گۆڕان‌و په‌كه‌كه‌و میسر‌و ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ خود
فازڵ قه‌ره‌داغی
سێشه‌ممه-20-ئاب(مانگی 8)-2013
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی میسر‌و كوشتاری خۆپیشانده‌ران به‌ئاسانی له هه‌ڵوێستی هه‌ر یه‌ك له لایه‌نه‌كانی كوردستان، جگه له گۆڕان، تێده‌گه‌ین. ده‌زانین پاڵنه‌ری هه‌ڵوێستی ئیسلامییه‌كان چییه كه هاوسۆزییه بۆ هاوبیری خۆیان. هه‌ڵوێستی پارتی‌و یه‌كێتیش ئاشكرایه كه ئه‌وان وه‌ك ده‌سه‌ڵات ناحه‌زن به خۆپیشاندان‌و ئیسلامییه‌كان به یه‌كێك له مونافسه‌كانیان ده‌زانن‌و وه‌ك فیكریش ناكۆكن به فیكری ئیسلامی.
هه‌ڵوێستی ئه‌وانه‌ی تریش كه ئیسلامی نین دیاره كه كه‌مێكیان نه‌بێت یان كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی ته‌واو ده‌نوێنن، كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك كه ده‌بووه هات‌و هاوار ئه‌گه‌ر بكوژه‌كانی میسر ئیسلامی بوونایه، یانیش پشتگیرییه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی كوده‌تاچییه‌كان.
ئه‌وه‌ی كه ناتوانین لێی تێبگه‌ین هه‌ڵوێستی گۆڕانه كه جگه له ساردوسڕی به‌رامبه‌ر به كوده‌تاكه‌و به‌رامبه‌ر به كوشتاره‌كه هه‌واڵه‌كانی به‌جۆرێك دارێژراون كه تاوانبار‌و قوربانی یه‌كسان به‌یه‌كتر ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌و هه‌ڵوێسته‌ی گۆڕان سه‌رمان بسوڕمێت پێویسته به هه‌ڵوێستی په‌كه‌كه‌و حزبه نزیكه‌كانی به‌راوردی بكه‌ین.
په‌كه‌كه به‌ئاشكرایی دژی كوده‌تاكه‌ی 3 ی ته‌ممووزی وه‌زیری به‌رگریی میسر‌و حزبه‌كانی نه‌یاری مورسیی بوو و به كوده‌تا ناوی برد، له‌دوای خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی مورسی‌و قه‌سابخانه‌كانی دژ به‌وان (به‌ده‌په)، كه له په‌كه‌كه‌وه نزیكه، ئه‌و ڕووداوانه‌ی به قه‌تلوعام ناوبرد.
ئه‌وه‌ی كه ناتوانین لێی تێبگه‌ین هه‌ڵوێستی گۆڕانه كه جگه له ساردوسڕی به‌رامبه‌ر به كوده‌تاكه‌و به‌رامبه‌ر به كوشتاره‌كه هه‌واڵه‌كانی به‌جۆرێك دارێژراون كه تاوانبار‌و قوربانی یه‌كسان به‌یه‌كتر ده‌كه‌ن |
هه‌ڵوێستی ئه‌و دوو لایه‌نه ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ خود پیشان ده‌دات؛ راستگۆییه چونكه هه‌ردوو لایه‌ن دژ به كوده‌تان‌و ده‌زانن كوده‌تا سه‌ربازییه‌كانی توركیا چه‌ند زیانی به كورد گه‌یاندبوو، ئه‌وه‌ش جگه له زیانه دیاره‌كه‌یان له‌سه‌ر دیموكراسی‌و ژیانی سیاسی به‌گشتی. خاڵی راستگۆییه‌كه‌ش له‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر تۆ له كوده‌تا بترسی پێویسته دژی بوه‌ستی ئه‌گه‌رچیش هاوبیری ئه‌و حزبه نه‌بی كه كوده‌تاكه‌ی له‌دژ كرابوو.
