بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام به‌زۆری شمشێر
فازڵ قه‌ره‌داغی
یه‌کشه‌ممه-22-نیسان(مانگی 4)-2012
ته‌وه‌رێكه له گۆڤاری رێگای هزر ژماره 7، زستانی 2012، بڵاوبۆته‌وه. ئه‌م بابه‌ته‌ی خۆم له لاپه‌ڕه‌كانی 167-172 ئه‌و ژماره‌یه‌یه.
لینكی بابه‌ته‌كه:
http://regamedia.com/Detail.aspx?id=567&LinkID=98
------
ده‌رباره‌ی كێشه‌ی خوڵقێنراوی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام به‌شمشێر
فازیل قه‌ره‌داغی نووسه‌رو شاره‌زا له‌مێژووی دێرینی كورد بۆ (رێگای هزر).
دیمانه: رێگای هزر
مه‌سه‌لی وروژێنراوی ناوبه‌ناوی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام به زۆری شمشێرو ناچاركردنی گه‌لان به‌وه‌رگرتنی ئیسلام یه‌كێكه له‌و كارته خوڵقێنراوانه‌ی ده‌ستی نه‌یارانی ئیسلام و ره‌وتی عه‌لمانی له‌جیهانی ئیسلامی‌دا كه‌مێژووی ئه‌م ئایینه‌و ماهیه‌تی مرۆڤدۆستانه‌ی ئیسلام و هزرو جیهانبینی ئینسانی موسوڵمان ئه‌و گومان و چه‌واشه‌كاریانه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، له‌م باره‌یه‌وه(رێگای هزر) ئه‌م چه‌ند ته‌وه‌ره فیكری و مێژووییه‌ی له‌گه‌ڵ نووسه‌رو رۆشنبیر‌و شاره‌زا له‌مێژووی دێرینی كورد(فازیل قه‌ره‌داغی) ساز كردووه‌و له‌م ته‌وه‌رانه‌دا كۆمه‌ڵێ زانیاری و حه‌قیقه‌تی مێژوویی بۆ روون كردووینه‌ته‌وه:
-تا چه‌نده مه‌وزوعیه‌ت و میتۆده زانستییه‌كان له‌و باسانه ره‌چاو كراوه كه‌ده‌رباره‌ی ئایین و مێژووی ئیسلام بڵاو ده‌بنه‌وه؟
+یه‌كه‌م شت كه گیانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌یخوازێت ئه‌وه‌یه مرۆڤ بێ قه‌ناعه‌تی پێشوه‌خت ده‌ست بداته بابه‌ته‌كه، یان به‌لای كه‌مه‌وه به قه‌ناعه‌تی پێشوه‌خت ده‌ست پێبكات به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك له‌گه‌ڵ ئاماده‌ییه‌كی ته‌واو بۆ ده‌ستكاریكردنی ئه‌و قه‌ناعه‌ته به‌پێی ڕێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌كه. له رۆژئاوا ئه‌وه زۆر ڕه‌چاو كراوه بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌هێز بڵاو ده‌بنه‌وه، له‌وه‌ش به‌سوودتر ئه‌وه‌یه ئه‌و گیانه مه‌یدانه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فراوانتر كردووه. به‌ڵام ئاگادار بین ئه‌م حاڵه‌ته ته‌ندروسته حاڵه‌تی به‌رده‌وام نییه چونكه لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆریش هه‌ن خاوه‌نه‌كانیان ئاماده نه‌بوون قه‌ناعه‌تی پێشوه‌ختیان بگۆڕن، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها سه‌باره‌ت به ئیسلام به‌ڵكو هه‌روه‌ها بۆ بواری تریش هه‌ر ڕاسته، له‌به‌ر زاڵبوونی گیانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌و هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی مه‌وزووعیه‌ت لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی له‌و جۆره ناچار بووه ئه‌و قه‌ناعه‌ته خۆی‌و ته‌نانه‌ت مه‌به‌سته خراپه‌كانی خۆشی به به‌رگێكی زانستی دابپۆشێت. لای خۆشمان‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گیانه هێشتا دانه‌مه‌زراوه به‌ئاسانی مه‌به‌سته‌كانی لێكۆڵه‌ره‌وه ده‌بینین، به‌ڵكو بۆته شتێكی ئاساییش لێكۆڵه‌ره‌وه ئه‌و هه‌سته‌ی ده‌رببڕێت. له‌جیاتی ئه‌وه‌ش كه گیانی لێكۆڵینه‌وه ببێته مۆدێل بۆ نووسینه‌كانی تر وه‌ك بابه‌ته‌كانی رۆژنامه‌و گۆڤار ده‌بینین پێچه‌وانه ڕوویداوه؛ ئه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌نووسن لاسایی بابه‌ته سه‌رپێیه‌كانی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان ده‌كه‌نه‌وه. له بابه‌تێكی وه‌ك بڵاوبوونه‌وه ئیسلام ئه‌و بابه‌تانه كڵێشه قسه‌ی له‌م جۆره فڕێ ده‌ده‌ن: ئیسلام به شمشێر بڵاوبووه‌وه.. كورد به‌زۆر كراون به موسڵمان.. یان ئیسلام یان شمشێر. ئه‌وه‌ی لای خۆمان مه‌به‌ستێكی له‌پشته‌وه‌یه: ئیسلام ئاینی كورد نه‌بووه‌و به‌زۆر به‌سه‌ری سه‌پێنراوه، ئیتر هه‌رچییه‌ك ده‌نووسرێت ده‌خرێته خزمه‌تی ئه‌و مه‌به‌سته، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ناڕێكی له‌و بابه‌تانه‌و له‌و لێكۆڵینه‌وانه ده‌بینین. بۆ نموونه له‌لایه‌ك هه‌ر خۆیان باسی جزیه ده‌كه‌ن كه كه‌سێك له‌سه‌ر ئاینی خۆی ده‌مێنێته‌وه ده‌یدات، به‌ڵام ئه‌وه‌یان له‌بیر ده‌چێت، یان له‌بیری خۆیان ده‌به‌ن، كاتێك ده‌ڵێن عه‌ره‌به موسڵمانه‌كان ده‌یانوت یان ئیسلام یان شمشێر. نموونه‌یه‌كی تر سه‌باره‌ت به موسڵمانبوونی كورد، له‌لایه‌ك ده‌ڵێن عه‌ره‌به موسڵمانه‌كان به زه‌بری شمشێر كوردیان كرده موسڵمان، له‌لاكه‌ی تریش ده‌ڵێن خه‌ڵكی هه‌ورامان تا دوای چوار سه‌د ساڵ نه‌بوونه موسڵمان. نموونه‌ی تر باسكردنی ئازایه‌تی كورد به‌ڵام له‌لاكه‌ی تر قبووڵكردنی زۆره‌ملێی ئیسلام واته ترسنۆكیی كورد‌و كه كورد سه‌دیه‌كی كوردی سه‌رده‌می نوێی پێنه‌كرا كه به‌رامبه‌ر چه‌كی قورس‌و كیمیایی وه‌ستان.
ئه‌مه هه‌مووی جگه له پشتگوێخستنی زانیاریی مێژوویی تر وه‌ك مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی غه‌یری موسڵمان له زه‌رده‌شتی‌و مه‌سیحی‌و جووله‌كه، یان هه‌بوونی ئه‌حكامی غه‌یری موسڵمان له فیقه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه نووسه‌رو لێكۆڵه‌ره‌وه ئیسلامییه‌كان هه‌مان خووی عه‌لمانییه‌كانیان گرتووه‌و به مه‌به‌ستی پێشوه‌خت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ن.
