|
|

|
په‌یكه‌ری بروتوس خه‌نجه‌ر له لاشه‌ی لوكریشیا ده‌رده‌هێنێت‌و سوێندی تۆڵه‌ی ده‌خوات |
|
|
|
|
|
|
|
ئایا سه‌ركرده‌كان ((كوڕه‌كانی بروتوس ده‌كوژن))؟
فازڵ قه‌ره‌داغی
یه‌کشه‌ممه-17-نیسان(مانگی 4)-2011
هاوارێكی شۆڕشه‌كانی جیهانی عه‌ره‌ب دژی فه‌رمانڕه‌وایی بنه‌ماڵه‌و میراتگرتنی فه‌رمانڕه‌وایی بوو. له میسردا دانانی جه‌مال موباره‌ك وه‌ك میراتگری سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی باوكی یه‌كه‌م شت بوو موباره‌ك كردییه قوربانیی مانه‌وه‌ی خۆی. سه‌رۆكی یه‌مه‌ن زوو ڕایگه‌یاند میراتگری نییه، له تونسیشدا بن عه‌لی فریا نه‌كه‌وت باسی ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هاكانی ژنه‌كه‌ی‌و كه‌سوكاری ژنه‌كه‌ی بكات. له‌هه‌موویاندا نیزام به‌ناو كۆماری بوو واقعیش له پادشایه‌تی خراپتر بوو.
میراتگریی كوڕ له نیزامێكدا گوایه كۆمارییه قه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌رامه‌تی مرۆڤدا یه‌كناگرێته‌وه. له‌هه‌موو نیزامێكدا، مه‌گه‌ر پادشایه‌تیی زۆر سنووردار، میراتگری له‌گه‌ڵ كه‌رامه‌تی مرۆڤدا یه‌كناگرێته‌وه. سه‌رۆك كه ده‌یه‌وێت كوڕه‌كه‌ی ببێته سه‌رۆكی دواڕۆژ ناڕاسته‌وخۆ به گه‌ل ده‌ڵێت كوڕه‌كه‌م له كوڕه‌كانتان باشتره ئه‌ویشم له‌ئێوه‌و له‌وان خۆشتر ده‌وێت.
ئه‌نجامێكی ئاماده‌كردنی كوڕ بۆ شوێنی باوك ئه‌وه‌یه سه‌ركرده ئاماده نییه له بێیاساییه‌كانی كوڕه‌كه‌ی بپێچێته‌وه. نه‌وه‌ی ئێمه‌ی بیری ماوه چۆن (عوده‌ی) كوڕی سه‌ددام كابرایه‌كی به دار كوشتبوو، كابرایه‌ك بوو له خۆیان به‌ڵام كوڕی سه‌ددام نه‌بوو. هه‌واڵی تاوانه‌كه له‌ناو پایته‌ختدا بڵاببووه‌وه، ناچاریش ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا جاڕی دا كه كوشتنی ئه‌نقه‌ست نه‌بوو به‌ڵكو هه‌ڵه‌یه‌ك بوو. تا ئێستاش ڕسته‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌م بیر ماوه: ((ضربه علی راسه مستهدفا ظهره-دای له‌سه‌ری‌و مه‌به‌ستی بوو بدات له پشتی)). سه‌ددام بێ‌ئابڕوویی له‌وه زیاتری پێ‌بوو پێشكه‌شمانی بكات؛ بینیمان دواتر قسه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌كرد‌و به زه‌رده‌خه‌نه‌وه ده‌یوت: نه‌بادا پاسه‌وانه‌كانی به‌ندیخانه له‌به‌ر خاتری من خاتری عوده‌ی بگرن بۆیه خستوومه‌ته به‌ندیخانه‌یه‌كی تایبه‌ت (وابزانم وتی ژێرزه‌مینی ماڵه‌كه‌م). كۆتاییه‌كه‌ش ده‌زانین: عوده‌ی چووه ده‌ره‌وه‌و دیاره هه‌ر زوو خوێنی كوژراوه‌كه به پاره كڕدرا.
