كوردسات‌و شێواندنی هه‌واڵێكی میسر
فازڵ قه‌ره‌داغی
چوارشه‌ممه-27-شوبات(مانگی 2)-2013
ئه‌مڕۆ (27/2) به‌ڕێكه‌وت هه‌واڵێكی ژێرنووسی كه‌ناڵی (كوردسات)م بینی كه به‌م جۆره بوو: ئۆباما هۆشیاری ده‌داته مورسی بۆ پاراستنی دیموكراسی. هه‌واڵه‌كه‌م لا سه‌یر بوو و به‌درۆم زانی نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردسات وه‌ك كه‌ناڵه‌كانی تری یه‌كێتی‌و پارتی ده‌ستكاریی هه‌واڵه‌كانی سه‌ر به ئیسلامییه‌كان ده‌كات به‌ڵام هه‌روه‌ها‌و زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئۆباما به‌پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی بوشه كه ئه‌ویان هه‌موو ئیسلامییه‌كانی له یه‌ك خانه داده‌نا به‌ڵام ئۆباما ده‌زانێت كه پێویسته ئه‌و حزبه ئیسلامییانه هانبدرێن كه ڕێگه‌یه‌كی دوور له ((توندوتیژی))یان گرتۆته به‌ر هه‌ر بۆیه به‌بۆچوونی خۆم پێی باشه ئه‌زموونی ئیخوان له میسر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له كۆمه‌ڵه جیهادییه‌كان بگیرێت پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییان هه‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش وای بۆچووم وشه‌كه ((هۆشیاریدان)) نییه به‌ڵكو ((هاندان))ـه، ئیتر له كه‌ناڵه‌كانی تر بۆ هه‌واڵه‌كه گه‌ڕام‌و بینیم هه‌ر وایه. ئه‌مه‌ش ناونیشانی هه‌واڵه‌كه وه‌ك له رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا هاتووه:
Obama Urges Egyptian Leader to Protect Democratic Principles in Upcoming Polls
وشه‌كه‌ش ئه‌م واتایانه‌ی هه‌یه كه هیچیان په‌یوه‌ندییان به هۆشیاریدانه‌وه نییه كه بۆنی هه‌ڕه‌شه‌ی ناڕاسته‌وخۆی لێ دێت: داواكردن به ئیلحاحه‌وه، ئامۆژگاری، پێشنیاركردن.. تاد.
هه‌واڵه‌كه ته‌نانه‌ت وشه‌ی ته‌شجیعكردنیش به‌كارهێناوه:
A White House statement said Obama's encouragement was conveyed Tuesday in a telephone call
ئه‌م كاره‌ی كوردسات قسه‌یه‌كی كۆنی براده‌رێكی بیرخستمه‌وه كه به‌ر له ماوه‌یه‌كی زۆر له كه‌ناڵێكی سه‌ر به یه‌كێتی كاری ده‌كرد. براده‌ره‌كه وتبووی كه كاتێك هه‌واڵێكی تایبه‌ت به ئیسلامییه‌كانی جیهان وه‌رده‌گێڕدرا ئیداره‌كه ده‌ستكاریی ده‌كرد ، بۆیه به‌ئاسانی سیاسه‌تمه‌دار ده‌بووه توندڕه‌و و تیرۆریست. بۆ خۆشم نموونه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه بینیبوو له كه‌ناڵه‌كانی ئه‌وان‌و هی پارتی. به‌م جۆره‌ش له‌پێناو شه‌ڕێكی راگه‌یاندن دژی ئیسلامییه‌كان كوردستان په‌نا بۆ درۆ ده‌برا. به‌تایبه‌تیش له ساڵه‌كانی نه‌وه‌ده‌كان تا ساڵی 2000 ئه‌وه‌نده درۆ ده‌كرا، به‌تایبه‌ت دژ به ئیسلامییه‌كانی كوردستان، بیرم كرده‌وه له كۆكردنه‌وه‌ی درۆكان له دووتوێی كتێبێك به ناوی (ده‌ریای درۆ).
ئه‌م تێبینییه‌م ته‌نها یه‌كێكه‌و وه‌ك وتم به‌ڕێكه‌وت بوو ئه‌گینا دڵنیام هه‌واڵی زۆری تر به‌م جۆره شێوێندراون، بۆ كه‌سێكیش تاقه‌ت‌و كاتی هه‌یه به‌ڵێنی كتێبێكی قه‌باره زلی ده‌ده‌م، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش گرنگه چونكه جۆرێكه له تۆماری مێژوو.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2013-02-27-058.html