|
|

|
كه رۆشنبیری بكه‌وێته ده‌ستی جاهیلان له هه‌موو گه‌وره‌یی شاعیرێك ته‌نها كه‌رێك ده‌بینن |
|
|
|
|
|
|
|
تۆڵه‌ی نالی
فازڵ قه‌ره‌داغی
یه‌کشه‌ممه-20-ئایار(مانگی 5)-2012
كه‌س به ئه‌لفاظم نه‌ڵێ خۆ كوردییه خۆكردییه
هه‌ر كه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی طالیبی مه‌عنا ده‌كا
بێته حوجره‌م پارچه‌پارچه‌ی موسوه‌ده‌م بكڕێ به ڕۆح
هه‌ر كه‌سێ كووتاڵ‌و پارچه‌ی بێ به‌ده‌ڵ سه‌ودا ده‌كا
شیعری خه‌ڵقی كه‌ی ده‌گاته شیعری من بۆ نازكی
كه‌ی له دیققه‌تدا په‌تك ده‌عوا له‌گه‌ڵ هه‌ودا ده‌كا
نالی وا ده‌ڵێت منیش ده‌ڵێم ئه‌و شته‌ی به نێره‌كه‌ری دانرا گله‌یی مه‌كه‌ن به نێره‌كه‌ری لاببرێت.
به‌ر له شێواندنی په‌یكه‌ری كه‌ره‌كه كه ده‌كاته ئه‌و رۆژه‌ی بیستم په‌یكه‌ری كه‌رێك دانراو هه‌ی كه‌ری په‌یكه‌ری شیعره‌كه‌ی بۆ كرایه ناوونیشان و ڕه‌خنه‌كانم بیست كه جوان نییه كه‌ر ببێته هێمای شاری سلێمانی وه‌كو ئه‌وانه‌ی پێیان ناخۆش بوو پێم ناخۆش بوو، به‌ڵام هه‌ر ساتێك بوو و دوایی وتم قه‌ید ناكات.. راستیشه قه‌ید ناكات: با په‌یكه‌ری كه‌رو كه‌روێشك، ژیشك‌و سمۆره، چیی تر‌و چیی تر هه‌بن. كه وتیشیان سووكایه‌تییه به سلێمانی وتم سلێمانی بۆ قسه په‌كی ناكه‌وێت‌و به‌رامبه‌ر نوكته‌یه‌ك ده نوكته ده‌هۆنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌مزانیبوو و ئه‌و رۆژه زانیم ئه‌وه بوو په‌یكه‌ره‌كه له باخچه موته‌وازعه‌كه‌ی نالی دانراوه. به‌ڵێ ئه‌و رۆژه به‌پێ به‌لای تێپه‌ڕیم‌و بینیم. ده‌موچاوم تێكچوو و هه‌ستم به سووكایه‌تی كرد. حاڵ‌و مه‌سه‌له‌ش ئه‌مه‌یه:
نالی لای من شاعیرێكی پله یه‌كه، به‌لای كه‌مه‌وه به كرمانجیی خواروو، ده‌شتوانم بڵێم ئیعجازی شیعری كوردییه، یه‌كه‌م سته‌میش لێی كرا باخچه‌یه‌كی بچووكی بۆ دانرا. خاوه‌نی په‌یكه‌ره‌كه‌ش له‌و هه‌موو دیوانه‌ی ته‌نها شیعری هه‌ی كه‌ری هه‌ڵبژاردووه. ئه‌و براده‌ره ته‌نها ویستوویه‌تی په‌یكه‌ری كه‌رێك دابنێت ئیتر گه‌ڕاوه‌و هیچی نه‌دۆزییه‌وه غه‌یری شیعره‌كه‌ی نالی. مه‌سه‌له‌كه كه‌ره‌و به‌س، په‌ستبوونیش كه‌ره‌كه‌ی خۆمی نه‌خسته‌مه‌وه یاد. مه‌به‌ستم كه‌ری ناو رۆمانه‌كه‌م ((جادووگه‌ری گوند)) كه كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رچاو بوو و ته‌نانه‌ت هه‌ستت ده‌كرد قسه‌ی ده‌كات، بێگومان قسه‌ی بێ ڕه‌بت. به‌كورتی، به‌لای خۆمه‌وه، كه‌سایه‌تییه‌كی خۆش بوو و به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌ری باخچه‌كه كه‌رێكی شیاوی شوێنی شیاو بوو.