به‌كورتی سه‌ددام به خه‌ڵكی وت كوڕه‌كانم میراتگرمن بۆیه هه‌موو شتێكیان قبووڵ ده‌كه‌م‌و پێویسته ئێوه‌ش قبووڵیان بكه‌ن، درۆتان بۆ ده‌كه‌م‌و ده‌بێت باوه‌ڕ بكه‌ن، له‌وه‌ش كورتتر به ئاژه‌ڵتان ده‌زانم‌و له‌ژیانمدا له‌ئێوه ده‌به‌نگترم نه‌دیوه.
بێگومان له عیراقی سه‌ركرده‌ی خاوه‌ن ئیلهام كه‌س نییه بپرسێت: ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌وه كه‌متری له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌تدا كرد؟ ده‌یكه‌یته به‌ندیخانه‌یه‌كی تایبه‌ت نه‌وه‌كو پاسه‌وانه‌كان تۆڵه‌ی لێبكه‌نه‌وه؟ به قه‌ره‌بووی ماددی ڕازی ده‌بی؟ كه‌س نه‌یپرسی چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ددام به ئاژه‌ڵی ده‌زانین گومانیان نه‌بوو كه سه‌ركرده‌كان ئه‌و شته له خه‌ڵك قبووڵ ناكه‌ن كه داوا ده‌كه‌ن خه‌ڵك له كوڕه‌كانیان قبووڵی بكه‌ن. قسه‌یه‌كی كۆنیشه كه سه‌ركرده بڵێت منم یاسا، له‌و نوێتر ئه‌وه‌یه منیش‌و كوڕه‌كانیشم له‌سه‌رووی هه‌موو یاسایه‌كین.
كوردستان هیچی له وڵاتانی مێژووی كۆنی ڕه‌ش‌و واقعی نوێ‌و هاوچه‌رخی تاڵ زیاتر نییه، كه‌سمان نه‌بینیوه سه‌رسام بێت كه سه‌ركرده‌كانمان ئه‌و شته‌یان كردبێت كه سه‌ركرده‌كانی تر نه‌یانكردووه. نموونه‌ش زۆرن، له‌و زۆره‌ش ته‌نها دووان بۆ ئێستا به‌سه: كوڕی كاكه‌و كوڕی مامه.. به‌ڵێ كاكه‌و مامه؟ ئه‌ی ئێمه كێین؟ نه برا‌و نه برازا، ئێمه زبڵی سه‌ر جاده‌ین.
بارزانی‌و تاڵه‌بانی داوای پابه‌ندبوون به یاساوه ده‌كه‌ن به‌ڵام له خۆیان‌و كوڕه‌كانیانه‌وه ده‌ست پێ ناكه‌ن، كوڕه‌كانیان سه‌ری ئه‌و ده‌زگایانه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری یاسادان. قبووڵمانه به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كاكه‌و مامه داوا له‌و كه‌سانه نه‌كه‌ن كه نه بران‌و نه برازان پابه‌ندی یاسا بن.
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو؛ ئه‌مجاره مێژوویه‌كی دوورتر، دیسان نموونه با كه‌م بن؛ یه‌ك له هی موسڵمانان‌و یه‌ك له هی كافران، له‌هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا نموونه‌كان كه‌من چونكه كه‌من ئه‌و سه‌ركردانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییان پێش خۆشه‌ویستیی كوڕ خستبوو.
له مێژووی ئیسلامدا كاتێك باسی دادپه‌روه‌ریی عومه‌ر كوڕی خه‌تتاب ده‌كرا ده‌زانرا كه به‌گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ریدا ڕۆشتبوو ئه‌ویش كه نه خۆی‌و نه كه‌سوكاری له‌سه‌رووی یاسادا بوون. عومه‌ر له‌و پیاو تووڕه بوو كه پێشنیاری كردبوو كوڕه‌كه‌ی عومه‌ر دوای خۆی ببێته خه‌لیفه‌و پێی وت پێشنیاره‌كه‌ی بۆ خوا نه‌بووه (واته ته‌نها مه‌رایی بووه)و وتی چۆن خه‌ڵك ده‌خه‌مه ژێر ده‌ستی كه‌سێك كاتێك ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دابوو به نه‌زانی ته‌ڵاقی دابوو.
