حه‌رامكردنی لێخوڕینی سه‌یاره له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه.. فه‌توایه‌كی ئاینییه یان ئه‌منی؟
فازڵ قه‌ره‌داغی
پێنجشه‌ممه-03-ئایار(مانگی 5)-2012
ساڵی 2011 مشت‌ومڕ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی لێخوڕنی سه‌یاره له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه له سعوودیه دروست بوو پاش ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك ته‌حه‌دای قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ی كرد‌و بۆ چه‌ند رۆژێك گیراو دواتر وه‌ك باسكرا به‌مه‌رجی به‌ڵێندان كه جارێكی تر سه‌یاره لێنه‌خوڕێت به‌ردرا. فه‌تواكه‌ش نوێ نییه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی شێخ عبدالعزیز بن باز.
لێره شتێك ده‌ڵێم كه ته‌نها بۆچوونه، له‌به‌ر ئه‌وه بۆی هه‌یه راست بێت‌و بۆی هه‌یه وا نه‌بێت ئه‌ویش كه سووربوون له‌سه‌ر ئه‌و فه‌توایه‌و جێبه‌جێكردنی په‌یوه‌ندیی به لایه‌نی ئاینییه‌وه نییه چونكه ئه‌وانه‌ی گوایه به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان ده‌هێننه‌وه به‌ڵگه‌ی شه‌رعیی به‌هێزیان نییه و وای بۆ ده‌چن خودی لێخوڕینه‌كه حه‌رام نییه به‌ڵكو ڕێگه بۆ حه‌رام بۆ خۆش ده‌كات به‌ڵام دیسان ئه‌و به‌ڵگانه‌ش به‌هێز نین. بۆ نموونه شێخ محمد بن صالح العثیمین ساڵی 1999 چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی لاوازی هێناوه وه‌ك: لێخوڕینی سه‌یاره له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه ده‌بێته هۆی داماڵی حه‌یا لێی، هه‌روه‌ها به‌ره‌ڵا ده‌بێت و كه‌ی پێی خۆشه ده‌چێته ده‌ره‌وه، لێخوڕین هۆیه‌كه بۆ یاخیبوونی له مێرده‌كه‌ی و كه‌سوكاری، قه‌ره‌باڵغیی زۆری سه‌یاره له شه‌قامه‌كان، بێبه‌شكردنی هه‌ندێك لاوی كوڕ له لێخوڕین كه ئه‌وان زیاتر مافی لێخوڕینیان هه‌یه، زۆریی ڕووداو چونكه ئافرت حه‌زمی كه‌متره و كورتبینتره‌و بێتواناتره بۆیه ئه‌گه‌ر تووشی مه‌ترسی بوو ناتوانێت هه‌ڵسوكه‌وت بكات:
بڕوانه:
http://www.saaid.net/fatwa/f33.htm
ئه‌و قسانه زۆر سه‌یرن چونكه هێچیان به‌ڵگه نین‌و هه‌ركامێكیان پیاوان زۆرتر ده‌گرنه‌وه چونكه:
پیاو زیاتر و ئازایانه‌تر حه‌یا له‌خۆی داده‌ماڵێت، پیاو زیاتر بۆی ده‌لوێت به‌ره‌ڵا بێت و هه‌ر كاتێك بێت بچێته ده‌ره‌وه كه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌نجان‌و به‌تایبه‌ت گه‌نجانی كه‌نداوه، پیاو زیاتر له كه‌سوكاری یاخی ده‌بێت، قه‌ره‌باڵغكردنی شه‌قامه‌كان بۆچی به بێبه‌شكردنی ئافره‌ت بێت؟ بگره كوڕان زیاتر قه‌ره‌باڵغیان ده‌كه‌ن‌و ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته وڵاتانی كه‌نداو باسی حاڵی شه‌قامه‌كان به‌ده‌ستی كوڕان ده‌كه‌ن، زۆریی ڕووداویش به‌هۆی كوڕانه‌وه‌یه چونكه ملهوڕن‌و پێشبڕكێ و مونافه‌سه‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن له‌كاتێك ئافره‌ت زیاتر حه‌زه‌ره ده‌كات، كوڕانیش كه‌متر پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ ده‌كه‌ن..
