فازڵ قه‌ره‌داغی، نووسه‌ر و رۆشنبیر: واز له به‌شێكی ده‌ستكه‌وت بهێنن با هه‌مووی له‌ده‌ست نه‌ده‌ن
گفتوگۆ: سه‌ڵاح سالار
هه‌ینی-09-کانوونی یه‌که‌م(مانگی 12)-2011
ماوه‌یه‌كه ڕه‌وشی سیاسیی كوردستان وا دێته پێشچاو، كه كۆمه‌ڵه كه‌سێك له به‌له‌مێكی بچووكدابن و هه‌رجاره‌و كه‌شوهه‌وا به ئاره‌زووی خۆی بۆ كه‌نارێكیان ببات, ته‌نانه‌ت خۆشیان هه‌وڵی كونكردنی به‌له‌مه‌كه بده‌ن و ده‌مچه‌رمووه‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی له‌ق نه‌بێت، لای ئاسایی بێت به یه‌كجاری بیشكێنێت.
ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه پێمان ده‌ڵێن شه‌ڕی پاراستنی پێگه‌یه‌كی بچووكی هێنده‌ی كورسییه‌ك، لای به‌رپرسان گرنگتره له جه‌نگی پاراستنی ئه‌و خاكه‌ی كورسییه‌كه‌ی له‌سه‌ره، له‌م گفتوگۆیه‌دا نووسه‌ر و رۆشنبیر فازڵ قه‌ره‌داغی شه‌نوكه‌وی ئه‌و ڕووداوانه ده‌كات.
+ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه چی مه‌سیجێكیان بۆ ئێمه پێیه؟
ـ نامه‌یه‌ك یاخود وانه‌یه‌ك هه‌بووه كه زۆر كۆنه، كۆنه به‌ته‌مه‌نی هه‌موو مێژوو، ئه‌ویش كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك تا سه‌ر نامێنێت، سته‌میش له ئه‌ستوورییدا ده‌پچڕێت. كورد هه‌ر زوو وتوویانه خودا له سوڵتان مه‌حموود گه‌وره‌تره، ئه‌وه‌ش كه پێی خۆشه گاڵته به‌و په‌نده بكات ناتوانێت یه‌ك نموونه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی ده‌سه‌ڵاتدارێك بهێنێته‌وه. به‌ده‌ریش له په‌ندو چیرۆكی كۆن، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه منداڵ نه‌بوون كاتێك دیكتاتۆریه‌ت‌و حوكمی شموولی‌و سته‌مكارییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات یه‌ك له‌دوای یه‌ك‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ره‌سیان هێنا، ئه‌وه‌نده‌شی پێ نه‌چوو به‌چاوی خۆیان سه‌ددامیان له‌و په‌ڕی مه‌زنێتییه‌وه بۆ ئه‌و په‌ڕی زه‌لیلی بینی. هه‌ر ئه‌وانیش بوون له ئه‌نجامی ئه‌و زه‌لیلبوونه‌ی پاش شه‌ڕی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا‌و عیراق هاتنه سه‌ر ته‌ختی ئاماده‌كراوی هه‌رێمی كوردستان، پێشتریش له به‌هاری عه‌ره‌بی شایه‌تحاڵی شه‌ڕی دووه‌می ئه‌مه‌ریكا و عێراق بوون و سه‌ددامیان له‌ناو قه‌فه‌سی تاوانباران و دواتر به په‌تی قه‌ناره‌وه بینی. به‌هاری عه‌ره‌ب زۆر دوای ئه‌وانه هات، به‌ڵام هیچ له‌و ڕووداوانه و له مێژوو كه نایخوێننه‌وه حاڵی نه‌بوون، چونكه له كۆنه‌وه زمانحاڵیان ئه‌مه بوو: ئه‌وان كه‌وتن نه‌ك ئێمه. گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه ته‌ئكیدی