كوردستان سێ گه‌مارۆی له‌سه‌ر بوو نه‌ك دووان
فازڵ قه‌ره‌داغی
شه‌ممه-22-حوزه‌یران(مانگی 6)-2013
كاتێك به‌عس مابوو دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ شاردنه‌وه‌ی بازرگانییه‌كه‌یان په‌نایان بۆ چه‌ند قسه‌یه‌ك ده‌برد كه یه‌كێكیان پاساو هێنانه‌وه بوو بۆ باری ئابووریی خراپی كوردستان له‌سایه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌وان. كورد ده‌یپرسی: خۆ ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتی خۆمانه‌و حكومه‌تی خۆمانه ئه‌ی بۆچی هه‌وڵ نه‌دراوه بۆ ئه‌هوه‌نكردنی بارودۆخه ئابوورییه خراپه‌كه؟ ئێمه ده‌مانپرسی: ئه‌ی پێش یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ساڵی 1992 چه‌ند فشه‌یه‌ك نه‌كران كه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان‌و حكومه‌تمان هه‌بن شتومه‌ك وه‌ك جاران هه‌رزان ده‌بن؟ ئه‌ی ئه‌كته‌ری ته‌مسیلییه‌كه نه‌یوتبوو فه‌رده‌یه‌ك شه‌كر وه‌كو جاران ده‌بێته‌وه به ده دینار؟ ئێمه ده‌مانپرسی‌و زۆربه‌مان ده‌یزانی كه ئه‌وه فشه‌یه‌كی پوخته چونكه ئه‌و جاران جارانی سه‌ددامی پێش گه‌مارۆ بوو كاتێك به‌شێكی خه‌ڵكی ده‌كوشت‌و به‌شه‌كه‌ی تری تێر ده‌كرد بۆیه كه‌لوپه‌له بنه‌ڕه‌تییه‌كانی به گران ده‌كڕی‌و به هه‌رزان ده‌یدایه‌وه به هاووڵاتییان، سه‌د په‌رله‌مانیش هه‌ڵبژێردرێن‌و سه‌د حكومه‌ت وه‌كو جووجه‌ڵه هه‌ڵبهێنرێن تا وڵات داهاتێكی باشی نه‌بێت هه‌زرانكردنی گرانی‌و قاتوقڕی شتێكه له چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییه‌كان مه‌حاڵتره. ئه‌وه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كاته‌ی گه‌مارۆی سه‌ر سه‌ددامیش مه‌حاڵ بوو به‌ڵام چی ده‌ڵێیت له‌و كاته‌وه‌و تا ئێستا كه ده‌كاته بیست‌ودوو ساڵ كوردستان به فشه به‌ڕێوه ده‌برێت.
ده‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردار‌و خه‌ریك بوو له‌جیاتی هه‌رزانی شه‌ڕی ناوخۆی پارتی‌و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان ڕووبدات. باش بوو ڕووی نه‌دا‌و دووانه‌كه پێكهاتن پێكه‌وه بیخۆن، ئیتر حكومه‌ت دامه‌زرا‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌فسانه‌كان بارودۆخی ئابووری تا ده‌هات به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆشت. ئینجا شه‌ڕی ناوخۆ ڕووی دا‌و داهاتی كوردستان درا به فیشه‌ك‌و نرا به‌یه‌كتر تا ئه‌مه‌ریكا وتی به‌سه ئیتر لێتانی قبووڵ ناكه‌م.
له‌كاتی ئه‌و شه‌ڕه‌و دواتریش دوو حزبه‌كه به‌رده‌وام ده‌یانوت عیراق گۆماری ئابووریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌سه‌ره به‌ڵام كوردستان دوو گه‌مارۆی له‌سه‌ره؛ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌مارۆیه‌كی تری سه‌ددام.
