|
|

|
ڕۆڵه‌ی کورد و وێنه‌ی خاچ و ناوی مه‌سیح له‌پشته‌وه‌ی مامۆستاکه.. که‌سیشیان نازانن چیی تر له‌پشته‌وه‌یه |
|
|
|
|
|
|
|
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی كوژرانی مامۆستاكه‌ی میدیاوه ناوترێت
كوردستان‌و كه‌نیسه‌ی په‌ڕگیری ئیڤانجیلی
فازڵ قه‌ره‌داغی
هه‌ینی-02-ئازار(مانگی 3)-2012
یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئادار خوێندكارێكی خوێندنگای میدیا له سلێمانی ته‌قه‌ی له جێرێمایا سمۆڵ Jeremiah Small كه مامۆستایه‌كی ئه‌مه‌ریكیی خوێندنگاكه‌یه كرد‌و كوشتی.
هه‌واڵی به‌م جۆره كورته هیچ ئاماژه‌یه‌ك نادات‌و هه‌واڵی هاوجۆرمان بیرده‌خاته‌وه، به زۆری له ئه‌مه‌ریكا، ناچاریشمان ده‌كات بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌واڵه‌كان تا به‌ته‌واوی بیرمان بكه‌ون چونكه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ڕووداوی له‌و جۆره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. یه‌ك له‌وانه كۆتایی ساڵی 2010 كاتێك خوێندكارێك مامۆستایه‌ك‌و 23 خوێندكاری به بارمته گرتبوو و پاشان ته‌قه‌ی له‌خۆی كرد. خوێندكاره‌كه وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆمان ته‌نها ده‌مانچه‌ی پێ نه‌بوو به‌ڵكو هه‌روه‌ها غه‌دداره‌یه‌كیش (نیمچه تفه‌نگ)، هه‌واڵی نوێتریش هه‌یه وه‌ك ته‌قه‌ی خوێندكارێك له هاوڕێكه‌ی مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ. رووداوی هاوجۆر له ئه‌مه‌ریكا هێنده زۆرن كوژرانی مامۆستایه‌ك ئه‌گه‌ر لای ئێمه هه‌واڵێكی گه‌وره بێت له‌وێ ئه‌و گه‌وره‌یه نییه.
یه‌كه‌م شت لێی تێبگه‌ین كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێزی مامۆستایه كه نموونه‌ی پێشترمان له كوردستان هه‌یه. ئه‌گه‌ر بشزانین خوێندنگاكه په‌یوه‌سته به رێكخراوێكی مه‌سیحی ڕه‌نگه وابزانین هۆكاری ئاینی له‌پشت تاوانه‌كه‌وه بووبێت، به‌ڵام كه ورده‌كاریی تر ده‌بیستین‌و ده‌زانین بكوژ كوڕه به‌رپرسه‌و خزمی جه‌لال تاڵه‌بانییه وێنه‌كان ده‌گۆڕێن‌و ده‌بنه وێنه‌ی له‌خۆبایی بوونی كوڕه به‌رپرسه‌كان به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی باوك‌و كه‌سوكاریانه‌وه، ئه‌م وێنه‌یه‌ش ته‌ئكیدتر ده‌بێت كاتێك شتێك له‌باره‌ی ڕه‌فتاری خوێندكاره‌كه له‌كاتی ده‌وامی بزانین.
به‌شێك له كوڕه به‌رپرسه‌كان بوونه‌ته به‌ڵا به‌سه‌ر خوێندن وه‌ك چۆن باوكانیان بوونه‌ته به‌ڵا به‌سه‌ر هه‌موو كوردستان. به‌رپرسی كورد حه‌ز ناكات وه‌جاخی كوێر بێت‌و ئه‌وه‌ی به خۆی تێكنه‌درابوو به كوڕه‌كه‌ی تێكی ده‌دات.. مه‌رج نییه به‌رپرس وا بیربكاته‌وه به‌ڵام ئه‌مه دوایه‌مین ئه‌نجامی كاره‌كانێتی.