وانه‌ی مێژوو ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌سه‌ڵات تا سه‌ر نییه، سته‌مكارییش تا سه‌ر نییه. گۆڕانكارییه‌كان ئه‌وه‌شیان پێ وتیان كه میلله‌تان چیتر ئه‌و منداڵه نین كه ده‌سه‌ڵات ده‌ستی بگرێت و به‌و لایه‌ی بیه‌وێت بیبات ده‌یبات و ئه‌گه‌ر جارێك ویستی له‌و كۆیلایه‌تییه خۆی ده‌رباز بكاته چه‌پۆكی پێدا بكێشێت. ئه‌وه‌ی نوێ بوو له‌و گۆڕانكارییانه‌ی شێوه‌و قه‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كه. به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌وه‌ی پێ وتین: كاتی خۆی زه‌مانه‌كه وای ده‌خواست چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كۆده‌تایه‌ك بكه‌ن بۆ گۆڕینی نیزامه‌كانی سه‌ر به ئیمپریالیزم، یان ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كه، به‌ڵام دوای ئه‌وه ئه‌فسه‌ره‌كانی ده‌بنه ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری نوێ. گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌مان پێی وتین ئه‌و جۆره نیزامانه ئه‌و تاكه پاساوی ئیمپریالیزمییانه نه‌ما، وڵاتیشیان نابووت كرد ئیتر چی‌یان پێیه پێشكه‌شی بكه‌ن؟ ئه‌مڕۆ خه‌ڵك كۆده‌تا به‌رپا ده‌كات، كۆده‌تای خه‌ڵكیش شۆڕشی ڕاسته‌قینه‌یه.
+ له وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رزبوونه‌وه‌ی كێرڤی ئیسلامییه‌كان، ته‌راجوعی به رۆژئاوا به ئه‌مریكاشه‌وه كرد، ئێستا ئه‌وان سه‌ركه‌وتن و ده‌ركه‌وتنی ئیسلامییه‌كانیان قه‌بووڵه، كه‌چی عه‌لمانی و ده‌سته‌ڵاتدارانی كوردستان وا بیرناكه‌نه‌وه، ئه‌مه بۆچی؟ تێ ناگه‌ن، یان به‌ری چاویان گیراوه، یان چی؟
ـ ڕۆژئاوا‌و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ئایه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت: (ان تكونوا تالمون فانهم یالمون كما تالمون).. ڕۆژئاوا زۆری چه‌شت به‌ده‌ست ململانه له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كان بۆیه ئه‌مجاره ده‌ڵێت عه‌قڵ وا پێویست ده‌كات مامه‌ڵه‌كه بگۆڕین. رۆژئاوا شوێنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌كه‌وێت، لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ش به عه‌قڵ ده‌كات، حسابی ده‌كات چه‌ند قازانج و چه‌ند زه‌ره‌ر ده‌كات، ڕاسته تا ئێستا مه‌ترسیی هه‌یه، به‌ڵام ده‌شزانێت كه ناكرێت هه‌موو ئیسلامییه‌كان بكاته دوژمن و به‌ره‌ی ئیسلامییه چه‌كداره‌كان به‌هێز و قه‌ره‌باڵغ بكات. كه‌واته له‌لایه‌ك دوژمنه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌و له‌لایه‌كی تر له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كه