بارزانی‌و وه‌همه‌كه‌ی قه‌ززافی
فازڵ قه‌ره‌داغی
پێنجشه‌ممه-17-ئازار(مانگی 3)-2011
شه‌ش ساڵ له‌مه‌وپێش له بابه‌تێكی (هاوڵاتی)دا داوام كردبوو مه‌سعوود بارزانی ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌ڵبگرێت. ئه‌و كاته ڕه‌خنه له بارزانی، به‌تایبه‌تی ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌و جۆره، په‌ڕینه‌وه بوو له خه‌تێكی سووری ئه‌ستوور. به‌پاڵ ده‌ستخۆشییه‌كی زۆریش قسه‌یه‌كی زۆری خراپیش كران‌و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شه‌ست وه‌ڵام بۆ ڕۆژنامه‌كه نێردران كه سێ یان چواریان بڵاوكرانه‌وه.
ڕۆژگار دوای ئه‌وه قسه‌ی خۆی كرد‌و هه‌ر ساڵێكی ئه‌و شه‌ش ساڵه به‌ڵگه‌ی زیاتری ده‌به‌خشی كه داواكه له‌جێگه‌ی خۆیدا بووه‌و كه بارزانی زیاتر‌و زیاتر ده‌یسه‌لمێنێت بۆ ئه‌و پۆسته دروست نه‌كراوه. چ شتێكی ئه‌م ساڵانه باس بكه‌ین؟ هه‌ر له سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی زیاتر وه‌ك سه‌رۆكی وڵات گوفتار‌و ڕه‌فتار ده‌كات، هه‌ر له‌و لێدوانانه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر له سیاسه‌تمه‌دارێكه‌وه ده‌ربچن، هه‌ر له دووربوون له میلله‌ت، هه‌ر له هه‌ڵوێستی هه‌ڵبژاردنكار وه‌ك بێده‌نگبوون له هه‌ڵه‌ی حزب‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر قسه‌ی كه‌سانی تر، له‌وه‌ش وردتر؛ بێده‌نگبوون له وه‌سفی كورد به‌و سه‌گه‌ی ئه‌گه‌ر نانی نه‌دیتێ پێت ده‌وه‌ڕێت چونكه قسه‌كه‌ر پله‌داری حزبه‌و هاتنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن به په‌شۆكاوی‌و ڕوویه‌كی گرژه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌كردنی وڵاتبه‌ده‌ركردن له هه‌ر كه‌سێك به پێشمه‌رگه بڵێت میلیشیا. به‌م دواییه‌ش بێده‌نگ نه‌بوون له به‌رده‌باران كردنی لقی پارتی له سلێمانی‌و شكاندنی شووشه‌كانی‌و تووڕه نه‌بوون له سووتاندنی ده‌زگاكانی سه‌ر به گۆڕان‌و كوشتنی خۆپیشانده‌ران، بۆ مێژووی نزیكیش بگه‌ڕێینه‌وه بیرمان نایه‌ت بارزانی تووڕه بووبێت كاتێك شه‌ش باره‌گای یه‌كگرتوو له یه‌ك ڕۆژدا په‌لاماردران‌و سووتێنران‌و چه‌ند ئه‌ندامێكیشی كوژران.
سه‌رۆكان باسی سه‌روه‌ریی یاسا ده‌كه‌ن، بارزانیش باسی ده‌كات به‌ڵام له‌جیاتی سزادانی هێرشبه‌ران په‌نای بۆ سوڵحی عه‌شایه‌ری برد، ئه‌مه بۆ باره‌گاكانی یه‌كگرتوو، بۆ ئه‌وانه‌ی گۆڕانیش دیاره هێرشه‌كه شایه‌نی سوڵحی عه‌شایه‌ریش نییه. (سه‌رده‌شت)یشمان زۆر لێوه نزیكه؛ ئه‌و كاته بابه‌تێكم نووسیبوو و پێشوه‌خت وتبووم كه‌سێك مه‌هێننه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن بڵێت من بكوژی سه‌رده‌شتم، به‌ڵام هێنایان، یه‌ك به‌ڵامی تریش به‌ڵام سه‌یرییه‌كه‌ی له عه‌قڵ به‌ده‌ره: بكوژ وتی سه‌رده‌شت هاوكاری ئه‌نسارلوئیسلام بووه. یه‌ك كه‌س بڕوای نه‌كرد به‌ڵام سه‌رۆكی پارتی به هه‌ڵوێسته هه‌ڵبژاردنكاره‌كه‌ی كه بێده‌نگی بوو ویستی بڕوا بكه‌ین.
