له پرسی یه‌كگرتنی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی
دیمانه له‌گه‌ل فازڵ قه‌ره‌داغی
فازڵ قه‌ره‌داغی
هه‌ینی-27-ته‌ممووز(مانگی 7)-2012
له پرسی یه‌كگرتنی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی
گۆڤاری روون، ژماره 3، ساڵی دووه‌م، هاوینی 2012، لاپه‌ڕه 8-19
دیمانه له‌گه‌ل فازڵ قه‌ره‌داغی و فاتح سه‌نگاوی
ئه‌وه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامه‌كانی خۆمن جیاكراونه‌ته‌وه، فایله هاوپێچه‌كه‌ش وه‌ڵامه‌كانی هه‌ردووكمان.
پ/1 تاچه‌نده بڕواتان به‌لێك نزیكبونه‌وه و یه‌كگرتنی ئیسلامیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه؟
ف.قه‌ره‌داغی: لێكنزیكبوونه‌وه‌و یه‌كگرتن دوو شتی جیاوازن، جیاوازییه‌كه‌ش گه‌وره‌تر دبێت كاتێك فیكر جیاوازتر بێت. لێكنزیكبوونه ده‌كرێت‌و ئاسانه، به‌ڵام یه‌كگرتن به‌و واتایه‌ی دوو حزبی ئیسلامی ببنه یه‌ك زه‌حمه‌تتره چونكه مه‌رجعیه‌تی فیكریی ئیسلامییه‌كان وه‌كو نییه با فیكریشیان له‌یه‌كه‌وه نزیك بێت. ئه‌و حزبانه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی داده‌مه‌زرێن یه‌كگرتنیان ئاسانتره به‌و مه‌رجه‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان هه‌بێت به‌ڵام ئه‌و حزبانه‌ی له‌سه‌ر مه‌بده‌ئـ دامه‌زراون یه‌كگرتنیان به‌و ئاسانییه نییه چونكه ناكۆكیی فیكری ڕێگر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر یه‌كگرتنه‌كه‌ش ڕووبدات یه‌كگرتنێكی له‌ق ده‌بێت.
پ /2 : نزیكبونه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان له‌یه‌كتر له پرۆژه‌ی سیاسیدایه یاخود بواری فكر و تێڕوانینیشیان بۆ كایه‌كانی ئیسلام ئه‌گرێته‌وه؟؟
ف.قه‌ره‌داغی: نزیكبوونه‌وه‌كه له پرۆژه‌ی سیاسییه چونكه ئه‌مه‌یان شتێكی دیاریكراوه بۆ حاڵه‌تێكی دیاریكراو و له‌ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و كارانه‌یه كه پێشتر بڕیاری سیاسی‌و شه‌رعییان له‌سه‌ر درابوو. بۆ نموونه كاتێك حزبه ئیسلامییه‌كان بڕیار بده‌ن به یه‌ك لیست له هه‌ڵبژاردن دابه‌زن ئه‌وان پێشتر بڕیاریان له‌سه‌ر شه‌رعییه‌تی چوونه ناو هه‌ڵبژاردن داوه. زۆربه‌ی هه‌ر زۆری، ئه‌گه‌ر هه‌موو، چالاكییه سیاسییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن حوكمی شه‌رعییان له‌سه‌ر وه‌رگرتووه بۆیه نزیكبوونه‌وه له‌و بواره ئاسانتره، هه‌روه‌ها زیاتر‌و زووتر دووباره ده‌بێته‌وه چونكه كاری رۆژانه‌یه یان ساڵانه‌یه. بواری فیكر‌و تێروانینیش بۆ كایه‌كانی ئیسلام دوو به‌شه: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی پێشتر بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌و ئه‌وه‌یان ده‌بێته بناغه بۆ كاری سیاسیی رۆژانه كه له‌سه‌ره‌وه باسم كرد‌و ده‌كرێت حزبه ئیسلامییه‌كان له‌باره‌یانه‌وه ڕێك بن وه‌ك بۆ نموونه به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن، ده‌شكرێت له‌باره‌یانه‌وه ڕێك نه‌بن وه‌ك حاڵه‌تی چه‌كداری له‌كاتی هه‌بوونی توانا، یان قبووڵكردنی ئه‌وه‌ی غه‌یری موسڵمانێك ببێته سه‌رۆكی وڵات، دووه‌میشیان وه‌ڵامی فیكریی بۆ پرسیاره نوێكانی ده‌وێت كه ڕه‌نگه وه‌ڵامی هه‌ر حزبێك وه‌كو وه‌ڵامی ئه‌وی تر نه‌بێت.