نموونه‌كه‌ی تر كه ده‌مه‌وێت زۆرتر له‌سه‌ری بڕۆم ده‌وڵه‌تی ڕۆمایه كه لای خۆمان مێژووه‌كه‌ی زۆر كه‌م زانراوه، پشتیش به ماكیاڤیللی ده‌به‌ستم كه ئه‌و مێژووه‌ی خسته خزمه‌تی پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی كۆمارێك كه تێیدا هه‌ردوو چینی ئه‌شراف‌و چینی عه‌وام به‌شداریی فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی پادشایی ڕه‌ها یان فه‌رمانڕه‌وایی توغیان (تایرانی). مه‌به‌ستیشم كتێبی (ده‌مه‌ته‌قێ) یاخود قسه‌كانی له‌سه‌ر كتێبه‌كانی مێژوونووسی ڕۆمایی تیتوس لیڤیوس Discourses on the First Decade of Titus Livius كه گه‌نجینه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌رمانڕه‌واییه به‌تایبه‌تی بۆ نیزامی كۆماری. سه‌ركرده‌كان ئه‌و كتێبه ناناسن چونكه شه‌یدای (میر)؛ كتێبه‌كه‌ی تری ماكیاڤیللین.
ڕۆما ئه‌و شاره بوو كه دواتر بووه ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره. شاره‌كه سه‌ره‌تا پادشایان حوكمیان ده‌كرد‌و دواتر بووه كۆمار، له باشووری ئه‌ورووپادا‌و چه‌ندین سه‌ده‌ش پێش زاین نیزامی كۆماری شێوازێكی ناسراوی ده‌وڵه‌ت بوو. دوایه‌مین پادشای ڕۆما ڕێزی له یاساكان‌و له ئه‌نجوومه‌نی پیران نه‌ده‌گرت، له‌كۆتاییشدا ته‌عداكردنی كوڕه‌كه‌ی له كچێكی شاره‌كه بووه به‌هانه بۆ ده‌ركردنی. جونیوس بروتوس Junius Brutus ، كه ماكیاڤیللی به باوكی ئازادیی ڕۆما ناوی ده‌بات (یه‌كێكیش له پێوه‌ره‌كانی ئازادی ئه‌و كاته ئه‌وه بوو پادشایه‌ك یان تاكڕه‌وێك حوكمی وڵات نه‌كات)و كه‌سایه‌تییه‌كی شاره‌كه بوو له‌به‌رچاوی باوكه‌كه‌و مێرده‌كه‌و كه‌سوكاری تری خه‌نجه‌ره‌كه‌ی له لاشه‌ی كچه‌كه ده‌ركرد‌و وای لێ كردن سوێند بخۆن چیتر پادشا حوكمی ڕۆما نه‌كات. پادشاكه ده‌ركرا‌و نیزامی كۆماری دامه‌زرا‌و شاره‌كه ئازادیی ده‌ستكه‌وت، له‌جیاتی پادشای هه‌تاهه‌تاییش دوو كونسڵ هه‌ڵده‌بژێردران كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ حوكمیان ده‌كرد.
دوای ئه‌وه‌ش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تر ڕووبه‌ڕووی بروتوس بووه‌وه، كه ئه‌و كاته یه‌كێك بوو له دوو كونسڵی یه‌كه‌می ڕۆما. كوڕه‌كانی بروتوس ده‌یانبینی ناتوانن له نیزامێكی كۆماری‌دا ته‌ماعه‌كانی خۆیان تێر بكه‌ن بۆیه په‌یوه‌ندییان به پادشا كۆنه‌كه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌وه شاره‌كه، كاتێكیش پیلانه‌كه ئاشكرا بوو هه‌ر بروتوسی باوكیان بوو دادگایی كردن‌و حوكمی مردنی به‌سه‌ردا دان‌و ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ش بوو. باوكه‌كه كه ده‌ستی له ئازادبوونی شاره‌كه هه‌بوو ویستی ئه‌و ده‌سته‌ی تا سه‌ر بێت، چاوپۆشیشی له كوڕه‌كانی بكردایه ئازادیی شاره‌كه‌ی ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه.
ماكیاڤیللی ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی ئازاد پێویسته ((كوڕه‌كانی بروتوس بكوژرێن))، بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی توغیانیش پێویسته بروتوس بكوژرێت.
