عربي
ENGLISH
Kurdish Fonts
پێڕستی بابه‌تی خاوه‌نی پێگه
HOME
عه‌لمانییه‌كان مه‌ترسین بۆ دیموكراسی فازڵ قه‌ره‌داغی چوارشه‌ممه-06-شوبات(مانگی 2)-2013 ڕاستییه‌ك هه‌یه له‌پشت ئه‌و وه‌همه‌ی عه‌لمانییه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه كه گوایه دیموكراسی بێ عه‌لمانییه‌ت نابێت ئه‌ویش كه نه‌ك ته‌نها عه‌لمانییه‌ت مه‌رج نییه بۆ دیموكراسی به‌ڵكو له هه‌لومه‌رجی دیاریكراو عه‌لمانییه‌كان خیانه‌تیشیان له دیموكراسی كردووه، له‌وه‌ش زیاتر مه‌ترسیشین بۆ ئه‌و دیموكراسییه.عه‌لمانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان وه‌كو دوژمنی دیموكراسی پیشان بده‌ن پشتیان به فیكره‌یه‌ك به‌ستووه كه كاتی خۆی به‌هێز بوو و تا ئێستا له‌ناو به‌شێكی ئیسلامییه‌كان ماوه ئه‌ویش كه دیموكراسی كوفره‌و گرتنه‌به‌ری ئالیه‌ته باوه‌كانی دیموكراسی كات كوشتنه‌و ڕێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌یشتن به حوكمی ئیسلامی شۆڕش‌و جیهاده.ئیسلامییه‌كان یان به‌شێكی زۆری ئیسلامییه‌كان ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنیان گرته‌به‌ر، گه‌ڕاشنه‌وه بۆ كاری سیاسی. ده‌شڵێم ((گه‌ڕانه‌وه)) چونكه به‌وه ده‌ستیان پێكردبوو. یه‌كه‌م ڕیكخراوی سیاسیی ئیسلامی ئیخوانی میسر بوو كه كاتی نیزامی پادشایی وه‌كو حزبه‌كانی تر خه‌ریكی كاری سیاسی بوو، به‌ڵام دوای كۆدێتای ئه‌فسه‌ره‌كان له ساڵی 1952 و دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆدێتاكه‌ی، مه‌حه‌مه‌د نه‌جیب، له‌لایه‌ن جه‌مال عه‌بدولناصره‌وه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی حزبه‌كان‌و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌یه‌ك گوایه شۆڕشگێڕه رێگه‌ی كاری سیاسیی ئاشتییانه نه‌ما.گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی سیاسیی ئاشتییانه له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان زۆری خایاند‌و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان ته‌نها ڕووكه‌ش بوو چونكه كرۆك دیكتاتۆریه‌ت بوو و ته‌نها ڕواڵه‌ت دیموكراسی بوو. هه‌رچه‌نده ئه‌و دیموكراسییه‌ش له فێڵ ده‌چوو كه‌چی عه‌لمانییه‌كان ده‌یانكرده پێوانه بۆ هه‌ڵوێستی ڕێكخراوه‌كان‌و له‌وه‌وه ده‌یانوت ئیسلامییه‌كان باوه‌ڕیان به كاری سیاسی‌و ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات نییه وه‌ك بڵێیت حكومه‌ته‌كان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بووبێت.له كوردستانی پاش ڕاپه‌ڕین هه‌مان قسه‌مان ده‌بیست له‌لایه‌ن ئه‌و دوو حزبه فه‌رمانڕه‌وایه كه نه‌ك ته‌نها بۆ خۆیان باوه‌ڕیان به ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات نه‌بوو به‌ڵكو شه‌ڕێكی پشتشكێنیشیان به‌رپا كرد چونكه هه‌ر یه‌كێكیان ده‌یویست هه‌موو پارووه‌كه بۆ خۆی بێت یان به‌لای كه‌مه‌وه به‌شێكی گه‌وره‌تری پارووه‌كه‌ی به‌ربكه‌وێت.عه‌لمانییه‌كانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له‌دوای به‌شداریكردنی ئیسلامییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌یان نه‌ما بڵێن ئیسلامییه‌كان باوه‌ڕیان نییه به چوونه ناو گه‌مه‌ی دیموكراسییه‌وه. كاتێكیش ئیسلامییه‌كان به‌ره‌وپێش چوون عه‌لمانییه‌كان كه تا ئه‌و كاته به‌ناوی گه‌ل‌و ئیراده‌ی گه‌له‌وه قسه‌یان ده‌كرد ئه‌و گه‌له‌ی ده‌نگی بۆ ئیسلامییه‌كان دا به‌وه تاوانباریان كرد كه هێشتا وشیار نییه.