دیمه‌نێكی قورئان سووتاندن كه تووڕه‌ی نه‌كردم
فازڵ قه‌ره‌داغی
هه‌ینی-30-ئازار(مانگی 3)-2012
كلیپێكی ڤیدیۆییم بینی سووتاندنی قورئانی پیشان ده‌دا. سووتێنه‌ره‌كه تێری جۆنس، قه‌شه په‌ڕگیره ئه‌مه‌ریكییه بوو و سووتاندنه‌كه له شوێنێك بوو له كه‌نیسه ده‌چێت‌و ته‌نها یه‌ك قورئان بوو له‌ناو سینییه‌كی قووڵی سه‌ر چوارپایه‌ك. قورئانه‌كه به‌پێوه وه‌ستێنرابوو، ئاگری پێوه‌نراو به‌گڕه‌كه‌یه‌وه مایه‌وه‌و ماوه‌ی زۆری برد تا به‌ئاگره‌كه‌وه به‌پشت كه‌وت.
ته‌ماشای دیمه‌نه‌كه‌م كرد‌و تووڕه نه‌بووم، به‌ڵكو جاروبار زه‌رده‌خه‌نه‌م بوو. بۆچی ئه‌و هه‌سته‌م بوو و وه‌كو موسڵمانه ئاساییه‌كان تووره نه‌بووم، بۆچی وه‌ك ئه‌و پاكستانییانه نه‌بووم كه برایه‌ك وتبووی یه‌ك په‌ڕه‌ی قورئان بدڕێنی ده هه‌زار پاكستانی ده‌ڕژێنه سه‌ر جاده؟
موسڵمانی ئاسایی‌و موسڵمانی پاكستانی خه‌ڵكێكن خۆشه‌ویستیان بۆ ئیسلام‌و قورئان‌و پێغه‌مبه‌ر هه‌یه‌و كه‌س گومان له دڵسۆزییان ناكات، به‌ڵام ئه‌و چاوه‌ی ئه‌وان ئه‌و دیمه‌نه‌ی پێ ده‌بینن وه‌كو ئه‌و چاوه نییه كه من قورئانی پێ ده‌بینم.
قورئان له‌لام گه‌وره‌تره، موسڵمانی ئاسایی باوه‌ڕی وایه ئه‌و كتێبه وشه‌كانی خودان بۆیه له‌لای پیرۆزه، به‌ڵام لای من قورئان له‌سه‌رووی پیرۆزییه‌وه‌یه. قورئان جگه له‌وه‌ی كتێبی خودایه ده‌قێكی ئه‌ده‌بیی به‌رزه كه به‌ئه‌ندازه‌ی ئاگاداریم له زمانی عه‌ره‌بی‌و له‌ئه‌ده‌ب‌و خودی قورئان ده‌زانم موسته‌حیله قسه‌ی مرۆڤ بێت، ئێستاش هه‌ردوو لایه‌نه‌كه: یه‌كه‌میان كه قورئان قسه‌كانی خودایه‌و دووه‌میان لایه‌نه ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی كاریگه‌رییان به‌سه‌رمه‌وه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر دروست بێت وشه‌ی مه‌ستی بۆ قورئان به‌كاربهێنین ده‌ڵێم هه‌ندێ جار قورئان مه‌ستم ده‌كات... به‌ڵام با ئه‌مه‌یان بۆ بابه‌تێكی تر بێت.
