یه‌ك سه‌رۆك‌و 111 په‌رله‌مانتار
فازڵ قه‌ره‌داغی
هه‌ینی-28-حوزه‌یران(مانگی 6)-2013
ئه‌گه‌ر بیرمان مابێت، زۆربه‌شمان بیری نه‌ماوه، جۆرج بوشی بچووك ساڵی 2000 سه‌ركه‌وتنێكی گوماناویی ده‌ستكه‌وت. گومانه‌كه له ده‌نگه‌كانی ویلایه‌تی ڤیرجینیا بوو، به‌ڵام له‌كۆتایی (ئال گۆر)ی جێگری كلنتۆن‌و پاڵێوراوی پارتی دیموكرات كۆڵی دا‌و بوش بووه سه‌رۆك، باقی به‌سه‌رهاته‌كه‌شی هێنانی كاره‌سات به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا‌و ئه‌فغانستان‌و عیراق.
یه‌كێك له ڕێگه‌كانی ساخته‌كاری به گوزه‌ری فۆرمی زه‌ردی 111 ڕۆیشت |
ئه‌و گومانه‌ش كه له سه‌ركه‌وتنی سه‌ركه‌وتنی بارزانی هه‌یه گه‌وره‌تره چونكه ئه‌وه ویلایه‌تێك نییه له په‌نجا ویلایه‌ت (ڤیرجینیا 13 ده‌نگی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه له كۆی 538 ده‌نگ واته كه‌متر له دوو و نیو له سه‌د) به‌ڵكو ئه‌وه دوو پارێزگا له سێ پارێزگایه كه وه‌كو ساخته‌كاری وه‌كو ڕه‌هێڵه باری.
یه‌كێك له ڕێگه‌كانی ساخته‌كاری به گوزه‌ری فۆرمی زه‌ردی 111 ڕۆیشت. ئه‌و فۆرمه، بۆ مێژوو ده‌یڵێین چونكه له‌بیرچۆته‌وه، فۆرمێكه كۆمسیۆن، كه سه‌لماندبووی بێلایه‌ن نه‌بوو، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كردبوو كه ناویان له تۆماره‌كانی ده‌نگده‌ران نه‌بوو. له كۆتایی رۆژی ده‌نگدانیش، به‌تایبه‌ت له‌و سه‌عاته‌ی كۆمسیۆن بۆ كاته‌كه‌ی زیاد كرد، ڕه‌شه‌بای 111 هه‌ڵیكرد‌و هه‌موو ئه‌و كارتانه‌ی برد كه به زیاده بۆ بنكه‌كان ڕۆشتبوون (نزیكه‌ی 15% كارته ئه‌سڵییه‌كان)و ئه‌وانه‌ی به به‌تاڵی مابوونه‌وه به‌هۆی نه‌چوونی خه‌ڵكێكی زۆر بۆ ده‌نگدان، سنووقی ئاماده‌ش كه خرایه جێگه‌ی سنووقی پڕ‌و كارتی ئاماده كه سنووقه‌كانیان پێ پڕ كران پێویستیان به فۆرمه‌كه نه‌بوو.
سوپاسیش بۆ فۆرمه‌كه‌و هۆكاره هاوڕێكانی كه وایان كرد دهۆك‌و هه‌ولێر ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره‌تری به‌شداریكردن به‌خۆیانه‌وه ببینن. له دهۆك 85%ی هاووڵاتییان به‌شدارییان كردبوو، له هه‌ولێر 80% به‌ڵام سلێمانی كه له‌و دوانه زیاتر سه‌رقاڵی سیاسه‌ته‌و زیاتر له‌وان خرۆشابوو ڕێژه‌كه ته‌نها 75% بوو.. به‌ڵام كێ باوه‌ڕ به‌وه ده‌كات؟
له دهۆك 85%ی هاووڵاتییان به‌شدارییان كردبوو، له هه‌ولێر 80% به‌ڵام سلێمانی كه له‌و دوانه زیاتر سه‌رقاڵی سیاسه‌ته‌و زیاتر له‌وان خرۆشابوو ڕێژه‌كه ته‌نها 75% بوو.. به‌ڵام كێ باوه‌ڕ به‌وه ده‌كات؟ |
خراپییه‌كه خرایه سه‌ر سلێمانی كه به‌شدارییه‌كه‌یان لاوازتر بوو و ڕێژه‌كان كرانه حه‌كه‌م به‌سه‌ر ئه‌نجام به‌ڵام وه‌ك نالی وتبووی خه‌تای ئه‌و كه‌سه خۆیه‌تی نه‌ك ئاینه‌كه (ئاوێنه‌كه):
هه‌ر كه‌سێ نوقصانی ڕووی باوێته سه‌ر ڕووی ئاینه
شاهیدی هه‌رچه‌نده (رأی العین)ـه كێ باوه‌ڕ ده‌كات
ئه‌نجامیش ئه‌وه‌یه بارزانی به نزیكه‌ی 75%ی ده‌نگه‌كان ده‌رچوو، لیستی پارتی‌و یه‌كێتیش 59%ی ده‌نگه‌كانی ده‌ستكه‌وت.
ڕێكه‌وتێكی سه‌یر بوو كه فۆرمی زه‌ردی 111 كه یه‌كێك بوو له فریادڕه‌سه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی‌و به‌تایبه‌تی بارزانی هه‌مان ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانه، له‌وانه‌شه ڕێكه‌وت نه‌بێت‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ژماره‌یه بۆ ته‌به‌ڕوك بوو به ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، ڕه‌نگه هیچیان نه‌بێت‌و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قسه‌كان بكه‌ینه گه‌مه، نامه‌یه‌كی كۆمسیۆن بێت بۆ لیستی ده‌سه‌ڵات: ((بڕۆ و ئێمه له‌دواته‌وه‌ین)).
كه‌واته ئه‌مجاره ئاگامان له فۆرمێكی نوێ بێت، ژماره‌ش گرنگ نییه، به‌ڵام وادیاره ئه‌مجاره‌ش ڕه‌نگ هه‌ر زه‌رد بێت، ڕه‌نگه‌كه هێمایه‌و وشه‌ی نهێنییه.
له ڕۆژنامه‌ی به‌یان، ژماره، 41 له 25/6/2013، لاپه‌ڕه 12 بڵاوبۆته‌وه.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2013-06-28-066.html