئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجام زانیارییه‌كانمان پێشكه‌ش كرد. به‌هه‌ر حاڵ ڕاپه‌ڕین له ئیزگه‌كه‌ی مۆسیقای به‌كارنه‌ده‌هێنا. وابزانم دواتریش بوو هه‌ستم به‌وه كرد كه قه‌ده‌غه‌كردنی مۆسیقا زیاتر موجامه‌له‌ی سه‌له‌فییه‌كان بوو بۆ ڕاكێشانیان. بڕواش ناكه‌م ئه‌وه له‌و ڕووه‌وه سوودی هه‌بووبێت چونكه بۆ ڕاكێشانی سه‌له‌فییه‌كان حه‌رامكردنی مۆسیقا به‌ته‌نها به‌س نییه. ئه‌وان داواكارییه‌كانیان له‌وه زۆرترن، به‌كارێكی باشیشی نازانم بته‌وێ كه‌سانێكی زۆرتر بۆ حزبه‌كه‌ت ڕابكێشیت بێئه‌وه‌ی بیر له نانه‌وه‌ی كێشه‌ی فیكری له‌و حزبه بكه‌یته‌وه. جارێكی تر به‌هه‌ر حاڵ ڕاپه‌ڕین له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه یه‌كی گرت‌و له ماوه كورته‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی مۆسیقا هه‌بوو، دواتریش‌و له‌كاتی كۆمه‌ڵ، كه به‌شی هه‌ر گه‌وره‌ی نه‌هزه به‌شداریی له دروستكردنی كرد، مۆسیقا به‌رده‌وام بوو.
ئێستاش كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری داوه ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ره‌وه نه‌گێڕێت هه‌مان كاره‌كه‌ی نه‌هزه ده‌كات ئه‌ویش، ئه‌مجاره‌ش به‌پێی بۆچوونی خۆم، بۆ ڕاكێشان یان هێشتنه‌وه‌ی سه‌له‌فییه‌كان یان به‌شێكی سه‌له‌فییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ. ئه‌وه‌ی خراپتره له‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌یه له‌كاتێك بڕیاره‌كه‌ی نه‌هزه وشیارانه نه‌بوو بڕیاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ نه‌ك ته‌نها وشیارانه نییه به‌ڵكو جێگه‌ی مه‌ترسییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی نه‌هزه بۆ خوازبێنی كردنی دڵی سه‌له‌فییه‌كان بڕیارێكی پاش دیراسه‌كردن بوو به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ كه‌متر بۆ سه‌له‌فییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌له‌َ كه ئومێد نییه بچنه ناو كۆمه‌ڵ‌و زۆرتر بۆ سه‌له‌فییه‌كانی ناوه‌وه‌یه، كێشه‌كه‌ش دوانن: یه‌كه‌میان ڕه‌وتێكی سه‌له‌فیی توندی ناو كۆمه‌ڵ هه‌یه پێویستی به مه‌راییكردنه، مه‌راییكردنیش واته ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕه‌وته به‌هێزه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌بێت سبه‌ینێ كێشه بۆ ئه‌و حزبه دروست ده‌كات‌و دوور نییه له‌تیشی نه‌كات، دووه‌میش ئه‌وه‌یه بڕیاره‌كه له سه‌پێنراو ده‌چێت، واته به‌هێزیی ئه‌و ڕه‌وته له‌وه‌ش گه‌وره‌تره.
ئه‌نجامی بڕیاره‌كه‌ی نه‌هزه هیچی خراپی لێنه‌كه‌وته‌وه چونكه نه‌هزه نه‌یتوانی ئه‌و سه‌له‌فییانه رابكێشێت كه ئه‌سڵه‌ن كه‌سیان به‌دڵ نییه، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه نه‌هزه دوای ماوه‌یه‌ك وه‌كو حزبێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌مایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه بۆ كۆمه‌ڵ گه‌وره‌تره چونكه ره‌وته سه‌له‌فییه‌كه وجوودی هه‌یه، بڕیاریش ده‌سه‌پێنێت، بۆیه یان ئه‌وه‌یه له‌و فیكر سه‌پاندنه به‌رده‌وام ده‌بێت، یانیش جیا ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ڕه‌نگه هیچیان نه‌بێت‌و باره‌كه به‌جۆرێكی تر بگۆڕێت‌و كۆمه‌ڵ ئه‌و جۆره شتانه بكات كه ئێستا به‌ناچاری به بیدعه‌یان ده‌زانێت‌و ئه‌و كاته وه‌ك چۆن نه‌هزه مۆسیقای لێنده‌دا‌و دوایی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون‌و دواتر له‌ناو كۆمه‌ڵ مۆسیقای قبووڵ كرد وه‌هاش كۆمه‌ڵ ئاهه‌نگی مه‌ولوود له‌دواڕۆژ قبووڵ بكات‌و به‌م جۆره دوایی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت شتێكی تووشی خۆی كردبوو كه پێویستی نه‌ده‌كرد بیكات.
به‌ڵام ئایا مه‌سه‌له ته‌نها مۆسیقا‌و مه‌ولووده؟ نه‌خێر! شتی تر هه‌ن كه به‌زمێكی زۆریان له‌سه‌ر ده‌كرێت‌و دوایی قبووڵ ده‌كرێن، به‌ڵام كه‌ی؟ كاتێك مرۆڤ وه‌زعی له‌خۆی تێكدا‌و خۆی به شتی لاوه‌كییه‌وه یان به‌و شته‌ی كاتی نه‌هاتووه سه‌رقاڵ كرد.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2014-01-15-072.html