ئۆباما.. ئه‌و سه‌رۆكی ڕێزی خۆی له‌ده‌ست دا
فازڵ قه‌ره‌داغی
دووشه‌ممه-01-ئاب(مانگی 8)-2011
عه‌ره‌ب گوێ ناده‌نه ئۆباما.. ئه‌مه قسه‌ی رۆژنامه‌نووسی ناوداری به‌ریتانی (ڕۆبێرت فیسك)ـه. فیسك ڕۆژنامه‌نووسێكی نه‌ترسه‌و به‌وه ناوداره كه نه‌كه‌وتۆته ژێر فشاری لۆبیی جووله‌كه بۆیه هه‌میشه پشتیوانی مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بووه. فیسك له بابه‌تێكی ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنت باسی نه‌مانی ڕێزی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی باراك ئۆباما له جیهانی عه‌ره‌بدا ده‌كات. فیسك ده‌ڵێت ئۆباما لاوازیی زۆری پیشان دا له مه‌سه‌له‌ی خۆپیشاندانه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب. كاتی لابردنی بن عه‌لی له توونس بێده‌نگ بوو، ته‌نها دوو ڕۆژ پێش خستنی موباره‌كیش چووه پاڵ پێڕی سووكایه‌تیكردن به سه‌رۆكی میسر. ئۆباما ئیدانه‌ی به‌ششار ئه‌لئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریای كرد به‌ڵام ڕاشیگه‌یاند كه به مانه‌وه‌ی به‌ششار له ژیاندا شاد ده‌بێت. ئۆباما مشته لاوازه‌كه‌ی ڕووده‌كاته ڕژێمه‌كه‌ی به‌حره‌ین به‌ڵام له ئاست سعوودیه بێده‌نگه، له‌پاش هه‌موو ئه‌وانه‌ش چۆك له‌به‌رده‌م ئیسرائیل‌دا داده‌دات بۆیه سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب پشتی تێبكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌چاوێكی سووكه‌وه ته‌ماشای ده‌كه‌ن چونكه ئێستا عه‌ره‌ب‌و موسڵمانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆیان بڕیاربه‌ده‌ستی خۆیانن.
فیسك به‌گاڵته‌پێكردنه‌وه باسی هه‌ڵوێستی كۆنگرسی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات سه‌باره‌ت به وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بینیامین نتنیاهۆ كه له‌كاتی ئه‌و وتاره‌دا ئه‌ندامانی كۆنگرس په‌نجاو سێ جار چه‌پڵه‌ی توندیان بۆ نتنیاهۆ لێدا، دڵگه‌رمییه‌كه‌شیان زیاتر بوو له دڵگه‌رمیی په‌رله‌مانێكی ده‌سته‌مۆی وه‌كو په‌رله‌مانی سووریا‌و یه‌مه‌ن‌و باقی په‌رله‌مانه‌كانی تر.
ئۆباما قسه‌ی ته‌مومژاویی دوورودرێژی كرد سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و سه‌باره‌ت به ده‌وری ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به‌ڵام قسه‌كانی جێگه‌ی به‌زه‌یی بوون چونكه كه‌س نییه له‌ناو عه‌ره‌بدا‌و به‌تایبه‌ت له میسردا گوێ به قسه‌كانی بدات. له‌و كاته‌شدا ئۆباما‌و نتنیاهۆ سه‌رقاڵی مه‌هزه‌له‌كه‌یان له واشنتۆن بوون‌و ئۆباما وه‌كو جاران به‌ده‌ما كه‌وتبوو عه‌ره‌ب به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خۆپیشاندان‌و مردن له‌پێناوی ئه‌و ئازادییانه‌ی قه‌ت پێشتر نه‌یانبینبوو (ئه‌م كورته‌یه له سایتی ئه‌لجه‌زیره وه‌رگیراوه).
ئه‌گه‌ر باسی كوردستان بكه‌ین، ڕێزی ئه‌مه‌ریكا لای كوردی ئه‌مڕۆ هێنده‌ی كاتی ئاشبه‌تاڵ كه‌مه چونكه ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ردوو ڕووی نه‌ته‌وه‌یی‌و سیاسییه‌وه خۆی له كورد دووره‌په‌رێز گرتووه. ئه‌مه‌ریكا بۆ كێشه نه‌ته‌وه‌ییه كوردییه‌كان وه‌كو غه‌ریب مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ده‌كات كه خه‌ونیان به‌وه ده‌بینی هاتنی ئه‌مه‌ریكا سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی به‌دواوه بێت. ئه‌مه‌ریكا له‌و كاته‌ی ده‌بینێت چه‌ند وڵاتێك كونسڵخانه‌یان له هه‌ولێر كردۆته‌وه ئه‌و به‌شه‌رمه‌وه نووسینگه‌یه‌كی كردبووه‌وه‌و ناوی نوسینگه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و شتی له‌م جۆره‌ی لێ نابوو، واته ته‌نانه‌ت شه‌رمی ده‌كرد یان ده‌ترسا بیكاته كونسڵخانه تا له‌م ده‌واییه‌و پاش ئه‌وه‌ی وڵاتانی تر كونسڵخانه‌یان كرده‌وه نوسینگه‌كه‌ی كرده كونسڵخانه. سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی چاكسازیی جه‌ماوه‌ریش ئه‌مه‌ریكا وه‌كو خووی جارانی كه پشتگیریی حكومه‌ته‌كانه پشتگیریی حكومه‌تی هه‌رێم‌و دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی ده‌كات به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌مانه له چاره‌نووسی حكومه‌ته‌كانی تری ناوچه‌كه باشتر بێت‌و هه‌ڵوێستی ((به‌هێز))ی بۆ ئه‌و كاته هه‌ڵگرتووه كه بزانێت حكومه‌ته‌كه له حوكمی كه‌وتوودایه، ئینجا ده‌ست به وتنه‌وه‌ی مه‌وعیزه‌كانی ده‌كات.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2011-08-01-028.html