جگه له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و میراتییه شتی تری ئه‌و ڕووداوه بوترێن. یه‌ك له‌وانه ئه‌وه‌یه كوژرانی مامۆستاكه باجێكه خوێندنگاكه دای: ئه‌وان منداڵه ده‌وڵه‌مه‌ند‌و منداڵی به‌رپرس ده‌هێنن چونكه ده‌زانن ئه‌وان له دواڕۆژ كاریگه‌رییان ده‌بێت‌و ئه‌گه‌ر بتوانن بیانكه‌نه مه‌سیحی ده‌بنه هۆی هێنانی خه‌ڵكی تر بۆ مه‌سیحییه‌ت. دیاره له‌به‌ر ئه‌وه بوو چاوپۆشی‌یان له ره‌فتاره‌كانی ئه‌و خوێندكاره كردبوو.
به‌پێی ئه‌سۆشێتد پرێس باوك‌و دایكی مامۆستاكه نزیكه‌ی ده ساڵ (چادرگه‌ی شیلۆهی كتێبی پیرۆز)یان به‌ڕێوه‌ده‌برد له شاره‌كه‌ی خۆیان (كۆزمۆپۆلیس)، واته له‌خێزانێكی چالاكیی مه‌سیحی بوو، خودی مامۆستاكه‌ش وه‌كو خوێندكارانی میدیا ده‌ڵێن مه‌سیحییه‌كی مولته‌زم بوو و به‌رده‌وام مه‌دحی مه‌سیحییه‌تی ده‌كرد‌و له پۆل نوێژی ده‌كرد‌و هاوڕێیانی مامۆستاكه له واشنتن ده‌ڵێن پابه‌ندبوونی به مه‌زهه‌بی ئیڤانجیلی هانی دابوو وانه له عیراق بڵێته‌وه(بڕوانه بۆ نموونه):
http://seattle.cbslocal.com/2012/03/01/jeremiah-small-teacher-slain-in-iraq-from-religious-washington-family/هه‌واڵی سایتی (ئاوێنه)ش له زاری قوتابیی پۆله‌كه ده‌ڵێت پێش ئه‌وه‌ی قوتابییه‌كه ته‌قه له مامۆستاكه بكات مامۆستا كاتی نوێژی هاتبوو (به‌ڵام ئه‌وان كه‌ی كاتی تایبه‌تییان هه‌یه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له بانگه‌واز نه‌بێت؟!) ئیتر كه ته‌واوی كرد‌و وتی ئامین خوێندكاره‌كه چووه ژووره‌وه‌و ته‌قه‌ی لێ‌كرد.
هه‌ر به‌پێی ئه‌سۆشێتد پرێس كچێكی پۆلی یانزه به‌و مامۆستایه‌ی وتبوو كه ده‌یه‌وێت ببێته مه‌سیحی چونكه ده‌رباره‌ی مه‌سیحی خوێندبوو و بڕوای به‌و شته كردبوو كه خوێندبوویه‌وه به‌ڵام باوك‌و دایكی هه‌رگیز ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێ ناده‌ن بۆیه به مامۆستاكه‌ی وتبوو كه نازانێت چی بكات. مامۆستا وتی: من هانم دا بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌و شته بكاته‌وه كه خوێندبوویه‌وه‌و شوێنی من نییه پێی بڵێم ببه به مه‌سیحی، ئینجا ئیمه‌یڵی نووسی بۆ هاوڕێیان كه دوعا بكه‌ن ئه‌و كچه ببێته مه‌سیحی.
مامۆستاكه سه‌ر به ڕیكخراوی ئیڤانجیلیی Servant Group International و خوێندنگای میدیاش هه‌ر سه‌ر به‌وه، باوه‌ڕیش به‌وه ناكه‌ین مامۆستا به قوتابی نه‌ڵێت ببنه مه‌سیحی چونكه ئه‌وه مه‌به‌ستی ئه‌و رێكخراوه‌یه به‌ڵام سه‌ره‌تای ڕێگه‌كه خۆشه‌ویستكردنی مه‌سیحییه‌ته لای قوتابیان ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كتێب‌و سرووده‌وه، هه‌روه‌ها نوێژكردن له‌به‌رچاویان.دایكێك كه ده‌یناسین وتبووی خوێندنگاكه مه‌سیحییه‌ت فێری منداڵه‌كان ناكات كه‌چی ده‌بینین منداڵه‌كه‌ی سرووده‌كانی كه‌نیسه‌ی له‌به‌ر بوو. ڕێكخراوه‌كه نایشارێته‌وه كه تیمه‌كانی ده‌یانه‌وێت ((هاوبه‌شیی حه‌قیقه‌ت‌و جوانیی مه‌سیحی له‌گه‌ڵ هاوڕێ موسڵمانه‌كان بكه‌ن. هیوامان ئه‌وه‌یه به‌ره‌كه‌تی ئینجیل ببینین‌و خێزان‌و كۆمیونیتییه موسڵمانه‌كان ببنه مه‌سیحی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو))(بڕوانه بابه‌ته‌كه‌ی سه‌ره‌وه).
