كاغه‌زه سوێره‌كان
چه‌ند یاده‌وه‌رییه‌كی خۆم له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ
فازڵ قه‌ره‌داغی
چوارشه‌ممه-15-شوبات(مانگی 2)-2012
ئه‌مه دوایه‌مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ)ـه، واته ئیتر رۆژنامه‌كه ده‌رناچێت، ئه‌وه‌م له خه‌ڵك و له ئینته‌رنێت بیست. دوایه‌مین ژماره‌ش یه‌كه‌مین ژماره‌ی بیرخستمه‌وه.
زۆر كه‌س كۆتاییهێنان به رۆژنامه‌كه به نائاسایی ته‌ماشا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه زۆرترن كه نازانن یه‌كه‌م ژماره‌ی نائاسایی ده‌رچوو. ژماره‌كه مێژووی 2/6/2001 ی لێدراوه، به‌ڵام كاركردن بۆی چه‌ند رۆژێك بوو پێش 31/5، رۆژی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی. راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی كاری بۆ كرابوو، رۆژنامه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ئیشی بۆ كرا، به یه‌ك كۆمپیوته‌ر و له ماڵی هاوژین عومه‌ر، دوا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه، چه‌ند كه‌سێك كۆببوونه‌وه: هاوژین عومه‌ر، جه‌لال ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌وسای سه‌ركردایه‌تی و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری رابه‌ر، موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی رۆژنامه‌ی رێگای یه‌كبوون و مامۆستای زانكۆ له ئێستا، دیزاینه‌كه‌ش كاك عه‌لی، دیزاینه‌ری (رێگای یه‌كبوون)، كردی، خۆشم یه‌كێك له‌و تاقمه نهێنییه بووم. له‌و كه‌سانه‌ش كه كاریان بۆ رۆژنامه‌كه كرد به‌ڵام به‌كاری تری كۆمه‌ڵ راسپێردرابوون: كاوه پینجوینی و رێدار ئه‌حمه‌د.
به‌م جۆره كاره‌كه وه‌كو كاری رێكخستنه ژێرزه‌مینییه‌كان بوو. سه‌رجه‌م كاره‌كانی پێش راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵ وابوون، هۆكاره‌كه‌ش ته‌حه‌دداكانی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاقمه‌ش، كه جگه له كاك جه‌لال به‌شێك بوون له ستافی رۆژنامه‌ی رێگای یه‌كبوون، كاتی بوو و به بۆنه‌ی كاری به‌په‌له‌ی ده‌ركردنی یه‌كه‌م ژماره بوو. بێگومان ده‌بوایه دوای ئه‌وه رۆژنامه‌كه وه‌كو ده‌زگایه‌ك كاری بكردایه، هه‌ر واشی لێهات.
بابه‌ته‌كانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
