كێن ئه‌وانه‌ی ئاهه‌نگ بۆ یادی سلێمانی ده‌گێڕن?
فازڵ قه‌ره‌داغی
هه‌ینی-23-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2012
یادی ژماره 228 ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی هات‌و ئاهه‌نگی بۆ گێڕدرا. بۆ ئاهه‌نگ عه‌یبیان نییه، بۆ ئاهه‌نگ یه‌كه‌من وه‌ك چۆن بۆ رووتاندنه‌وه‌ی شاره‌كه یه‌كه‌من. ئاهه‌نگه‌كان شته خراپه‌كان داده‌پۆشن. له‌و شته خراپانه‌ش‌و به‌پێی بواری كاغه‌زی رۆژنامه چه‌ند یاده‌وه‌رییه‌ك ده‌گێڕمه‌وه.
ئاو له‌و گرانییه (*) حكومه‌ته‌كه ده‌ستی گرتبوو به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی پێویست ئه‌ویش سووته‌مه‌نی. ئه‌و سه‌ددامه به‌شی سووته‌مه‌نیی بۆ ئه‌و كوردستانه ده‌نارد كه لێی یاخی ببوو به‌ڵام ده‌سه‌ڵات بازرگانیی به‌و سووته‌مه‌نییه ده‌كرد، به‌شی سلێمانیش خراپتر بوو چونكه هه‌میشه سووته‌مه‌نی گرانتر بوو.. عیراق لیترێك نه‌وتی بۆ كوردستان به چاره‌كه دینارێكی سویسری ده‌نارد‌و كه ده‌گه‌یشته بانی مه‌قان ته‌نكه‌ره‌كان ده‌چوونه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌و ده‌بووه خاوه‌نی سووته‌مه‌نییه‌كه‌و لیتره نه‌وته‌كه به دوو دینار ده‌گه‌یشته ده‌ستی هاوڵاتی واته هه‌شت ئه‌وه‌نده. به‌و جۆره پێنج لیتر نه‌وت كه به‌شی شه‌وێكی ده‌كرد یان به‌شی نه‌ده‌كرد به ده دینار بوو كه له 10% تا 20% مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر بوو.
چیمه‌نتۆ كه چه‌ند گرنگ بوو بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان ئیحتكار كرابوو. ئاگام لێ بوو چۆن لۆری به‌رده‌وام چیمه‌نتۆی ئێرانی‌یان ده‌هێنا كه له‌وه‌ی سلێمانی هه‌رزانتر بوو و ئه‌گه‌ر ژماره‌كانم به‌وردی بیر مابێت ئه‌میان به 500 دیناری سویسری بوو و ئێرانییه به 300 دینار. به‌ڵام خاوه‌نی لۆرییه‌كان خاوه‌نی یه‌ك كیلۆی ئه‌و چیمه‌نتۆ ئێرانییه نه‌بوون‌و ئه‌و چیمه‌نتۆیه هه‌ر به 500 دینار ده‌فرۆشرا واته هه‌ر ته‌نێك دوو سه‌د دینار قازانجی ده‌كرد. قازانجه‌كه بۆ كێ ده‌چوو؟ ره‌نگه لاتان سه‌یر بێت: له خاوه‌ن لۆرییه‌كانم پرسی كێ ئیحتكاری ئه‌و چیمه‌نتۆیه‌ی كردووه‌و داهاته‌كه‌ی بۆ كێ ده‌چییه ئه‌وانیش ده‌یانوت بۆ رێكخراوی مناڵپارێزه!