-باوه‌ڕو قه‌ناعه‌ته دینییه‌كان به‌زۆر ده‌سپێنرێن، ئه‌گه‌ر زۆر له‌ئارا بوو ئایینده‌ی ئه‌و قه‌ناعه‌تانه به‌كوێ ده‌گات كاتێك زۆر‌و ناچاركردنه‌كه بوونی نه‌ما؟
+به‌ڵگه‌كانی مێژوو ده‌ڵێن ده‌كرێت باوه‌ڕی ئاینی به‌زۆر بسه‌پێنرێت‌و دوایی هه‌ر بمێنێت. له به‌شی زۆر ئه‌ورووپا مه‌سیحیه‌ت به‌زۆر سه‌پێنرابوو و دوایی هه‌ر مایه‌وه، بۆ نموونه شه‌ڕه‌كانی شارلمان (كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌شته‌م‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆیه‌می زاینی) دژی چه‌ند گه‌لێكی بتپه‌رستی ئه‌ورووپا، بۆ نموونه ساكسۆنییه‌كان كه سی‌وسێ ساڵ شه‌ڕی له‌دژ كردبوون‌و له‌كۆتایی به‌زۆر كردبوونی به مه‌سیحی. ئه‌وانه سه‌رباری بوونیان به مه‌سیحی هه‌ر باوه‌ڕه بتپه‌رستییه كۆنه‌كانیان مابوو به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌لانی غه‌یری عه‌ره‌ب كه ئیسلامیان به‌ته‌واوی وه‌رگرتبوو، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌و به‌تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن ساكسۆنییه‌كان بوون به یه‌كێك له گه‌له مه‌سیحییه‌كانی ئه‌ورووپا. له مێژووی ئیسلامیش ئێران تا سه‌دان ساڵ قه‌ڵایه‌كی سوننه‌كان بوو به‌ڵام ورده ورده به‌هۆی زه‌بروزه‌نگی سه‌فه‌وییه‌كان كرایه شیعه. كاتێكیش ئه‌و سه‌پاندنه كه‌ڵكی نابێت كه هۆشیارییه‌كی ته‌واوی ئه‌و گه‌له هه‌بێت‌و گه‌لێكی خوێنده‌وار بێت‌و ئه‌و هۆشیارییه‌ی تا ئه‌و كاته بمێنێته‌وه كه هێزی خۆسه‌پێنه‌ر ده‌ڕوات، هه‌رچه‌نده ئێستا نموونه‌ی وام له‌به‌ر چاو نییه.
كه‌واته ده‌كرێت بڵێین كورد كرابوون به موسڵمان‌و له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن ئیسلامیان قبووڵ كردبوو، به‌ڵام پێویسته سه‌ره‌تا بیسه‌لمێنین كه ڕاسته ئیسلامیان به‌سه‌ر سه‌پێنرابوو كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌ته‌كه نییه چونكه هه‌موو به‌ڵگه‌كانی مێژوو دژ به‌وه‌ن، نه‌ك ته‌نها بۆ كورد به‌ڵكو بۆ میلله‌تانی تریش وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌وه باسم كرد سه‌باره‌ت به هه‌بوونی جزیه‌و هه‌بوونی ئه‌حكامی غه‌یری موسڵمان، هه‌روه‌ها بنه‌مای سێ ئیختیاره‌كه: یان موسڵمانبوون، یان مانه‌وه له‌سه‌ر ئاینی خۆیان‌و پێدانی جزیه‌و یان شه‌ڕ. ئه‌مانه راستییه‌كن ته‌نها كه‌لله‌ڕه‌قی نامه‌نتقی ئاوڕیان لێ ناداته‌وه، كه ئه‌مه نه خزمه‌ت به گیانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌كات‌و نه خزمه‌ت به خودی كه‌سه‌كه‌یه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت وه‌ك كه‌سێكی لێكۆڵه‌ره‌وه ته‌ماشای بكرێت.
بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زۆره‌ملێ له ئاین: چاره چییه ئه‌گه‌ر میلله‌تێك ئاینێكی به‌زۆر به‌سه‌ر سه‌پابێت؟ به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاینه كۆنه‌كه‌ی؟ ڕه‌نگه ئه‌وه بشێت له حاڵه‌تی گه‌لێكی موسڵمان كه كرابێته مه‌سیحی یان به‌پێچه‌وانه‌وه؛ مه‌سیحی بووبێت‌و كرابێته موسڵمان، چونكه هه‌ردوو ئاینه‌كه خه‌ڵك‌و هێزێكی زۆریان هه‌یه واته هه‌ردووكیان زیندوون، به‌ڵام ئایا مه‌نتقییه كورد بگه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌رده‌شتیه‌ت؟ ئێمه نموونه ئه‌ڵمانیای نازیمان هه‌یه كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سیحیه‌ت هه‌بووه چونكه له‌لایه‌ك نازیه‌ت ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ مێژووی ئه‌ڵمانه‌كان كه بتپه‌رست بوون، له‌لایه‌كی تر كه‌لتووری بتپه‌رستی توند‌وتیژتر بوو له كه‌لتووری مه‌سیحیه‌ت، وه‌ك ده‌شزانین نازیه‌ت جه‌نگی به‌رز ڕاده‌گرت‌و شكۆمه‌ندی ده‌كرد، له‌لایه‌كی تره‌وه ڕه‌چه‌ڵه‌كی مه‌سیحیه‌ت عیبرانی بووه‌و خودی مه‌سیحی جووله‌كه بووه‌و ده‌زانین نازیه‌ت چه‌ند ڕقی له جووله‌كه بووه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه نازیه‌ت نه‌یتوانی خه‌تێك به‌سه‌ر مه‌سیحیه‌ت بهێنێت‌و ته‌نانه‌ت هێماكه‌شی كه خاچی نوشتێنراو بوو په‌یوه‌ست بوو به خاچی مه‌سیحیه‌ت هه‌رچه‌نده ڕه‌چه‌ڵه‌كی كۆنتر بوو و له هیندستان هه‌بووه (هه‌رچه‌نده دوایی ده‌ركه‌وت لای گه‌لانی تریش هه‌بووه)، یان وه‌ك ده‌ڵێن ((ئاری)) بوو.