لاپه‌ڕه 1: سه‌روتار، ئاگادارییه‌كی شوورای كۆمه‌ڵ، په‌یامێكی مامۆستا عه‌لی باپیر، ، به‌یاننامه‌ی ئیعلانكردنی كۆمه‌ڵ. لاپه‌ڕه 2: پاشماوه‌ی په‌یامه‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر، دیمانه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی. لاپه‌ڕه 3: بابه‌تی مامۆستا موحه‌ممه‌د مه‌لا صالح بامۆكی ده‌رباره‌ی به‌رپرسیارێتی له ئیسلام، بابه‌تی خۆم ده‌رباره‌ی سه‌رمایه‌ی كاركردن، بابه‌تی عه‌بدولقادر سه‌عید (زانا رۆستایی) به ناوی (ئیماندار په‌یامداره). لاپه‌ڕه 4: بابه‌تی (نوێبوونه‌وه... نووسینی شێخ ئیسماعیل) و بابه‌تێك ده‌رباره‌ی خوێندكاران (نووسینی باوكی سۆما)، هه‌ردووكیان نووسینی دكتۆر ئیسماعیل به‌رزنجی، ئێستا مامۆستای زانكۆ، بوون، بابه‌تی جه‌لال ئه‌حمه‌د (ئه‌مر به چاكه..)، بابه‌تی (ئاوه‌ژوو) نووسینی شاڵاو (ئارام ئه‌حمه‌د جاف). لاپه‌ڕه 5: موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د سه‌عید (كاری به‌كۆمه‌ڵ..)، هاوژین عومه‌ر (بابه‌تێك ده‌رباره‌ی كاری ئیسلامیی). لاپه‌ڕه 6 لاپه‌ڕه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه: بابه‌تێكی عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی دامه‌زرانی كۆمه‌ڵ له نووسینی خۆم (به ناوی أبو سارا)، به‌شێكی وه‌رگیراو له كتێبێكی عه‌ره‌بی، وه‌رگێڕانی عه‌ره‌بیی به‌یاننامه‌ی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵ كه خۆم كردبووم به‌ڵام ناوی پێوه نه‌بوو، یه‌كێكیش له شته خۆشه‌كان ئه‌وه‌یه به‌یاننامه‌كه‌م بردبووه شوێنێك و زۆر به‌ریئانه و وه‌ك چۆن ئاگام له هیچ نه‌بووبێت، وتم ئه‌مه ده‌رچووه، بینیوتانه؟ ئه‌وانیش به ده‌نگی به‌رز ده‌یانخوێنده‌وه و منیش بێئاگاییم ده‌نواند.. چۆن نواندنێك! لاپه‌ڕه 7: بابه‌تێكی وه‌رگێڕاو (شارستانیه‌ته‌كه‌مان و..) وه‌رگێڕانی عه‌بدوڵا سه‌عید مسته‌فا (كه ناوی خوازراوی هاوژین عومه‌ر بوو)، باقی لاپه‌ڕه‌كه‌ش پاشماوه‌ی بابه‌تی پێشتره. لاپه‌ڕه 8: چه‌ند كورته بابه‌ت بێ ناوی نووسه‌ر یان ئاماده‌كار له‌گه‌ڵ ستوونێكی ڕێدار ئه‌حمه‌د.
به‌م شێوه‌یه و سه‌رباری یه‌ك كۆمپیوته‌ر و په‌له‌كردن و ژماره‌ی كه‌می كه‌سه‌كان و سه‌رباری ئه‌وه‌ی ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌و ژماره‌یه ڕاگه‌یاندنه، ژماره‌كه تا ڕادده‌یه‌ك باش بوو. ئه‌گه‌ر كه‌سێكشم له‌بیر چووبێت ئه‌وه گوناهه‌كه‌ی خۆم و زاكیره‌مه، هه‌روه‌ها زاكیره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی لێم پرسین بۆ بیركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان.
رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ رۆژانی ناڕه‌حه‌تی بینیبوو، یه‌ك له‌وانه دوای مووشه‌كبارانی هه‌ورامان به‌هاری 2003، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌موو پیلانانه‌ی دژی كۆمه‌ڵ ده‌كران كه خۆم وه‌كو وه‌رگێڕێك ئاگام له هه‌موویان بوو. له‌و بارودۆخه‌ش رۆژنامه‌كه دوای مووشه‌كبارانه‌كه ته‌نها یه‌ك ژماره‌ی ده‌رنه‌چوو. له ناو چیاكانی هه‌ورامان و ئه‌گه‌ر بڕیاری جه‌نگی فڕۆكه و مووشه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژی كۆمه‌ڵ بدرایه، سه‌دان ئه‌ندام و پێشمه‌رگه له دۆڵی وشكه‌ناو، كه ئه‌و كاته‌ی بینیم وتم ئه‌وه دۆڵی مه‌رگه، ده‌بوونه قوربانیی بێئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ست بكه‌نه‌وه. له‌و كاته‌ش كه چاوه‌ڕێ بووم ڕاپێچی ئه‌ندامه‌كانی ناو شاره‌كان بكرێن، كه‌ناڵه‌كانی كۆمه‌ڵ كاری خۆیان ده‌كرد.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی به‌لامه‌وه زۆر گرنگ بوو دانانی سایتێكی كۆمه‌ڵ، باسی ساڵی 2001 به‌دواوه ده‌كه‌م كه زۆربه‌ی خه‌ڵك ته‌نها ناوی ئینته‌رنێتیان بیستبوو و سه‌ره‌تا نرخی سه‌عاتێكی ئینته‌رنێت خه‌یاڵی بوو، نزیكه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی مامناوه‌ند بوو. له سایته خۆڕاییه‌كانه‌وه ده‌ستم پێكرد تا گه‌یشته سایتی پاره. كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌شم دابه‌زاندنی رۆژنامه‌كه بوو كه ده‌بوایه به فایلی (پی دی ئێف) بكرایه و هێشتا سه‌ره‌تام بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه چاره‌سه‌ر كرا و مایه‌وه كێشه‌ی قه‌باره‌ی فایله‌كه كه ناچاری ده‌كردم هه‌ندێك جار وێنه‌كان لابه‌رم و به به‌رنامه‌یه‌كی وێنه قورساییه‌كه‌یان كه‌م بكه‌مه‌وه‌و دیسان له لاپه‌ڕه‌كان دایاننێمه‌وه. ئێنجا هه‌ندێك جوانكارییم له لاپه‌ڕه‌كان ده‌كرد وه‌ك كردنی رۆژنامه‌كه به ڕه‌نگاوڕه‌نگ و دانانی لینك بۆ هه‌موو لاپه‌ڕه‌كان, واته له هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی هه‌ر ژماره‌یه‌ك. كاره‌كه شه‌و و رۆژ بوو، شه‌وی وا بووه تا دره‌نگ له باره‌گای رۆژنامه له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ستییه‌كه ده‌مامه‌وه، ئیتر یان ئه‌وه بوو شه‌وێكی دره‌نگ ده‌چوومه‌وه ماڵه‌وه، یان كاره‌كه ڕێكه‌وتی شه‌وی خه‌فاره‌ته‌كه‌م بوو له مه‌ڵبه‌ند. له‌به‌ر بارودۆخه‌كه ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی كۆن و تازه خه‌فاره‌تیان ده‌گرت، به حساب ئه‌وانه برا گه‌وره‌ی ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌كانن، به‌ڵام حه‌ره‌سیی شه‌ویشی تێدابوو، بیرم نایه‌ت سه‌عاتێك بوو یان دوان. ئیتر كه نۆره‌م ده‌هات، چه‌كه‌كه‌م وه‌رده‌گرت و ده‌چوومه سه‌ربانی مه‌ڵبه‌ند.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته نه‌ده‌زانرا ئینته‌رنێت چه‌ند گرنگه بایه‌خ به سایته‌كه نه‌ده‌درا، رۆژنامه‌كه‌ش یارمه‌تیده‌ر بوو چونكه هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌وم بۆ سایته‌كه به‌كارده‌هێنا، كتێبی هه‌ندێك كه‌سم داده‌نا، خۆشم گۆشه‌كانم ده‌نووسی وه‌ك گۆشه‌ی ناساندنی كوردستان به عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌كان (مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، كه‌مینه‌كان، ئافره‌تان.. تاد)، كه‌سیش نه‌یده‌زانی ئه‌وانه نووسراون و بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌لامه‌وه گرنگ نه‌بوو چونكه به فیكری میانڕه‌ویی راسته‌قینه نووسرابوون و حزب بینووسیایه هه‌ر وای ده‌نووسی.
