عربي

ENGLISH

Kurdish Fonts

 Ali-Web  Ali-K-Alwand  Ali-K-Sahifa  Unikurd

  پێڕستی بابه‌تی خاوه‌نی پێگه‌ ‌ ‌‌

 HOME


 
چاپی بكه‌-Print

    

ئه‌ی ڕه‌قیب دوو هه‌زار ساڵ له‌ مێژووی كوردستان ده‌سڕێته‌وه‌

   
   
 

ئه‌ی ڕه‌قیب دوو هه‌زار ساڵ له‌ مێژووی كوردستان ده‌سڕێته‌وه‌  
فازڵ قه‌ره‌داغی 
چوارشه‌ممه‌-06-تشرینی دووه‌‌م(مانگی 11)-2013  
ئه‌و كاته‌ی دڵدار ئه‌و شیعره‌ی نووسی كورد زیاتر ناوی میدیای بیستبوو، ئه‌گه‌ر قبووڵكردنی هه‌ڵه‌ی مێژووییش بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ قبووڵه‌ چۆن هه‌مان هه‌ڵه‌ له‌ هه‌زاری سێیه‌م قبووڵ بكه‌ین؟
دڵدار وتبووی ئێمه‌ی ڕۆڵه‌ی میدیاو كه‌یخوسره‌وین. جگه‌ له‌ هه‌ڵه‌ی ناوی كه‌یخوسره‌ ئه‌و ڕاستییه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و پادشایه‌‌و ده‌وڵه‌تی میدیا كه‌ دروست ببوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زاین. مێژووی ئه‌و گه‌لانه‌ش كه‌ له‌ كوردستان ژیابوون ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ دوو هه‌زار ساڵ پێش دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌. ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌ هێشتا مابوون یان پاشماوه‌كانیان هێشتا مابوو له‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی میدیا دامه‌زرا وه‌ك لوللوییه‌كان‌و گوتییه‌كان‌و خوررییه‌كان.. تاد به‌شێك بوون له‌ پێكهاته‌ی ئه‌و گه‌له‌ی ئێستا پێی ده‌وترێت كورد. تێكه‌ڵبوونی ماده‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌لانه‌، گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی هێنایه‌ بوون كه‌ به‌درێژایی كات گه‌لی كوردی دروست كرد. ئه‌گه‌رچیش زمانی ئه‌و گه‌لانه‌‌و زمانی ماده‌كان جیاواز بوون له‌ زمانی ئه‌مڕۆی كورد به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ پێكه‌وه‌ باپیری كوردن، باسكردنی میدیاش سڕینه‌وه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار ساڵه‌ له‌ مێژووی كوردستان.
تێبنییه‌ك بۆ دێڕی دینمانه‌ ئاینمان هه‌ر كوردستان: ئه‌و كاته‌ی دڵدار ئه‌و رسته‌ی نووسیبوو قسه‌ی له‌و جۆره‌ له‌ناو كورد باو بوو و واتای كوفری نه‌ده‌دا وه‌ك چۆن خه‌ڵكی ساده‌ هه‌بوون ده‌یانوت: خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ده‌په‌رستین، مه‌به‌ستیشیان له‌ په‌رستنی پێغه‌مبه‌ر نه‌بوو، به‌ڵام ناكرێت بۆ ئه‌مڕۆ كه‌ زیاتر له‌جاران ته‌عبیری ورد به‌كارده‌هێنرێن هه‌روه‌كو جاران قسه‌ بكه‌ین‌و وشه‌ی په‌رستن به‌واتای شوێنكه‌وتن به‌كاربهێنین، به‌هه‌مان شێوه‌ش ناكرێت بۆ ئه‌مڕۆ هه‌مان وشه‌ی ئاین به‌و واتا فراوانه‌‌و به‌هه‌مان مه‌به‌ستی جاران به‌كاربهێنین‌و به‌م جۆره‌ له‌لایه‌ك قسه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ بكه‌ین‌و له‌لایه‌ك بابه‌تێكی ئاینی بورووژێنین كه‌ جگه‌ له‌ زیان‌و ناكۆكی له‌ناو كورد هیچی تر نابه‌خشێت.
كه‌واته‌ ئه‌وه‌ چ كوفرێكه‌ ده‌یكه‌ین ئه‌گه‌ر رسته‌ی: (ئێمه‌ رۆڵه‌ی میدیا‌و كه‌یخوسره‌وین) یان رسته‌ی (دینمانه‌ ئاینمان هه‌ر كوردستان) بگۆڕین؟

------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2013-11-06-070.html