ده‌ڕوات. وه‌نه‌بێت هه‌موویان وا بیربكه‌نه‌وه چونكه تا ئێستا زۆریان تێدایه هه‌موو ئیسلامییه‌كان به یه‌ك چاو سه‌یر ده‌كات، ئه‌مانه‌شن كه ڕق، نه‌ك عه‌قڵ پاڵیان پێوه ده‌نێت، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م ڕۆژئاوا ڕیشی خۆی ته‌سلیمی ئه‌و شێتانه بكات. لای خۆمان شێته‌كان زیاتر قسه‌یان ده‌ڕوات. پاشان حاڵه‌تی رۆژئاوا و هی كوردستان جیاوازن: رۆژئاوا خه‌می به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانێتی به‌ڵام له‌كۆتاییدا ئه‌و ترسی له‌وه نییه ئیسلامییه‌كان ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی زه‌وت بكات به‌ڵام ئه‌مانه‌ی خۆمان ئه‌وه‌ی هه‌یانه‌و نییانه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌یانمێنێت ده‌بێت یان وه‌كو هاوڵاتییه‌كی ئاسایی بمێنن یانیش ڕووبكه‌نه هه‌نده‌ران‌و له‌جیاتی حیمایه‌و خزمه‌تكار و مه‌راییكار كه‌س نه‌بێت جانتای سه‌فه‌ریان بۆ هه‌ڵبگرێت. ئه‌وان نایانه‌وێت تێبه‌گه‌ن، چونكه نایانه‌وێت بیربكه‌نه‌وه، ناشیانه‌وێت بیربكه‌نه‌وه، چونكه بیركردنه‌وه دیۆه‌زمه، بۆیه باشتره له خه‌وی خۆشدا بژین.. باشه گریمان ئیسلامیی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی نه‌ما، ئایا كه‌س نابێت له‌و عه‌رشه دایانگرێته خواره‌وه؟
+ ده‌سته‌ڵاتدارانی كوردستان ده‌ڵێن: سه‌ركه‌وتنی ئیسلامییه‌كان له به‌هاری عه‌ره‌بییدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیسلامییه‌كانی كوردستان نییه و ئه‌مان پایزیانه, ئه‌مه قسه‌یه‌كی لۆژیكییه, یان دڵخۆشكردنی خۆیانه؟
ـ ئه‌گه‌ر قسه‌ی له‌و جۆره له‌سه‌ر بناغه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاری و مه‌یدانی بێت قبووڵمانه، به‌ڵام ئه‌مان بۆ چ شتێك لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه؟ ئه‌وان ته‌نانه‌ت كه وانه به كادیره حزبییه‌كانیان ده‌ڵێنه‌وه ئه‌و شتانه‌یان پێ ده‌ڵێن كه خۆیان پێیان خۆشه‌و داخی دڵیان ساردبكاته‌وه، نه‌ك ئیسلامییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی به‌ڕاستی هه‌ن به كادیره‌كانیان بناسێنن. به‌هاری عه‌ره‌بی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئیسلامی و غه‌یری ئیسلامی هه‌یه، یه‌كه‌م كاریگه‌رییش ئه‌وه‌یه دیواری ترسی شكاندن، دواتریش ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه جیهان له ماوه‌ی كه‌متر له بیست ساڵ گۆڕا و به‌هۆی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه ده‌سه‌ڵات چیتر بكه‌ری یه‌كه‌م و خاوه‌ن قسه‌ی كۆتایی نه‌ماوه، چیتر ناتوانرێت بشاردرێته‌وه.