له‌هه‌مووشی نزیكتر وته‌كه‌ی بارزانییه بۆ ڕۆژنامه ئیتالییه‌كه كه ئه‌گه‌ر په‌نجا هه‌زار كه‌س ئیمزا بكه‌ن ئه‌و واز له سه‌رۆكایه‌تی ده‌هێنێت. له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌ی به‌ر له شه‌ش ساڵی هاوڵاتیشمدا نووسیبووم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم ئیمزا بۆ لاچوونی بارزانی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بكات، گومانیشم نییه هه‌ر له‌و كاته‌دا زیاتر له په‌نجا هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی ئیمزا بوون. دیسانیش قسه‌كه‌ی بارزانی بۆ ڕۆژنامه‌كه هی كه‌سێكی سیاسه‌تمه‌دار نییه چونكه سیاسه‌تمه‌دار ته‌حه‌دای وا ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده نییه چه‌ندین په‌نجا هه‌زار كه‌س نه‌بێت پێی ڕازی نه‌بن. هه‌ڵه‌یه‌كی تر له‌بیرچوونه‌وه‌ی دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی كه هه‌موو ئاگادارین چۆن سه‌رباری ئه‌و ته‌زویره زۆره‌ی له سه‌عاته‌كانی دوایه‌مین له هه‌ولێرو دهۆك كران بارزانی پارێزگای سلێمانیی، كه بواری ته‌زویر كه‌م بوو، له‌ده‌ست دا، ئه‌گه‌ر ده‌ستی پۆڵایینی پارتیش له هه‌ولێرو دهۆك نه‌بوایه ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی وتبوویان ((نامانه‌وێ)) زۆر له‌وه زیاتر ده‌بوو، ڕیزیشم هه‌یه بۆ پاڵێوراوانی تری سه‌رۆكایه‌تی به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان بۆ دان ئه‌وانه‌یان نه‌ده‌ناسی. ده‌نگدانیش به كه‌سێك یه‌كه‌م جاره ناوی ببیستی له‌دژی كه‌سێك باش بیناسی به‌هێزترین شێوه‌ی ڕه‌فزكردنه. زۆر ڕووده‌دات خه‌ڵك كه‌سێكیان به‌دڵ نابێت به‌ڵام چونكه ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌سێكی نه‌ناسراوه یان به‌هێز نییه ناچار ده‌بن ده‌نگ به كه‌سه كۆنه نه‌ویستراوه‌كه بده‌ن، به‌ڵام له كوردستاندا هاوار كرا: ((مونافسه‌كانی بارزانی ناناسین به‌ڵام هێشتا ئه‌وانمان پێ باشتره)).
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی وته‌كه‌ی بارزانیش له ڕۆژنامه ئیتالییه‌كه ئه‌وه‌یه سه‌لماندی كه له وه‌همێكی گه‌وره‌دا ده‌ژی؛ وه‌همی ئه‌وه‌ی هه‌موو كورد ئه‌ویان ده‌وێت، وه‌همی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌ی 72% ـه به ئیستحقاقی خۆی بوو، بارزانی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به ئیتالییه‌كانی وت: كورد منیان خۆش ده‌وێت، ئه‌مه‌ش هه‌مان وه‌همه‌كه‌ی قه‌ززافییه كه پاش له‌ده‌ستدانی به‌شێكی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی هێشتا وه‌همی عیشقی جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌وی پێشه‌وا به‌سه‌ریدا زاڵه.
