ئافره‌ت‌و ئاشتی
فازڵ قه‌ره‌داغی
پێنجشه‌ممه-23-شوبات(مانگی 2)-2012
ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم ته‌نها بۆچوونه، به‌ڵام بۆچوونێكه پشت به زانیارییه‌كی مێژوویی‌و زمانه‌وانی ده‌به‌ستێت. بۆچوونه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه وشه‌ی ئاشتی له زمانی كوردی به‌ئه‌سڵ واتای (ئافره‌ت) یان (ژن=هاوسه‌ری ئافره‌ت)ی ده‌دا‌و پاشان به‌هۆی به‌كارهێنانی ئافره‌ت وه‌ك نرخێكی ئاشتینانه‌وه له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان وشه‌كه به‌سه‌ر ئه‌و ئاشتییه بڕا كه ئه‌و واتایه‌ی ئێمه ئێستا ده‌یناسین.
به‌راورده‌كه له‌نێوان وشه‌ی ئاشتی له زمانی كوردی له‌لایه‌ك‌و وشه‌ی (ئاشتی)، واته ئافره‌ت، له زمانی یه‌كێك له گه‌له كۆنه‌كانی كوردستان له لاكه‌ی تر. گه‌له‌كه (خورری)یان پێ ده‌وترێت‌و له كۆتایی هه‌زاری چواره‌می پێش زاین ده‌ورێكی گه‌وره‌یان له كوردستانی كۆن هه‌بووه‌و له ناوه‌ڕاستی هه‌زاری دووه‌می پێش زاین ئه‌و كاره‌یان گه‌یشته ناوچه‌ی زۆر فراوانتر ئه‌ویش كاتێك ده‌وڵه‌تی (میتتاننی)یان دامه‌زراند. خوررییه‌كان وه‌كو نه‌ته‌وه‌و به‌ر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی میتتانیی به كوردستان بڵاوببوونه‌وه تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی نیوه‌ی باكووری كوردستانی گه‌وره، واته هه‌موو كوردستانی باكوور‌و به‌شێكی باكووری كوردستانی ئێران‌و نیوه‌ی كوردستانی باشوور، بووه خاكێكی خوررینشین‌و به‌جۆرێك ده‌توانین بڵێین زێی بادینان سنوورێكی باشووریان بووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه به‌ره‌و شاری ئێستای هه‌ولێر‌و ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی (كه‌ركووك‌و له كه‌ركووك دوورتر)، هه‌روه‌ها له نیوه‌ی یه‌كه‌می هه‌زاری دووه‌م به چڕی له ناوچه‌ی پشده‌ر وجوودیان هه‌بووه.
زمانی خورری تاكه زمانی كوردستانی كۆنه كه نهێنییه‌كانی دۆزرابێته‌وه، ئه‌وه‌ش جگه له زمانی كاششی كه ژماره‌یه‌ك وشه‌ی ده‌زانرێن. زمانی خورری وه‌كو زمانه‌كانی تر، جگه له زمانی ماده‌كان، هیندۆئه‌وروپی نه‌بووه چونكه ئه‌و زمانانه سه‌ر به‌گه‌لانی به‌ر له‌هاتنی گه‌له هیندۆئه‌ورووپییه‌كان بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كاری زمانی خورری‌و زمانه‌كان تر هه‌ر مابێت، هه‌ر له مانه‌وه‌ی ناوی هه‌ندێك شوێن، وه‌ك گوند‌و چیا..تاد، تا مانه‌وه‌ی زاراوه‌ی په‌یوه‌ست به ژیانی رۆژانه یان سروشت. بۆ نموونه وشه‌ی (شی یێ) یان (شیوێ) كه واتای (ئاو) ده‌دات‌و هه‌مان وشه‌ی (شی‌و)و وشه‌ی(شێ) كوردییه، ناشزانم ئه‌گه‌ر به‌ڕێگه‌یه‌كی تر بۆ وشه‌ی (چه‌م) گۆڕابێت، ره‌نگه (ش)ی وشه‌كه به‌ئه‌سڵ (چ) بێت چونكه له نووسینی مێخی، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ناسینی زمانه‌كه‌یه، ته‌عبیر بۆ ده‌نگی (چ) نییه.
ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی سه‌رنجه‌و جێگه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته‌یه ئه‌وه‌یه وشه‌ی ئافره‌ت له خورری به چه‌ند شێوه‌یه‌ك هه‌یه: ئاشتێ، ئاشتا، ئاشتی، كه هه‌روه‌ها واتای (ژن=هاوسه‌ری مێینه)شی هه‌یه. هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌شه ئێمه ته‌نها لێكچوونی ده‌نگه‌كان بكه‌ینه به‌ڵگه له ئه‌سڵی وشه‌ی ئه‌مڕۆی كوردی، به‌ڵام لێره به‌راوردییه‌كمان هه‌یه كه تا ڕادده‌یه‌ك مه‌سه‌له‌كه مه‌نتقیتر ده‌كات، ئه‌ویش په‌یوه‌ستكردنی ئاشتی به ئافره‌ته‌وه،بێگومان نه‌ك به شوێنكه‌وتنی خه‌یاڵ گوایه له كۆن ئافره‌ت هێمای ئاشتی بووبێت، چونكه ده‌زانین كاتی خۆی سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕ به‌هایه‌كی به‌رزتری له ئاشتی هه‌بووه، به‌ڵكو زیاتر له‌به‌ر هۆیه‌كی واقعیتر ئه‌ویش به‌كارهێنانی ئافره‌ت وه‌ك نرخێك بۆ ئاشتی یان به‌لای كه‌مه‌وه وه‌ك پته‌وكردنی ئه‌و ئاشتییه‌ی به‌و واتایه‌ی كه دوو لایه‌نی ناكۆك بۆ سه‌قامگیرتركردنی ئاشتییه‌كه‌یان ژنیان داوه به یه‌كتر بۆ ئه‌وه‌ی خزمایه‌تی دروست بێت، یان ئه‌گه‌ر خزمایه‌تی هه‌بووبێت ئه‌و خزمایه‌تییه فراوانتر بكرێت. ده‌وری له‌و جۆره‌ی ئافره‌ت له ئاستی خێڵه‌كان بینراوه هه‌ر وه‌ك له ئاستی ده‌وڵه‌تانیش بینراوه كاتێك پادشایه‌ك كچی پادشا دوژمنه‌كه‌ی خواستووه، بۆ خۆی یان بۆ كوڕه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتییه‌كی هه‌میشیی له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌ته‌كه به‌رقه‌رار بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه وشه‌ی (ئافره‌ت)یش كۆنتر‌و به‌رجه‌سته‌تر بووه پێده‌چێت وشه‌ی(ئاشتی)، كه نوێتره‌و زاراوه‌یه‌كی موجه‌ڕڕه‌ده له‌وه‌وه خوارزرابێت، واته وشه‌ی (ئاشتی) به‌واتای (ئافره‌ت) به‌سه‌ر ئاشتبوونه‌وه دابڕابێت. ڕه‌نگه زاراوه‌ی (ئاشته‌وایی)، كه له هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان به‌كاردێت، داڕشتنێكی وشه ئه‌سڵییه‌كه بێت وه‌ك بڵێین (ژندان) یان (پێدانی ژن).
به‌راوردییه‌كی زمانه‌وانیی تریش ده‌مێنێته‌وه ئه‌ویش وشه‌ی ئاڤێستایی (ئاخشتی) واته ئاشتی، هاوڕێتی، كه دیاره ئه‌میان سه‌رچاوه‌ی وشه كوردییه‌كه‌یه، به‌ڵام ئایا وشه‌كه ئاڤێستایی ڕه‌سه‌نه؟ ئایا له وشه‌ی (ئاشتی= ئافره‌ت به خورری) وه‌رنه‌گیراوه؟ خوررییه‌كان دراوسێی رۆژئاوای ماده‌كان بوون‌و دوور نییه (ئاخشتی) له خوررییه‌وه وه‌رگیرابێت‌و بۆته واتای ئاشتی ئه‌ویش یان ڕاسته‌وخۆ: ئاشتی (ئافره‌ت به خورری)- ئاخشتی (ئاشتی به ئاڤێستایی) یان له‌گه‌ڵ قۆناغێكی ناوه‌ڕاست: ئاشتی (ئافره‌ت به خورری)-ئاخشتی (ئافره‌ت به ئاڤێستایی)- ئاخشتی (ئاشتی به ئاڤێستایی)، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشه‌ی (ئافره‌ت) به ئاڤێستایی شتێكی تره، یان ئه‌وه‌یه ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه یانیش ئه‌و قۆناغه ناوه‌ڕاسته فه‌وتابێت.
به‌هه‌ر حاڵ ڕه‌نگه هه‌موو شته‌كان پێچه‌وانه بن‌و خوررییه‌كان وشه‌كه‌یان له هیندۆئه‌ورووپییه‌كان خواستبێت. ئینجا هه‌ر كامێكیان بێت‌و تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه ساغ ده‌بێته‌وه ئافره‌تان ده‌توانن خۆیان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی موحته‌مه‌لی وشه‌ی ئاشتی بزانن‌و به‌پێی ئه‌وه كار بۆ ئاشتی بكه‌ن.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-02-23-037.html