+ له به‌هاری عه‌ره‌بیدا بینیمان دیكتاتۆره‌كان، یان كه‌وتن، یان تۆقیین، یاخود چاكسازییان راگه‌یاند، لێره حوكمڕانه‌كان ده‌ڵێی نه بایان دیوه و نه باران، تۆ پێت وایه ئه‌و لێشاوه بپه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستانیش، یاخود ئه‌مان دركیان به‌وه كردووه‌كه ئاگره‌سووره له خۆیان دووره؟
ـ بڕوا ناكه‌م ترسیان لێ نه‌نیشتبێت، به‌ڵام ئه‌وان هیوا به خۆیان ده‌ده‌ن كه ئێره وه‌ك ئه‌وێ نییه. پێش ئه‌وان ڕژێمی میسر وای بیرده‌كرده‌وه‌و ده‌یوت میسر وه‌ك توونس نییه، به‌ڵام وه‌كو ئه‌و ده‌رچوو و زووتریش له توونس دیكتاتۆری ده‌ركرد، دوای ئه‌و لیبیا ده‌یوت ئێمه وه‌ك توونس و میسر نین، ئێمه ده‌یكه‌ینه گۆمی خوێن، كردیشیان، به‌ڵام هه‌ر رۆشتن، دوو ڕژێمی یه‌مه‌ن و سووریا به‌و هیوایه ده‌ژین كه ئه‌وان وه‌ك توونس و میسر و لیبیا نین.. هه‌موو هیوا ده‌خوازن، هه‌موو خه‌و ده‌بینن، ئه‌مانه‌ی خۆشمان هه‌روا. جیاوازییه‌كیش هه‌یه لێره‌دا: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه بیریان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه رۆژێك ناچاری هه‌ڵهاتن بن بۆ وڵاتی تر، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆمان هه‌ر له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه خۆیان به ده‌سه‌ڵاتێكی كاتی ده‌زانن چونكه هه‌میشه بیریان له‌وه ده‌كرده‌وه: ده‌بێت كه‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌تره‌كه‌ی خۆی له‌سه‌رمان لابه‌رێت؟ ده‌بێت كه‌ی سه‌ددام بێته‌وه؟ سه‌دام نه‌ما و ئه‌وان هێشتا وا بیرده‌كه‌ونه‌وه: ده‌بێت كه‌ی ئه‌و گه‌مه‌یه ته‌واو ببێت؟ به‌ڵام بیركردنه‌وه‌كه‌یان كاره‌ساته نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی كۆچه‌ره‌كانه كه بایه‌خ به وێرانیی شوێنه‌كه‌ی دوای خۆیان ناده‌ن، به‌ڵكو هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیكتاتۆری عه‌ره‌ب كه خۆی به هه‌تاهه‌تا ده‌بینی له خه‌ڵكه‌كه‌ی و له نه‌یاره‌كانی بێمنه‌ت بوو كه‌چی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی خۆمان كه ده‌زانن مانه‌وه‌یان به مانه‌وه‌ی گه‌مه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه به‌نده و مانه‌وه‌یان به مه‌رحه‌مه‌تی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌نده، به‌كورتی دواڕۆژی هه‌رێمه نیمچه سه‌ربه‌خۆكه‌مان نه‌زانراوه، مانه‌وه‌ی له‌قه كه‌چی خه‌ڵكیش و نه‌یارانیش ده‌كه‌نه دوژمن و بایی ئه‌وه بیرناكه‌نه‌وه واز له به‌شێكی ده‌ستكه‌وت بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووی له‌ده‌ست نه‌ده‌ن. لێره‌دا چیرۆكێكم بیرده‌كه‌وێته‌وه كه له كتێبێكی كۆنی عه‌ره‌بیدا خوێندمه‌وه باسی زیره‌كی كوردێكی سه‌ر به سه‌ڵاحه‌ددین ده‌كات كه له چۆڵه‌وانییدا شێرێكی بۆ ده‌رپه‌ڕی ئه‌ویش كه زانی هه‌موو له‌شی ده‌خورێت به‌پشتدا پاڵكه‌وت‌و قاچی بۆ شێره‌كه درێژكرده‌وه، شێره‌كه قاچ خوارد و تێری خوارد. به‌م شێوه‌یه كورده‌كه قاچی له‌ده‌ستدا به‌ڵام باقی له‌شی بۆ مایه‌وه. ئه‌وانه‌ی خۆمان وا بیرده‌كه‌نه‌وه؟ كاره‌ساته‌كه وه‌ك وتم ئه‌وه‌یه كوردستان ته‌نها تووڕه‌یی خه‌ڵك به‌خۆیه‌وه نابینێت به‌ڵكو له‌وه خراپتر چوارده‌وریش ئه‌زموونه‌كه‌ی پێ قبووڵ نییه، با نیمچه سه‌ربه‌خۆییش بێت، به‌ڵام دسه‌ڵات به‌وه خۆی خه‌ڵه‌تاندووه كه هێنده قازانجی ئابووریی به وڵاتانی ده‌وروبه‌ر گه‌یاندووه كه ئه‌و ده‌وروبه‌ره بیر له نه‌هێشتنی ئه‌و ئه‌زموونه نه‌كاته‌وه. ده‌سه‌ڵات وا ده‌زانێت به زێڕ خۆی ده‌هێڵێته‌وه‌و نازانێت كه زێڕ چاوی ته‌ماع ڕاده‌كێشێت، باشه ئه‌ی چۆنه ئه‌گه‌ر ده‌وروبه‌ر بۆی هه‌ڵكه‌وت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌هێڵێت و له هه‌مان كاتدا زێڕه‌كه‌ی ده‌ستبكه‌وێت؟ لێره‌دا چیرۆكێكی ترم بیرده‌كه‌وێته‌وه: كاتێك هۆزێكی گه‌وره‌ی گالییه‌كان (دانیشتووی كۆنی فه‌ڕه‌نسا) به‌ناو ماكادۆنیادا ده‌ڕۆشتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسیا بچن په‌یامبه‌ریان بۆ پادشای ماكادۆنیا بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه نارد، پادشاكه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی پیشانی ئه‌و هۆزه بدات و بیانترسێنێت بردنی بۆ گه‌نجینه‌كانی زێڕ‌و زیو و پیشانی دان، ئه‌وانیش كه ئه‌و هه‌موو سامانه‌یان بینی دانوستانه‌كیان وه‌ستاند و له جیاتی ئاشتی بڕیاریان دا په‌لاماری وڵاته‌كه بده‌ن و به‌م جۆره زێڕ بووه هۆی ئه‌وه‌ی پادشاكه زێڕه‌كه‌ش‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی له‌ده‌ست بدات. بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم وابزانێت بازرگانی و نه‌وت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر چاو له نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌كه بپۆشن، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات نه‌ك ته‌نها وا بیر ده‌كاته‌وه به‌ڵكو له‌م ماوه‌یه‌دا خۆگیڤكردنێكی سه‌یرمان بینی گوایه كوردستانی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌یه. دیاره ده‌سه‌ڵات د‌رك به لاوازیی خۆی و هه‌رێم ناكات (با تاقیی بكاته‌وه و چه‌ند مانگێك بودجه‌كه‌ی له به‌غداوه بۆ نه‌یه‌ت) كه‌چی سه‌رباری ئه‌وه‌ی خه‌ڵك و موعاره‌زه ده‌كاته دوژمن. كاتی خۆی هیتله‌ر شێتیی نواند و له‌و كاته‌ی له به‌ره‌ی ڕۆژئاوا سه‌ركه‌وتوو بوو به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كرده‌وه‌و په‌لاماری یه‌كێتیی سۆڤێتیی دا، سه‌رباری ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ش كه به‌شێكی ئه‌و وڵاته‌ی داگیركرد مامه‌ڵه‌یه‌كی ژیرانه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌لانی غه‌یری ڕووسیی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌كرد به‌جۆرێك هه‌موویان بكاته سه‌ربازی خۆی. ئێستا یه‌ك ڕاهێنانی فیكریی بچووكمان پێویسته: هه‌رێمی كوردستان بخه‌ره جێی ئه‌ڵمانیا‌و بپرسه: كێ شێتتره؟