شیشی بینا دیسان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه پێویسته‌و دیسان عه‌قڵیه‌تی چه‌ته‌گه‌ری ئاشكرا ده‌كات. گومركی ته‌نێك شیش دوو سه‌د دیناری سویسری بوو، به‌ڵام كه جارێكی تر له سلێمانی بۆ شارێك یان شارۆچكه‌یه‌كی تر ده‌رچووایه دوو سه‌د دیناری تری لێده‌درا. له‌كۆنه‌وه ئه‌و كاره‌ی له‌هیچ وڵاتێكی جیهان نه‌بوو وا بوو؛ هه‌ر شتێك له سلێمانی ده‌رچووایه گومرگی لێده‌درا هه‌رچه‌نده پێشتر له‌سه‌ر سنوور گومرگی لێدرابوو. گومرك له‌نێوان سلێمانی‌و ئه‌و دیو بازگه‌كان وه‌رده‌گیرا. ساڵی 2000 یان 2001 بڕیارێكیان دا گوایه بۆ قازانجی خه‌ڵكه ئه‌ویش یه‌ك جار گومرگی شیش بدرێت كه چوارسه‌د دیناره ئیتر بۆ هه‌ر شوێنێكی تر بچێت بێ پاره‌یه. به‌ڵام هاوڵاتی زه‌ره‌ری بوو و حكومه‌ت قازانجی بوو چونكه له‌وه‌به‌دوا مسۆگه‌ر بوو هه‌رچی شیش هه‌یه چوار سه‌د دیناری لێ وه‌ربگیرێت له‌كاتێك كه پێشتر ته‌نها به‌شێكی ئه‌و شیشه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی لێ وه‌رده‌گیرا چونكه به‌شێكی له سلێمانی یان له شارۆچكه‌كه‌وه جارێكی تر ده‌برایه شوێنی تر.
ئه‌و شه‌یتانانه‌شن ئاهه‌نگ بۆ شاره‌كه ده‌گێڕن.
ساڵی 1998 و كه هێشتا دوو ئیداره‌یی بوو ده‌ستكرا به دانانی فیوزی سه‌ر عه‌موود بۆ ده‌ستگرتن به كاره‌باوه؛ هه‌ر ماڵه‌ی شه‌ش ئه‌مپێر. فیوزه‌كه پارچه ته‌خته‌یه‌كی بچووك بوو له‌گه‌ڵ دوو بورغو و ته‌لێك كه هه‌موو بایی دوو یان سێ دینار بوون. سه‌یر بوو لام چۆن حكومه‌ت پاره‌ی ئه‌و فیوزه له‌و خه‌ڵك ناسه‌نێت؛ ده‌یان هه‌زار ماڵ هه‌ر ماڵ بڕێك پاره بدات شتێكی زۆره بۆ ئه‌و حكومه‌ته، به‌ڵام حكومه‌ت له‌وسه‌رییه‌وه هاتبووه‌وه‌و بێویژدانیی خستبووه پاڵ لێزانی. له‌دوای دانانی فیوزه‌كه‌وه هه‌ر جاره‌ی پاره‌ی كاره‌با كه ده‌هاته‌وه جگه له بڕی كاره‌بای سه‌رف كرا‌و بیست‌و سێ دینار هه‌قی فیوزه‌كه ده‌هاته‌وه. ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ش زیاتریان هه‌بوویان واته دوانزه ئه‌مپێر چلوشه‌ش دینار بوو. بیست‌و سێ دینار بڕێكی زۆر گه‌وره بوو چونكه نزیكه‌ی 10% ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر بوو. كاره‌باكه‌شت بۆ ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر كه‌مده‌كرده‌وه كه‌چی هه‌قی ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ت لێ ده‌سه‌نرا ئه‌ویش پاره‌یه‌كی زۆر بوو، هه‌ر جاره‌ی پاره‌ی ئه‌و پارچه ته‌خته‌یه‌ت لێ ده‌سه‌نرا كه ته‌نها جارێك بوو دانرابوو. به‌ڵام چه‌ته‌گه‌رییه‌كه درێژه‌ی هه‌بوو چونكه ئه‌و فیوزه به‌رگه‌ی كه‌می ده‌گرت‌و زوو زوو ده‌سووتا تۆش ناچار ده‌بووی ده دینار بده‌ی به فه‌رمانگه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بۆت چاكبكه‌نه‌وه، قبووڵیشیان نه‌ده‌كرد سه‌یاره‌ی خۆت بهێنی بۆ په‌یژه‌كه‌و بۆ كارمه‌نده‌كان‌و ده دینار پاره‌ی سه‌یاره‌كه‌شیان لێده‌سه‌ندی.
ئه‌وانه‌ن خاوه‌نی عه‌قڵیه‌تی ئیجرامی كه ئاهه‌نگ بۆ شاره‌كه ده‌گێڕن.