پ/3 : یه‌كگرتنی (بزوتنه‌وه) و (ڕاپه‌ڕینی) ی ئیسلامی له‌رابوردودا ئه‌زمونێكی تاڵ و نه‌خوازراوی نیشانداین ، ئایا له حاڵه‌تی نزیكبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرووی ئیسلامیشدا ترسی ئه‌وه‌تان نیه هه‌مان ئه‌و كاره‌ساتانه ڕووبداته‌وه؟
ف.قه‌ره‌داغی: له‌ڕوویه‌كه‌وه به‌ڵێ‌و له‌ڕوویه‌كه‌وه نه‌خێر. ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی، كه من خۆم له‌ناوی ژیابووم، هێنده تاڵ بوو وا له مرۆڤ ده‌كات ڕه‌شبین بێت به‌رامبه‌ر هه‌ر یه‌كگرتنێك به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌بوو كه دوو خه‌ت له‌و حزبه زانییان له فیكر‌و تێڕوانین بۆ كاری ئیسلامی له‌یه‌كه‌وه نزیكن بۆیه پێكه‌وه حزبێكی نوێیان دروست كرد‌و حزبێكی سه‌ركه‌وتووتر بوو له بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون، نه‌ك ته‌نها سه‌ركه‌وتووتره به‌ڵكو زۆر سه‌ركه‌وتووتره. له حاڵه‌تی كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو ڕه‌نگه هه‌مان حاڵه‌تی سلبی ڕووبدات به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته ورد دیراسه‌ی هه‌ر یه‌كگرتنێك بكرێت‌و ئێستا ئه‌زموونه كۆنه‌كه هه‌یه بۆیه توانای ئه‌وه هه‌یه دوو حزبه‌كه نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه، به‌ڵام بۆ ته‌نها لێكنزیكبوونه‌وه یان ته‌نها كاری هاوبه‌ش ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن زۆر گه‌وره‌تره.
پ/4 : له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 2009 ( یه‌كگرتوو - كۆمه‌ڵ) له‌ناو لیستێكدا جێگه‌یان نه‌بویه‌وه و دواجار له‌به‌ریه‌كیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه ....، چ گره‌نتیه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له چوار چێوه‌یه‌كی سیاسی یاخود فكریدا مودارات بكه‌ن ، له كاتیكدا بۆچونی جیاوازیان هه‌یه له باره‌ی زۆرێك له پرسه دینی و سیاسیه‌كانه‌وه؟
ف.قه‌ره‌داغی: ئه‌وه‌ی ساڵی 2009 په‌یوه‌ندیی به كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووه‌وه نه‌بوو به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به هه‌بوونی دوو حزبی غه‌یری ئیسلامی له لیسته‌كه‌وه هه‌بوو و ئه‌وه بووه هۆی ده‌نگنه‌دانی زۆرێك له دینداره‌كان به‌و لیسته، ئێمه نازانین ئه‌گه‌ر لیسته‌كه ته‌نها ئه‌و دوو حزبه ئیسلامییه بووایه ئه‌نجامه‌كان چی ده‌بوون به‌ڵام به‌ئه‌كیدییه‌وه ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یان له‌ده‌ست نه‌ده‌دا، به‌رامبه‌ر به‌و قازانجه‌ش ئه‌و خه‌ڵكه‌یان له‌ده‌ست ده‌دا كه دیندار نین به‌ڵام ئه‌و ته‌جروبه نوێیه‌یان به‌دڵ بوو. هه‌رچه‌نده یه‌ك لیستی ئیسلامی كارێكی زه‌حمه‌ت نییه به‌ڵام زه‌مانه‌تیش نییه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و لیسته یان دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی ئیسلامی له‌دوای هه‌ڵبژاردن، واته هه‌بوونی كوتله‌یه‌كی ئیسلامیی له په‌رله‌مان به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نییه هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی دروست نابێت. ئه‌و هاوكارییه به‌بێ هه‌بوونی كوتله‌كه ده‌كرێت.
