قسه‌و كردار.. كامیان زیانی بۆ ئیسلام زۆرتره؟
فازڵ قه‌ره‌داغی
یه‌کشه‌ممه-30-ئه‌یلوول(مانگی 9)-2012
ئه‌مه كێشه‌یه له بیركردنه‌وه كاتێك مرۆڤ قسه‌پێوتنی لا قورس‌تر بێت له كرده‌وه. ئه‌و فیلمه‌ی كه سووكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ر ده‌كات یه‌كه‌م به‌رهه‌م نییه كاردانه‌وه‌ی توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه، دوایه‌مینیش نابێت. ئه‌مه له‌سه‌ر دڵ زه‌حمه‌ته به‌ڵام بۆچی ناپرسین: تا چه‌ند زیانی بۆ ئیسلام هه‌یه؟ ئایا كه‌م قسه‌ی له‌وه خراپتر به پێغه‌مبه‌ر له ژیانی خۆی وتراوه؟ ژماره‌یه‌ك له‌و قسانه هی ئه‌وه بوون موناقه‌شه بكرێن بۆیه خودا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و وه‌ڵامیش ده‌داته‌وه؛ ده‌یانوت موحه‌ممه‌د جادووگه‌ر و كاهن‌و شێته، ره‌خنه‌یان ده‌گرت موحه‌ممه‌د خواردن ده‌خوات‌و له‌ناو بازاڕه‌كان ده‌گه‌ڕێت‌و كاری وا له‌گه‌ڵ ده‌عواكه‌ی ناگونجێت كه پێغه‌مبه‌ره چونكه لای ئه‌وان نێردراوی خودا پێویسته وه‌كو فریشته‌كان بێت پێویستی به‌و كارانه نه‌بێت.. تا دوای قسه‌كان و ره‌خنه‌كان و وه‌ڵامه‌كانیان كه له قورئان ده‌یانبینین.
له‌ولاشه‌وه ئه‌و قسانه هه‌بوون كه هیچ كه‌ڵكێكیان بۆ ئاین نه‌بوو و ته‌نها جنێو و قسه‌پێوتن و سووكایه‌تی بوون هه‌روه‌ك ئه‌و شیعره خراپانه له‌دژی پێغه‌مبه‌ر ده‌وتران كه نه قورئان و نه فه‌رمووده و نه گێڕانه‌وه‌ی تر هیچیانیان نه‌پاراستووه و چوونه‌ته ژێر گڵ. به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر پێی ناخۆش بووه به‌ڵام كێ بۆ مێژوو ئه‌وانه‌ی پاراست؟ ئایا كه‌سێك ئه‌و شیعرانه‌ی كۆبكردایه‌ته‌وه چۆن ته‌ماشا ده‌كرا؟ پێی نه‌ده‌وترا تۆ سووكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ر بڵاوده‌كه‌یته‌وه؟
ئایا ئه‌وه نازانین؟ ئه‌ی بۆچی ناتوانین بیر بكه‌ینه‌وه كه كاریكاتێر و فلمی بێ بایه‌خ هاوجۆری ئه‌و شیعرانه‌ن؟ بۆچی ده‌بینه باشترین ئامێری دیعایه‌كردن‌و بڵاوكردنه‌وه؟ خوێندمه‌وه كه ئه‌و فلمه چه‌ند هه‌زار جارێك ته‌ماشا كرابوو به‌ڵام پاش ورووژانی موسڵمانان له‌و ماوه كه‌مه ده ملیۆن جار ته‌ماشا كرا. كه‌س هه‌یه به‌و ئه‌ندازه‌یه بتوانێت دیعایه بۆ فلمێك بكات؟ ئه‌و ورووژانه چ سوودێكی به پێغه‌مبه‌ر گه‌یاند جگه له‌وه‌ی وای كرد ملیۆنه‌ها كه‌س سووكایه‌تییه‌كه به پێغه‌مبه‌ر ببینن؟ گریمان قسه‌ی ناشیرین به یه‌كێكمان وترا، حه‌زمان له كامیانه: ئه‌و جنێوه له شوێنی خۆی بمرێت یان كه‌سێك به ناوی دڵسۆزی بۆمان ئه‌و قسه‌یه به‌ناو خه‌ڵك بڵاوبكاته‌وه؟
ئه‌مانه هه‌موو پرسیارن كه پێویسته مرۆڤی خاوه‌ن عه‌قڵ له‌خۆی بكات، به‌ڵام سه‌رده‌مانێكی زۆره عه‌قڵ بایه‌خی له‌ناو موسڵمانان نه‌ماوه‌و سه‌رباری ئه‌وه ونبوونی عه‌قڵ به عاقڵی ده‌زانین بۆیه پرسیاركردن له خۆ بۆته كاری شێته‌كان. موسڵمانان به‌ر له‌وه‌ی بڕژێنه سه‌ر جاده‌كان پرسیار ناكه‌ن ئه‌و ورووژانه چه‌ند خێری هه‌یه‌و چه‌ند هه‌ڵگری خراپه‌یه؟
چونكه پرسیاریش ناكه‌ین‌و شوێنی ورووژان ده‌كه‌وین ته‌نها بایه‌خ به‌و شته زه‌قانه ده‌ده‌ین كه تۆزقاڵێك زیان به ئیسلام ناگه‌یه‌نن. قسه‌وتن به پێغه‌مبه‌ر ئاینی ئیسلام لاواز ناكات به‌ڵام كارێكی زه‌قه، كاری زه‌قیش زیاتر كارمان لێده‌كات، به‌ڵام چه‌ندین كاری زۆری تر هه‌ن ئیجرائاتی عه‌مه‌لین و ئه‌نجامی عه‌مه‌لییان لێده‌كه‌وێته‌وه‌وهێشتا به‌و ئه‌ندازه‌یه نامانورووژێنن. نموونه‌یه‌كی كۆن له‌و كار‌و بڕیارانه كه چه‌ند جارێك له‌باره‌یه‌وه نووسیبووم قورسكردنی مه‌رجه‌كانی دروستكردنی مزگه‌وته. كاری عه‌مه‌لی له‌و جۆره ئه‌نجامی قورسی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی دواڕۆژ چونكه دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكه له مزگه‌وت، مزگه‌وتیش ده‌ورێكی سه‌ره‌كی له كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش له هه‌موو فلمه‌كانی له‌و جۆره زیانی بۆ ئیسلام گه‌وره‌تره، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به حسابێكه له‌توانای ئه‌و عه‌قڵه‌مان به‌ده‌ره كه ته‌نها له‌سه‌ر زه‌قبوون كێش به مه‌سه‌له‌كان ده‌دات. ئێمه ته‌نها ده‌نگی تۆپ كاسمان ده‌كات ئه‌گه‌رچی تۆپ رووكرابێته ئاسمان‌و كه‌سی نه‌كوشتبێت.