-ئه‌و ده‌سه‌ڵات و قه‌واره كوردیانه‌ی ئیسلام له‌ناوی برد كامه‌بوو، مسوڵمانان شه‌ری ده‌وڵه‌تی ساسانییان كرد یاخود گه‌لی كورد؟
+ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی هاتنی ئیسلام بۆ كوردستان لای ئه‌و كه‌سانه ته‌نها به سلبی ده‌كرێت هه‌ر خۆیانن چاو ده‌نووقێنن له‌و ڕاستییه كه ئیسلام هیچ قه‌واره‌یه‌كی كوردیی نه‌ڕووخاند چونكه كورد هیچ قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی نه‌بوو. بۆ نموونه كه باسی گرتنی شاره‌زوور ده‌كرێت كه كوشتارێكی زۆری لێكه‌وته‌وه مێژوو پێمان ناڵێت ئه‌وانه‌ی دژی عه‌ره‌به موسڵمانه‌كان شه‌ڕیان كردبوو كێ بوون‌و بۆ كێ شه‌ڕیان ده‌كرد. ئه‌گه‌ر بڵێین كورد بوون كه‌واته ئاساییه له‌دواڕۆژ له‌شكری عیراقی كه له كوردستان دژی له‌شكری ئێرانی شه‌ڕی ده‌كرد وه‌ك له‌شكری كورد باس بكرێت. وه‌كو ئه‌وه‌ش بێ‌مانا ئه‌وه‌یه به چ مه‌عنایه‌ك هه‌بوونی شه‌ڕێك له شاره‌زوور بكه‌ینه به‌ڵگه بۆ هه‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی كوردی؟
ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان له‌كۆنه‌وه له‌ژێر ده‌ستی ساسانییه‌كان بوو. ئه‌وانه بۆ پاساو هێنانه‌وه وای پیشان ده‌ده‌ن كه كورد‌و فارس له ده‌وڵه‌تی ساسانی تێكه‌ڵ بوون به‌ڵكو هه‌ندێكیان هێنده ڕۆده‌چێت ساسانییه‌كانیش بۆ كورد ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. دیاره ناتوانن هه‌مان شت بكه‌ن بۆ به‌شه‌كه‌ی كوردستان كه له‌ژێر ده‌ستی بیزه‌نتییه‌كان بوو. له‌وه‌ش سه‌یرتر كاتێك باسی مێژوو ده‌كه‌ن هاتنی عه‌ره‌ب‌و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی فارس جێگه‌ی قبووڵ نییه لایان به‌ڵام هه‌ر خۆیان‌و بۆ سه‌رده‌می نوێ پێیان باش بوو بۆ نه‌مانی داگیركه‌ری به‌عسی داگیركه‌ری ئه‌مه‌ریكی بێت، كه‌واته بۆچی كوردی ئه‌و كاته هاتنی عه‌ره‌بیان پێ خۆش نه‌بووبێت چونكه له سته‌می ساسانییه‌كانی ڕزگاریان كردن؟ بارودۆخی كۆتایی ده‌وڵه‌تی ساسانی وا ده‌خوازێت، سه‌باره‌ت به به‌شه‌كه‌ی تری كوردستانیش حاڵه‌ته‌كه له مێژوو تۆماره به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به مه‌سیحییه‌كان چونكه به‌هۆی جیاوازیی مه‌زهه‌بییه‌وه له‌گه‌ڵ بیزه‌نتییه‌كان ئه‌مانه‌ی دوایی ده‌یانچه‌وساندنه‌وه بۆیه مه‌سیحییه‌كانی ئه‌و به‌شه پێیان خۆش بوو موسڵمانه‌كان هاتن‌و له چه‌وساندنه‌وه‌ی بیزه‌نتییه‌كان ڕزگاریان كردن. سه‌باره‌ت به كوردیش‌و وه‌ك میلله‌تێك خاكی داگیركرابوو، ئه‌وه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بكه‌ین هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و كاته هه‌بووبێت، جیاوازی نییه نێوان داگیركه‌رێك‌و داگیركه‌رێكی تر، بگره ئه‌و گۆڕانكارییه باشه چونكه ڕه‌نگه مامه‌ڵه‌كه‌ش بگۆڕێت.
