ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له جۆرج واشنتنه‌وه بۆ مه‌سعوود بارزانی‌و دوو نه‌ریتی جیاواز
فازڵ قه‌ره‌داغی
چوارشه‌ممه-15-ئایار(مانگی 5)-2013
ئه‌م ڕۆژانه مشت‌ومڕ له‌سه‌ر خۆپاڵاوتنه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بۆ جارێكی تر؛ جاری سێیه‌م یان دووه‌م.. هه‌ر لایه‌ك‌و حسابێك ده‌كات.
قسه‌كه له‌سه‌ر یاساكه‌ی په‌رله‌مانه كه خۆپاڵاوتن نابێت بۆ دوو ماوه له‌سه‌ر یه‌ك بێت. بارزانی‌و پارتییه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م جاره‌ی تریش بێت، یه‌كێتیش، وه‌ك بڕیاربه‌ده‌ستان نه‌ك وه‌ك بنكه، چۆته ڕیزه‌وه ئه‌ویش له‌به‌ر مانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی عیراق، واته یه‌ك به یه‌ك، هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی عیراق له حاڵێكی باش نییه‌و له‌سه‌ر قه‌ڕه‌وێڵه‌یه‌كی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ورووپایه به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌ندروستیی باشه‌و نه‌ك ته‌نها ده‌توانێت هاتوچۆ بكات‌و حوكم بكات به‌ڵكو ده‌توانێت به حه‌زی خۆی قه‌یرانی نوێ دروست‌و لێدوانی پڕ كێشه بدات. به‌كورتی نه‌خۆشه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌رامبه‌ر له‌شساغه‌كه‌ی پارتی، كوردستانیش له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌ر وا ڕۆشتووه؛ یه‌ك به یه‌ك، له‌گه‌ڵ ته‌رازووبازیی جاروبار.
خۆپاڵاوتنی بارزانی بۆ جاری سێیه‌م، كه لای ئه‌و جاری دووه‌مه، لای ئێمه‌ی ڕه‌خنه‌گرانیش له بارزانی، یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێیه‌م فه‌رقیان نییه، جۆرج واشنتنی بیر خستمه‌وه. واشنتن له‌ناو باوكانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا دیارترینیان بوو. واشنتن سه‌ركرده‌ی ئه‌و سوپایه بوو كه سیانزه ویلایه‌ته‌كه‌ی ئه‌وسای ئه‌مه‌ریكا پێكیانهێنا بۆ به‌رپاكردنی جه‌نگی سه‌ربه‌خۆبوون له به‌ریتانیا، واته واشنتنیش ،خۆمان وته‌نی، خه‌باتی شاخی هه‌بووه. واشنتن سه‌رۆكی ئه‌و كۆنگره‌یه بوو كه ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكای دانا، ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه كتێبه‌كان له‌باره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ڵێن هێنده‌ی ته‌ورات‌و ئینجیل لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان پیرۆزه. دوای سه‌ربه‌خۆبوونیش‌و له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن بووه یه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆماری تازه په‌یدابووی ئه‌مه‌ریكا‌و تاكه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه كه سه‌د له‌سه‌دی ده‌نگه‌كانی ده‌ستكه‌وتبێت. خۆشی به خزمه‌تكاری جه‌ماوه‌ر ده‌زانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ئه‌و مووچه‌یه‌ی قبووڵ نه‌كرد كه كۆنگرس دیاریی كردبوو كه ساڵانه بیستوپێنج هه‌زار دۆلار بوو و بۆ كاته بڕێكی زۆر گه‌وره بوو، به‌ڵام كۆنگرسی زۆر له‌سه‌ری ڕۆشت ئه‌ویش به‌ناچاری وه‌ریگرت بۆ ئه‌وه‌ی له دواڕۆژ به‌هۆی نه‌بوونی مووچه‌یه‌كی گونجاوه‌وه سه‌رۆكایه‌تی نه‌بێته پۆستی كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ته‌نیا.
واشنتن بۆ دوو جار خۆی پاڵاوت‌و سه‌ركه‌وت، باوه‌ڕیش ناكه‌م كه‌س گومانی له سه‌ركه‌وتنی جاری سێیه‌می ده‌بوو، به‌ڵام به باشتری زانیبوو خۆی نه‌پاڵێوێت بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوورودرێژی سه‌رۆكایه‌تی نه‌بێته نه‌ریت. خۆنه‌پاڵاوتنی واشنتن پاراستنی به‌هاكانی ئازادیی گه‌ل‌و نیزامی كۆماری بوو چونكه ماوه‌ی دوورودرێژی سه‌رۆكه‌كان مه‌ترسیی له‌سه‌ر نیزامی كۆماری ڕاسته‌قینه هه‌یه.