له میسری حوسنی موباره‌ك كاتێك ده‌ركه‌وت زۆرینه‌ی گه‌ل ده‌نگ بۆ شه‌ریعه‌ت ده‌دات عه‌لمانی هه‌بوون بنه‌مای ئیراده‌ی گه‌لیان له‌بیرچووبوو ده‌یانوت ده‌نگدانی زۆربه‌ی خه‌ڵك مه‌رج نییه بۆ دیموكراسی‌و گه‌ل به‌ته‌واوه‌تی پێگه‌یشتوو نییه. به‌م دواییه‌ش كه بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ڵبژاردنێكی ئازادی بێ ته‌زویر ئه‌نجام درا عه‌لمانییه‌كان ڕێزیان له ئیراده‌ی گه‌ل نه‌گرت‌و هه‌وڵیان دا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل دا‌و توانییان له‌ڕێگه‌ی قه‌زایه‌كی گه‌نده‌ڵی خزمه‌تكاری نیزامه‌كه‌ی حوسنی موباره‌ك ئه‌وه بكه‌ن ئه‌ویش چونكه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌دڵی ئه‌وان نه‌بوو، ئێستاش ده‌یانه‌وێت یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته لابه‌رن بێ گوێدانه ئیراده‌ی ئه‌و به‌شه‌ی گه‌ل كه ده‌نگی بۆ دابوو، به‌وه‌ش ناوه‌ستن‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌ستووره‌ی به ڕاپرسییه‌كی گه‌ل ده‌نگی بۆ درا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌و ده‌ڵێن پێویسته ده‌ستوور ته‌وافوقی بێت، واته له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گه‌ل ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستوور بدات پێویسته لایه‌نه‌كان‌و پێكهاته‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستووره ڕێك بكه‌ون.عه‌لمانییه‌كان وه‌كو هه‌ر هێزێكی تر دیموكراسییان ئه‌و كاته ده‌وێت كه بۆ خۆیان گونجاو بێت. بیست ساڵ له‌مه‌وه پێش عه‌لمانییه‌كان له تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی جه‌زائیر دۆڕاندنیان كاتێك كۆدێتایه‌كی سه‌ربازی به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان پێ په‌سه‌ند بوو یان به‌لای كه‌مه‌وه لێی بێده‌نگ بوون، ئه‌نجامه‌كه‌ش بردنی وڵاته‌كه به رێگه‌یه‌كی خوێناوی. تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌ی له میسر ده‌گوزه‌رێت، ئه‌مجاره به خۆپیشاندان. به‌ڵام وه‌نه‌بێت ته‌نها ئه‌و دوو تاقیكردنه‌وه‌یه هه‌بن چونكه تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتووی عه‌لمانییه‌كان زۆرن، ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌م دوانه زه‌ق‌و له‌به‌رچاون.زیان‌و مه‌ترسیی عه‌لمانییه‌كان بۆ دیموكراسی دوو شته:یه‌كه‌م: كاتێك وه‌همی په‌یوه‌ستبوونی عه‌لمانییه‌ت‌و دیموكراسی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و وه‌همه خه‌ڵك ده‌خه‌ڵه‌تێنێت چونكه زۆربه‌ی نموونه‌كانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان بریتی بوون له عه‌لمانییه‌تێكی تێكه‌ڵ به دیكتاتۆریه‌ت. ئه‌وه‌ش ئاساییه چونكه عه‌لمانییه‌ت به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه كه ده‌یه‌وێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه بیسه‌پێنێت له‌كاتێك دیموكراسی پرسكردنه به كۆمه‌ڵگه. ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی مه‌ترسییه بۆ دیموكراسی له‌لایه‌ن عه‌لمانییه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه كاتێك عه‌لمانییه‌ت ده‌كه‌نه مه‌رج بۆ دیموكراسی ئه‌و دیموكراسییه ده‌كه‌نه موڵكی ئایدیۆلۆجیایه‌ك به‌ته‌نیا، ته‌نیاش یه‌ك رێگه بۆ دیموكراسی ده‌هێڵنه‌وه‌و رێگه‌كانی تر داده‌خه‌ن. ئه‌مه‌ش وه‌كو زیانی حزبێك بۆ كوردایه‌تی كاتێك ئه‌و حزبه كورد به موڵكی ته‌نیا خۆی بزانێت، یان وه‌كو زیانی حزبێكی ئیسلامی كه خۆی به تاكه نوێنه‌ری ئیسلام