تا مردن به‌رگری له وتنی بۆچوونه‌كه‌م مه‌كه.. بۆچوونه‌كه‌م بۆ بڵاوبكه‌ره‌وه
فازڵ قه‌ره‌داغی
یه‌کشه‌ممه-13-ئایار(مانگی 5)-2012
قسه‌یه‌كی ناوداری ڤۆلتێر هه‌یه له نووسینه‌كان زۆر دووباره ده‌كرێته‌وه‌و ته‌نها بۆ ئه‌و شتانه دووباره ده‌كرێته‌وه كه خاوه‌نی نووسینه‌كه باوه‌ڕی پێیانه. دوایه‌مین جار ئه‌و قسه‌یه له هه‌ڵمه‌ت (كه‌مپین)ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه وترا وه‌ك پێشه‌كییه‌ك بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌باره‌ت به بیركردنه‌وه له یاسایه‌ك بۆ سنووردانان بۆ بێڕێزی به‌رامبه‌ر پیرۆزییه‌كان. نووسینی هه‌ڵمه‌ته‌كه ئاوا ده‌ست پێده‌كات:
"من رای تۆ ناسەلمێنم، بەڵام تا مردن بەرگری لە مافی تۆ دەکەم بۆ وتنی" - ڤۆڵتێر
ئاشکرایە کە ڕوداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو لە هەولیر لە لایەکەوە سیناریۆیەک بوو لە بەرامبەر هەڵکشانی چالاکیەکان لە یادی دووەم سالەی تیرۆری سەردەشت عوسمان و بەرزبوونەوەی دەنگی ئازادی و راگەیاندنی ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی داکۆکی لە ئازادیەکانی خەڵکی کوردستاندا ساز کرا. وە لە لایەکی تریشەوە پەیامێکی کابینەی حەوتەمی حکومەت هەریم بوو کە لە هەوڵی دەرکردنی یاسای بەرگرتن بەئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕیندایە لە وەڵام بەناڕەزایەتی ئەو هیز و لایەنانەی کە دژی ئازادی رادەربڕینن لە کوردستاندا . ئەم حکومەت و دەسەڵاتە بەم کردەوەیەی دیسانەوە سەلماندی دەیەوێت قەدەغەکردنی ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان وەک بەردی بناغەی دەسەڵاتی دیکتاتۆریانە جێگیربکات
ئاواش كۆتایی پێ دێت:
با هەموومان یەک دەست بیین بۆ هەڵمەتێکی بەرەنگاربونەوە بە هەر سنوردارکردنێکی ئازادی ڕادەربڕین لە کوردستان ..بۆ واژۆ کردن لەم کەمپینەدا تکایە ناو و پیشەتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیلە :
لێره باسی پیرۆزییه‌كان‌و بێڕێزی به‌رامبه‌ریان ناكه‌م چونكه ئه‌و بابه‌تێكی تره به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت زۆر به كورتی بیڵێم ئه‌مه‌یه:
ئێوه ئازادن هه‌ڵمه‌ت بۆ ئه‌و شته بكه‌ن كه پێتان خۆشه به‌ڵام تكایه ئه‌و قسه‌یه‌ی ڤۆلتێر مه‌كه‌نه پێشه‌كی، مه‌شیكه‌نه پاشه‌كی، له‌هیچ شوێنێكیش مه‌ینووسن چونكه حاڵه‌تی ئێوه ناگرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه نه‌ك ته‌نها تا مردن‌و زۆر پێش مردنیش به‌رگری له وتنی بۆچوونه‌كه‌م ناگرن به‌ڵكو ئێوه رۆژنامه‌یه‌كتان هه‌یه بۆچوونه‌كه‌شم بڵاوناكاته‌وه. ئه‌وه ته‌جروبه‌ی منه له‌گه‌ڵ میدیای ئه‌هلی، شتم بۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ڵام شتیشم ره‌فزكراوه به‌مه‌رجێك ئه‌و بابه‌ته‌ی نووسیومه نه بابه‌تێكی ساده‌یه وه‌كو به‌شێك له‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌و رۆژنامانه بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه‌و نه ته‌شهیر و تووڕه‌بوون له‌خۆ ده‌گرێت. جارێكیان ته‌نانه‌ت كام قسه‌ی ناشیرین‌و سووكایه‌تییه له وه‌ڵامی كه‌سێك له رۆژنامه‌ی ئاوێنه پێم وتران منیش وه‌ڵامه‌كه‌م نووسی، ئاكامه‌كه‌شی ئه‌وه بوو سه‌رنووسه‌ر ئه‌و كاته، كاك ئاسۆس هه‌ردی، قبووڵی نه‌كرد بڵاوبێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ده‌متوانی ده‌عوا دژی نووسه‌ره‌كه‌و رۆژنامه‌كه‌ش به دادگا پێشكه‌ش بكه‌م‌و ده‌شمبرده‌وه، به‌ڵام نه‌مكرد چونكه وتم تا قه‌ڵه‌مم پێیه په‌نا بۆ دادگا نابه‌م، دواییش كه كاك ئاسۆس به‌ڕاشكاوی وتی وه‌ڵامه‌كه‌ت بڵاوناكه‌مه‌وه كه ئه‌وه هه‌قی خۆم بوو بیرم له دادگا كرده‌وه به‌ڵام وتم من هێشتا قه‌ڵه‌مه‌كه‌م پێیه.
