ماجدی مۆڵ‌و شاری یاریی چاڤی‌و هه‌موو ئه‌وانی تر.. ڕێگه‌یه‌ك بۆ سزادانی خێزانه هه‌ژاره‌كان
فازڵ قه‌ره‌داغی
شه‌ممه-06-ئاب(مانگی 8)-2011
به‌رپرسان‌و ده‌وڵه‌مه‌ندان نه‌خشه‌داڕێژه‌ری كوردستانن.. كوردستانیش له‌سایه‌ی ئه‌واندا ده‌بێته مۆڵێكی گه‌وره.
مژده درایه شاری سلێمانی، وا ماجدییه مۆڵه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌هێنرێته شار، له‌كوێش؟ له بنگوێی قلیاسان كه ده‌بوایه سه‌یرانگای گشتیی هاووڵاتییان بوایه. له‌وبه‌ریشه‌وه، له‌و نه‌خته زه‌وییه‌ی پاڵ گۆیژه كه به سروشتی ماوه شاری یاریی چاڤی دروست ده‌كرێت بۆ كات به‌سه‌ربردنی خه‌ڵكی شار چونكه شار شوێنی كات به‌سه‌ربردنی كه‌مه. به‌ڵام شار هه‌موو به‌رپرس‌و ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، شار هه‌مووی چینی مامناوه‌ندیش نییه. به‌ڵێ پێتان ده‌ڵێین ئه‌ی به‌رپرسانی بێ‌ئاگا، شار هێشتا هه‌ژاری زۆره. هه‌ژاری به‌شێوه ڕه‌هاكه‌ی ده‌ناسین، واته هه‌ژاری به‌واتای نه‌بوونی، به‌ڵام به‌پاڵ ئه‌و هه‌ژارییه هه‌ژاریی نیسبیش هه‌یه كاتێك مرۆڤ ناتوانێت پێ به‌پێی ڕه‌فاهیه‌تی مامناوه‌ندیی سه‌رده‌م ڕێ بكات.
فه‌رمانبه‌رێك یان كاسبێكی بازاڕ ڕه‌نگه توانای نه‌بێت منداڵه‌كانی بباته ماجدی مۆڵ یان هه‌ر مۆڵ‌و بازاڕێكی تر، به‌ڵام منداڵه‌كانی به‌وێدا تێده‌په‌ڕن‌و داوا ده‌كه‌ن ببرێنه ئه‌وێ ئه‌گه‌ر بۆ ته‌ماشاكردنیش بێت كه له‌كۆتاییدا ته‌ماشاكردن ده‌بێته خه‌فه‌ت. منداڵه‌كانی خێزانه هه‌ژاره‌كان له‌دووره‌وه شاری یارییه‌كه ده‌بینن‌و ئه‌گه‌ر نزیك بكه‌ون ژاوه‌ژاوه‌كه‌ی‌و قریشكه‌ی خه‌ڵكه دڵخۆشه‌كانی ده‌بیستن به‌ڵام باوك ناتوانێت ته‌نانه‌ت بۆ سه‌یركردنیش بیانبات چونكه ته‌نانه‌ت چوونه ژووره‌وه‌ش به‌پاره‌یه. خۆ ئه‌گه‌ر باوكی هه‌ژار زۆری له‌خۆی كرد ده‌توانێت دوو مانگ یان سێ مانگ جارێك ئه‌وه بكات، ئه‌و كاته‌ش خه‌فه‌ت ناڕه‌وێته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كان نه‌توانن داوای شتی زۆر بكه‌ن خۆیان‌و باوكیان به‌خه‌فه‌ته‌وه كاته‌كه‌یان ده‌به‌نه سه‌ر، ئه‌گه‌ر باوكیشیان ڕێگه‌ی مه‌سره‌فیان پێ نه‌دات شوێنی خۆشی‌و كات بردنه‌سه‌ر ده‌بێته شوێنی شه‌ڕی خێزانی.
پاساوی ئه‌و شوێنانه قه‌ناعه‌ت به ده‌به‌نگه‌كان ده‌كات: ئه‌وانه شوێنی كات به‌رسه‌ردن‌و گه‌ڕانن (شوێنی خاڵیكردنی گیرفانیشن)، ئه‌و شوێنانه هه‌لی كار بۆ خه‌ڵك ده‌ڕه‌خسێنن (چه‌ند كه‌س.. هه‌زاران؟ بازاڕ بچووكه‌كان له‌وه به‌تواناترن)، ئه‌و شوێنانه گه‌شتیاران ڕاده‌كێشن (قازانجێك به‌رامبه‌ر زیانێكی گه‌وره‌تر). هیچ وه‌ڵامێكیش نییه بۆ دواڕۆژی ئه‌و شوێنانه ئه‌گه‌ر باری ئابووری بگۆڕێت‌و چینی ناوه‌ڕاست بچێته ڕیزی چینی هه‌ژار‌و ڕێژه‌ی به‌كاربردن دابه‌زێت.