ده‌زانێت، یان وه‌كو زیانی به‌شێك له ڕه‌وتی سه‌له‌فی كه ته‌نها رێگه‌كه‌ی خۆی به ڕاست ده‌زانێت‌و باقی رێگه ئیسلامییه‌كان ده‌كاته حه‌فتا‌و دوو فیرقه دۆزخاوه‌ییه‌كه. ئه‌م قۆرخكردنه‌ی ئیسلام چه‌ند رێگه‌كانی ئیسلام كه‌مدكاته‌وه‌و چه‌ند رێگه‌كانی ته‌سك ده‌كاته‌وه ئاواش زیانی قۆرخكردن بۆ هه‌موو بیروباوه‌ڕێكی تر گه‌وره‌یه. كاری له‌و جۆره واتای دوورخستنه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانه له‌و بیروباوه‌ڕه، عه‌لمانییه‌كانیش به دانانی مه‌رجی عه‌لمانییه‌ت بۆ دیموكراسی بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كان له دیموكراسی دوور ده‌خه‌نه‌وه، مه‌به‌ستیشیان ته‌نها كاركردنه بۆ عه‌لمانییه‌ته‌كه‌ی خۆیان نه‌ك خزمه‌تكردن به دیموكراسی.مه‌ترسیی دووه‌می عه‌لمانییه‌كان له‌سه‌ر دیموكراسی ئه‌وه‌یه كاتێك یاریكه‌رێكی تر دێته مه‌یدان‌و پێگه‌ی ئه‌وان له‌ق ده‌بێت پشت ده‌كه‌نه یه‌كه‌م بنه‌مای دیموكراسی كه ئیراده‌ی گه‌له‌و ئینجا وه‌ك پێشتر باسم كرد ده‌كه‌ونه وه‌سفی گه‌له‌كه به گه‌لێكی پێنه‌گه‌یشتوو یان باسی ده‌ستووری ته‌وافوقی ده‌كه‌ن یان هه‌وڵی خستنی سه‌رۆكێك یان په‌رله‌مانێكی هه‌ڵبژێردراو ده‌ده‌ن. لێره‌ش به‌هه‌مان شێوه مه‌به‌ستیان سه‌پاندنی عه‌لمانییه‌ته نه‌ك خزمه‌تكردنی دیموكراسی، ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بوو پاڵی به به‌شێكیانه‌وه نا ببنه هاوپه‌یمانی نیزامه دیكتاتۆرییه‌كان كاتێك ئه‌و نیزامانه عه‌لمانی بن.به‌كورتی عه‌لمانییه‌كان بیروباوه‌ڕی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه كه مه‌رج نییه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕ‌و بیركردنه‌وه‌ی گه‌ل یان به‌شی زۆری گه‌ل یه‌ك بگرێته‌وه‌و له‌كاتی ئه‌و ناڕێكییه‌ش ئاماده‌ن دیموكراسی بكه‌نه قوربانیی عه‌لمانییه‌ته‌كه‌ی خۆیان. ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ش رێگه خۆش ده‌كات بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و فیكره ئیسلامییه‌ی دژایه‌تیی دیموكراسی ده‌كات‌و باوه‌ڕ ته‌نها به‌ڕێگه‌ی چه‌ك ده‌هێنێت، دواتریش عه‌لمانییه‌كان نایانه‌وێت خۆیان به‌هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و ئه‌نجامه بزانن.ئه‌ی ئیسلامییه‌كان مه‌ترسی نین بۆ دیموكراسی كاتێك له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان ناگونجێت؟ بێگومان ئه‌وانیش مه‌ترسین، به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌لمانییه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌وان ئیسلام ناكه‌نه مه‌رج بۆ دیموكراسی بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام بسه‌پێنن وه‌ك چۆن عه‌لمانییه‌كان عه‌لمانییه‌ت ده‌كه‌نه مه‌رج بۆ دیموكراسی بۆ ئه‌وه‌ی عه‌لمانییه‌ت بسه‌پێنن. هه‌روه‌ها ئیسلامییه‌كان به‌شی خۆیان ڕه‌خنه‌یان له دیموكراسی هه‌یه بۆیه هه‌ر هه‌ڵوێستێكی دواتر پاساوی هه‌یه به‌ڵام عه‌لمانییه‌كان گۆرانی به‌شانوباڵی دیموكراسی ده‌ڵێن تا ئه‌و رۆژی دیموكراسی خزمه‌ت به عه‌لمانییه‌ته‌كه‌یان ناكات ئیتر ئه‌و كاته له‌جیاتی گۆرانی‌و ستایش نۆره‌ی مه‌رج بۆ دانان‌و ئه‌تككردن دێت.له رۆژنامه‌ی (به‌یان) ژماره 21 له 5/2/2013، لاپه‌ڕه 12 بڵاوبۆته‌وه ------------------------ www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2013-02-06-057.html
------------------------ www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2013-02-06-057.html