گرنگترین هۆكاریش بۆ ئه‌وه‌ی دژی كوده‌تاكه بین رێگرتنه له ئه‌نجامدانی كوده‌تا لای خۆمان. بزانه چۆن سه‌رۆكی نوێی ڤه‌نزوێلا نه‌ك ته‌نها دژی كوده‌تاكه بوو به‌ڵكو داواشی كرد سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌و وڵاته ئه‌زموونێكی هاوشێوه‌ی هه‌بوو كاتێك سوپا كوده‌تای به‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشوو، چاڤێز، ئه‌نجامدابوو و سه‌رۆكه‌كه‌ی فڕاندبوو و به‌هۆی فشاری لایه‌نگرانییه‌وه ناچاربوو بیگه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌و وڵاته نه‌ك ته‌نها ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاتبوو به‌ڵكو له‌وه‌ش ده‌ترسێت جارێكی تر كوده‌تا ئه‌نجام بدرێت بۆیه به‌پێویستی ده‌زانێت دژ به كوده‌تاكه‌ی میسر بوه‌ستێته‌وه.
له كوردستانیش ده‌بوایه گۆڕان یه‌كه‌م كه‌س دژی كوده‌تاكه بووایه چونكه گۆڕان ده‌زانێت له‌و كاته‌ی كوده‌تاكه‌ی په‌رله‌مان له 30ی حوزه‌یران ئه‌نجام درا نه‌یاره‌كانی مورسی به‌هاندانی وه‌زیری به‌رگری گردبوونه‌وه‌یان بۆ لابردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو ئه‌نجام دا‌و ئه‌مه بووه سه‌ره‌تای كوده‌تاكه كه چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا. ده‌بوایه گۆڕان ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو بووایه كه پارتی‌و یه‌كێتی ده‌توانن هه‌مان كار بكه‌ن.
با به خه‌یاڵیش بیر له‌و سیناریۆیه بكه‌ینه‌وه: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست ده‌هێنێت‌و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان هی ئه‌و ده‌بن، سه‌رۆكی هه‌رێمیش گۆڕان ده‌بێت، پارتی‌و یه‌كێتیش ئه‌ندامه‌كانی خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یكه‌نه خۆپیشاندانی به‌رده‌وام، به‌وه‌ش ناوه‌ستن‌و ئه‌و سامانه زۆره‌ی كۆیانكردبووه‌وه به‌كارده‌هێنن بۆ به‌كرێگرتنی به‌ڵته‌جییه‌كان‌و به‌خۆیان‌و به‌وان ده‌كه‌ونه سووتاندنی باره‌گاكانی گۆڕان، هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایشیش به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌جێناهێنن‌و چاوپۆشی له‌و كارانه‌و له به‌ڵته‌جییه‌كان ده‌پۆشن، له‌ولاشه‌وه چه‌ند وڵاتێكی ده‌ره‌وه پشتگیریی پارتی‌و یه‌كێتی ده‌كه‌ن، كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و دوانه‌ش به‌رده‌وام درۆ بۆ گۆڕان هه‌ڵده‌به‌ستن‌و خه‌ڵكیان لێ هان ده‌ده‌ن.. به‌كورتی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌وڵ بۆ فه‌شه‌لپێهێنانی حوكمی گۆڕان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم، كه سه‌ر به گۆڕانه، ده‌ده‌ن‌و پاشان ده‌ڵێن گۆڕان فه‌شه‌لی هێناوه، له سه‌عاتی سفریش له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه ڕێكده‌كه‌ون بۆ راگه‌یاندنی لادانی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، كه‌ناڵه‌كانیشیان داده‌خه‌ن‌و ده‌ستده‌كه‌ن به ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانیان، كاتێكیش گۆڕان ده‌ست ده‌داته خۆپیشاندان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت كه به هه‌ڵبژاردن هاتبوو ئه‌وان ده‌كه‌ونه ته‌قه‌كردن لێیان‌و به سه‌دانیان لێ ده‌كوژن.