پ/5زۆر جار له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌كانه‌وه تۆمه‌ت و گومان ئاراسته‌ی یه‌كتری ده‌كریت به‌تایبه‌ت له ساته‌وه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، بۆنمونه هه‌ندێك له قیاده‌ی كۆمه‌ڵ ئه‌یانوت یه‌كگرتوو: (ئیسلامیی بونی خۆی پێشه‌رمه) ، یاخود هه‌ندیك له قیاده‌ی یه‌كگرتوو تێڕوانینی فكری كۆمه‌ڵ بۆ ئیسلام به تێڕوانینێكی(دینی و چه‌قبه‌ست) ئه‌زانن، ئه‌م دیدانه سه‌لمێنه‌ری مه‌حاڵ نین بۆ نزیكبونه‌وه‌ی ئه‌م بزافه ئیسلامیانه؟
ف.قه‌ره‌داغی: پێویسته سه‌یری حاڵه‌ته گشتییه‌كه بكه‌ین واتا بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندامانی خوار سه‌ركردایه‌تی. سه‌ركردایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی فێری تانه‌لێدان بێت‌و فێری ده‌ستخستنی ده‌رفه‌ته بۆ شكاندنی به‌رامبه‌ر‌و فێری خۆپه‌سه‌ندی و به‌كه‌مزانینی به‌رامبه‌ر بێت باسكردن له لێكنزیكبوونه‌وه شتێكی زیاده‌یه. سه‌ركردایه‌تیی حزب ئه‌گه‌ر حه‌كیم‌و هێمن بێت‌و شوێنی كاردانه‌وه نه‌كه‌وێت‌و كه‌سانی ناو سه‌ركردایه‌تی له‌خۆیانه‌وه قسه نه‌كه‌ن هه‌رچی قسه‌یه‌ك جاروبار ده‌رده‌چێت كارێكی زۆری نابێت.
پ/6 : یه‌كگرتوی ئیسلامی وه‌ك هه‌میشه باڵێك بوه له ئیخوان موسلیمینی میسر‌و به دید و ئاراسته‌ی فیكری و ته‌نانه‌ت سیاسی ئه‌و كۆمه‌ڵه كاریگه‌ر بوه و كاریكردوه، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش وه‌ك میراتگری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی زیاتر له ژێر كاریگه‌ری شۆڕشه‌كانی ئه‌فغانستان و ئێران و....تاد بوه، هه‌ر دوو لاش واته (جیهادی و ده‌عه‌وی) خاوه‌ن دوو ئه‌زمونی جیاوازن بۆ ئیسلام ،تاچه‌نده ئه‌م كاریگه‌ریه ده‌ره‌كیه‌كانه له‌مپه‌ڕ و ئاسته‌نگ داده‌نێن له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی نزیكبونه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وته ئیسلامیانه‌ی هه‌رێم؟
ف.قه‌ره‌داغی: یه‌كگرتوو وه‌ك به‌شێك له ئیخوان هێشتا ئه‌و مێژووه جیهادییه‌ی حه‌سه‌ن به‌ننای ماوه ئه‌گه‌ر چی خه‌تی ده‌عه‌وی‌و سیاسیی دوای به‌ننا زاڵ بووه، كۆمه‌ڵیش كه باوه‌ڕی به جیهاده باوه‌ڕه‌كه‌ی جیاوازه له رێكخراوه‌كانی تر كه ئێستا به فیعلی جیهادی چه‌كدار پیاده ده‌كه‌ن‌و له‌و كاته‌وه‌ی دروست بووه ده‌ستی داوه‌ته كاری سیاسیی‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر‌و ئێستا كاری سیاسیی زاڵ كردووه، به‌و واتایه كۆمه‌ڵ له‌و كاته‌وه‌ی دروستبووه به‌لای خه‌تی سیاسی جووڵاوه‌و له كاری ئیخوان نزیك بۆته‌وه، ئیخوانی دوای به‌هاری عه‌ره‌بیش به ئیخوانی پێش ئه‌و به‌هاره نازانم. ئیخوان ئه‌گه‌ر چی له میسر به‌ئاشكرایی خۆی به خاوه‌نی خۆپیشاندانه‌كان‌و ته‌حه‌داكردنی دیكتاتۆریه‌ت نه‌ناساندبوو به‌ڵام هه‌موو ده‌زانین كه ئه‌وان ده‌ستێكی باڵایان هه‌بووه، كه‌واته ئه‌و به‌شێكی گه‌وره بوون له‌و هێزه