سێ ئاماژه‌ی ترسناك له سه‌رزه‌نشته ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی مه‌لا عه‌بدوڵڵه‌تیف
فازڵ قه‌ره‌داغی
یه‌کشه‌ممه-16-کانوونی یه‌که‌م(مانگی 12)-2012
گوێمان له مه‌لا عه‌بدوڵڵه‌تیف بوو كه سه‌رزه‌نشتی قوتابی یان كه‌سێكی سه‌ر به ڕه‌وته‌كه‌ی خۆی ده‌كات كه بۆچی سه‌لامی له دلێر گه‌رمیانی بوو (ئه‌ویش چونكه گه‌رمیانی له‌گه‌ڵ خزمێكی خۆی بوو كه ئه‌ویش حزبییه). دلێر گه‌رمیانی به‌پێی مه‌لا عه‌بدوڵڵه‌تیف حزبییه و موبته‌دیعه‌و گوایه دژایه‌تیی مه‌نهجه‌كه‌یان‌و زاناكانیان ده‌كات. ئێمه دلێر گه‌رمیانی ده‌ناسین كه سه‌له‌فییه‌و ئه‌و هێرشی نه‌كردۆته سه‌ر خودی مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی یان زانا سه‌له‌فییه‌كان به‌ڵكو ڕه‌خنه له‌و ڕه‌وته سه‌له‌فییه‌ی سه‌ر به ره‌بیع المدخلی ده‌گرێت، ره‌خنه‌شی له خودی مه‌لا عه‌بدوڵڵه‌تیف له كۆڕێك گرتبوو. ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه مه‌لا عه‌بدوڵڵه‌تیف وه‌كو كه‌سێكی حزبی بیر ده‌كاته‌وه‌و ڕه‌وته‌كه‌ی ڕه‌وتێكی حزبییه، ئه‌وه‌نده هه‌یه ڕێوڕه‌سمه حزبییه‌كان پیاده ناكات، هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌ركیزه له‌سه‌ر دلێر گه‌رمیانی وامان لێ ده‌كات باوه‌ڕ بكه‌ین كه كێشه‌كه‌ی ئه‌و شه‌خسییه‌و ده‌یه‌وێت به‌سه‌ر قوتابییه‌كانی خۆی بیسه‌پێنێت.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری وه‌ستام‌و ویستم باسی بكه‌م سێ ئاماژه‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌یه كه هه‌رسێكیان مه‌ترسیدارن: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ده‌نگی مه‌لا عه‌بدوڵڵه‌تیف روون‌و دیاره‌و له ته‌له‌فۆنه‌وه قسه ناكات‌و ده‌نگی قوتابییه‌كه‌ی دووره‌و دیاره له ته‌له‌فۆنه‌وه قسه ده‌كات. كه‌واته مه‌لا عه‌بدوڵڵه‌تیف كاتێك ته‌له‌فۆنی بۆ ئه‌و قوتابییه‌ی كرد تا سه‌رزه‌نشتی بكات قسه‌كانیشی تۆماركردووه، قوتابیش دیاره نازانێت قسه‌كانی تۆمار ده‌كرێن. ئه‌مه كاری ئه‌هلی علم نییه به‌ڵكو كارێكی موخابه‌راتییه یان به‌لای كه‌مه‌وه كارێكی حزبییه كه قسه‌كان تۆمار ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه به‌ڵگه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌وه. تۆماركردنیش یه‌كه‌م جار نییه به‌ڵكو پێشتریش كه كێشه‌یان بوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێك سه‌له‌فیی تر و له‌گه‌ڵ مه‌لا حه‌مدیی سه‌له‌فی قسه‌كانیان تۆمار ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو به‌ڵگه بمێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان تا ڕاده‌یه‌ك قبووڵه چونكه تۆمارێكه به‌ئاگاداریی هه‌ردوو لا و بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك ئینكاریی قسه‌كان نه‌كات. به‌ڵام ده‌توانین چی بڵێین له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌ك به ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كی خۆی بكات‌و تۆماری بكات؟
ده‌شپرسم له‌و كه‌سانه‌ی شوێنی ئه‌و ره‌وته كه‌وتوون: قبووڵتانه سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌ر خیلافێك له‌گه‌ڵ مامۆستا به‌م جۆره سه‌رزه‌نشت بكرێن‌و قسه‌كانتان تۆمار بكرێن و دواتر بڵاوببنه‌وه؟
بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆماره‌كه‌ش جێگه‌ی قسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تره چونكه ئه‌گه‌ر مه‌لا عه‌بدوڵڵه‌تیف ئه‌و تۆماره‌ی كردووه ئه‌ی كێ بڵاویكردۆته‌وه؟ ئه‌گه‌ر مه‌لا خۆی بڵاویكردۆته‌وه (پێویستیشه هیوادار بین وا نه‌بێت) من ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێنم كه ئه‌مه ترساندنی باقیی قوتابییه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه نه‌كه‌ن كه مه‌لا به موبته‌دیعیان ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش كاری حزبی به‌عسم بیرده‌خاته‌وه كه كاره‌كانی خۆی له ئیعدامكردن و سووكایه‌تی به هه‌ندێك كه‌سایه‌تی تۆمار ده‌كرد بۆ ترساندنی ئه‌ندامانی حزب‌و به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی باڵا.
