|
|

|
ئه‌و كه‌سه‌ی به گه‌وره‌یی مرد‌و ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت به بچووكی بژی |
|
|
|
|
|
|
|
له وێرانه‌وه بۆ چرپه.. هه‌میشه سه‌رده‌شت عوسمان
فازڵ قه‌ره‌داغی
یه‌کشه‌ممه-06-ئایار(مانگی 5)-2012
بۆچوونێكم هه‌بووه ئه‌مساڵ دووباره بووه‌وه. ده‌زانین پێرار سه‌رده‌شت عوسمان رفێنرا‌و كوژرا، پێویست ناکات بیرتان بخه‌مه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌تان بیر ده‌خه‌مه‌وه كه كه‌مێك پێش ئه‌وه به‌زمه‌كه‌ی گۆڤاری (وێران) رووی دا‌و شه‌قامی دیندار دژی ئه‌و گۆڤاره ورووژا‌و شه‌قامی كوردی پێی سه‌رقاڵ كرا، ئه‌وه‌نده‌شی پێ نه‌چوو سه‌رده‌شت ته‌صفیه كرا. ئه‌مساڵیش كه ئه‌م به‌زمه‌ی گۆڤاری چرپه، یان دروستتر نووسینه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی هێنده بێ ئاسته شایه‌نی ئه‌وه نییه ناوی ببرێت كه پێشتر قورئانی سووتاندبوو، بڵاوبووه‌وه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر كرا له‌خۆم پرسی: خوا ڕه‌حم بكات.. ئه‌وانه‌ی له‌خه‌یاڵم هه‌ن به‌ته‌مای چین وا به‌زمێكی تریان دروستكردووه؟ به‌ڵام بیرم نه‌مابوو كه هه‌ر ئه‌م كاته‌ی ئێستا یادی غه‌دره‌كه‌یه له سه‌رده‌شت كرا، یان راستتر ئه‌وه‌م ده‌زانی به‌ڵام ئه‌وه‌نده بیرم لێنه‌كردبووه‌وه تا ئه‌و په‌یوه‌سته بكه‌م‌و بزانم ئه‌مجاره نیاز نییه شتێك بكرێت به‌ڵكو نیاز وایه ته‌شویش بۆ شتێك بكرێت كه كرابوو. ئه‌مه بۆچوونه‌كه‌مه و چونكه گومانی ته‌واوم هه‌یه له بكه‌ران چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م هه‌موو شتێك بكه‌ن، من حه‌ز ناكه‌م‌و نامه‌وێت به گومان كار بكه‌م‌و قسه بكه‌م به‌ڵام بكه‌ران وایان لێكردین چاوه‌ڕێی هه‌موو شتێك بكه‌ین.
مه‌رج نییه هه‌موو جارێك ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌خشه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات پێی وترابێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی پێی نه‌وتراوه با بزانێت چه‌ند زیانی به یادی سه‌رده‌شت داوه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی زیان به ئاین بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره قسانه كاری تێده‌كه‌ن كه به‌ڵامه‌وه گرنگ نییه كاری تێبكه‌ن چونكه كه‌سێك قسه كاری تێده‌كات كه تێبگات‌و بیربكاته‌وه، یان به‌لای كه‌مه‌وه بیربكاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی به‌ردی خۆی بهاوێت.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-05-06-048.html