+ ماوه‌یه‌كه شه‌ڕفرۆشتن به ئایین به‌رپا كراوه، ڕایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت خۆپیشاندانه‌كان شه‌قامی ئیسلامی و عه‌لمانی یه‌كخست بوو، ئه‌مه سیاسه‌تی ده‌سته‌ڵاته بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه بخاته‌وه ناو به‌ره‌ی دژه خۆی, رایه‌كیش هه‌یه ده‌ڵێت: تا ئێستا ئیسلامییه‌كان له هیچ شوێنێك به گژ مه‌سیحی و یه‌زیدییه‌كاندا نه‌چوون، ئه‌مه ته‌نیا سیناریۆی ده‌سته‌ڵاته و ده‌یه‌وێت وه‌ك حوسنی موباره‌ك شه‌ڕێكیان بۆ بنێته‌وه، خوێندنه‌وه‌ی تۆ چییه؟
ـ ئه‌وه‌ی ته‌قه له خه‌ڵك بكات ئاساییه هه‌ر سیناریۆیه‌ك هه‌بێت دروستی بكات، ورووژاندنی مه‌سه‌له ئاینییه‌كانیش كه‌ره‌سته‌یه بۆ تێكدانی به‌ینی موعاره‌زه. هه‌وڵێكی تره كه پێویسته موعاره‌زه ئاگای لێ بێت ورووژاندنی مه‌سه‌له‌ی كه‌مینه ئاینییه‌كان وه‌ك چۆن له میسر هه‌وڵ ده‌درێت ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش به ئاشووبی نێوان موسڵمان و قیبتییه‌كان پووچه‌ڵ بكرێنه‌وه. پێویسته چاوه‌ڕێی زۆر له‌وانه بكه‌ین كه كوردستانی ژێر گه‌مارۆی نه‌وه‌ده‌كان، كوردستانی هه‌ژاریان كرده مه‌یدانی جه‌نگ و تا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خاتوو مادلین ئۆڵبرایت له واشنتن په‌نجه‌ی ڕانه‌وه‌شاند و نه‌یوت ده‌ی ته‌وقه بكه‌ن ئاماده نه‌بوون ته‌وقه بكه‌ن و خۆیان بۆ شه‌ڕی مان و نه‌مان دانابوو. ئه‌گه‌ر ئه‌وه كرابێت سووتانی چه‌ند كه‌نیسه‌یه‌ك یان مزگه‌وتێك و كوژرانی چه‌ند كه‌سێك چ ئه‌همیه‌تێكی هه‌یه. بێگومان له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا كه‌سانێك هه‌ن ده‌زانن ئه‌وه چ گه‌مه‌یه‌كی به‌دكاره‌و ده‌زانن نه‌وه‌كانی دواڕۆژ نه‌فره‌تیان لێده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا چه‌ند قسه‌ی ئه‌وانه ده‌خوات؟ كێشه ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات قبووڵی كردووه كێشه‌ی هه‌ندێك به‌رپرس دژ به لایه‌نی تر و دژ به ئایین و دژ به هه‌ر شتێكی تر كه دژین به‌سه‌ر سیاسه‌تی حزب زاڵ بێت، یان به‌لای كه‌مه‌وه حزب له‌و شه‌ڕه شه‌خسییانه بێده‌نگ بێت و له‌وه خراپتر ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه قه‌ناعه‌ت به حزب بكه‌ن كه ئه‌مه شه‌ڕی مانه‌وه‌ی ئه‌وانه، به نموونه شه‌ڕ دژی ئیسلام، واتای بێهێزكردنی حزبه ئیسلامییه‌كانه، كه ئاشكرایه وا نییه، كێشه‌كه‌ش ئه‌وه نییه ئه‌و كه‌سانه بیر له زیانی ئه‌و شه‌ڕه بۆ خۆیان و وڵات ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو كێشه ئه‌وه‌یه حزب باوه‌ڕ به به‌ڵگه لاوازه‌كانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات.