شتێكی خراپ ئه‌وه‌یه ئه‌مان ته‌نها باسی ئه‌و شتانه‌ی مه‌سیحیه‌ت ده‌كه‌ن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت. ئه‌و كچه داماوه پێی ناوترێت كه خودی مه‌سیحییه‌كان به‌لای عه‌قڵییانه‌وه زه‌حمه‌ته خودا یه‌كه‌و له‌هه‌مان كات سیانه (باوه‌ڕی سێ كوچكه)، هه‌روه‌ها چه‌ند باوه‌ڕێكی تری هه‌ن بوونه‌ته جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌و مه‌سیحییانه‌ی ده‌یانه‌وێت عه‌قڵ بۆ تێگه‌یشتن له ده‌قه‌كان به‌كاربهێنن. به‌ڵام كه‌نیسه‌ی ئیڤانجیلی شتی له‌وه خراپتری هه‌یه: ئه‌و باوه‌ڕی به‌وه‌یه ئه‌و ته‌وراته‌ی له‌به‌رده‌سته پیتاوپیت ڕاسته، ده‌شزانین ته‌ورات چه‌ند شتی دژ به عه‌قڵ‌و زانیاریی مێژوویی تێخنراوه.
ئیڤانجیلییه‌كان له خاوه‌نه‌كانی مه‌زهه‌بی تر مه‌ترسیداترن چونكه باوه‌ڕه‌كانیان توندوتیژن‌و ئه‌وان باوه‌ڕیان به شه‌ڕی هه‌رماگیددۆن هه‌یه كه شه‌ڕێكه له‌نێوان خێر‌و شه‌ڕ، ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌شه یارمه‌تیی ئیسرائیل دابوو و ده‌دات چونكه ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه‌ی جووله‌كه بۆ فه‌ڵه‌ستین ڕێخۆشكه‌ره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیح، به‌واتایه‌كی تر له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی تر‌و به‌هۆی زوڵم‌و سته‌مه‌وه‌و پاشان له‌ڕێگه‌ی شه‌ڕه گه‌وره‌كه‌وه ده‌یانه‌وێت مه‌سیح بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌وانه‌شن كاری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه، كوشتاره گه‌وره‌كانی سه‌رده‌می جۆرج بوش‌یش ته‌نها نموونه‌یه‌كه.
