سووتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو و راپۆرتی غه‌سلولعار
فازڵ قه‌ره‌داغی
هه‌ینی-30-کانوونی یه‌که‌م(مانگی 12)-2011
هه‌ر جارێك شتێك ده‌بینی‌و ده‌بیستی‌و ده‌ڵێیت: ئه‌مه سه‌یرترین شته بینیومه‌و بیستوومه، به‌ڵام ره‌نگه دوای ئه‌وه په‌شیمان بیته‌وه‌و بڵێت: ئه‌وه‌نده شتی سه‌یر هه‌ن نازانین كامیان سه‌یرتره. ڕوواده‌كانی بادینانی كۆتایی ئه‌مساڵ زۆر سه‌یر بوون، به‌ڵام مه‌گه‌ر زاكیره‌مان لاواز بێت ئه‌گینا ئه‌وانه به‌شێك بوون له چیرۆكی ئه‌م بیست ساڵه‌ی كوردستان.
كه‌واته با باسی یه‌كێك له‌و شته سه‌یرانه بكه‌ین كه راپۆرتی لیژنه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و ڕووداوانه. راپۆرته‌كه ده‌ڵێت پارتی نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵی ئه‌ندامه‌كانی بكات به‌ڵام كه‌سی هان نه‌داوه له‌كاتێكدا تۆمه‌تی هاندان ده‌خاته ئه‌ستۆی یه‌كگرتوو و ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها باسی نه‌بوونی زیانی گیانی ده‌كات به‌ڵام هه‌ندێك كارمه‌ندی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان‌و هاووڵاتی بریندار بوون.
پێشه‌كی‌و باسی سه‌ردانه‌كان بۆ شوێنه‌كان له‌و راپۆرته (263) وشه‌یه به‌ڵام بۆ ئه‌نجامه‌كان (169) وشه‌یه واته له‌سه‌ددا 150 ی راپۆرته‌كه پێشه‌كییه. ئه‌نجامه‌كانیش به‌پاڵ بێئینسافییه‌كه‌یان زۆر به كورتی نووسراونه‌ته‌وه.
لیژنه‌كه سه‌رۆكی هه‌رێم پێكیهێناوه كه جار نه‌بوو وه‌كو سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی قسه نه‌كات، هه‌ر ئه‌و سه‌رۆكه‌ش بوو كه هیچ رێگه‌یه‌كی یاسایی نه‌گرته به‌ر كاتێك شه‌ش باره‌گای یه‌كگرتوو ساڵی 2005 پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان سووتێنران بێئه‌وه‌ی هیچ دوكانێكی مه‌ساج یان مه‌یفرۆشی ده‌ستیان لێ درابێت. ئێستا چۆن متمانه به سه‌رۆكی ئه‌و حزبه ده‌كرێت لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت كه حزبه‌كه‌ی تێیدا تاوانباره؟ به‌ڵام مه‌سعوود بارزانی زۆر به‌ئاشكرایی سه‌لماندنی كه نابێت ئه‌و لیژنه‌كه پێكبهێنێت چونكه یه‌كسه‌ر دوای ئه‌وه‌و له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كه وتبووی : ((ئێمه قبووڵی ناكه‌ین ئه‌ندامه‌كانمان ته‌عدا له كه‌س بكه‌ن‌و قبووڵی ناكه‌ین كه‌س ته‌عدا له ئه‌ندامه‌كانمان بكات)). كه‌واته وه‌كو سه‌رۆكی پارتی نه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم چووبوو.
ئه‌و راپۆرته‌ی له خواره‌وه‌دا ده‌قه‌كه‌ی ده‌خوێننه‌وه له تاوانه‌كه‌ی كوشتن له‌سه‌ر نامووس یان غه‌سلولعار ده‌چێت. ئابڕووچوونێك تووشی پارتی بووه‌و هه‌وڵ ده‌درێت به كوشتنی ڕاستی ئه‌و ئابڕووچوون بشۆردرێته‌وه. ئه‌م غه‌سلولعاره‌مان له كوشتنی سه‌رده‌شتدا بینی بۆیه لامان چاوه‌ڕێمان ده‌كرد لیژنه‌كه‌ی سه‌رۆك ئه‌مجاره‌ش هه‌مان كار بكات به‌ڵام چۆن تۆمه‌تی هاوكاریی كردنی ئه‌نسارولئیسلام كه درابووه پاڵ سه‌رده‌شت كارتێك بوو و به‌كارهات ناكرێت ئه‌مجاره‌ش به‌كاربێته‌وه، ره‌نگه نووسه‌رانی سیناریۆی ئه‌و راپۆرته په‌نجه‌یان گه‌زتبێت چۆن وا به‌ئاسانی ئه‌و كارته‌یان له‌ده‌ست دا چونكه بۆ ئه‌مڕۆ زۆر به‌كه‌ڵك بوو.