به‌م جۆره ئه‌و زانایه په‌نا بۆ شتی دوور له واقع ده‌بات‌و په‌نا بۆ ئه‌و به‌ڵگانه ده‌بات كه زیاتر كوڕان ده‌گرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه بشه‌رعێنێت. ئه‌و كه ته‌نانه‌ت كه لێی ده‌پرسن ده‌رباره‌ی به‌ڵگه‌ی به‌هێزتر ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه ئافره‌تان ناچار ده‌كات لێخوڕی بێگانه (هندی‌و پاكستانی..) به‌كرێ بگرن و ئه‌مه زیانی زیاتره ده‌ڵێت هه‌ردوو خراپن و یه‌كێكیان له‌وه‌ی تر خراپتره ئینجا یه‌كسه‌ر باز ده‌دات بۆ پیلانی دوژمنان دژی سعوودییه‌و دژی ئیسلام و به‌یته شیعرێكی ئبنولقه‌ییم ده‌هێنێته‌وه... تاد. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌و ئه‌و قسانه كه‌سانی تر بیانوتایه له مه‌سه‌له‌یه‌ك ئه‌وان له‌دژین یه‌كسه‌ر ده‌یانوت ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی شه‌رعی نین‌و سه‌پاندنی عه‌قڵن به‌سه‌ر شه‌رع‌و ته‌نانه‌ت خاوه‌نه‌كه‌یان به گومڕاو گومڕاكار‌و بیدعه‌چی (ضال مضل مبتدع) ناو ده‌به‌ن.
بۆچوونه‌كه‌ی خۆشم ئه‌مه‌یه: قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه هۆكاری ئه‌منیی له‌پشته‌وه‌یه چونكه نیقاب له سعوودیه زۆره‌و ئافره‌ت به نیقابه‌وه ده‌بێته مه‌ترسی ئه‌گه‌ر سه‌یاره لێبخوڕێت چونكه كه‌س نایناسێته‌وه‌و ئه‌مه رێخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان جلی ئافره‌تان بكه‌نه به‌ر‌و نیقاب بكه‌ن بۆ خۆشاردنه‌وه و ئه‌نجامدانی چالاكیی عه‌سكه‌ری یان خۆته‌قاندنه‌وه. مه‌رجیش نییه شێخ بن باز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فه‌تواكه‌ی ده‌ركردبێت چونكه له‌و فه‌توایه زانای تری له‌گه‌ڵ بوون.
ئینجا ته‌ماشای مێژووی فه‌تواكه بكه‌ن: رۆژی 20 ی مانگی ره‌بیعی دووه‌می 1411 ی كۆچی كه ده‌كاته 9/11/1990 كه ئه‌مه مانگێك و هه‌فته‌یه‌ك دوای گرتنی كوێت بوو له‌لایه‌ن عیراقه‌وه (2/8/1990) بوو و ئه‌مه‌ریكا كه‌وتبووه هێز كۆكردنه‌وه له وڵاتانی كه‌نداو و هه‌فته‌یه‌ك دوای گرتنی كوێت هێزی بۆ سعوودییه نارد. كاتێكیش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سعوودییه بوون دیار بوو ترسی ئه‌وه هه‌بوو چالاكیی جیهادی دژی ئه‌و هێزانه بكرێن، بۆیه زۆر ئاساییه سعوودییه فه‌توای وا به زاناكانی بدات. وه‌ك زانایه‌كیش باسی كردبوو دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سعوودییه زاناكان كۆكرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌توای شه‌رعییه‌تی هه‌بوونی ئه‌و هێزانه له خاكی سعوودییه بده‌ن، واته دوای ئه‌وه ده‌سه‌ڵات ئه‌و هێزانه‌ی هێنا، بیانووكه‌شیان بۆ ئه‌وه ترسی ئه‌وه‌ی گه‌نجانی سعوودییه په‌لاماری ئه‌و هێزانه بده‌ن كه هێزی كافرن‌و چوونه‌ته نیمچه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌ب كه فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر هه‌یه بۆ ده‌ركردنی موشریكه‌كان لیێ.
ئه‌نجامه‌كه‌ی باسم كرد زۆر مه‌نتقییه له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌تواكه‌و توندكردنی جێبه‌جێكردنی به‌بۆچوونی خۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كه هه‌ر ماوه ئه‌ویش چالاكییه‌كانی رێكخراوی قاعیده له سعوودییه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه ڕاست بێت ئه‌وه ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌كی تر كه چۆن له سعوودییه و سه‌رباری باسی سه‌له‌فییه‌ت‌و ئیددیعای سه‌له‌فییه‌ت زاناكان بۆ مه‌به‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌كارده‌هێنرێن و فه‌توایان پێ ده‌درێت‌و ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه سه‌له‌فییه‌ت زه‌مانه‌تی پابه‌ندبوون نییه به شه‌رع.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-05-03-047.html