+ خوێندنه‌وه‌ی تۆ بۆ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بادینان چییه، چونكه هه‌ندێك چاو‌دێر وای بۆ ده‌چن كه ده‌سته‌ڵات ناتوانێ به ئه‌رێنی وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ر بداته‌وه، بۆیه گه‌ره‌كیه‌تی به سیناریۆ خه‌ڵك سه‌رقاڵ بكات، ماوه‌یه‌ك به عێراق و ماوه‌یه‌ك به كێشه‌ی په‌كه‌كه‌و پژاك و ئێستاش به جه‌نكی تائیفی, نازانم تۆ چۆن ئه‌م بارودۆخه هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ ئه‌ی پێت وانییه شه‌ڕفرۆشتن بێت به‌و خه‌ڵكه‌ی نفوزی هه‌یه‌و به به‌رنامه‌وه بۆسه‌یان بۆ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نابێته‌وه؟
ـ یه‌كێك له پێداویستییه‌كانی شیكردنه‌وه‌ی ڕووداو بریتییه له زاكیره. پێویسته زوو شته‌كانمان له‌بیر نه‌چن. باسی سیناریۆت كرد منیش حه‌ز ده‌كه‌م ئاماژه بۆ هه‌واڵێك زۆر كه‌م پێش ڕووداوه‌كانی بادینان. هه‌واڵه‌كه هی دوو هه‌فته پێش ڕووداوه‌كه بوو ئه‌ویش ئیمزاكردنی په‌نجا په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر ئاشكراكردنی داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل، یان با بڵێین لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بگیرێت بۆ به‌دواداچوونی قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاسایشی ئیبراهیم خه‌لیل سه‌باره‌ت به‌وه‌ی داهاته‌كه بۆ تاكه كه‌سێك ده‌چێت. كه ئه‌و هه‌واڵه ده‌خوێنینه‌وه مافی خۆمانه گومان له ڕووداوه‌كانی بادینان بكه‌ین، مافی خۆشمانه بپرسین بۆچی مه‌لایه‌كی سه‌ر به حزبی فه‌رمانڕه‌وا مه‌سه‌له‌ی مه‌ساجی ورووژاند، هه‌قیشمانه بپرسین تا چه‌ند ئه‌و قسانه ڕاستن كه ئه‌و سه‌نته‌ری مه‌ساجه هی به‌رپرسێكی سه‌ر به كه‌سێكی باڵاده‌ستی حزبه‌و مه‌سه‌له‌كه كێشه‌ی نێوان به‌رپرسه‌كانه. هه‌قمانه بپرسین بۆچی ئه‌و ڕووداوانه دوای داواكه‌ی ئه‌و په‌نجا په‌رله‌مانتاره بوو؟ ده‌شپرسین: بۆچی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكان بوو، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌یان به‌دوور ده‌زانم چونكه ئه‌وه ساڵی 2005 له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوودا تاقی كرایه‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی عه‌كس بوو و خه‌ڵكێكی زۆر له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوودا هاوسۆز بوون و ده‌نگی باشیان پێدا، بۆیه ئیحتمالی یه‌كه‌م به‌هێزتره له‌لام، ئیتر هه‌ر كامێكیان بێت ئه‌وانه هه‌موو پرسیاری ڕه‌وان و ئه‌گه‌ر نه‌یانكه‌ین و باوه‌ڕ به چیرۆكی وتراوی ده‌سه‌ڵات بكه‌ین حوكمی گێلێتی به‌سه‌ر خۆماندا ده‌سه‌پێنین.
