گوناهـ و عوزره‌كه‌ی بارزانی.. تكایه ورد بیری لێبكه‌نه‌وه
فازڵ قه‌ره‌داغی
یه‌کشه‌ممه-25-ئازار(مانگی 3)-2012
هه‌واڵه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه گوایه ئه‌مه‌ریكا نه‌یهێشت مه‌سعوود بارزانی ده‌وڵه‌تی كوردی له نه‌ورۆز رابگه‌یه‌نێت. مژده‌كه‌ی بارزانی ئه‌و راگه‌یاندنه بوو به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد واز له كوردستان بهێنێت چونكه كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی نییه.
یه‌كسه‌ریش دوای ئه‌وه قسه له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه كرا‌و هه‌ندێك كه‌س كردیانه پاڵه‌وانێتیی بارزانی به‌ڵام با كه‌مێك بیر بكه‌ینه‌وه.
قبووڵنه‌كردنی ئه‌مه‌ریكا شتێكه عه‌قڵ قبووڵی ده‌كات به‌ڵام ئه‌وه‌ی عه‌قڵ قبووڵی ناكات یه‌كسه‌ر هه‌واڵه‌كه قبووڵ بكه‌ین. جارێ كێ ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكرده‌وه؟ ئه‌وه‌ی بینویمه سایتی (سه‌فیر نیوز)ی عیراقییه.. یه‌عنی هیچ. دووه‌م راسته كاته‌كه‌ی نه‌گونجاو بوو به‌ڵام باسی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پینه ده‌چێت، واته زا زنرا ئه‌وه ناكرێت بۆیه پێویسته گوناهه‌كه بخرێته سه‌ر خه‌ڵكی تر. ئینجا بزانه دواڕۆژ چیی تر ده‌بیستین: هه‌ر جاره‌و بارزانی به‌ڵێنێك ده‌دات‌و دوای ئه‌وه باس له هه‌ڕه‌شه ده‌كرێت.
با به‌رده‌وام بین له بیركردنه‌وه‌و بڵێین: گریمانه هه‌ڕه‌شه‌كه راست بوو.. ئه‌وه به‌س نییه بۆ ستایشكردنی بارزانی چونكه چۆن ته‌ماشای سه‌ركرده‌یه‌ك بكه‌ین كه له‌خۆیه‌وه بڕیاری ده‌وڵه‌ت ده‌دات بێئه‌وه‌ی بزانێت ئایا یه‌كه‌م هێزی جیهان پشتیوانیی لێ ده‌كات یان نا. هه‌موو ده‌زانین هۆكاری یه‌كه‌می مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ریكایه، ئیتر چۆن هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی وا بنرێت بێئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌مه‌ریكا چی ده‌ڵێت؟
بارزانی ئاوا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ شته‌كان كردووه‌و ئاواش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناوخۆی كوردستان كردووه، راسته‌كه‌شی ئه‌وه‌یه مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناوخۆی كوردستان هۆی هه‌ڵوێست‌و هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵه‌كانی به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه بوو چونكه وه‌كو فه‌رمانڕه‌وای ره‌های كوردستان ره‌فتاری كردووه، ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریشی پێی ده‌ڵێن قوربان راستت كرد ئیتر وا ده‌زانێت پێویسته له‌ودیو بازگه‌كانی هه‌رێمیش هه‌ر بوترێت ئه‌زبه‌نی.
هه‌قه په‌رله‌مان له بارزانی بپرسێته‌وه كه چۆن بێ پرس به هیچ كوردێك‌و بێ پرس به ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوی وا ده‌نێت؟ ئایا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌روه‌رییه‌كه بۆ خۆی بێت؟ بۆ ئه‌وه‌ی دوایی بڵێت هه‌ر من بووم ده‌وڵه‌ته‌كه‌م دامه‌زراند؟
ئه‌و موحاسه‌به‌یه‌ش كه پێویسته په‌رله‌مان بیكات به‌ڵام مه‌حاڵه بیكات له هه‌ردوو حاڵه‌ت راسته: ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كه راست بێت‌و ئه‌گه‌ر ڕاست نه‌بێت.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی هه‌ڵه‌ی بارزانی نییه. به‌داخه‌وه هه‌ر كه‌مێك پێش ئه‌وه بڕیارێكی دا تاكڕه‌وانه‌و بێ پرس به كورد كه په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد به‌لای لیستی عیراقییه بابدات، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و بادانه خراپ به‌سه‌ر كورد شكایه‌وه بارزانی چ عوزرێكی ده‌بێت؟ بێگومان ده‌ڵێت خه‌تای دوژمنانه. ئیتر ئێمه‌و كوردستانیش یاریی ده‌ستی بارزانی ده‌بین.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-03-25-042.html