گیرفان خاڵیكردن له‌و شوێنانه دوو ڕووی هه‌یه: یه‌كه‌میان كه فشار ده‌خاته سه‌ر باوك‌و دایك بۆ مه‌سره‌فێك كه كاتی تر نه‌یانده‌كرد، دووه‌میشیان نرخه‌كانی ئه‌و شوێنانه كه له عه‌قڵ به‌ده‌ر گرانترن. جارێكیان چوومه ماجدی مۆڵه‌كه‌ی هه‌ولێر، كراسێكم بینی كه له به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی به ده هه‌زار دینار بوو (كابرا وتی مامۆستا هه‌زار دیناریش خاتری تۆ بێت) به‌ڵام هه‌مان كراس له ماجدی مۆڵ به سی‌ودوو هه‌زار دینار بوو، بۆیه باقی كاته‌كه‌م به گاڵته‌كردن به عه‌قڵی ئه‌و كه‌سانه برده سه‌ر كه شت له‌و شوێنانه ده‌كڕن، موویه‌كیش نه‌خه‌ڵه‌تام به ڕووبه‌ری فراوان‌و ئه‌و كشوفشه‌ی بازاڕه‌كان له‌به‌رچاوی میوانه‌كان ده‌ینواند. ده‌رفه‌تی چوونه چاڤی مۆڵی سلێمانیشم نه‌بوو به‌ڵام ماڵ‌و منداڵ به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه باسی نرخه‌كانیان بۆ كردم كه ته‌نها بینینیان چاو ئازار ده‌دات‌و دوای چوونه ده‌ره‌وه فیكره‌یه‌كت سه‌باره‌ت به گیرفان به‌تاڵكردنی شاری یارییه‌كه‌ی دواڕۆژ پێ ده‌ده‌ن.
هه‌ژار چۆن ده‌توانێت بچێته مۆڵه‌كانی هه‌ولێر‌و شاری یارییه‌كانی؟ پرسیارێكی ڕه‌وا بوو كردم، سه‌یرترین وه‌ڵامیشم ده‌ستكه‌وت: ((جا هه‌ژاره‌كان بۆ ده‌چنه ئه‌و شوێنانه؟)).. ئه‌مه دوو دنیای جیاوازن، ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی جه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تییه. سه‌یریش وه‌كو ئه‌و وه‌ڵامه قسه‌كه‌ی تر: عه‌ره‌ب سه‌ری سوڕماوه به پێشكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر.. پێشكه‌وتن! به‌ڵی بازاڕ‌و شوێنی یاری پێشكه‌وتنن.
ئایا ئێمه بووینه‌ته ئه‌و میلله‌ته‌ی ژیانی خۆی له بازاڕكردن ده‌باته سه‌ر؟ هه‌موو كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بوون‌و وه‌كو وڵاتانی كه‌نداو، ئه‌و وڵاتانه‌ی تێیاندا هاووڵاتییه هه‌ژاره‌كان كه‌من، بێكێشه ده‌ژین؟
ده‌زانم هه‌زار بابه‌تی له‌و جۆره خووی خۆپه‌رستنی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كه‌مناكاته‌وه. ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ خۆی ده‌ژی‌و چه‌ند خێركه‌ریش بێت داوا ناكات ڕێگه به شوێنه‌كانی جیاكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سزادانی هه‌ژار نه‌درێت، باسی به‌رپرسانیش بكه‌ین تاوانبار‌و دڕنده‌مان بیرده‌كه‌ونه‌وه چونكه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بۆ ئازاردانی هه‌ژاران به‌كارده‌هێنن، سه‌د سوێنیش بخۆن كه‌س باوه‌ڕ ناكات به‌شی ئه‌وان له‌و پرۆژانه نییه.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌ملهوڕی ده‌ڕوات چونكه لێخوڕ به‌رپرسانه، ده‌وڵه‌مه‌ندیش ئاگری مه‌كینه‌كه‌ی خۆش ده‌كات. كه‌ی له‌ڕێ لاده‌دات‌و قڵپ ده‌بێته‌وه؟ ڕه‌نگه هێشتا ڕێگه‌ی ملهۆڕیی گرتبێت كاتێك ڕێگره‌كان بازی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن، ڕه‌نگه دواڕۆژ خراپتری پێ بێت.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2011-08-06-029.html