به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێت باسی ته‌نها ئاشتی له مه‌سیحیه‌ت بكه‌ن بۆیه له‌لایه‌ك ئه‌و باوه‌ڕانه‌یان ده‌شارنه‌وه‌و له‌لایه‌كی تر ئه‌و قسه‌یه مه‌سیح ناڵێن (وا مه‌زانن بۆ ئه‌وه هاتبم ئاشتی بۆ زه‌وی بهێنم. من بۆ ئه‌وه نه‌هاتووم ئاشتی بهێنم به‌ڵكو شمشێر-ئینجیلی مه‌تتا، 10-34). نه ئه‌و كچه‌ش‌و نه خه‌ڵكی تریش ئه‌وه ده‌زانن، ناشزانن ته‌واوكاریی رسته‌كه‌ی مه‌سیح ئه‌وه‌یه كه بۆ ئه‌وه هاتووه مرۆڤ هان بدات دژی باوكی‌و كچ دژی دایكی و بووك دژی خه‌سووه‌كه‌ی. ئه‌مه راسته به‌و واتایه‌ی مرۆڤ شوێنی باوه‌ڕی ناهه‌قی كه‌سوكاری نه‌كه‌وێت، به‌ڵام واتایه‌كی ئه‌مه بۆ مه‌سیحیه‌ت له كوردستان ئه‌وه‌یه پێویسته مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كی ته‌واو بێت ببێته دوژمنی كه‌سوكاری، كه ئه‌مه شه‌ڕێكی تره بۆ كوردستانی پڕ ناكۆكی دروستی ده‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌تی به مه‌سیحیكردنیش سه‌ر بگرێت كورد ده‌بێته دوژمنی یه‌كتر‌و ئه‌و كوشتوبڕه‌ی نێوان مه‌سیحی‌و موسڵمانان له وڵاتی تر بۆ كوردستان ده‌گوێزرێته‌وه، به‌ڵام مژده‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ی مژده‌ده‌ره ئیڤانجیلییه‌كان له‌ئاست موسڵمان ناوه‌ستێت‌و شه‌ڕه‌كه ته‌نها یه‌خه‌ی موسڵمانان ناگرێت به‌ڵكو هه‌روه‌ها یه‌خه‌ی مه‌سیحییه ره‌سه‌نه‌كانی كوردستانیش ده‌گرێت چونكه ئه‌وان پێیان خۆش نییه كه‌سانێك له ئه‌مه‌ریكاوه بێن مه‌زهه‌بێكی تر بڵاوبكه‌نه‌وه‌و ببنه سه‌روه‌ر. مه‌سحییه‌كانی كوردستان نه‌ستووری‌و كاتۆلیكین‌و ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له كوردستان كار ده‌كه‌ن ئیڤانجیلین كه چاره‌ی مه‌زهه‌به‌كانی تریان ناوێت. له ئه‌مه‌ریكا پرۆتستانت كاتۆلیكیان خۆش ناوێت. وه‌ك چۆنیش له‌هه‌موو مێژووی ئه‌مه‌ریكا یه‌ك ڕه‌شپێست بووه سه‌رۆك (ئه‌ویش زیاتر له‌به‌ر ڕق له جۆرج بوش‌و میراتییه‌كه‌ی) هه‌روه‌ها ته‌نها یه‌ك كاتۆلیكی بووه سه‌رۆك ئه‌ویش جۆن كێنێدی. ئه‌گه‌ر به‌رپرسه كورده ده‌به‌نگ‌و نه‌خوێنه‌واره‌كان گوێ ناده‌نه هه‌ستی موسڵمانان به‌لای كه‌مه‌وه با گوێ بده‌نه هه‌ستی مه‌سیحییه ڕه‌سه‌نه‌كان.
ئه‌وه‌ش كه كورد نایزانێت ئه‌وه‌یه له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده نێردراوه مه‌سیحییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوونه هۆی كێشه‌ی ئاینی له كوردستانی كاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌و ده‌ورێكی خراپیان له‌و بواره بینیبوو.
بێگومان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه میلله‌ت ئه‌و ڕاستییانه نه‌زانێت‌و ساده‌و ساكار بڕوانێته ده‌وروبه‌ری، به‌ڵام كێشه‌ی له‌وه گه‌وره‌تر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به نه‌زانیی خۆیان ناوه‌ستن‌و وه‌كو سۆزێك بۆ مامۆستای كوژراو تف له میلله‌تی خۆیان ده‌كه‌ن وه‌ك چۆن یه‌كێكیان نووسیبووی: ((قێز له كوردبوونی خۆم ده‌كه‌م‌و كاری وا ته‌نها له میلله‌تی ئێمه ده‌وه‌شێته‌وه.. چه‌ند میلله‌تێكی ده‌به‌نگ‌و ئاژه‌ڵین؟)).. ئه‌گه‌ر هه‌موو كورد وه‌كو ئه‌و نووسه‌ره‌ی فه‌یسبووك بن ڕاسته به‌ڵام خۆشبه‌ختانه وا نییه چونكه كوردێكی ساده‌و نه‌خوێنده‌وار چی بكات ئه‌گه‌ر كه‌سی له‌و شێوه‌یه هه‌یه خۆی به خوێنده‌وار ده‌زانێت كه‌چی راسته‌كه‌ی ده‌به‌نگ‌و ئاژه‌ڵه؟
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-03-02-038.html