سه‌رده‌می دوای ڕاپه‌ڕین.. نه‌وه‌كه‌ی‌و گه‌نه‌كه‌ی
فازڵ قه‌ره‌داغی
پێنجشه‌ممه-28-شوبات(مانگی 2)-2013
به‌شداریكردنی گه‌نجی كورد له چالاكیی سیاسی دوو كۆسپ له‌به‌رامبه‌ری ده‌بینێته‌وه؛ یه‌كه‌میان‌و هه‌روه‌كو وڵاتانی زۆری تر نه‌بوونی ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنه یان به‌لای كه‌مه‌وه لاوازیی ئه‌و ده‌رفه‌ته، دووه‌میشیان تایبه‌ته به كوردستان‌و چه‌ند وڵاتێكی كه‌می هاوشێوه‌ی كوردستان كه تازه سه‌ربه‌خۆ بوون یان نیمچه سه‌ربه‌خۆییان هه‌یه‌و گه‌نجانی پاش ئه‌و سه‌ربه‌خۆبوونه وه‌كو تازه‌هاتوو ته‌ماشا ده‌كرێن كه نه خوێن‌و نه ڕه‌نجیان بۆ ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه ڕشتووه.
نه‌وه‌ی پێش ڕاپه‌ڕین، ئه‌وانه‌ی له ڕێكخستنه‌كان كاریان ده‌كرد‌و پێشمه‌رگایه‌تییان دیوه، هه‌روه‌ها به‌ڵام كه‌متر، ئه‌وانه‌ی چالاك نه‌بوون به‌ڵام دژ به به‌عس بوون‌و ده‌زانن ڕۆژانی ئه‌و سه‌رده‌مه چه‌ند تاریك بوون، به‌چاوێكی گومانه‌وه ته‌ماشای نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌ن گوایه ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه كه ئه‌و باوبۆرانه‌ی نه‌بینیوه كه ئه‌وان بینیویانه.
نه‌وه‌ی پێش ڕاپه‌ڕین، مه‌به‌ستم زیاتر چینی ده‌سه‌ڵاتداره، به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌ستڕۆشتنی له نه‌وه‌ی پاش ڕاپه‌ڕین به‌گومانه. خه‌باتگێڕی دوێنێ‌و ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌مڕۆ خۆی به برا گه‌وره‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌و برا گه‌وره‌یه بیر له‌وه ناكاته‌وه كه ((برا بچووكه‌كان))ی پشتگوێ خستووه‌و ته‌نها ئه‌و كاته براگه‌وره‌ییه‌كه‌ی بیرده‌كه‌وێته كه ده‌نگی ناڕه‌زایی برا بچووكه‌كان ده‌بیستێت. ئه‌وانه‌ش كه پێشمه‌رگه نه‌بوون به‌ڵام دوژمنی به‌عس بوون‌و بێزارن له هاوئازاره‌كانی زه‌مانی زوو، كه ئێستا بوونه‌ته ده‌سه‌ڵاتدار، ئومێدیان به گه‌نج نییه بۆ گۆڕانكاری‌و گه‌نج وه‌كو ئه‌و منداڵه ده‌بینن كه پاش زریان له‌دایك بووه‌و ته‌نها حیكایه‌ته‌كانی بیستووه.. ته‌نانه‌ت ناشیه‌وێت ئه‌و حیكایه‌تانه ببیستێت.
