داواكاری گشتی قسه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر فرۆشتنی بناری گۆیژه؟
فازڵ قه‌ره‌داغی
دووشه‌ممه-08-نیسان(مانگی 4)-2013
چیا‌و دارستان به‌شێكن له موڵكی گشتی به‌ڵام ئه‌وانیش خه‌ریكه ده‌بنه به‌شێك له نه‌خۆشیی تێكه‌ڵكردنی سامانی گشتی‌و تایبه‌ت. چیای گۆیژه به‌دارستانه‌كه‌یه‌وه یه‌كێكه له دیمه‌نه جوانه‌كانی شاری سلێمانی، دیمه‌نی جوانیش بۆ شاری جه‌نجاڵ زه‌ڕووره‌ته، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه پێویسته موڵكی هه‌مووان بێت. به‌ڵام زه‌حفی سوودمه‌ندان له وه‌به‌رهێنان‌و یاساكانی وه‌به‌رهێنان رووی كردۆته‌وه ئه‌و به‌شه‌ی سروشت كه بیری مرۆڤ ده‌خاته‌وه كه ژیان ته‌نها شه‌قام‌و شۆسته‌و سه‌یاره‌و بینا‌و قه‌ره‌باڵغی نییه.
شاره‌وانیی سلێمانی بۆ پاراستنی دیمه‌نی گۆیژه بڕیارێكی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی شه‌ستییه‌كه كه گۆیژه به‌سه‌ر ده‌ڕوانێت بینا له سێ نهۆم به‌رزتر نه‌بێت به‌ڵام ده‌بینین بینا كراون له سێ نهۆم تێپه‌ڕیون، كه‌واته بڕیاره‌كه‌ی شاره‌وانیی چیی لێ هات؟ كێ پێشێلی كرد؟ له ئاستی شاری گه‌شتیاریی چاڤی بینایه‌ك به‌رزبۆته‌وه‌و له‌وه ناچێت نهۆمه‌كانی به‌م زووانه ته‌واو بن، له‌ولاتره‌وه بینایه‌كی تر چه‌ند ساڵیكه ته‌واو بووه‌و ته‌واو نه‌بووه، له‌و لاتریشه‌وه لایه‌كی شاخی گۆیژه‌و دارستانه‌كانی به شوققه‌كانی گۆیژه داپۆشراون. كه‌س قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و شوققانه نه‌كرد‌و كه‌س نه‌یوت ئه‌و شوێنه ناوچه‌ی سه‌وزایین نه‌ك شوێنی نیشته‌جێ بۆیه باڵاخانه‌كان سنگیان ده‌رپه‌ڕاند‌و ئه‌مجاره بێباكانه له شاخه‌كه نزیك كه‌وتنه‌وه. قه‌ت بووه شوێنی نیشته‌جێ هێنده له شاخ نزیك بێته‌وه كه پێوه‌ی بنووسێت؟ تازه دیمه‌نی ئه‌و به‌شه له شاره‌كه شاردرایه‌وه‌و دارستانه‌كه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی گۆیژه بووه موڵكی باڵاخانه به‌رزه‌كانی وه‌به‌رهێنی خاوه‌ن پاره‌و ده‌سه‌ڵاتی پاره.
هه‌ر له‌به‌رده‌م چیای گۆیژه باسكێكی دره‌خت بۆ نزیك جاده‌ی شه‌ست نزیك بۆته‌وه، ده‌بێت وه‌به‌رهێنه‌كان چه‌ند ڕقیان له‌و باسكه بێت‌و چه‌ند ئاواته‌خواز بن ئاگرێك هه‌موو بكاته خه‌ڵووز بۆ ئه‌وه‌ی ببێته زه‌وییه‌كی ئاماده بۆ پرۆژه‌ی ئاڵتوونی تر؟
به‌ڵام له‌وانه سه‌یرتر شاری گه‌شتیاریی چاڤی كه لایه‌كی بناری گۆیژه‌ی داگیركردووه. شته سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و پرۆژه‌یه هی نیشته‌جێ نییه تا بكرێته موڵكی خه‌ڵك‌و ده‌بوایه له‌جیاتی فرۆشتنی زه‌وییه‌كه به نرخێكی زۆر كه‌م ئه‌و زه‌وییه به موساته‌حه بدرایه به پرۆژه‌كه. واته پرۆژه‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زرێت‌و خاوه‌نی پرۆژه‌كه بۆ ماوه‌ی 25 یان ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی 50 ساڵ سوود له داهاتی پرۆژه‌كه‌ی وه‌ربگرێت‌و پاشان پرۆژه‌كه ببێته موڵكی حكومه‌ت.. حكومه‌ت؟ تازه ئه‌و حكومه‌ته باوه‌ڕی به موساته‌حه نه‌ماوه‌و دیاره بڕیاری داوه زه‌وییه‌كانی وڵات بكاته موڵكی پاره‌داره‌كان، كه دیاره ئه‌و پاره‌دارانه كێن.