به‌شداریی كورد له شه‌ڕه‌كان له كه‌مێك رووداو بوو بۆ نموونه شه‌ڕی (فسا)و (دارابجرد) كه كورده‌كانی فارس چوونه پاڵ له‌شكری ساسانییه‌كان. به‌ڵام ئایا ئه‌و كوردانه كه له ناوچه‌ی فارس له باشووری ئێستای ئێران ده‌ژیان به‌رگرییان له كێ ده‌كرد؟ شه‌ڕێكی تر باسی كورده‌كانی كردووه‌و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه له‌و گێڕانه‌وه‌یه باسی بنه‌مای سێ ئیختیاره‌كه كراوه كه وه‌سیه‌تی عومه‌ر كوڕی خه‌تتاب بوو بۆ سه‌له‌مه كوڕی قه‌یسی ئه‌شجه‌عی كه سه‌ركرده‌ی له‌شكره‌كه بوو: موسڵمانبوون.. ئه‌و كاته هه‌مان ماف‌و ئه‌ركی ئه‌وانیان هه‌یه، مانه‌وه له‌سه‌ر ئاینی خۆیان‌و ئه‌و كاته خه‌راج بده‌ن به‌ڵام له‌سه‌رووی توانای خۆیان پێیان نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هیچیشیان قبووڵ نه‌كرد ئه‌و كاته شه‌ڕ بكرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك: ((خیانه‌ت مه‌كه‌ن‌و لاشه‌یان مه‌شێوێنن‌و منداڵ مه‌كوژن)). به‌كورتی له یه‌كێك له‌و گێڕانه‌وه كورتانه‌ی ناوی كوردیان تێ هاتووه باسی سێ بنه‌ماكه كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی پێشوه‌خت هه‌یه‌و له‌به‌ر نه‌خوێنده‌واری ده‌بینین له‌جیاتی گیانی وردبوونه‌وه‌ی زانستی دووباره‌كردنه‌وه‌ی قسه‌ی سه‌ر جاده‌و ناو چایخانه‌كان زاڵه.
-ئه‌گه‌ر ئیسلام به‌زۆرو زه‌بری شمشێر بڵاو بووبێته‌وه، ئایا بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی ئه‌م ئایینه له‌ئه‌مرۆی بێ ده‌سه‌ڵاتیی ئیسلام چۆن خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌وڵاتانی پێشكه‌وتووی رۆژئاوا كه به‌چه‌ندین شێوازی فه‌رمی و نافه‌رمی كۆسپ له‌رێگای مسوڵمانبوونی خه‌ڵكی رۆژئاوا دروست ده‌كرێت و پرۆسه‌ی مسوڵمانبوونیش رانه‌وه‌ستاوه؟
+هه‌ر ئاینێك‌و هه‌ر فیكره‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی بانگه‌وازی ئاشتییانه‌ی لێ نه‌گیرێت به‌شی خۆی خه‌ڵك له‌خۆی كۆ ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و ئاینه‌ش نزیكتر بێت له دڵ پاشان له عه‌قڵ خه‌ڵكی زیاتر باوه‌ڕی پێده‌هێنن. ئیسلام به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوو ئاینه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌و كاته، مه‌سیحیه‌ت‌و زه‌رده‌شتیه‌ت، ئاینێكی ساده‌و بێ ئاڵۆزی بوو، ئه‌ركه‌كانیشی ئاسان بوون، بۆیه ڕزگاربوون بوو له كۆتوبه‌ندی زۆری جه‌سته‌یی‌و دارایی‌و عه‌قڵی. مێژوونووسانی رۆژئاوایی ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌و ساده‌ییه‌و له‌سه‌ر گونجانی ئه‌و ساده‌ییه له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤ كردووه. ئه‌م تایبه‌تییه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی خه‌ڵكی رۆژئاوای ئێستا بۆ ئیسلام ڕاده‌كێشێت، له‌كۆنیش چاكسازییه ئاینییه‌كه‌ی مارتن لوته‌ر