كاره‌كه‌ی واشنتن بووه نه‌ریت‌و سه‌رۆكه‌كانی دوایی، به حه‌زی خۆیان یان به ناچاری، چاویان لێ كردبوو. چوار سه‌رۆكیش به پاساوی ئه‌وه‌ی جاری سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی دژ به ده‌ستوور نییه ئه‌گه‌رچی دژ به نه‌ریته هه‌وڵی خۆیانیان دا به‌ڵام سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پاڵێوراوی حزبه‌كه‌یان.
ئه‌مه تا كاتی فرانكلین رووزه‌ڤێلت بوو كه ساڵی 1940 جاری سێیه‌می خۆی تاقیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ش بۆ جاری چواره‌م‌و دیسان ده‌رچووه‌وه‌و له ساڵی یه‌كه‌می ئه‌و ماوه چواره‌مه مرد‌و به‌و جۆره له ساڵی 1933 تا 1945 سه‌رۆك بوو. دوو ساڵ دوای مردنی ڕووزه‌ڤێلت كۆنگرس پرۆژه‌ی هه‌مواركردنێكی ده‌ستووری په‌سه‌ندكرد‌و له ساڵی 1951 به‌شی هه‌ره زۆری ویلایه‌ته‌كان په‌سه‌ندیان كرد، ئیتر ئه‌وه بوو به هه‌مواركردنی ژماری 22ی ده‌ستوور كه سه‌رۆك ته‌نها دوو جار بۆی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی بكات.
ڕووزه‌ڤێلت كه ئاوا دژ به نه‌ریته‌كه وه‌ستا‌و سه‌ركه‌وتوو بوو سه‌رۆكێكی ئاسایی نه‌بوو، یه‌كه‌م‌و گه‌وره‌ترین كاریشی ئه‌وه بوو له كاتی یه‌كه‌م ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند ساڵێكی بوو تووشی قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره ببوو كه ساڵی 1929 ده‌ستی پێكردبوو و ئابووریی ئه‌مه‌ریكا داته‌پینی وای به‌خۆوه نه‌دیبوو، به‌ڵام ئه‌و توانی وڵات بۆ چه‌ند ساڵێك له‌و دۆخه سه‌خته به‌رێته ده‌ره‌وه به‌و به‌رنامه‌یه‌ی خۆی كه ناوی نابوو رێككه‌وتنی نوێ.
له كوردستان حاڵ پێچه‌وانه‌یه، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی كه ده‌یه‌وێت بۆ جاری سێیه‌م ده‌ربچێته‌وه سه‌رۆكێكی نائاسیی نییه‌و هیچ قه‌یرانێكی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، بگره چه‌ند قه‌یرانێكیشی دروست كردووه‌و بێده‌نگه له كێشه‌كانی تر (هه‌ڵبه‌ت مه‌گه‌ر نه‌هێشتنی جامی ڕه‌شی سه‌یاره كه یه‌كه‌م‌و دوایه‌مین هه‌نگاوی بوو بۆ چاكسازی).. به‌ڵێ نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڵكو هه‌روه‌ها له‌به‌ر هۆیه‌كی فراوانتر له‌وه ئه‌ویش كه جاری سێیه‌م نه له‌دوور‌و نه له‌نزیك په‌یوه‌ندیی به نه‌ریته‌وه نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ریتی باو ئه‌وه‌یه كه له به‌عسه‌وه ماوه‌و حوكمی هه‌تاهه‌تایه، له‌جیاتی نه‌ریتێكیش دژ به فه‌رمانڕه‌وایی هه‌تاهه‌تایی بێت یاسایه‌ك له په‌رله‌مان ده‌رچووه، په‌رله‌مانێك داوای ڕێز له خه‌ڵك ده‌كات به‌ڵام وه‌كو پێویست ده‌ستی ناكه‌وێت چونكه وه‌كو پێویست كاری بۆ نه‌كردووه. یه‌ك له نموونه‌كانی له‌ده‌ستدانی ڕێز ئه‌وه‌یه خه‌ته‌ره‌ی نه‌فس‌و پلانی مێشك‌و حه‌زی دڵ به په‌رله‌مانیان وتووه خۆی ده‌ستكاریی ئه‌و یاسایه‌ی خۆی بكات كه هه‌نگاوێك بوو بۆ ڕێگری له فه‌رمانڕه‌وایی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاریكردنه‌كه ئه‌مجاره رێگری بێت له تانه‌دانی ئێستا‌و دواڕۆژ له نیازه‌كه‌ی بارزانی، گرنگیش نییه پاش ئه‌مه ئه‌گه‌ر نه‌ریتی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌تاهه‌تایی سه‌قامگیرتر بكرێت، حه‌زیشمان لێی نه‌بێت‌و پاڵێوراوی دواڕۆژ دڵمان نه‌یخوازێت په‌رله‌مان هی خۆمانه‌و یاساكه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه دۆخی جارانی.