چۆن له‌نیوه‌ی ڕێگه‌ی ئه‌و دوو نه‌وه‌یه بوه‌ستین؟ چۆن ته‌قدیری خه‌باتی كۆنه‌كان بكه‌ین‌و له‌گه‌ڵیان ئه‌و شوكرانه‌بژێرییه بكه‌ین كه له به‌عس ڕزگارمان بووه‌و له‌هه‌مان كات به چاو و به‌دڵ ته‌قدیری داواكارییه‌كانی گه‌نج بكه‌ین؟
نه‌وه‌ی پاش ڕاپه‌ڕین پێویستی به‌وه هه‌یه بزانێت ئێمه چۆن ده‌ژیان، چۆن به‌ترسه‌وه ده‌چووینه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، چۆن ده‌بوایه شه‌و و ڕۆژ‌و له‌هه‌موو شوێنێك وێنه‌ی سه‌ركرده‌ی به‌ئیلهام ببینین، چۆن شه‌و سه‌رمان ده‌خسته سه‌ر سه‌رین‌و خه‌ونی پڕته‌قاڵیمان ده‌بینی به‌ڵام بۆ به‌یانیی دوای ئه‌و شه‌وه‌زه‌نگه وریاده‌بووینه‌وه‌و ده‌مانبینی خه‌ون به‌تاڵه‌و واقعی تاڵ فه‌رمانڕه‌وایه. پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی عیراق‌و ئێرانیش ته‌واو بوو و عیراق، كه بۆ ڕزگاریی خۆمان چاوه‌ڕێی كه‌وتنیمان ده‌كرد، نه‌كه‌وت‌و سه‌ركرده‌كه زیاتر له جاران بووه ئه‌سیری فیزی مه‌زنێتی بوو، پاش ئه‌وه‌ش كه ده‌نگی پێشمه‌رگه نه‌ما‌و حزبه چه‌كداره‌كانی كوردستان نزیكه ئاشبه‌تاڵكردن بوون.. پاش ئه‌وانه وتمان تازه به‌عس هه‌بووه تا بمێنێت، لابردنی موعجیزه‌یه‌كی ده‌وێت، ئه‌و نائومێدییه‌ش به‌و پشتگیرییه به‌هێزتر بوو كه ئه‌مه‌ریكا كاتی شه‌ڕی عیراق‌و ئێران به سه‌ددامی به‌خشیبوو.
له‌و كاته، وابزانم پێش ئه‌وه‌ش، ئه‌و هه‌واڵه هه‌بوو كه به‌عس نیازێتی به‌شێكی سلێمانی چۆڵ بكات‌و عه‌ره‌بی تێ بكات.. ئا له‌و كاته مرۆڤ بیری له هه‌ندێك شت ده‌كرده‌وه دژ به‌و نه‌خشه‌یه بیانكات كه ئه‌گه‌ر ئێستا بیانكات پێی ده‌وترێت تیرۆریست.
ئێمه به‌م شێوه‌یه ده‌ژیان، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و ژیانه ببێته كانییه‌كی دانایی‌و بیركردنه‌وه له باشتركردنی ئه‌مڕۆ‌و مسۆگه‌ركردنی دواڕۆژی میلله‌ت‌و دواڕۆژی كوڕان‌و كچانی ئه‌و میلله‌ته، به‌رپرسان چه‌نگیان له ده‌رفه‌تی ڕزگاری توندكرد‌و به ده‌رفه‌تی قه‌ره‌بووی هه‌ژاریی رۆژانی خه‌باتیان زانی. پاش ده‌ستكه‌وتنی قه‌ره‌بوویه‌كیش به‌ئه‌ندازه‌ی سه‌دان قاتی زیان‌و قوربانی ده‌میان له كانییه‌كه به‌رنه‌دا‌و تامی خوێنی قوربانییه‌كه له ده‌میان هێنده خۆش بوو وه‌كو گه‌نه‌یه‌كیان لێهات كه به له‌شی مه‌ڕه‌وه ده‌نووسێت، چنگ له‌و گۆشته گیرده‌كات‌و خوێنه‌كه‌ی ده‌مژێت تا مه‌ڕه‌كه ده‌كوژێت یان پێش مردنی مه‌ڕه‌كه ئه‌و گه‌نه‌یه خۆی هێنده پڕخوێن ده‌بێت ده‌ته‌قێته‌وه.
به‌رپرسی ده‌رفه‌تگر به‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و مێژووی خۆی كرده كانیی منه‌تكردن به‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ‌و وه‌ك چۆن ته‌نها ئه‌و زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌ستی به‌عس بووبێت، پێشی شه‌رم نه‌بوو جاروبار باسی قه‌ره‌بووی خه‌باته‌كه‌ی بكات. بێگومان ئه‌و كه زۆر ژیا‌و كه‌ڵه‌گا ژیا باسی قه‌ره‌بووی هاوڕێكه‌ی ناكات كه كه‌م ژیا‌و كه‌ڵ ژیا به‌ڵام كه‌سوكاری ته‌نها مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن‌و ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی پارچه‌یه‌ك زه‌وی. وا بیستوسێ ساڵه ئاغای نوێی كوردستان قه‌ره‌بووه‌كه وه‌رده‌گرێت‌و له‌جیاتی چاككردنی ئه‌مڕۆ‌و رۆشنكردنه‌وه‌ی سبه‌ینێ كوڕان‌و كچانی وڵات ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی خۆی‌و كوڕان‌و كچانی خۆی ده‌كاته خه‌ونێكی ئه‌رخه‌وانی‌و باقی گه‌نجان، منداڵان‌و پیرانیش هه‌روه‌ها، بۆ جه‌هه‌ننه‌م.