ئه‌و كاره‌ی وه‌به‌رهێنان كه موساته‌حه‌ی كردووه به به‌خشینی زه‌وی‌و كه هه‌قه داواكاری گشتی قسه‌ی له‌سه‌ر بكات داهێنانێكی نوێیه كه مه‌به‌ستی قازانج گه‌یاندنه به كه‌سانێكی دیاریكراو. ئه‌و شاره گه‌شتیارییه وه‌ك وتم لایه‌كی بناره‌كه‌ی داگیركردووه. ده‌بینین له شوێنی یارییه‌كانه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته نزیك ئه‌و باسكه‌ی دارستان كه به‌ره‌و شه‌ستی درێژ ده‌بێته‌وه‌و له‌نێوان ئه‌و به‌شه‌ی بناره‌كه كه دارستانه‌و كۆتایی سیاجی شاره‌كه ماوه‌یه‌كی كه‌م ماوه كه نازانین چاره‌نووسی ئه‌و به چی ده‌گات. قسه‌شم له‌سه‌ر ئه‌وه نییه ئه‌و زه‌وییانه به ئه‌سڵ موڵكی كێن چونكه سه‌ندنی موڵكی خه‌ڵك‌و به‌خشینی به خه‌ڵكی تر فه‌زیحه‌تێكی تره‌و بابه‌تێكی تری پێویسته.
پێویسته داواكاری گشتی فریای ئه‌و درێژبوونه‌وه رۆژهه‌ڵاتییه بكه‌وێت‌و بڕیار ده‌ربكات بۆ وه‌ستاندنی كار له‌و به‌شه‌و پاشان تێكدانی ئه‌و سیاجه له‌و ئاسته، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرێت زه‌وییه‌كانی تر وه‌ك باڵاخانه‌كانی گۆیژه‌یان لێ دێت كه وه‌ك وتم كاتێك كه‌س قسه‌ی نه‌كرد ئیتر باڵاخانه‌ی تری به‌ته‌نیشت شاخه‌كه دروست كران. ئه‌وه‌تاش ده‌بینین له خوارتری سیاجی شاری چاڤی دیوارێكی تر دروستكراوه به‌ڵام ته‌واو نه‌كراوه وه‌ك بڵێیت به‌نیازن خوارتریش‌و تا نزیك شه‌ستییه‌كه بخه‌نه سه‌ر پرۆژه‌كه. له هه‌موو ئه‌وانه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كاتێك وه‌به‌رهێنان زه‌وی به نرخی تاڵانی به پاره‌داره ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌دات بنه‌مای ((زه‌وی له ئێمه‌و پاره له ئێوه)) ده‌خاته كار، به‌ڵام بۆ شاری چاڤی حاڵ وا نه‌بوو چونكه پرۆژه‌كه پشك (سه‌هم)ی دابه‌شكردووه بۆ فرۆشتن به هاووڵاتییان، واته پاره‌ی ته‌واو پرۆژه‌كه‌یان نییه، ئینجا مژده‌ی ئه‌وه‌ش به هاووڵاتییان ده‌ده‌ن كه به كڕینی ئه‌و پشكانه له موڵكایه‌تیی زه‌وییه‌كه‌ش به‌شدار ده‌بن، به‌واتایه‌كی تر ئه‌و زه‌وییه‌ی به تاڵان پێیان درا ده‌فرۆشنه‌وه هه‌رچه‌نده بڕیار بوو پاره‌ی پرۆژه‌كه‌ی تێ سه‌رف بكه‌ن.. وه‌به‌رهێنان ئاوا ده‌كرێت؟ ئه‌مه فه‌زیحه‌ته نه‌ك پرۆژه. به‌ر له ماوه‌یه‌كیش قسه له‌سه‌ر نایاسایی فرۆشتنی پشك كرا كه‌چی باسه‌كه كپ كرا. كێ كپی كرد‌و چۆن؟ نازانین.
خاوه‌ن یان خاوه‌نه‌كانی پرۆژه‌كه‌ش هێنده له ده‌ستڕۆشتنی خۆیان ڕاده‌بینن ته‌نانه‌ت نه‌یانهێشتووه ئه‌ندازیارانی گه‌شتوگوزاری سلێمانی پێ بكه‌نه ئه‌ودیو ده‌رگاكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆیان به‌جێبهێنن وه‌ك چاودێری‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆژه‌كه. ئه‌ندازیاره‌كانیش چاكیان كرد كه یادداشتێكیان به‌رزكرده‌وه كه رێگه‌ی ئه‌وه‌یان لێ گیراوه‌و سبه‌ی هه‌ر خه‌له‌لێك هه‌بێت ئه‌وان به‌رپرس نین.
تا ئه‌و كاته‌ش داواكاری گشتی ئاوڕ له‌و موڵكه گشتییانه‌ی ده‌داته‌وه كه ئێمه‌ش‌و نه‌وه‌كانی دوای خۆشمان خاوه‌نین رێكخستنی هه‌ڵمه‌ت (كه‌مپین) بۆ وه‌ستاندنی دروستكردنی بینا تر‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی بیناكان‌و لابردنی ئه‌و درێژبوونه‌وه رۆژهه‌ڵاتییه‌ی شاری چاڤی كه‌مترین شته بۆ پاراستنی ئه‌و رووبه‌ره كه‌مه‌ی سروشت كه وه‌به‌رهێنه‌كان‌و سوودمه‌ندان له وه‌به‌رهێنه‌كان چنگیان تێ گیركردووه‌و چاویان له باقییه‌كه‌ی بڕیوه.
له هه‌فته‌نامه‌ی (به‌یان)، ژماره 29 له 2/4/2013، لاپه‌ڕه 12 بڵاوبۆته‌وه
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2013-04-08-061.html