كه‌ره‌كه‌ی باخچه‌ی نالی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی نامۆی هه‌یه، ته‌نانه‌ت خاوه‌نه‌كه‌شی جلی كوردیی نه‌كردۆته به‌ر‌و جامانه‌ی نه‌كردۆته سه‌ر به‌ڵكو قات‌و بۆینباخ، خۆ ئه‌گه‌ر جله‌كانی كوردی بوونایه‌و تاجی سه‌ری جامانه بوایه ناڕه‌زاییه‌كان زۆرتر ده‌بوون‌و په‌یكه‌ره‌كه هه‌ر دانه‌ده‌نرا، خاوه‌نه‌كه‌شی زانیبووی ئه‌مه چه‌ند ناقۆڵایه بۆیه نه‌یكرد، واشیزانی ئه‌گه‌ر جلی تری له‌به‌ر بكات مه‌عقوولیه‌تی پێ ده‌به‌خشێت.
نالی لوتكه بوو به‌ڵام گه‌شتیارێكی بیانی كه ده‌چێته باخچه‌كه لای ده‌بێته شاعیرێكی میللیی پله سێ. گه‌شتیاره‌كه وێنه‌ی كه‌ره‌كه ده‌گرێت‌و ده‌پرسێت، خه‌ڵكیش ده‌ڵێن ئه‌و شاعیره شیعری بۆ نووسیوه ئه‌ویش ده‌ڵێت: ((ئاااااا)) ئینجا وه‌كو سه‌یرو سه‌مه‌ره وێنه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.
كێشه‌ی ئه‌و كه‌ره چییه؟ كێشه‌كه ئه‌و نه‌خۆشییه كۆنه‌یه كه ده‌یزانین‌و به‌لامانه‌وه گرنگ نییه: نه‌خوێنده‌واری. ئێمه ئه‌گه‌ر شاره‌زای نالی بین دراوسێی گونجاوی بۆ هه‌ڵده‌بژێرین، ئه‌گه‌ر شاره‌زای شیعره‌كانی نالی بین كێ‌و له‌به‌رده‌می خۆمان ده‌بینین نه‌ك كه‌ر. بیخه‌ره پێش چاوی خۆت ئه‌گه‌ر شاعیری میلله‌تێكی تر، بڵێ حافزی شیرازیی ئێران، شیعرێكی له‌سه‌ر كه‌ر هه‌بێت‌و ئێران باخچه‌یه‌كی بۆ دابنێت‌و په‌یكه‌ری كه‌رێكی تێ قوتبكاته‌وه. كێ قبووڵی ده‌كات؟ كه‌س چونكه بڕوا ناكه‌م ئێرانییه‌ك نه‌زانێت حافز چ لوتكه‌یه‌ك بوو. ئینجا نووسه‌ر‌و شاعیرانی میلله‌تانی تر: پوشكینی رووسی‌و كه‌ر، دانتیی ئیتاڵیا‌و كه‌ر، ئه‌حمه‌د شه‌وقیی میسر‌و كه‌ر، نازم حیكمه‌تی توركیا‌و كه‌ر، شه‌یكسپیر‌و كه‌ر..
هیچیان جێگه‌ی قبووڵ نین به‌ڵام ناڵی‌و كه‌ر ده‌بێت لامان قبووڵ بێت، داهێنانیش بێت.. بۆچی؟ چونكه نالی باش نه‌ناسراوه‌و كه‌سێك خۆشه‌ویستیی كه‌ری به‌سه‌ر زاڵ بوو، شاره‌وانییه‌كیش قبووڵی ئه‌وه‌ی كردووه‌و نالیی ته‌نها به‌ناو بیستووه. ره‌نگه گله‌یی له شاره‌وانی نه‌كه‌ین چونكه ده‌رمانی نه‌شاره‌زاییه‌كه‌ی له نالی شیعری كه‌ره‌كه به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه، به‌ڵام گله‌یی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت كه پرسیان به زۆرترین رۆشنبیری شاره‌كه نه‌كرد‌و كورد وته‌نی نێره‌كه‌ری په‌یكه‌ره‌كه‌یان به‌سه‌ر شاره‌كه سه‌پاند وه‌ك چۆن نێره‌كه‌ری سه‌قه‌تیی زۆریان به‌سه‌ر ئه‌و شاره سه‌پاندووه.