ره‌نگه ئێستا خوێنه‌ر كه‌مێك له ناونیشانی ئه‌م بابه‌ته تێگه‌یشتبێت. كاغه‌زه‌كانی رۆژنامه‌كه به ئاره‌ق و فرمێسك سوێر ببوون، كاره‌كه‌ی هه‌میشه ئاسان نه‌بووه، به‌ڵام دڵنیام لای كارمه‌ندانی رۆژنامه ئه‌و سوێرییه ده‌یهێنا، بۆ خۆشم كه ده‌وره‌كه‌م ئه‌وه‌نده بوو، به‌پاڵ نووسینی بابه‌ت، ئه‌و سوێرییه زۆر لام خۆشتر بوو له‌و تاڵییه له بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون چه‌شتمان كه تووشی خه‌ڵكانێك ده‌بووین كه‌مێك نه‌بێت خودایان له‌یاد نه‌بوو.
له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییش به‌رده‌وام سه‌ردانی رۆژنامه‌كه‌م ده‌كرد و ده‌مبینی كارمه‌ندان به گیانی برایه‌تی و ته‌فاهوم كاریان ده‌كرد. بێگومان كێشه هه‌بوون، كام كاره‌ش كێشه‌ی تێدا نییه؟ به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م بڵێم كه جگه له‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ندییان به خودی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی، یان لایه‌نی ئیدارییه‌وه هه‌بوو هه‌ر كێشه‌یه‌كی تر شه‌خسی بووه، واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك عاجز ده‌بوو هۆكه‌ی شه‌خسی بووه، نه‌ك به‌و واتایه‌ی هۆكه‌ی ته‌نها خۆی بووبێت، مه‌سه‌له‌ی خه‌تای كێ بووه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره، به‌ڵكو به‌و واتایه‌ی كه كێشه‌كان په‌یوه‌ندییان به هیچ شتێك نییه كه له‌ملا‌و له‌ولا ده‌وترێت، یان جاروبار كه‌سێك به ڕاشكاوی یان به ئاماژه باسی ده‌كات. كه‌سێك قسه‌ی له‌و جۆره بڵێت، با بایی كه‌مێك ترس له خودا ڕاستییه‌كه وه‌كو خۆی بڵێت و كێشه‌ی شه‌خسی به په‌رده‌ی مه‌سه‌له‌ی گه‌وره نه‌پێچێته‌وه. كه‌سانێكیش هه‌ن له دووره‌وه و له خۆیانه‌وه قسه ده‌كه‌ن، لاشم سه‌یر نییه چونكه له ناو ئیسلامییه‌كان له‌خوانه‌ترسی وام بینیوه و هێشتا هه‌ندێكیان ماون و قسه ده‌كه‌ن، بۆ بوهتان هه‌ڵبه‌ستن بێدینی ڕق له دڵ نایگاتێ.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌كه به گیانی برایه‌تی و وه‌كو خێزانێك كاری نه‌كردایه، نه‌یده‌توانی به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بێت و وه‌كو ئه‌و رۆژنامانه‌ی لێده‌هات كه كێشه‌ی ناوخۆ به‌ڕوونی له ئاسته‌كه‌ی ڕه‌نگ ده‌ده‌ن.
سوپاس بۆ خودا كه ئه‌و ئاره‌ق و فرمێسكه‌ی به‌سه‌ر كاغه‌زه‌كانی رۆژنامه‌كه رژان تا سه‌ر نه‌بوو، هه‌ر كارمه‌ندێكیش یادی هه‌یه، بێگومان هه‌موویان یادیان هه‌یه، هه‌قه بینووسن چونكه ئه‌وانه هه‌ن كه ئاگایان له مێژووی رۆژنامه‌كه نییه و وا ده‌زانن رۆژنامه‌یه‌ك بوو وه‌كو هه‌موو رۆژنامه‌كان، كه‌سێكیش مێژوو نه‌زانێت حوكمی به‌په‌له و له‌خۆڕا له‌لای ئاسانه.
له دواژماره‌ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ)، ژماره (510) له 14/2/2012، لاپه‌ڕه (6) بڵاوبۆته‌وه.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-02-15-035.html