پاشكۆیه‌ك بۆ كوشتنی مامۆستا ئه‌مه‌ریكییه‌كه
فازڵ قه‌ره‌داغی
هه‌ینی-02-ئازار(مانگی 3)-2012
دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه بابه‌ته‌كه‌م ده‌رباره‌ی كوشتنی مامۆستای خوێندنگای میدیا، جێرێمایا سمۆڵ، شتم بیست‌و خوێنده‌وه له كه‌سانی ناو یه‌كێتی گوایه مامۆستاكه فشاری ده‌خسته سه‌ر خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی ببنه مه‌سیحی‌و ئه‌و كوڕه‌ی كوشتی له‌ژێر ئه‌و فشاره كاره‌كه‌ی ئه‌نجام دا.
حه‌ز ده‌كه‌م بڵێم باوه‌ڕم به‌م چیرۆكه نییه چونكه شتی وا ئه‌گه‌ر هه‌بێت ناشاردرێته‌وه‌و وای بۆ ده‌چم ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ ڕزگاربوون له ئیحراجی چونكه بكه‌ر كوڕی كه‌سێكی یه‌كێتییه، هه‌روه‌ها ئه‌وه تاوانباركردنی مامۆستای كوژراوه گوایه خوێنی خۆی له ملی خۆیه‌تی، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ڕاست نه‌بێت زوڵمه، با ئه‌و كه‌سه موسڵمان نه‌بێت‌و با مه‌سیحییه‌ت بڵاوبكاته‌وه.
له بابه‌ته‌كه‌م گوناهه‌كه‌م خستبووه سه‌ر خوێندنگاكه به‌ڵام به‌وه‌ی منداڵی ده‌وڵه‌مه‌ند‌و منداڵی به‌رپه‌رس وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی پێیده‌گه‌یه‌نن خاوه‌ن پله بن‌و هه‌ر كه‌سێكیان ببێته مه‌سیحی به‌هۆی پله‌كه‌یه‌وه خه‌ڵكی تریش ڕابكێشێت، به‌هۆی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ش تووش ده‌بن له‌گه‌ڵ كوڕی به‌رپرسه‌كان كه واده‌زانن هه‌موو شتێك بۆ ئه‌وان ڕه‌وایه.
ئه‌مه بۆچوونێكه به‌ڕاستی ده‌زانم‌و ئه‌وه زانیارییه‌كی گشتییه، به‌ڵام كار بگاته ئه‌وه‌ی مامۆستاكه به‌و شێوه‌یه باس بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بوترێت خه‌تای خۆیه‌تی.. لێره پێویست به وه‌ستانێكه چونكه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره. ڕقی ئێمه‌ی موسڵمانانیش له‌و كه‌سانه‌ی موسڵمان له ئاینه‌كه‌یان دوورده‌خه‌نه‌وه نابێت بگاته ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌ك ببیستین باوه‌ڕی پێبه‌كه‌ین. خوا فه‌رمانی به ئێمه داوه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ش كه جه‌نگمان له‌دژ ده‌كه‌ن ته‌عدایان لێنه‌كه‌ین: ((وقاتلوا فی سبیل الله الذین یقاتلونكم ولاتعتدوا ان الله لایحب المعتدین-له‌پێناوی خوا شه‌ڕ بكه‌ن دژی ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ دژی ئێوه ده‌كه‌ن‌و ته‌عدا مه‌كه‌ن خوا ته‌عداكارانی خۆش ناوێت-البقرة: 190)). هه‌رچه‌ندیشه ڕقمان له خه‌ڵكانێكیش بێت پێویسته هه‌ر دادپه‌روه‌ر بین: ((ولا یجرمنكم شنآن قوم علی الا تعدلوا اعدلوا هو اقرب للتقوی-رقتان له كه‌سانێك واتان لێ نه‌كات دادپه‌روه‌ر نه‌بن، دادپه‌روه‌ر بن ئه‌مه نزكتره له ترس له‌خوا- المائدة:8)).
له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته په‌له نه‌كه‌ین له‌سه‌ر قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و جۆره هه‌واڵانه‌و وا بزانین ئه‌مه هه‌قی ته‌واوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێمان ناخۆش بوو كاتێك زانیمان مامۆستاكه مه‌سیحییه‌تی بڵاوده‌كرده‌وه. په‌له‌نه‌كردنیش كه‌مترین شته بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ر بین.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-03-02-039.html