كه‌واته بۆچی پێویسته گۆڕان‌و هه‌ر لایه‌نێكی تری غه‌یری ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها‌و له‌وان زیاتر رۆشنبیران به‌توندی دژی كوده‌تاكه‌ی میسر بن؟ چونكه ریسواكردنی كوده‌تا له میسر په‌روه‌رده‌كردنی كورده بۆ ریسواكردن‌و قبووڵنه‌كردنی كوده‌تا له كوردستان |
ئه‌وه‌ی له كوردستان ڕوو ده‌دات كتومت ئه‌و سیناریۆیه نییه به‌ڵام زۆریش لێوه‌ی نزیك ده‌بێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده پارتی‌و یه‌كێتی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان له‌ده‌ست بچێت‌و سه‌رۆك له‌وان نه‌بێت كوردستان ده‌كه‌نه پارچه‌یه‌ك ئاگر‌و ره‌نگه چاوه‌ڕێی كوده‌تای سه‌ربازیش نه‌كه‌ن.
كه‌واته بۆچی پێویسته گۆڕان‌و هه‌ر لایه‌نێكی تری غه‌یری ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها‌و له‌وان زیاتر رۆشنبیران به‌توندی دژی كوده‌تاكه‌ی میسر بن؟ چونكه ریسواكردنی كوده‌تا له میسر په‌روه‌رده‌كردنی كورده بۆ ریسواكردن‌و قبووڵنه‌كردنی كوده‌تا له كوردستان. پێویسته هه‌موو حزبه‌كان‌و هه‌موو رۆشنبیران مه‌ناعه‌تێكی گه‌وره بۆ كورد له‌دژی كوده‌تا دروست بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به په‌روه‌رده‌كردنی له‌سه‌ر ئه‌وه، په‌روه‌رده‌كردنیش ته‌نها به قسه نابێت به‌ڵكو به هه‌ڵوێست نواندن‌و قۆزتنه‌وه‌ی رووداوه جیهانییه‌كان بۆ پیشاندانی ڕووی ناشیرینی كوده‌تا.
ئه‌ی بۆچی هه‌ڵوێستی گۆڕان به‌م جۆره‌یه؟ ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رك به گرنگیی ئه‌و مه‌ناعه‌ت دروستكردنه ناكات؟ ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی شه‌رعیه‌ت له میسر ئیسلامییه‌كان بوو و ئه‌گه‌ر بایه‌خیان پێ بدات كورد له‌گه‌ڵیان هاوسۆز ده‌بن‌و جه‌ماوه‌ری ئیسلامییه‌كانی كوردستان زۆر ده‌بێت؟ ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوده‌تا به‌و شێوه‌یه‌ی میسر لای گۆڕان ڕه‌وایه‌و رێگایه‌كی حوكم گرتنه ده‌ست؟ ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕان خۆی بیر له كوده‌تایه‌ك به‌شێوه‌ی ئه‌وه‌ی میسر ده‌كاته‌وه؟
بۆ خۆم نازانم كامیانه، ناشزانم یه‌كێكه له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه یان شتێكی تره بیرم لێ نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێی دڵنیام ئه‌وه‌یه كه به‌پێی وتاری گۆڕان‌و به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی ڕاده‌گه‌یه‌نێت ده‌بوایه زۆر به توندی دژی كوده‌تاكه بوایه به‌لای كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وتاری خۆی ناڕێك نه‌بێت‌و به‌لای زۆریشه‌وه بۆ ئاماده‌كردنی خه‌ڵك بۆ قبووڵنه‌كردنی هه‌ر كوده‌تایه‌كی دواڕۆژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ و ئاشكراكردنی رووی ڕاسته‌قینه هه‌ر خۆپیشاندانێكی ده‌سه‌ڵاتی دۆڕاو له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هه‌ڵوێسته‌كان ته‌نها هه‌ڵوێست‌و تۆمارێك بۆ مێژوو نین به‌ڵكو له‌وه گرنگترن، هه‌ڵوێسته‌كان په‌روه‌رده‌كردنی میلله‌تن‌و دروستكردنی وشیارییه‌كی سیاسین بۆ ئه‌و میلله‌ته.
له هه‌فته‌نامه‌ی به‌یان، ژماره 48 له 20/8/2013، لاپه‌ڕه 12 بڵاوبۆته‌وه
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2013-08-20-068.html