بروتوس ڕێزی له یاسا گرت‌و ده‌وڵه‌ته‌كه به ئازادی مایه‌وه. پادشاكه‌ی ڕۆما له‌ڕێگه‌ی كوشتنی پادشاكه‌ی پێش خۆیه‌وه چووه سه‌ر ته‌خت. وه‌ك ماكیاڤیللیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پادشایه ڕێزی یاساكان‌و ڕێزی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی بگرتایه ده‌یتوانی فه‌رمانڕه‌وایی بكات به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی كرد‌و ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه‌ی خراپی له‌گه‌ڵ عه‌وامی خه‌ڵكدا كردبوو. پادشا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، كه ئه‌نجوومه‌نی ئه‌شرافی رۆما بوو، زه‌وت كرد، ئه‌و بڕیارانه‌ش كه له ئه‌نجوومه‌نه گشتییه‌كاندا ده‌دران‌و ئه‌نجوومه‌نی پیران په‌سه‌ندی ده‌كردن ئه‌و بردیه كۆشكه‌كه‌ی خۆی، بۆیه ئه‌گه‌ر ڕووداوی ته‌عداكردن له كچه‌كه‌ش ڕووینه‌دایه بروتوس‌و پیاوه گه‌وره‌كانی تر شتێكی تریان ده‌دۆزییه‌وه بۆ نه‌هێشتنی پادشا، ماكیاڤیللی ئه‌م حیكمه‌ته‌مان پێ ده‌ڵێت كه هیچ ئاڵۆزییه‌كی تێدا نییه: میره‌كان پێویسته بزانن كه ئه‌و كاته‌ی یاساكان پێشێل ده‌كه‌ن سه‌ره‌تای له‌ده‌ستدانی فه‌رمانڕه‌واییان ده‌بێت.
به‌ڵام سه‌ركرده‌كان ته‌نها یه‌ك گوێچكه‌یان هه‌یه كه ئامۆژگارییه‌كانی كتێبه‌كه‌ی تری ماكیاڤیللیی پێ ده‌بیستن، زۆربه‌یان ئاماده‌ن نه‌ك ته‌نها ئازادیی وڵات بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه به‌ڵكو ئاماده‌شن خوێنی میلله‌تی خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌ژنۆ‌و سه‌رووتر له ئه‌ژنۆ، نزیكترین نموونه‌ش لێمانه‌وه قه‌ززافییه‌كه‌ی لیبیایه، باسی كوردستانیش بكه‌ین سه‌ركرده‌كانمان نیه‌ته‌كه‌یان له شه‌ڕی ناوخۆدا سه‌لماندبوو، كاتێكیش ده‌م ده‌كه‌نه‌وه هه‌ناسه‌كانی پشت وتاره جوانه پڕ ئاشتییه‌كه‌یان پێمان ده‌ڵێن كه ئاماده‌ن دووباره‌ی بكه‌نه‌وه، بگره وه‌كو قه‌ززافیش بكه‌ن. سه‌ركرده‌كان نه‌ك ته‌نها ئاماده نین كوڕه‌كانی بروتوس بكوژن به‌ڵكو هه‌ر خۆیان ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره ده‌ده‌نه كوڕه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یان بكه‌ن بۆ درێژه‌پێدانی یاده‌كه‌ی خۆیان، بیری له‌م جۆره‌ش له‌گۆڕێدا هه‌بێت پابه‌ندبوون به یاسا ده‌بێته چیرۆكی پاش نوستن.
بروتوس خه‌نجه‌ره‌كه‌ی له دڵی كچه‌كه ده‌رهێنا‌و خۆی‌و كه‌سوكاری كچه‌كه سوێندیان خوارد پادشاكان حوكمی ڕۆما نه‌كه‌ن، ئێمه‌ش هه‌قه‌و واجبه وه‌كو ئه‌وان ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ی ده‌مێكه له دڵی كوردستاندا دراوه ده‌ربهێنین‌و بڵێین: ئێمه نه ئاژه‌ڵین‌و نه ده‌به‌نگین، سوێندیش ده‌خۆین نه‌هێڵین دیكتاتۆر، حزبی دیكتاتۆر، كوڕانی سه‌ركرده‌و هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌ك حوكممان بكات.
له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 723 له 7/4/2011 لاپه‌ڕه 14 بڵاوبۆته‌وه.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2011-04-17-020.html