ئه‌مه دوو شتی ترسناك. ئاماژه‌ی ترسناكی سێیه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌و سه‌رزه‌نشته ئیرهابێكی فیكرییه ئه‌و مه‌لایه له‌ناو خه‌ڵك بڵاویده‌كاته‌وه كه به‌ناوی دین‌و به‌ناوی شوێنكه‌وتنی سه‌له‌فه‌وه (كه ئێمه ده‌زانین په‌یوه‌ندیی به‌هیچیانه‌وه نییه) ده‌یه‌وێت قوتابییه‌كان له‌ژێر ترسی بێبه‌شكردن (نه‌ختێكی تریش زاراوه‌ی بێبه‌شكردن روون ده‌كه‌مه‌وه) بژیێنێت‌و وایان تێبه‌گه‌یه‌نێت ده‌رچوون له قسه‌ی ئه‌و ده‌رچوونه له ره‌وتی سه‌له‌ف‌و كه‌وتنه ناو بیدعه‌و چوونه ڕیزی حه‌فتاو دوو فیرقه دۆزه‌خاوییه‌كه، ئیرهابێكی فیكریشه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كرێت كه لادان له ڕه‌وتی ئه‌وان هه‌مان ئه‌نجامی هه‌یه. ئه‌مه‌ش كاره‌كانی كه‌نیسه‌ی مه‌سیحی له سه‌ده‌كان ناوه‌ڕاست‌و دوای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستیش كاتێك پاپا دژ به موخالیفه‌كانی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی بڕیاری بێبه‌شكردنیان بۆیان ده‌رده‌كرد كه ئه‌مه له ئاینی مه‌سیح ده‌رچووه‌و وه‌كو كافرێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت‌و هیچ ڕێوڕه‌سمێكی مه‌سیحیی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت‌و نه‌یاره‌كان به‌وه ده‌ترسێنران.
بێگومان كه‌م خه‌ڵك ترساندنی ئه‌و ره‌وته كاریان تێده‌كات مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات كار بۆ ئه‌و ڕه‌وته بكات به‌جۆرێك بتوانێت بكه‌وێته گرتن‌و دادگاییكردنی خه‌ڵك، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌یه ئه‌و ڕه‌وته ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه له‌ناو خه‌ڵك بڵاوده‌كاته‌وه‌و پێی ئه‌و كه‌لتووره قایم ده‌كات كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ من نیت دوژمنمی.
ئێمه زیاتر پێویستمان به فه‌ره‌حی‌و لێبورده‌یی ئیسلامه، زیاتر پێویستمان به‌و ئازادییه‌ی قورئان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كات ((لا اكراه فی ا‌لدین))و پێویستمان به گیانی لێبورده‌یی‌و هێمنی فه‌رمووده‌كانه نه‌ك به‌و كاره‌ی ئه‌و ره‌وته ده‌یكات ئه‌ویش گه‌ڕان به‌دوای نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاریان دابوو كه موخالیفی خۆیان موبته‌دیعن پاشان ئه‌و ڕه‌وته پێمان بڵێت ئه‌وانه نموونه‌ی سه‌له‌فن یان به‌دوای نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه بگه‌ڕێت كه ده‌یانوت نابێت قسه له‌گه‌ڵ موبته‌دیع بكه‌ن‌و پێمان بڵێت ئه‌وه ره‌فتاری سه‌له‌فه.
ئینجا كێ حه‌ز ده‌كات ببێته قوتابیی ئه‌وان‌و له سایه‌ی ئه‌و تۆقاندنه فیكرییه بژی؛ یان خۆی بتۆقێنرێت یان خه‌ڵك بتۆقێنێت؟ كێ حه‌ز ده‌كات ئه‌و ڕه‌وته بڵاوبێته‌وه كه قسه جوانه‌كه‌ی قوتابییه‌كه قبووڵ نه‌كات سه‌باره‌ت به سه‌لام نه‌كردن له خه‌ڵكی موخالیف كاتێك قوتابییه‌كه وتی ((خۆ ئه‌م دینه وه‌حشیگه‌ری نییه))و به‌و قوتابییه بوترێت: ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بیته‌وه خۆت وه‌حشیت؟