حه‌زیش ده‌كه‌م ئه‌مجاره ئاماژه بۆ جۆرێك له‌و كارانه بكه‌م كه له‌م ماوه‌یه بڵاوبووه‌وه و زیانه‌كه‌ی بۆ ئیسلام زۆر له قسه‌وتن به پێغه‌مبه‌ر گه‌وره‌تره، ئه‌مه نموونه‌یه‌كه له زۆرێك:
نووسراوی به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوبووه‌وه كه وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ پۆله‌كانی 11 و 12 بۆ ئه‌مساڵ ناخوێنرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م نووسراوه راست بێت له قسه‌وتن به پێغه‌مبه‌ر زیانی زۆرتره.. بۆچی؟ چونكه قسه‌وتن به پێغه‌مبه‌ر ته‌نها قسه‌یه‌و تێده‌په‌ڕێت‌و ئه‌گه‌ر خۆمان باسی نه‌كه‌ین له‌شوێنی خۆی مردار ده‌بێته‌وه به‌ڵام بڕیارێك له‌م جۆره بریتییه له كارێكی عه‌مه‌لی. په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی وه‌ك ئه‌وه‌ی له كتێبێكی پۆلی 11 بینیومه په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌می به ئیسلامه‌وه هه‌یه، به‌زۆری باسی مافی مرۆڤه، تێكه‌ڵكردنی مافی مرۆڤ به بابه‌تی ئاین بۆ خۆی شتێكی باشه به‌ڵام خراپ ئه‌وه‌یه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وانه‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه بۆ ئاین بكات ئه‌و وانه‌یه مافی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی ده‌خوات. ئیسلام بۆ یه‌ك بابه‌ت ته‌نك ده‌كرێته‌وه ئینجا دواتر ناشخوێنرێت.
هه‌نگاوه‌كان به‌دوای یه‌ك دێن؛ سه‌ره‌تا ته‌نككردنی وانه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كان به حه‌زی خۆیان‌و پاشان فڕێدانی ته‌واوه‌تیی. ئه‌ی زیانه‌كه‌ی بۆ ئیسلام؟ زیانه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌ك ئه‌و شته كه‌مانه نازانێت كه له قوتابخانه‌كان ده‌خوێنرێن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ربگرێت ئه‌و موسڵمانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ فلمێك ورووژاوه گوایه زیانگه‌یاندنه به ئیسلام سبه‌ی گیر ده‌خوات به‌ده‌ست كه‌سێك كه ته‌نانه‌ت (قل هو الله احد) نازانێت. ئه‌ی بۆ دوور بڕۆین؟ ئه‌ی له‌و كه‌سه‌یان نه‌پرسی كام سووره‌ته درێژتره: سووره‌تی به‌قه‌ره یان كه‌وسه‌ر (ئه‌گه‌ر باش بیرم مابێت) ئه‌ویش نه‌یزانی و مێشكی بۆ كه‌وسه‌ر چوو؟
وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سه لامان بوو به نوكته به‌ڵام ئه‌مه له واقع نوكته نییه چونكه دواڕۆژی نه‌وه‌ی دواڕۆژه كه له قوتابخانه‌وه فێرده‌كرێن هیچ له‌باره‌ی ئاینه‌وه فێرنه‌بن، سه‌ره‌تا به به‌تاڵكردنی وانه‌ی ئاین له واتا گرنگه‌كانی‌و پاشان به لابردنی ته‌واوه‌تیی وانه‌كه.
ئایا پاش ئه‌وه هه‌ق نییه بپرسین: كامیان زیانی بۆ ئیسلام گه‌وره‌تره: خاوه‌نی ئه‌و فلمه‌ی سووكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ر ده‌كات یان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان؟ پرسیارێكی سه‌یره، زۆریش له شته مه‌عقووله‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ عه‌قڵیه‌تی موسڵمانی هه‌ر ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌یرن.
له رۆژنامه‌ی به‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه ژماره 3 25/9م2012 ل12
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-09-30-053.html