جه‌ماوه‌رییانه‌ی نیزامه كۆنه‌كه‌یان ڕووخاند، ئێستاش هه‌ڵوێستی ته‌حه‌داكردن ئاسانتر بووه له‌لای. ئیخوانی دوای به‌هاری عه‌ره‌بی لای من نزیكه له ئیخوانی هوزه‌یبی سه‌ره‌تای كۆده‌تاكه‌ی ساڵی 1952ی عه‌بدولناصر‌و ئه‌فسه‌ره‌كانی تر (كه ئیخوان ئاگاداری ئه‌و كۆده‌تایه بوو) كاتێك ئیخوان ته‌حه‌دای ئه‌فسه‌ره‌كانی ده‌كرد تا ئه‌و كاته‌ی تووشی ئه‌و گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانه ناوداره بوون. جیاوازییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و كاته ته‌حه‌دای ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌كرد كه له ده‌سه‌ڵات بوون به‌ڵام ئێستا خۆیان به‌شێكی گه‌وره‌ن له ده‌سه‌ڵات و ته‌حه‌دای ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت له‌و ده‌سه‌ڵاته دووریان بخه‌نه‌وه. كه‌واته ئیخوان خیتابی خۆی توندتر كردووه‌و ده‌یكات‌و ته‌نانه‌ت له كوردستان كه هێشتا به‌هاره‌كه‌مان نه‌بینوه یه‌كگرتوو ئه‌و ته‌حه‌دایه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات كه پێشتر نه‌یكردبوو. به‌م جۆره‌و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر باسه‌كه‌ی خۆم هه‌ردوو حزبه‌كه؛ كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو بۆ لای خه‌تی ناوه‌ڕاست جووڵاون بۆیه ئیمكانیه‌تی لێكنزیكبوونه‌وه‌و هاوكاری له‌جاران سه‌ركه‌وتووتر ده‌بن. شتێكی تر یارمه‌تیده‌ره له‌و هه‌نگاوانه ئه‌وه‌یه حه‌ساسیه‌تێكی كۆن كه هه‌بووه ئێستا نه‌ماوه. كاتی خۆی حه‌ساسیه‌تێكی گه‌وره له‌نێوان یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین هه‌بوو كه دوو خه‌تی ئیخوان بوون، دواییش كه بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین خۆی به‌و ناوه ڕاگه‌یاند‌و حاشای له مه‌نهه‌جی ئیخوان كرد ئه‌و حه‌ساسیه‌ته كه‌م نه‌بووه‌وه چونكه مونافه‌سه‌كه مابوو، كاتی خۆی مونافه‌سه بوو له‌سه‌ر شه‌رعیه‌ت كه كامیان نوێنه‌ری ئیخوانه‌و مونافه‌سه بوو له‌سه‌ر ڕاكێشانی ئه‌ندامانی ئیخوان، دواتریش كه كێشه‌ی شه‌رعیه‌ت نه‌ما بووه مونافه‌سه له‌سه‌ر راكێشانی خه‌ڵَكی ئاسایی‌و مونافه‌سه له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كان. یه‌كگرتنی راپه‌ڕین‌و بزووتنه‌وه ئه‌و خێره‌ی هه‌بوو كه ئه‌و مونافه‌سه‌یه‌ی نه‌هێشته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌كی تره‌وه سوودێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو ئه‌ویش به‌ئه‌ندامكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ئاسایی. ئه‌مڕۆ نزیكبوونه‌وه له‌چاو بیست ساڵ له‌بارتره، بێگومان هێشتا خاڵی ناكۆكی ماون‌و كێشه‌ی نوێ هاتوونه‌ته پێش به‌ڵام ئه‌و ئه‌زموونی ئه‌و دوو حزبه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندتر بووه.
دیمانه‌ی گۆڤاری ڕوون
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-07-27-052.html