ئه‌مه‌ریكای كاتی ڕووزه‌ڤێلت‌و تا ئێستا له فه‌رمانڕه‌وای هه‌تاهه‌تا نه‌ده‌ترسا چونكه ده‌زگاكانی تری غه‌یری سه‌رۆكایه‌تی، هه‌روه‌ها ڕای گشتی، ئه‌وه‌نده به‌هێز بوون نه‌هێڵن ئه‌وه به‌ئاسانی تێپه‌ڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌پێویستیان زانی حسابێك بۆ دواڕۆژ بكه‌ن، به‌ڵام لای ئێمه ئاساییه هه‌مان ده‌موچاو ببینرێت، خه‌ڵكانیش هه‌ن هه‌بوونی ده‌موچاوی نه‌مر به پێویست ده‌زانن‌و كوتوبه‌نده‌كانی مه‌چه‌كیان به خه‌ڵات‌و بازنه‌ی زێڕین ده‌زانن.
واشنتن پێشه‌نگێكی باش بوو بۆ ئه‌مه‌ریكا‌و به‌های به‌رزی به‌و وڵاته به‌خشی، به‌ڵام بازرانی ڕه‌نگه نازانێت كه به‌و خواسته‌ی خۆی پێشه‌نگ‌و قدوه‌یه‌كی خراپ ده‌بێت‌و له‌به‌ر چوار ساڵی تری فه‌رمانڕه‌وایی نموونه‌یه‌ك بۆ یاریكردن به په‌رله‌مان‌و یاساكانی پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌گه‌ر قسه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت، خۆشبه‌ختانه‌ش كراوه، سبه‌ی كه‌سێكی تر شوێنی ئه‌و نموونه‌یه ده‌كه‌وێت‌و ده‌ڵێت: بارزانی كردی‌و قسه‌تان نه‌كرد.
مافی ڕه‌وای خه‌ڵكه ئه‌گه‌ر بڵێن هه‌موو به‌راوردییه‌كی نێوان بارزانی‌و واشنتن جیاوازییه‌كمان پێ ده‌ڵێت: واشنتن به سوپای وڵاته‌كه‌ی خۆی داگیركه‌ری به‌ریتانیی به‌زاند به‌ڵام بارزانی‌و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی تر له لاچوونی سه‌ددام بێهیوا بوون‌و هه‌ڵه كوشنده‌كه‌ی گرتنی كوێت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی هێنایه به‌رده‌میان. واشنتن پاش ئازادكردنی گه‌ل به شۆڕشی چه‌كدار نه‌ریتێك بۆ ئازادیی گه‌ل له‌ده‌ستی سه‌رۆكێكی به‌ته‌ماع دامه‌زراند. كه‌سێكیش چاوی له سه‌رۆكایه‌تی بۆ خۆی نه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر بارودۆخیش گونجاو بێت بیر له دامه‌زراندنی فه‌رمانڕه‌وایی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناكاته‌وه. ئینجا به‌زۆری كۆنگرس مووچه‌كه‌ی قبووڵ كرد، به‌ڵام نابینین بارزانی له سه‌دان ملیۆن دۆلار بپرسێته‌وه كه وه‌كو خێو ده‌رده‌كه‌ون‌و له‌پڕ دیارنامێنن.
له‌كۆتایی هه‌موو به‌راوردییه‌كانیش خه‌ڵك هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه بپرسن: ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوویی سه‌رۆكێك مافی ئه‌وه‌ی نه‌داتێ یاسایه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌ستكاری بكات ئه‌ی چۆن ڕه‌وا ده‌بێت یاسایه‌ك ده‌ستكاری بكرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رۆكێك‌و حزبه‌كه‌ی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌و كاته‌ی كه‌س ناتوانێت یه‌ك ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یمان پێ بڵێت كه به كه‌سی تر نه‌كراوه یان بیسه‌لمێنێت كورد پیاوی نییه جێگه‌ی ئه‌و بگرێته‌وه؟
ئێستاش مه‌سعوود بارزانی له‌به‌رده‌می دووڕیانێكه بۆ مێژووی خۆی: یان ده‌ست بكات به دامه‌زراندنی چه‌ند نه‌ریتێكی باش كه ببنه نموونه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، یانیش پێچه‌وانه‌كه‌ی بكات‌و خۆی بكاته بابه‌تی ڕه‌خنه‌ی ئه‌و نه‌وانه‌و پاساو بخاته ده‌ستی سیاسه‌تمه‌داره لاره‌كانی دواڕۆژ.
له ڕۆژنامه‌ی (به‌یان)، ژماره 35 له 14/5/2013، لاپه‌ڕه 12 بڵاوبۆته‌وه.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2013-05-15-063.html