|
حكومه‌ت دامه‌زرا‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌فسانه‌كان بارودۆخی ئابووری تا ده‌هات به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆشت. ئینجا شه‌ڕی ناوخۆ ڕووی دا‌و داهاتی كوردستان درا به فیشه‌ك‌و نرا به‌یه‌كتر تا ئه‌مه‌ریكا وتی به‌سه ئیتر لێتانی قبووڵ ناكه‌م |
|
زاهیری قسه‌كه ڕاستییه‌كی بێ غه‌ل‌و غه‌شه، به‌ڵام ناواخنی ئه‌و قسه‌یه خڵته‌یه‌كی ڕاست‌و درۆ بوو. ئه‌وه‌ی باسیان نه‌ده‌كرد وه‌ڵامی پرسیارێك بوو كه نه‌ده‌كرا: ئه‌و شتانه چین كه به‌ر گه‌مارۆی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی كه‌وتبوون؟ به‌ش به حاڵی خۆم ته‌نها ئه‌و قسه گشتییه‌م ده‌بیست، قسه‌ی گشتیش باشترین حه‌شارگه‌ی تێكه‌ڵكردنی ڕاستی‌و درۆیه.
ئه‌وه‌ی بیزانم گه‌مارۆكه‌ی سه‌ددام به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی نه‌هێشتنی هێنانی ئامێر‌و پارچه‌كانی ئه‌و ئامێرانه‌و شتی له‌م جۆره بوو، نه سه‌ددامیش‌و نه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی تریش ڕازی نه‌ده‌بوو له باشترین وه‌زعی ئابووری ئامێر‌و كه‌لوپه‌لی وڵات بۆ شوێنێك بنێرن كه سوور ده‌زانن له‌وێوه به وڵاتێكی تر ده‌فرۆشرێن‌و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ وڵات پێویستن ببنه بابه‌تی بازرگانیی چاوچنۆكه‌كان. ئه‌مه وه‌زعی باش ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌و خراپییه‌ی ئه‌و كاته‌ی عیراق؟
ده‌سه‌ڵاتێكیش خۆی به كاتی بزانێت‌و كشانه‌وه‌ی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له كوردستان به به‌هارێكی كورت بزانێت چۆن ته‌ماشای شۆڤل‌و گه‌ڵابه ده‌كات؟ ئامێرێكن تا زوو بجووڵێن باشتره. ماڵكاولانه ده‌ستیشان گه‌یشته كه‌لوپه‌له زه‌به‌لاحه‌كانی به‌نداوی (بێخمه)ش كه حكومه‌تی مه‌ركه‌زی وایدانابوو بیكاته به‌رزترین به‌نداوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. كوڕانی خاك‌و میلله‌ت شوێنی به‌نداوه‌كه‌یان جوان پاككرده‌وه‌و چی‌یان بۆ برا بۆ ئێرانیان برد‌و بووه داستانێك له مێژوو حزب باس نه‌ده‌كرا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه كڕیاری ئه‌ودیو سنوور هه‌ر چاوه‌ڕێ بوو؛ دوای داستانی گه‌وره‌ی ئاودیوكردنی ئامێره‌كانی فه‌رمانگه‌كان بازرگانیی ئامێر‌و پارچه‌ی یه‌ده‌ك درێژه‌ی هه‌بوو. به‌ڵام هه‌ر ئامێر‌و پارچه‌ی یه‌ده‌ك بابه‌تی بارزگانی نه‌بوون. ئه‌گه‌ر ئێران هه‌وای هه‌ناسه‌ی بیویستایه بۆیان ده‌برد، ئه‌مه‌ش به چالاكییه‌كی ئابووریی ڕه‌وا ده‌زانرا، به‌ڵام بۆ سه‌ددام ڕه‌وا نه‌بوو نه‌وت‌و به‌نزین، بۆ نموونه، به نرخێكی نزیك له خۆڕایی بداته هاووڵاتییانی خۆی به‌ڵام كورد كۆیبكاته‌وه‌و بۆ ئێرانی بنێرێت. تۆ ئه‌گه‌ر نیلسۆن ماندێللا بی نه‌ك سه‌ددام ڕێگریت ده‌كرد له‌و وێرانكردنی ئابووری كه به‌بێ ئه‌وه وێران بوو.