حه‌ز ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر قسه‌كان قسه نه‌بن نموونه له شیعری نالی بهێنمه‌وه به‌ڵكو دوای خوێندنه‌وه‌یان ئه‌وه‌ی دانانی كه‌ر به‌ئاسایی ده‌زانێت قسه‌یه‌كی تری هه‌بێت.
نالی رووداوێكی زۆر بچووكی وه‌ك به شه‌و چوونی به خه‌یاڵ بۆ لای خۆشه‌ویسته نوستووه‌كه‌ی ده‌كاته پارچه‌یه‌ك له جوانی:
سه‌ری زوڵفت كه ڕشته‌ی عومری خضره نیوه هه‌ودایه
چ هه‌ودایه كه هه‌ر حه‌ڵقێكی سه‌د زنجیری سه‌ودایه
برۆت تیغێكه ویسمه‌ی صه‌یقه‌ل‌و مه‌سلوول‌و مووكاره
كه عیشوه‌ی جه‌وهه‌ره ره‌مز‌و ئیشاره‌ی ئاو و مه‌ودایه
به نه‌شئه‌ی سستیی‌و مه‌ستی وه‌ها مه‌ستوور و مه‌خمووره
نه‌زانم خه‌و له‌چاوتدایه یا چاوت له‌خه‌ودایه
له‌سایه كوفری زوڵفت دڵ (فنا فی النور)ی ئیمانه
مه‌ڵێن ظوڵمه‌ت خراپه وه‌صڵی په‌روانه له شه‌ودایه
هه‌ناسه‌م زوڵفه‌كه‌ی لادا‌و مه‌یلێكی نه‌كرد چاوی
نه‌سیم ئه‌نگووت‌و شه‌و ڕابورد‌و نه‌رگس هه‌ر له‌خه‌ودایه
له‌دووری تۆیه ئه‌ی خورشیدی پڕته‌وبه‌خشی شه‌وگه‌ردان
كه نالی وا له حاڵاتی میحاقی ماهی نه‌ودایه
تانه‌شیان له نالی گرتبوو كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خێله به‌ڵام ئه‌و شیعرێكی بۆ خێلی هۆنییه‌وه خێلیی كرده نیشانه‌یه‌كی جوانی به‌ئه‌ندازه‌ی جوانیی شیعره‌كه‌ی:
پێم ده‌ڵێن مه‌حبووبه خێل‌و قیچه مه‌یلی شه‌ڕ ده‌كا
خێل‌و قیچه یا ته‌رازووی نازی نه‌ختێ سه‌ر ده‌كا
خێل‌و قیچه یا به غه‌مزه بۆ نیشانه‌ی دڵ به‌چاو
مه‌یلی ڕاست هاوێتنی موژگانی دڵ په‌یكه‌ر ده‌كا
چاوی هه‌مڕه‌نگی گوڵی مه‌ستی شه‌و و ڕۆژن مه‌دام
یه‌ك له نه‌شگوفته‌ی به‌نه‌فشه یه‌ك له نه‌یلۆفه‌ڕ ده‌كا
عه‌كسی چاوی تۆ له‌چاویدا به‌خواری تێده‌گه‌ی
كه‌چ نه‌ظه‌ر كه‌ی فه‌رقی خوار‌و ژوور‌و خێر‌و شه‌ڕ ده‌كا
هه‌ر كه‌سێ نوقصانی ڕووی باوێته سه‌ر ڕووی ئاینه
شاهیدی هه‌رچه‌نده ره‌ئیولعه‌ینه كێ باوه‌ڕ ده‌كا
كاتبی خێر‌و شه‌ڕی عوششاقه بۆ وه‌صڵ‌و فیراق
لوطف و قه‌هری هه‌ر به‌جارێ سه‌یری دوو ده‌فته‌ر ده‌كا
نالی ئه‌و وه‌حشی غه‌زاله كه‌س ئه‌به‌ر داوی نه‌كه‌وت
چونكه شاهێنی دوو چاوی تیژه دائیم سه‌ر ده‌كا
نالی ته‌نانه‌ت كه شیعرێك ده‌ڵیت وشه‌كانی ئیحائی سێكسییان هه‌بێت جوانیی وشه‌كان‌و رێكخستنیان‌و ئاوازه‌كه كار له رۆح ده‌كات‌و ئه‌وه‌ی به مێشكت نایه‌ت له‌شی ئافره‌ته:
گوڵبنی قه‌ددت له قوببه‌ی سینه غونچه‌ی كردووه
غونچه به‌م شیرینییه قه‌ط نه‌یشه‌كه‌ر نه‌یكردووه
نه‌خلی باڵات نه‌وبه‌ره تازه شكۆفه‌ی كردووه
تۆ كه بۆی شیرت له‌ده‌م دێ ئه‌م مه‌مه‌ت كه‌ی كردووه
قامه‌تت نه‌خله به شیری فائیقه‌ی په‌ی كردووه
نه‌حلی بێ نێشی مه‌مه‌ت شه‌هدی سپیی قه‌ی كردووه
نه‌خل‌و ڕوممان پێكه‌وه‌ن یا باغه‌بان وه‌ی كردووه
سه‌ر-وی هێناوه له سێب‌و به‌ی موتوربه‌ی كردووه
بۆ مه‌مك نالی چ منداڵانه وه‌ی وه‌ی كردووه
گه‌رچی مووی وه‌ك شیره به‌و شیره شكۆفه‌ی كردووه
خۆش به هه‌ردوو ده‌ست‌و ده‌م گرتوویه ئۆخه‌ی كردووه
کیذب‌و توهمت ئیفتراو بوهتان كه تۆبه‌ی كردووه
نموونه‌ی شیعره‌كه‌ی تایبه‌ت به مه‌ستووره‌شم نه‌هێنایه‌وه چونكه له‌ڕووی واتا‌و هونه‌ره‌وه زۆر لاوازه‌و له سه‌نعه‌تی نالییه‌وه دووره.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها خستنه ڕووی وشه‌كان‌و ئیقاعی شیعر‌و ئاوازه، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر شه‌رحه‌كان‌و باسی جوانكارییه‌كانی به‌لاغه‌ت‌و وشه‌بازی‌و واتاكان نه‌قڵ بكه‌م شیعره‌كان جوانتر ده‌بن به‌ڵام ئه‌وه‌یان زۆر زۆری ده‌وێت. خوێندنه‌وه‌ی دیوانه‌كه‌ی نالی‌و شه‌رحه‌كانیش پێویستن بۆ كه‌سێك دوای ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه په‌یكه‌ری كه‌ره‌كه هه‌ر به شایه‌نی ئه‌و بزانێت، ئه‌و كاته‌ش ده‌زانێت نالی له‌خوڕا ستایشی خۆی نه‌كردووه:
ضابیطه‌ی طه‌بعم سواره ئیددیعای شاهی هه‌یه
موحته‌شه‌م دیوانه داوای ته‌ختی خاقانی ده‌كا
شاهیدی فیكرم كه بێته جیلوه‌گاهی دولبه‌ری
شاهی خوسره رۆحی خۆی به قوربانی ده‌كا
ئینجا ئاماژه بۆ هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێرانی (مانی)و جوانیی وێنه‌كانی ده‌كات بۆ وه‌سفی جوانیی شیعره‌كانی خۆی:
نووكی خامه‌ی من كه بێته مه‌عنا ئارایی كه‌مال
خه‌ط به خه‌ط ئیظهاری نه‌قشی صووره‌تی (مانی) ده‌كا
ئێمه‌ش به‌ئه‌سه‌فه‌وه پێی ده‌ڵێین: وێنه‌كانی هاوشێوه‌ی (مانی)ت بۆ دانه‌نرا به‌ڵكو كه‌رێكی بۆینباخ له‌مل.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-05-20-050.html