دژ به به‌شێك له ئاڵۆزییه‌كانی كاتۆلیكیه‌ت بوو. ئێستاش ئه‌و ساده‌یه‌ی ئیسلام خاڵێكی به‌هێزه بۆی لای رۆژئاواییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی عه‌قڵییان ده‌وێت. بۆ نموونه كه ئیسلام ده‌ڵێت خودایه‌كی تاك هه‌یه‌و چه‌ند مرۆڤێكی وه‌ك گه‌یه‌نه‌ری په‌یامه‌كه‌ی ناردووه كه پێغه‌مبه‌رانن‌و ئه‌مانه مرۆڤن وه‌كو خۆمان.. هه‌موو ئه‌مه بۆ عه‌قڵ گونجاوتره له باوه‌ڕی سێكوچكه‌ی مه‌سیحیه‌ت كه ده‌ڵێت باوك‌و كوڕ‌و ڕۆحی قودس هه‌رسێكیان خودان‌و له‌یه‌ك كات یه‌ك شتن كه ئه‌مه شتێكه نه له‌كۆن‌و له نوێ جێگه‌ی قبووڵی عه‌قڵ بوو. له‌ڕووی ئه‌خلاقیشه‌وه باوه‌ڕی مه‌سیحیه‌ت، هه‌ڵبه‌ت وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه مه‌سیحیه‌تی ده‌ستكاری كرا‌و نه‌ك مه‌سیحیه‌تی مه‌سیح، كه مه‌سیح له‌خاچ درا بۆ كه‌فاره‌تی گوناهی مرۆڤ له‌گه‌ڵ بنه‌مایه‌كی ساده‌و مه‌نتقیی ئه‌خلاق ناگونجێت كه بریتییه له به‌رپرسیارێتی هه‌ر مرۆڤێك له كرداره‌كانی. ئینجا ئه‌گه‌ر باس له ته‌ورات بكرێت كێشه‌كانی گه‌وره‌تر ده‌بن. له سفری ته‌سنیه (ئیصحاحی5)و له‌میانه‌ی ده ئامۆژگارییه‌كه گوایه خودا ده‌ڵێت ((گوناهه‌كانی باوكان تا نه‌وه‌ی سێیه‌م‌و چواره‌می منداڵانم له‌بیر ناچێت)) هه‌رچه‌نده له سیفری حزقیال (ئیصحاحی 18) به‌ڕوونی‌و دوورودرێژی به‌ناوی خوداوه ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتیی هه‌ر كه‌سێك له كرداره‌كانی كراوه، كه ئه‌مه‌ش ناڕێكییه‌كه له په‌یمانی كۆن كه‌سێكی رۆژئاوایی، كه به‌ڵگه‌ی عه‌قلیی ده‌وێت، تووشی گومان له ته‌ورات ده‌كات. بیركردنه‌وه له‌و كێشه فیكری‌و ئه‌خلاقییانه‌و گه‌ڕان به‌دوای ئاسووده‌یی ده‌روونی زۆر له وێنه‌ی شمشێره‌وه دوورن. ئه‌وانه‌ی بڕوایان به تیۆری شمشێر هه‌یه چونكه حه‌زه‌كه‌یان، یان ڕاستتر ڕقه‌كه‌یان، وا ده‌خوازێت ته‌فسیریان نییه بۆ موسڵمانبوونی رۆژئاواییه‌كان. به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه له‌ناو ئیسلامییه‌كان ئه‌و كه‌س‌و ڕه‌وتانه هه‌ن كه باوه‌ڕیان به تیۆری شمشێر هه‌یه، نه‌ك بۆ به‌زۆر موسڵمانكردنی غه‌یری موسڵمان به‌ڵكو بۆ بڵاوكردنه‌وه ئیسلام‌و سه‌پاندنی ئه‌حكامه‌كانی‌و هه‌موو ئایه‌ته‌كانی ئازادیی ئاینییان خستۆته ئه‌ولاوه‌و ڕێك هاوشێوه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هه‌موو ئایته‌كانی جیهادیان خستۆته ئه‌ولاوه وه‌ك بڵێیت شمشێر له ئیسلام وجوودی نه‌بێت. به‌واتایه‌كی تر له‌ناو موسڵمانان هه‌روه‌ك له‌ناو بێباوه‌ڕان ئه‌و ڕه‌وته هه‌یه كه حوكمی حه‌ز زاڵ ده‌كات‌و له‌بیری ناچێت پاساوێكی شه‌رعیی بداتێ؛ له‌ناو موسڵمانان پاساوی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی‌و له‌ناو بێباوه‌ڕان پاساوی ئازادی‌و عه‌قڵ، راسته‌كه‌شی ئه‌وه‌یه هه‌ردوو لا بێبه‌شن له‌و شته‌ی پشتی پێوه ده‌به‌ستن چونكه پاڵنه‌ره‌كه حه‌زه.