كه‌لوپه‌له زه‌به‌لاحه‌كانی به‌نداوی (بێخمه)ش كه حكومه‌تی مه‌ركه‌زی وایدانابوو بیكاته به‌رزترین به‌نداوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. كوڕانی خاك‌و میلله‌ت شوێنی به‌نداوه‌كه‌یان جوان پاككرده‌وه‌و چی‌یان بۆ برا بۆ ئێرانیان برد‌و بووه داستانێك له مێژوو حزب باس نه‌ده‌كرا |
باسی نه‌وت‌و به‌نزینمان كرد. سه‌ددام به‌شێكی نه‌وت‌و به‌نزینی بۆ كوردستان ده‌نارد ئیتر به‌شه‌كه كه‌م بێت یان زۆر. ئایا سه‌ددام دڵنیا بوو سووته‌مه‌نی به ئێران نافرۆشرێن؟ نازانین، یان ڕاستتر نازانم، به‌ڵام بازرگانی لێزان ده‌زانێت كه بازرگانیی به‌قازانج مه‌رج نییه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت؛ ده‌كرێت له‌ناوه‌وه‌ی وڵات، بگره ده‌توانی حكومه‌ت بی‌و بازرگانی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی خۆت بكه‌ی؛ هه‌م قازانج‌و هه‌م ڕازیكردنی میلله‌ت.. بێگومان میلله‌تێكی بێئاگا‌و بێده‌نگ.
نه‌وه‌ی نوێ نازانێت وه‌زعی ئه‌و كاته چۆن بوو. نه‌وه‌ی نوێ ئه‌گه‌ر له ماڵی خۆی داوای لێ بكرێت یارمه‌تیی باوك بدات بۆ به‌تاڵكردنی به‌رمیله نه‌وت خۆی ده‌دزێته‌وه‌و جنێو به نه‌وته‌كه‌و به‌رمیله‌كانیش ده‌دات‌و ده‌ڵێت باوكم چوار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه‌و حه‌فتا سپلیتی له ماڵ داناوه‌و هێشتا ده‌ڵێت نه‌وت زه‌ڕووره. ڕاست ده‌كات به‌ڵام ئه‌و نه‌وه‌یه نازانێت كه باوكی له كاتی سێ گه‌مارۆكه به‌پێ ده‌چووه نزیكترین به‌نزینخانه‌و ده‌به‌یه‌كی پێنج لیتریی نه‌وتی ده‌كڕی‌و ده‌یوت به‌شی دوو ڕۆژمان ده‌كات خوا گه‌وره‌یه بۆ رۆژی سێیه‌م.
باوكی گێژوهێژ‌و بێده‌نگ‌و بێده‌سه‌ڵات ده‌یزانی ئه‌و نه‌وته‌ی به‌و ڕیسواییه ده‌یكڕی حزبێك له‌گه‌ڵی ده‌یكات كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕیزی یه‌كه‌می ده‌نگده‌رانی بۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی خوا بكات فریا بكه‌وێت‌و جارێكی تر ده‌نگ بداته‌وه به‌ڵكو حزب سه‌ربكه‌وێت‌و هه‌موو كورد به‌روبوومی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بخۆن. باوك ده‌یزانی یان نه‌یده‌زانی كه ئه‌و نه‌وته‌ی سه‌ددام ده‌ینارد لیتری به چاره‌كه دینارێكی سویسری بوو به‌ڵام حزب ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌گرت‌و دوایی به دوو دینار پێی ده‌فرۆشت. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێش له‌و ژمارانه تێبگات ده‌ڵێین كه باوكه گێژه‌كه‌ی خۆی ده‌به پێنج لیترییه‌كه‌ی به ده دینار ده‌كڕی كه ده‌یكرد ده یه‌كی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی مامناوه‌ند ئه‌گه‌ر كه‌متر نه‌بێت، واته سۆپای ماڵ كه فوڵ تایم ئیشی نه‌ده‌كرد پێویستی به پانزه ده‌به‌ی وابوو بۆ ئه‌وه‌ی له سنووری كوله‌مه‌رگی بمێنێته‌وه‌و ئه‌وه ده‌یكرده سه‌دوپه‌نجا دینار‌و به‌م جۆره سۆپاكه به‌ته‌نیا مووچه‌كه‌ی ته‌ختی زه‌وی ده‌كرد.