وه‌نه‌بێت وازیان له عاده‌ته هێنابێت، ئه‌وه‌تا تازه پاره‌ی ئاویان زیاد كرد ئه‌ویش به‌پێی رووبه‌ری خانووه‌كه: هه‌ر سه‌د مه‌ترێك دووجا پێنج هه‌زار دینار، به‌ڵام بڕی ئاوه‌كه هێشتا كه‌مه بۆیه ماڵێكی گه‌وره‌و بچووك وه‌كو یه‌ك ئاویان به‌رده‌كه‌وێت، ئاویش پیس‌و قوڕاوی‌و به‌كه‌ڵكی خواردنه‌وه نایه‌ت. كه‌واته له‌به‌ر كه‌میی ئاو ناچار ئاو به‌ته‌نكه‌ر بكڕیت‌و له‌به‌ر پیسیی ئاوه‌كه پاره بده‌ی به ئاوی بوتڵ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش‌و له‌جیاتی قه‌ره‌بووكردنت پاره‌كه‌ت له‌سه‌ر زیاد ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ش بوون دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئاهه‌نگیان بۆ شار گێڕا.
ئه‌وانه‌ی ئاهه‌نگ بۆ شاره‌كه ده‌گێڕن ئه‌وانه‌ن كه ڕووبه‌رێكی فراونی شاره‌كه‌یان به وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان فرۆشت كه هه‌ر دوو لا سه‌روقنگی یه‌كترین. وا خه‌ریكیش بن سنه‌وبه‌ره‌كانی گوێژه‌شیان پێ ده‌فرۆشن.
ئه‌وانه‌ی ئاهه‌نگ بۆ شاره‌كه ده‌گێڕن ئه‌وانه‌ن كه زه‌ویی كشتوكاڵیی پانوبه‌رینیان دا به ده‌ستڕۆیشتووه‌كان بۆ دروستكردنی باخی حه‌وانه‌وه‌ی عه‌سران كه ڕه‌نگه مانگی جارێك رووی تێنه‌كه‌ن‌و زیانیان به زه‌ویی كشتوكاڵی‌و شوێنی سه‌یران گه‌یاند.
ئه‌وانه‌ی ئاهه‌نگ بۆ سلێمانی ده‌گێڕن ئه‌وانه‌ن كه نه‌خشه‌ی شاره‌كه‌یان شێواند‌و به عه‌قڵیه‌تی گوریس (كاتی خۆی له‌جیاتی مه‌تر‌و پێوانه‌ی ورد گوریسیان به‌كارده‌هێنا) نه‌خشه‌یان بۆ شاره‌كه كرد. ئه‌وه‌تا هه‌موو شاره‌كه وه‌كو زه‌مانی بابانه‌كان ڕووده‌كاته ناوه‌ندی شار چونكه نه‌خشه‌كێش بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه ناوه‌ندێكی موته‌كامیلی بازرگانی له هه‌ر گه‌ڕه‌كێكی نوێ دابمه‌زرێنێت.
ئه‌گه‌ر لیسته‌كه‌ش ته‌واو بكه‌ین پێویستمان به كتێبێكه بۆیه كۆتاییه‌كه ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی كه خۆی به خاوه‌نی سلێمانی ده‌زانێت به‌رامبه‌ر پشتگوێخستنی سلێمانی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌و نه‌خشه‌ی كه‌سانێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سلێمانی بۆ گوندێكی هاوشێوه‌ی مه‌ڵكه‌ندی ته‌نها منجه‌منجی هه‌یه‌و بڕیاری ئازایانه‌ی نییه، به‌بۆچوونی خۆشم مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ته‌نها هێشتنه‌وه‌ی بڕه پار‌و ده‌سه‌ڵاته دابه‌شكراوه‌كه. له‌و پاره‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش به‌شی ئاهه‌نگێ گێڕان بۆ یادی دامه‌زراندنی سلێمانی هه‌یه.
هه‌موو ساڵێكیشتان ئاهه‌نگ بێت.
له هه‌فته‌نامه‌ی (به‌یان) ژماره 10 له 20/11/2012 لاپه‌ره‌ِه 13 بڵاوبۆته‌وه.
(*) باسێكی گرانیی نه‌وه‌ده‌كان لێره قرتاوه. هه‌موومان بیرمان ماوه.
وێنه: سایتی ڕادیۆی ناوخۆ
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-11-23-054.html