+ ئه‌گه‌ر تۆ وه‌ك رۆشنبیرێك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جۆری ململانێكانی حزبه حوكمڕانه‌كان بكه‌یت، پێت وا نییه ئه‌مه سیناریۆی سواو و كلاسیكی و ماڵی قه‌ڵب بێت، واته سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وان ناكه‌نه حزبی لۆكاڵی و پێچه‌وانه‌كه‌شی به كوردستاندا نما بكات؟
ـ به‌ده‌ر له‌وه‌ی چی ڕووی داوه و چی له دواڕۆژدا ڕوو ده‌دات، بنه‌مایه‌كی زۆر گرنگ ده‌مێنێته‌وه: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌و شێوه‌یه بیر بكاته‌وه كه‌واته نیازی نییه خۆی چاك بكات، نیازیشی نییه له ڕێگه‌ی خۆچاككردنه‌وه جه‌ماوه‌ر له‌خۆی كۆبكاته‌وه. په‌ندێكی عێراقی هه‌یه ده‌ڵێت (ئه‌وه‌ی به فێل بژی به هه‌ژاری ده‌مرێت)، ده‌شزانین قوتابیی قۆپیه‌چی له‌وانه‌یه نمره‌ی ته‌واو به‌ده‌ستبهێنێت به‌ڵام دواتر فاشلێكی ته‌واو ده‌بێت. مانه‌وه و سه‌ركه‌وتن به كاری جددی و دڵسۆزانه ده‌بێت نه‌ك به پاشقولگرتن، ده‌سه‌ڵاتی ئێمه هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی زۆری تره كه ده‌سه‌ڵاتی پاشقولن، ناشزانین له خۆی ده‌پرسێت یان نا (تاكه‌ی واز له‌و كاره ناهێنم؟)، به‌ڵام دڵنیاین له‌خۆشی بپرسێت ناتوانێت واز بهێنێت چونكه تازه وای هێناوه و خۆی و ئه‌ندامه‌كانی شێواندووه. شێوازی بیركردنه‌وه و ڕه‌فتار كه له كه‌لتوورێكه‌وه، كه‌لتووری چه‌ك‌و كوته‌ك، شۆڕبۆته‌وه بووه‌ته كه‌لتوورێكی نوێ: كه‌لتووری ده‌سه‌ڵات و كوته‌ك. ئه‌وان ئه‌ندامانیان وا په‌روه‌رده نه‌كردووه به هه‌ڵه بڵێن هه‌ڵه، هه‌ڵبه‌ت هیچ حزبێكی كوردستان ئه‌وه‌ی نه‌كردووه، واشیان په‌روه‌رده كردوون ئه‌گه‌ر په‌لاماری لایه‌نێك بدرێت بڵێن ده‌ستتان خۆش. ئایا ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و پێكه‌وه‌ژیان و دیموكرات و لێبورده له كه‌شوهه‌وایه‌كی وه‌كو ئه‌وه‌ی بادیناندا دروست ده‌بێت؟ گریمان خۆمان به گێل زانی و باوه‌ڕمان به چیرۆكه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات كرد كه یه‌كگرتوو هانی خه‌ڵكی دابوو بۆ په‌لاماردانی شوێنه‌كانی مه‌شرووب و مه‌ساج، ئایا كامه‌ی مه‌ده‌نیتره: خۆپیشاندانی هێنمانه دژی ئه‌و كاره، یان كاری غه‌وغا و سووتاندنی باره‌گاكان؟ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بكه‌ین كه ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی چه‌ته‌گه‌رییه‌وه ده‌پارێزرێت پێویسته باوه‌ڕیش بكه‌ین كه ده‌سه‌ڵات خه‌ڵك فێری ئاشووب و كاری غه‌وغایی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ل ه‌هه‌موو زیانێك گه‌وره‌تره. په‌روه‌رده‌كردنی میلله‌ت یه‌كێكه له كاره هه‌ره گرنگه‌كانی حزب چونكه بناغه‌دانانه بۆ ئێستا‌و دواڕۆژ. له نه‌وه‌ده‌كاندا براده‌رێك بۆی گێڕامه‌وه كه‌سێكی رۆژئاوایی كه له‌كاری خێرخوازی ئیشی ده‌كرد حاڵی ئه‌ندامان و چه‌كدارانی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری بینی و وتی: (په‌روه‌رده‌ی حزبی زۆر گرنگه).. له تێبینییه‌كه‌ی كابرا ته‌نها ئه‌و ڕسته‌یه‌م بیرماوه كه بایی هه‌موو زێڕه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاته، خه‌فه‌تیش بۆ باقی قسه‌كه ناخۆم كه بیرم نه‌ماوه چونكه ڕسته‌كه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان تێبینییه‌كه ته‌واو بكه‌ین.
له رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ)، ژماره (500)، 6/12/2011 بڵاوبۆته‌وه.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2011-12-09-031.html