گرنگیی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ بۆ حزبی ئیسلامی
فازڵ قه‌ره‌داغی
هه‌ینی-08-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2013
له باسی كۆتایی هێنان به هه‌فته‌نامه‌ی به‌یان ڕووی قسه‌كانم ده‌كه‌مه حزبه ئیسلامییه‌كان‌و سه‌ركرده‌كانی.
عه‌لمانییه‌كانی كوردستان له‌دواوه‌ی جیهانه‌وه‌ن، ئیسلامییه‌كانیش له‌دواوه‌ی عه‌لمانییه‌كانن. ئیسلامییه‌كان باش ده‌زانن راگه‌یاندن چ ده‌ورێكی هه‌بووه له ناشیرینكردنیان، به‌ڵام هێشتا به كه‌مبایه‌خه‌وه ته‌ماشای راگه‌یاندن ده‌كه‌ن. كێشه‌یه‌كی حزبه ئیسلامییه‌كانیش ئه‌وه‌یه راگه‌یاندنی به‌رهه‌مدار لای حزب ئه‌و راگه‌یاندنه‌یه كه راسته‌وخۆ سوود به حزب ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش كورتبینییه چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی حزبی ئیسلامی كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره له‌ده‌وری خۆی پێویستی به‌وه‌یه كاری خراپی راگه‌یاندنی دژ به ئیسلامییه‌كان‌و پرۆژه‌ی به‌تاڵ بكاته‌وه. ئامانجێكیش له‌وه دوورتر كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره له‌ده‌وری پرۆژه‌ی ئیسلامی، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ریش قبووڵی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی بكات راسته‌وخۆ ده‌بێته جه‌ماوه‌ری حزبه ئیسلامییه‌كان، راگه‌یاندنیش بۆ ئه‌و قبووڵكردنه ده‌ورێكی گه‌وره ده‌بینێت. راگه‌یاندن به‌لای كه‌مه‌وه ده‌توانێت ئه‌و هه‌سته لای جه‌ماوه‌ر دروست بكات كه ئیسلامییه‌كان نامۆ نین‌و چیتر به‌حه‌زه‌ره‌وه ته‌ماشای ئیسلامییه‌كان نه‌كات.
سه‌ركرده‌ی به‌توانا ئه‌وه نییه كه گوێ بۆ هه‌موو پێشنیاره‌كان ده‌گرێت، ئه‌مه‌یان سه‌كرده‌یه‌كی ئاساییه. سه‌ركرده‌ی به‌توانا ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆی كێشه‌كان ده‌بێنێت‌و خۆی ده‌ڕوانێته دواڕۆژ‌و له‌وه‌وه خۆی داوای پێشنیار ده‌كات، خۆشی پێشنیار ده‌كات. سه‌ركرده‌ی سه‌ركه‌وتوو پێش زه‌مه‌نی خۆی ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش له كوردستان ده‌گمه‌نه چونكه له‌وه ناچێت سه‌ركرده‌كان به ئیسلامی‌و عه‌لمانییه‌وه له سه‌رده‌می خۆشیان بژین. سه‌ركرده‌كان له سه‌رده‌م به‌جێماون‌و به‌خۆیان نازانن.
ئه‌ركی سه‌ركرده ئیسلامییه‌كان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یه: چۆن جه‌ماوه‌ر له‌ده‌وری حاڵه‌تی ئیسلامی كۆبكه‌ینه‌وه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ش بریتی بێت له نواندنی هه‌ڵوێستی گه‌وره ئه‌و كاته حزبی ئیسلامی ده‌بێته حزبێكی سیاسی وه‌كو ئه‌وانی تر، جه‌ماوه‌ری له‌و جۆره‌ش جه‌ماوه‌رێكی كاتییه. كه‌واته ئه‌وه وه‌ڵام نییه. وه‌ڵامی ته‌واو ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ر قه‌ناعه‌ت به پرۆژه‌ی ئیسلامی بكات، به‌ڵام چۆن قه‌ناعه‌ی پێ بكرێت له‌و كاته‌ی راگه‌یاندنێك هه‌یه بۆ ناشیرینكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه، راگه‌یاندنێكی ئیسلامیش هه‌یه له‌ناو ده‌زگا ئیعلامییه‌كان قه‌تیس كراوه‌و ته‌نها كارێك به گرنگ ده‌زانرێت كه سه‌ر به حزب بێت؟ به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانی حزب چه‌ندن؟ ئه‌وانه‌ش كه موتابه‌عه‌ی راگه‌یاندنی حزب ده‌كه‌ن چه‌ندن؟
كه‌واته داخستنی كه‌ناڵێكی خاوه‌ن ئاڕاسته‌ی ئیسلامی ته‌نها شكستی راگه‌یاندنی ناحزبی نییه به‌ڵكو شكستی حزبی ئیسلامیشه كه ناتوانێت سوود له تواناكان وه‌ربگرێت، شكستی عه‌قڵیه‌تی سه‌ركرده ئیسلامییه‌كانیشه، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی وا ده‌زانێت به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی حاڵه‌تی ئیسلامی ته‌نها له‌ڕێگه‌ی حزبه‌وه ده‌بێت. لێیان بپرسی ده‌ڵێن وا بیر ناكه‌ینه‌وه به‌ڵام هه‌موویان یان زۆربه‌یان وا ڕه‌فتار ده‌كه‌ن.
له دواژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی به‌یان: ژماره 58 له 5/11/2013 بڵاوبۆته‌وه
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2013-11-08-071.html