به‌پاڵ ئه‌وه‌ش راستییه‌ك هه‌یه ئێستا وتبووم‌و هه‌موومان ده‌یزانین به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌یه نایزانین ئه‌ویش ((قورئان قسه‌ی خودایه)). ئه‌مه واتای چییه؟ پرسیاره‌كه ئاسانه به‌ڵام سه‌رسوڕهێنه‌ریشه: ئه‌مه خودا خۆیه‌تی قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات، ته‌نها ئه‌وه ماوه به ده‌نگ قسه‌مان له‌گه‌ڵ بكاتكه ئه‌مه ناكرێت. بیخه‌ره مێشكی خۆت: تۆ ناوت كاروانه، خودا نامه‌یه‌كت بۆ ده‌نێرێت‌و ده‌ڵێت: ئه‌ی كاروان من خودای تۆم‌و ئاوا خۆمت پێ ده‌ناسێنم، ئه‌مه سیفه‌ته‌كانمن، ئه‌مه فه‌رمانه‌كانمن....
ئه‌وه‌شه قورئان، خودا به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ تۆ قسه ده‌كات... بۆچی كه‌سایه‌تییه‌كی ناودار كه لامان زۆر گرنگ بێت به‌شانازییه‌وه نامه‌كه‌ی پیشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ین‌و دڵمان پێی خۆشه؟ بۆچی هێنده دڵمان به‌و نامه‌یه‌ی خودا خۆش نه‌بێت؟
ئه‌و قورئانه‌ی كه قه‌شه دووجار سه‌رلێشێواوه‌كه له‌ناو سینییه‌كه به‌پێوه داینابووه‌و سووتاندنی دیمه‌نێكی زۆر سه‌یر بوو بۆم، قورئانه‌كه تارماییه‌ك بوو به‌ڵام وشه‌كانی دیاربوون، قسه‌كانی خودا دیار بوون، قسه‌كانی خودا له‌ناو ئه‌و گڕه دیاربوون. ئه‌و كاته باسه‌كه‌ی مووسای پێغه‌مبه‌رم بیركه‌وته‌وه ئه‌و شه‌وه‌ی خودا قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد، مووسا ئاگره‌كه‌ی بینی‌و گوێی له ده‌نگه‌كه بوو، به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی ته‌ورات ئاگره‌كه له ده‌رخته‌كه‌وه بوو، گڕ له دره‌خته‌كه‌وه به‌رزده‌بووه‌وه به‌ڵام نه‌ده‌سووتاو خودا قسه‌كانی ده‌كرد، ئینجا ئایه‌ته‌كه‌م بیركه‌وته‌وه كه خودا چیی به مووسا وت (بورك من فی النار وبورك من حولها)، به‌ره‌كه‌ت بێت له‌و كه‌سه‌ی له‌ناو ئاگره‌كه‌یه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی له‌چوارده‌ورێتی. كه قورئانه‌كه‌م ده‌بینی به‌پێوه ده‌سووتا ئه‌وه‌م بیركه‌وته‌وه‌و قورئان لام گه‌وره بوو و ده‌موت (بورك من فی النار)، بێگومان (بورك من حولها)ی نه‌بوو چونكه ئه‌وانه‌ی سووتانیان نه‌فره‌تیان لێكراوه. كه قورئان به‌پێوه له‌ناو گڕه‌كه وه‌ستابوو هه‌ستم ده‌كرد له‌ناو ئه‌و ئاگره‌وه خودا قسه‌ی ده‌كرد، وشه‌كانی خودا ده‌وتران، ئایه‌ته‌كان ده‌خوێنرانه‌وه، ئینجا زه‌رده‌خه‌نه‌م بوو.
قورئانێك بوو، یان ڕاستتر موصه‌حفێك بوو، له‌ناو سه‌دان ملیۆن موسحه‌ف سووتا، به‌ڵام وشه‌كانی خودا ماون‌و ده‌مێنن، به‌خته‌وه‌ریش ئێمه‌ین كه خودا راسته‌وخۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووین‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده ماوه به‌ده‌نگ قسه‌مان له‌گه‌ڵ بكات، داماویش ئه‌و قه‌شه‌یه كه خۆشی دڵنیا نییه ئینجیله‌كه‌ی كێ نووسیویه‌تی‌و كه‌ی نووسراوه‌ته‌وه.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-03-30-043.html