-بوونی ئه‌و هه‌موو كه‌مایه‌تییه ئاینییانه له‌جیهانی ئیسلامی چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
+په‌نانه‌بردن بۆ به‌موسڵمانكردنی زۆره‌ملی په‌یوه‌سته به‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌موو موسڵمانێك هه‌یه‌تی كه پێویسته باوه‌ڕ له‌دڵ بێت ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نییه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی كوفر ده‌شارێته‌وه‌و باوه‌ڕ ده‌رده‌خات به مونافق ده‌ژمێردرێت. پادشا‌و داگیركه‌ره مه‌سیحییه‌كان گوێیان نه‌ده‌دایه باوه‌ڕی ناو دڵ بۆیه به‌زۆر سه‌پاندنی ئاین به‌سه‌ر گه‌لانی تر لایان ئاسایی بوو. ئێمه له مێژووی ئیسلام نموونه‌ی پێچه‌وانه‌ی به‌موسڵمانكردنمان هه‌یه كاتێك ئه‌مه‌وییه‌كان جزییه‌یان وه‌رده‌گرت له‌و كه‌سانه‌ی ده‌بوونه موسڵمان كه نه‌ده‌بوو وه‌ربگیریایه تا عومه‌ر كوڕی عه‌بدولعه‌زیز، خه‌لیفه‌ی دادپه‌روه‌ری ئه‌مه‌وی، ئه‌وه‌ی نه‌هێشت. به‌و پێیه ئه‌مه‌وییه‌كان هانده‌ری غه‌یری موسڵمانه‌كان بوون كه نه‌بنه موسڵمان. به‌واتایه‌كی تر هه‌بوونی غه‌یری موسڵمان واتای هه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی له جزیه‌و خه‌راج بوو بۆیه به چ مه‌نتقێك زۆریان لێبكرێت ببنه موسڵمان. زیاتریش ڕوونیبكه‌ینه‌وه: ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌وا مه‌به‌ستی ئاین بوایه به‌هۆی بنه‌مای (لا اكراه فی ا‌لدین) كه‌سی به‌زۆر نه‌ده‌كرده موسڵمان، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی پاره كۆكردنه‌وه‌ی بوایه دیسان ئه‌و بنه‌مایه‌ی ده‌چه‌سپاند به‌ڵام به‌نیازێكی تر. ده‌مێنێته‌وه حاڵه‌تی كه‌می زۆركردن كه دیاره ئه‌و حاڵه‌تانه پێ به‌پێی لاوازیی زانستی شه‌رعی ده‌ڕۆشت.