ئه‌و پرسیاره‌ی پێویسته نه‌وه‌ی نوێ له ده‌سه‌ڵاتداری بكات ئه‌وه‌یه به چ هه‌قێك ڕاپه‌ڕینی هه‌مووانی به به‌رهه‌می خۆی زانی؟ پێویسته ئه‌و مێژووه بدۆزێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدار ونی كردووه ئه‌ویش كه له‌نێوان 1988ی و راپه‌ڕینی 1991 خۆی بۆ ئاشتبه‌تاڵ ئاماده كردبوو و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی داگیركردنی كوێت نه‌بوایه‌و سووربوونی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر شه‌ڕی عیراق نه‌بوایه كوڕه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره جارێكی تر كوردستانیان نه‌ده‌بینییه‌وه بێگومان نه‌خێر مه‌گه‌ر به‌په‌شیمانییه‌وه خۆیان ته‌سلیم بكردایه، ئه‌و كاته‌ش ڕه‌وانه‌ی شوێنێك تر ده‌كران‌و ڕه‌نگه به شوێنێكی وه‌كو به‌سره یان ڕومادی شوكر بوونایه.
بێگومان هه‌بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی سیاسی ده‌وری هه‌بووه له قۆزتنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كه به‌ڵام فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه له‌و كاته‌وه‌و تا ئێستا حوكمێكی فه‌وزا بوو، بینیشمان چۆن ته‌نها سێ ساڵ پاش ڕاپه‌ڕین دوو برا گه‌وره‌كه شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها كرد‌و دواڕۆژی ئه‌و ئه‌زموونه كوردییه‌ی كه خۆیان پێیان ده‌وت ((ساوا)) خسته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه كه تا ڕادده‌یه‌كی گه‌وره میوانی سه‌ر سفره‌ی حازری ئه‌مه‌ریكا بوو و شه‌ڕێكی هاری كرد بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین به‌شی كوردستان‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌زموونه ساواكه‌ی، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كرد‌و پشتی كرده ئامانجێكی گه‌وره‌ی ئه‌و كاته: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی باره ئابوورییه قورسه‌كه كه عیراق به‌كوردستانه‌وه به‌هۆی گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه كه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌یناڵاند. كاتێكیش هه‌ژاری پاڵی به زۆر خێزانه‌وه نا كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كه‌یان بفرۆشن‌و ناچاریكردن ژه‌مه‌كانی خواردن بكه‌نه دوو ژه‌م‌و منداڵه‌كانیان به‌نۆره نانی به‌یانی بخۆن (كه‌وانه‌یه‌ك بۆ كوڕانی به‌رپرسه‌كان: باوه‌ڕ ده‌كه‌ن خه‌ڵك وا ده‌ژیان؟) هه‌ر یه‌كیان پاره‌ی وڵاتی بۆ چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی سه‌رف كرد، له‌ئێمه‌ی ده‌سه‌ند‌و ده‌یدا به فیشه‌كی به‌دیهێنانی سه‌روه‌ری به‌سه‌ر ئه‌وی تر.
ئه‌مه مێژوو نییه، چیرۆكێكی كۆنیش نییه چونكه ئه‌وه بوو گه‌نه‌ی سه‌ر له‌شی وڵاتی گه‌وره‌تر كرد‌و ئه‌و هێزه‌ی دایه چنگه‌كانی توندتر بكات، ئێستاش شته‌كان وه‌كو خۆیان ماون‌و ته‌شه‌نه‌شیان سه‌ندووه: كانییه‌كانی سامان له‌به‌ر پێی ده‌سه‌ڵات له‌دوای نه‌مانی سه‌ددام‌و نه‌مانی گه‌مارۆی ئابووری ته‌قینه‌وه‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌می پێوه ناوه، قه‌ڵه‌و ده‌بێت‌و قه‌ڵه‌و ده‌بێت‌و نازانین كه‌ی قوربانییه‌كه‌ی ده‌كوژێت یان خۆی ده‌ته‌قێت.
رۆژنامه‌ی (به‌یان)، ژماره 24، له 26/2/2013، لاپه‌ڕه 13.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2013-02-28-059.html