بۆ مێژووش ئاوێنه شتی تری بۆ بڵاوكردمه‌وه به‌ڵام من باسی سنووری مردن بۆ به‌رگری له بۆچوونه‌كه‌م ده‌كه‌م كه ئاوێنه كردوویه‌تی به پێشه‌كی. من ئه‌و سنووره‌م نه‌ده‌ویست به‌ڵكو رووبه‌رێكی رۆژنامه‌كه كه كه‌متره له‌و رووبه‌ره‌ی ده‌یدات به كه‌سانێك كه نزیكن له بۆچوونی خۆی، ئه‌و ڕووبه‌ره‌كه‌م ناداتێ‌و پاشان پێم ده‌ڵێت تا مردن له‌گه‌ڵتم.
ته‌جروبه‌كه‌ی تریش له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری دواتری ئاوێنه، كاك شوان مه‌حه‌مه‌د، كه بابه‌تێك به‌و ناوه له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوكرایه‌وه ده‌رباره‌ی سووتاندنی قورئان له‌لایه‌ن قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌وه. بابه‌ته‌كه زۆر نامه‌نتقی بوو، منیش له سایتی خۆم وه‌ڵامه‌كه‌یم نووسی، ئیتر ئایا له‌به‌ر ئه‌وه یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی خۆم به‌دڵ كاك شوان نین چه‌ند بابه‌تێكم بۆ ئاوێنه نارد هیچیان بڵاونه‌كرانه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه هاوڕێی تا په‌تی قه‌ناره بێت چۆن خۆم بخه‌ڵه‌تێنم بۆ هه‌ڵمه‌تی رۆژنامه‌كه ئیمزا بكه‌م؟ من ئه‌سڵه‌ن حه‌زم له هه‌ڵمه‌تی له‌و جۆره نییه چونكه ده‌زانم به‌شێك له‌وانه‌ی ئیمزا ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت خۆیان وه‌كو رۆشنبیری جه‌نگاوه‌ر بۆ ئازادی پیشان بده‌ن كه ئه‌مه هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كاته نمایشگا، ئه‌گه‌ر وشه‌ی تر به‌كارنه‌هێنین.
رۆژنامه‌ی ئاوێنه كه ئاماده‌یه تا مردن به‌رگری له بۆچوونی به‌رامبه‌ر بكات ته‌عتیمێكی ته‌واوی كرده سه‌ر خۆپیشاندانه هێمنه‌كه‌ی هه‌ولێر پێش خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه، به‌ڵكو زۆربه‌ی میدیا ئه‌هلی ئه‌و ته‌عتیمه‌یان كرد.. بۆچی؟ چونكه خۆپیشاندانه‌كه مێزه‌ر به‌سه‌ری زۆر بوو؟ چونكه بۆ ئاین بوو؟ چونكه هێمنانه بوو؟ خه‌ڵكی به‌دگومان ده‌ڵێن ئه‌وان نایه‌وێت به خه‌ڵك بڵێن مه‌لا‌و خه‌ڵكی دیندار ده‌توانن خۆپیشاندانی هێمن‌و شارستانییانه بكه‌ن، ئه‌و میدیایه‌ش كارێكی نه‌كرد ئه‌و گومانه به‌درۆبخاته‌وه.
ئۆۆۆف.. بابه‌ته‌كه درێژه‌ی كێشا‌و خه‌ریكه په‌لوپۆ ده‌هاوێت بۆیه با ئه‌وه‌نده به‌س بێت. ئه‌مانه‌ش چه‌ند لینكێكی په‌یوه‌ستن به‌م بابه‌ته، دووباره‌شی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌و میدیایه شتیان بۆ بڵاوكردوومه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا زۆر دووربوون له‌وه‌ی تا هه‌ڵامه‌تگرتن به‌رگری له بۆچوونی نه‌یاره‌كان بكه‌ن، ڤۆلتێریش كه‌یفی خۆیه‌تی:
كاك شوان، وه‌ك سه‌رنووسه‌ر‌و به‌رپرسی لاپه‌ڕه‌ی بیروڕا، ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاونه‌كرده‌وه‌و دوایی ناردمن بۆ شوێنی تر‌و بڵاوكرانه‌وه، هه‌ڵبه‌ت یه‌ك یان دوانی تر ماون‌و بیرم نه‌ماون كامانه بوون، تێبینیش بكه هیچ له‌مانه هی ئه‌وه نین رۆژنامه‌یه‌ك بترسێت بڵاویان بكاته‌وه یان وه‌ك بابه‌تێكی ساده‌و بێكه‌ڵك ته‌ماشا بكرێن:
ئایا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌بو زه‌ید ((مه‌به‌ستدار)) بوو؟
http://www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2010-12-10-011.html
له ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ بڵاوكرایه‌وه
حكومه‌ته‌كان له پێغه‌مبه‌ران پیرۆزترن.. به‌راوردییه‌كی هه‌ڵوێسته‌كان له ویكیلیكس‌و كاریكاتێره‌كان
http://www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2011-03-08-018.html
له ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ بڵاوكرایه‌وه
نوخبه‌و شێواندنی خوێنه‌ر.. ماكیاڤێللی‌و ماركس به نموونه
(ره‌خنه‌یه‌ك بوو له بابه‌تێكی مه‌ریوان وریا قانع)
http://www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2011-10-16-030.html
له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوكرایه‌وه
له‌جیاتی ده‌قیقه‌یه‌ك ماته‌مینی بۆ یادی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌و ((ئه‌نفال)) مانگێك برنجی ئه‌مه‌ریكی مه‌كڕن
http://www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-03-25-041.html
له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوكرایه‌وه
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-05-13-049.html