-ئیسلام له‌زۆر وڵات و ناوچه‌ی وه‌ك هیندستان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه و زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌شی له‌سه‌ر ئایینی خۆیان ماونه‌ته‌وه، ئایا ئه‌گه‌ر هێزو زه‌بروزه‌نگ بۆ وه‌رگرتنی ئایین له‌لایه‌ن مسوڵمانانه‌وه په‌یره‌و كرابێت بۆچی مسوڵمانان له‌و وڵاتانه كه‌مینه بوون و زۆرینه نامسوڵمانه‌كه له‌سه‌ر ئایینیان ماونه‌ته‌وه؟
+ئه‌گه‌ر چی نموونه‌ی سوڵتان مه‌حموودی غه‌زنه‌وی هه‌یه كه به‌پاڵ هه‌موو چاكه‌كانییه‌وه له‌میانه‌ی شه‌ڕه‌كانی له هندستان بته‌كانی ده‌شكاند، نموونه‌ی پاشا مه‌غۆلیی موسڵمان جه‌لالولدین ئه‌كبه‌ر هه‌یه كه به‌ڕێزه‌وه هه‌موو ئاینه‌كانی ته‌ماشا ده‌كرد‌و كه‌سی به‌زۆر نه‌ده‌كرده موسڵمان‌و ته‌نانه‌ت موناقه‌شه‌ی ئاینیی دامه‌زراندبوو له‌نێوان زانا موسڵمانه‌كان‌و هیندۆس‌و زه‌رده‌شتی‌و مه‌سیحییه‌كان. وه‌نه‌بێت فه‌رمانڕه‌وایی ئیسلام له هیندستان كورت بووبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه فه‌رمانڕه‌واییه‌كه سه‌دان ساڵی خایاند كه ته‌نها فه‌رمانره‌وایی ئیمپراتۆریه‌تی مه‌غۆل له هیندستان نزیكه‌ی دوو سه‌د ساڵی خایاند.
-جیهادی جه‌نگی روبه‌رووبوونه‌وه‌ی سته‌مكاران و به‌رگری له گه‌لانی چه‌وساوه‌بووه یان جه‌نگی به‌زۆر سه‌پاندنی ئیسلام بووه؟
+ئه‌گه‌ر باسی فتوحات بكه‌ین ئه‌وه ئاشكرایه بنه‌مای سێ ئیختیاره‌كه هۆكاری ئه‌و جووڵه‌یه بوو، واته بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام (ئیختیاری یه‌كه‌م)، ئه‌گه‌ر میلله‌ته‌كه‌ش قبووڵی نه‌كرد جزیه ده‌دات‌و ئه‌و كاته ئه‌ركی موسڵمانانه ئه‌و میلله‌ته بپارێزن، بۆ ئه‌مه‌ی دواییش نموونه‌ی شاری (حیمص) هه‌یه كه موسڵمانان پاره‌ی جزیه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی چونكه ناچار بوون له‌ژێر فشاری له‌شكری بیزه‌نتی شاره‌كه جێبهێڵن‌و به خه‌ڵكه‌كه‌یان وت ناتوانین بتانپارێزین بۆیه پاره‌كه‌تان بۆ ده‌گه‌ڕێنینه‌وه. له‌دوای ئه‌و دوو ئیختیاره‌ش سێیه‌میان دێت كاتێك خه‌ڵكه‌كه ئه‌و دوانه‌یان قبووڵ نه‌كرد ئیتر جه‌نگ به‌رپا ده‌بێت. ئه‌مه میكانیزمی فتوحات بوو نه‌ك وه‌ك نه‌شاره‌زایان‌و ناحه‌زان وێنه‌ی ده‌كه‌ن كه شه‌ڕه‌كه تاكه هه‌ڵبژاردن بووه.
-ئه‌م شاڵاوانه بۆ سه‌ر ئیسلام و مێژووی بانگه‌وازی ئیسلامی له حیقده‌وه‌یه یان له‌جه‌هل و نه‌شاره‌زایی؟
+هه‌بوونی نه‌شاره‌زایی یان كینه یان هه‌ردووكیان له‌دوو توێ باسه‌كان شاراوه نییه، ئه‌وه‌ش كێشه نییه چونكه نه‌شاره‌زایی یان كینه به‌رامبه‌ر هه‌موو فیكره‌یه‌ك یان مێژوویه‌ك هه‌یه‌و ده‌مێنێت، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه ئه‌و نه‌شاره‌زایی‌و كینه‌یه وه‌كو زانیارییه‌كی مێژوو ده‌خه‌نه ڕوو له‌كاتێك زانیارییه مێژووییه‌كان كه دژ به‌وه قسه ده‌كه‌ن له‌به‌ر ده‌ستی هه‌موو كه‌سێكن، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رچاوانه ڕووبه‌ڕوو ده‌كرێنه له‌سه‌ر بۆچوونی خۆیان سوور ده‌بن، كه ئیتر به‌ڵگه له‌وه به‌هێزتر‌و ئاشكراتر نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌ك ده‌یڵێن له مه‌به‌ستێكی پێشوه‌خته‌وه ده‌رچووه‌و ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئیعتبار بۆ قسه‌كانیان نه‌كرێت.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-04-22-046.html