باوكی گێژوهێژ‌و بێده‌نگ‌و بێده‌سه‌ڵات ده‌یزانی ئه‌و نه‌وته‌ی به‌و ڕیسواییه ده‌یكڕی حزبێك له‌گه‌ڵی ده‌یكات كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕیزی یه‌كه‌می ده‌نگده‌رانی بۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی خوا بكات فریا بكه‌وێت‌و جارێكی تر ده‌نگ بداته‌وه به‌ڵكو حزب سه‌ربكه‌وێت‌و هه‌موو كورد به‌روبوومی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بخۆن |
ئیتر ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت زیاتر خه‌فه‌ت بخوات پێویسته باسی مامه‌ڵه‌ی ناشه‌ریفانه له‌گه‌ڵ به‌نزین‌و گاز بكات كه ناردنی به هه‌رزان له‌لایه‌ن سه‌ددامه‌وه‌و گرانكردنی له‌سه‌ر هاووڵاتییان له‌لایه‌ن كوڕانی به‌شه‌ره‌فی وڵات بووه هۆی گرانكردنی هێنانی كه‌لوپه‌لی له ده‌ره‌وه‌و له‌وه‌وه گرانكردنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه كه بێ ئه‌و گرانكردنه به‌هۆی به‌رزیی دۆلار له‌چاو دینار گران بوون. ئه‌مه‌ش بێگومان بێئه‌وه‌ی گومرگمان له‌بیر بچێت كه مه‌گه‌ر ته‌نها له‌و وڵاتانه‌ی كورد ئێستا گاڵته‌یان پێ ده‌كات ئه‌و گومرگه نه‌ك ته‌نها له سنوور وه‌رده‌گیرا به‌ڵكو له شارێكی كوردستانه‌وه بۆ شارێكی تر جارێكی تر وه‌رده‌گیرا.
ئه‌گه‌ر باسی قۆرخكردنی هێنانی كه‌لوپه‌لیش بكه‌ین، كه قۆرخكردنی له‌و جۆره واتای دانانی نرخه به‌حه‌زی خاوه‌نی ئیمتیاز و به‌م شێوه‌یه به‌شێكی تره له گه‌مارۆی كورد به‌سه‌ر كوردستان ئه‌وا چیرۆكه‌كه‌مان به‌م زوانه ته‌واو نابێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ماڵی غه‌سب ئاهی لێقه‌وماوانی به‌دواوه‌یه به‌شێكی ئه‌و ماڵه درا به جه‌نگی ناوخۆ، به‌ڵام دوو لاكه نه‌یانوت ئه‌وه تۆڵه‌ی خوایه به‌ڵكو هه‌ریه‌كێكان ده‌یوت تۆڵه‌ی ئاهی ئێوه له دوژمنه كورد غه‌دداره‌كه ده‌كه‌مه‌وه. بێگومان به‌شێكی تریش له‌و ماڵه درا به ئه‌ندامانی حزب بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه وانه‌ی پڕواتامان پێ بڵێن سه‌باره‌ت به زه‌ڕووره‌تی حزب بۆ ئه‌و قۆناغه ناسكه‌ی كوردستان.
ئای له‌و ڕۆژه‌ش كه بڕیاری نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك درا‌و ئای له‌و ڕۆشنبیره‌ی سه‌ر به حزب كاتێك به‌ڕاشكاوی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی حزب وتی ئه‌گه‌ر خۆراك به خه‌ڵك بدرێت كه‌س چه‌كمان بۆ هه‌ڵناگرێت.
كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مجاره خه‌م‌و خه‌فه‌ت به‌س بێت‌و بۆ ئه‌وه‌ی بۆ مێژووی تۆمار بكه‌ین‌و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاگادار بێت‌و بۆ ئه‌وه‌ی باوكی گێژ بیریبكه‌وێته‌وه هێنده به‌سه دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه: كاتی گرانییه گه‌وره‌كه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی بیست كوردستان سێ گه‌مارۆی له‌سه‌ر بوو نه‌ك دوان، دوانی ده‌ستی ئه‌غیار‌و ئه‌وه‌ی تر ده‌ستی خه‌مخۆران.. هه‌رچه‌ییه‌كیش ئه‌و خه‌مخۆرانه ده‌یانوت تێكه‌ڵه‌یه‌كی درۆ‌و ڕاستییه.
له ڕۆژنامه‌ی به‌یان ژماره 40 له 18/6/2013، لاپه‌ڕه 13 بڵاوبۆته‌وه
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2013-06-22-065.html