ده‌قی راپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌رۆكی پارتی به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه پێكیهێنابوو:
راگەیاندنی كۆتایی لێژنەی لێكۆلینەوەی رووداوەكانی پارێزگای دهۆك
دوا بەدوای ئەو رووداوانەی که له ناوچه‌کانی دهۆک و زاخۆ روویاندا و بووە مایەی زەرەر و زیانێكی زۆر، كە سەرئەنجام كۆمەلێك جێگا‌و شوێنی گەشتیاری، مەیفرۆشتن و مەساج و هەندێك بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەو پارێزگایە سووتێنران،
لەسەر فەرمانی بەرێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لێژنەیەك پێك هێنرا بۆ لێكۆلینەوە لەو رووداوانە، لە دوای دەرچوونی فەرمانەكە لێژنەكە لە رێكەوتی ٣/١٢/٢٠١١ دەست بە كاربوو. سەرەتا لێژنەكە سەردانی ناحیەی قەسرۆكی كرد و لەگەل بەرپرسانی دامودەزگاكانی ئیداری و ئەمنی کۆبووه‌وه و زانیارییەكانیان لێ وەرگیران، هەروەها زانیاریش لە بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە وەرگیراو و لێژنەكە و بەرپرسانی دامودەزگاكانی ئیداری و بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی بارەگا سووتێنراوەكە‌یان كرد .
پاشان سەردانی قەزای زاخۆ مان كرد و بۆ هەمان مەبەست لەگەل دامودەزگا ئیداری و ئەمنییەكانی- ئەوشارە كۆبووینەوە و دواتر چاومان كەوت بە بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەو شارە و سەرجەم زانیارییەكان كۆكرانه‌وه و دواتر هەمووان سەردانی سەرجەم ئەو شوێنانەمان كرد كە سووتێنرابوون و زەرەریان پێگه‌یشتبو .
- هەروەها لێژنەكەمان سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و لەگەل پارێزگار و دامودەزگای ئیداری و ئەمنییەكان كۆبووینەوە و چاومان كەوت بە بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری دهۆك، سەرجەم زانیارییەكان كۆكرایەوە و دواتر هەموو ئەو شوێنانەمان سەردان کرد كە پەلاماردرابوون و سووتێنرابوون .
- دواتر سەردانی قەزای سێمێل و گوندی سێجێ مان كرد و لەگەل بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی و بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شوێنانە كۆبووینەوە و دواتر سەردانی سەرجەم شوێنە زەرەرلێكەوتووەكا مان كرد و تەوای زانیارییەكان لە سەر ئەو رووداوانە كۆکرانەوە .
- هەروەها سەردانی ناحیەی زاویتە مان كرد و لەگەل بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی كۆبووینەوە و زانیارییەكان كۆكرایەوە .
هەموو ئەم زانیاریانە كرا بە راپۆرتێك و پێشكه‌شی بەرێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرا .
دوابەدوای ئەو راپۆرتە و هەلسەنگاندنی لیژنەكە لەسەر راپۆرتەكە و لەسەر ئەو زانیاریانەی كە كۆكراونەتەوە، گەیشتینە ئەم ئەنجامانەی خوارەوە :
١- لە دوای ئەو زانیاریانەی كە كۆكرانەوە بۆمان دەركەوت كە هاندان هەبووە، لە لایەن هه‌ندێک له سایت و كەنالی راگەیاندن و هەندێك لە که‌سانی سه‌ر به یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەو ناوچەیە .
٢- لە دوای ئەو زانیاریانەی كۆكرانەوە بۆمان دەركەوت كە كەمتەرخەمی ئیداری و ئەمنی لەو ناوچانە هەبووە بۆ كۆنترۆلكردنی بارودۆخەكە .
٣- لە ئەنجامی ئەم رووداوانە دا، كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەرامبەر بە بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان،كە كە متەرخەمی بەرچاو دەبیندرێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆنترۆل نەكردنی لایەنگرانیان لە هێرش كردنە سەر بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
٤- هەروەها بۆمان دەركەوت كە زیانی گیانی لەو رووداوانه نەبووە، بەلام هه‌ندێ له كارمەندانی دامودەزگاكانی ئەمنی و هاولاتیان بریندار بوون. ئه‌م رووداوانه‌ش کاریگه‌ریان هه‌بووه له سه‌ر بارری ده‌رونی هاولاتیان.
٥- پێویستە بریاری كۆتایی لەلایەن دادگاوە بێت و یاسا سەروەربێت و دەست بەجێ چارەنووسی سەرجەم گیراوەكان یەكلایی بكرێتەوە.
هەركەسێك سكالا یان زانیاری لەسەر ئەو رووداوانە هەبێت، با ئاگاداری دادگا بکاته‌وه .
لیژنەی لێكۆلینەوە لە رووداوەكانی شاری زاخۆ و ناوچەكانی پارێزگای دهۆك
٢٥/١٢/٢٠١١
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2011-12-30-033.html