پرسیارێكی ئاسانه ئه‌گه‌ر بڵێین كێ له‌پشتی ئه‌و وه‌همه‌یه. ئه‌و شوورا ئاسنینه‌ی بارزانی به‌ده‌وری خۆیدا دروستی كردووه ناهێڵێت ڕاستییه‌كانی پێ بگات. له‌چوارده‌وریدا كه‌س نییه بڵێت له‌م كاره یان له‌و كاره‌دا هه‌ڵه‌ت كرد، چوارده‌وره‌كه‌ی پێچه‌وانه‌كه ده‌ڵێن: ((تۆ هه‌میشه ڕاستی، له‌وه‌ش زیاتر تۆ خۆشه‌ویستی گه‌لی)). له وه‌ڵامی سه‌رسوڕمانه‌كه‌شی: ((ئه‌ی ئه‌و هه‌موو نووسینه‌ی له‌م ساڵانه‌دا له‌دژی خۆم‌و بنه‌ماڵه‌كه‌م‌و حزبه‌كه‌م ده‌نووسرێن؟)) ئه‌وان وه‌ڵامه ته‌قلیدییه ئاماده‌كه‌ی پێ ده‌ڵێن: ((ئه‌وانه ده‌ستن، به‌كرێگیراون، پیلانن‌و چاوێكن بڕاونه‌ته كورسییه‌كه، شه‌ریفه‌كه‌یان گێره‌شێوێنه، له‌هه‌موویان شه‌ریفتر خه‌ڵه‌تاوه، له‌پاش هه‌موو شتێكیش ئه‌وانه كه‌مایه‌تین‌و حسابی ئه‌و سه‌گه‌یان بۆ بكه كه له‌برسانا پێت ده‌وه‌ڕێت)). ڕه‌نگه كه‌سانێك هه‌بن، بێگومان كه‌مێكی زۆر كه‌من، له‌و نزیكانه‌ی بارزانی بیانه‌وێت ڕاستییه‌كانی پێ بڵێن، بیانه‌وێت پێی بڵێن ئه‌و كه‌سه به دۆست مه‌زانه كه به وه‌هم ده‌تخاته پێكه‌نین. به‌ڵام ئه‌و كه‌مایه‌تییه كاریگه‌ر نین چونكه هێنده‌ی ئه‌وانی تر به‌هێز‌و نزیك نین، پاشانیش مرۆڤ هه‌میشه حه‌ز ده‌كات پێی بوترێت تۆ باشی، سه‌ركرده‌كانیش حه‌ز ده‌كه‌ن پێیان بوترێت ئێوه باشی هه‌موو باشه‌كانن‌و پیاوی تێدا نییه له‌ئێوه پیاوتر.
ئایا بارزانی ده‌رفه‌تی ماوه؟ وته‌كه‌ی بۆ ڕۆژنامه ئیتالییه‌كه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی بوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه. بارزانی قسه‌كه‌ی كرد‌و له وه‌ڵامدا هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی له په‌نجا هه‌زار ئیمزا زیاتر ده‌ستی پێكرد, سوودیشی نییه ئه‌گه‌ر پێنجسه‌د هه‌زار ئیمزا كۆبكرێنه‌وه بۆ مانه‌وه‌ی چونكه ئه‌میان له‌بری ئه‌وی تریان ناكه‌وێت.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می بارزانی ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌رداری پاسه‌وانه‌كانی شوورا ئاسنینه‌كه‌ی ببێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه خودی مه‌حاڵ نه‌بێت برایه‌تی یان ئامۆزایه‌تی چونكه ئه‌وانن، به‌بڕوای بارزانی، دڵسۆز، ئه‌وانن خه‌نده‌ی پێ ده‌به‌خشن، ئه‌وانن ئاسووده‌ییبه‌خشی دڵه‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارزانی ده‌توانێت باش ببیستێت، كه ڕۆژگار سه‌لماندوویه‌تی خۆمان تووشی وه‌هم ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بڕوا به‌وه بكه‌ین، ئه‌و په‌نده كوردییه‌ی بیر ده‌خه‌ینه‌وه: دۆستت ئه‌و كه‌سه كه ده‌تگریێنێت.. گوێ بۆ ئه‌وانه بگره، ئه‌گه‌ر هێشتا له‌ده‌ورت ماون یان ئه‌گه‌ر هێشتا وه‌كو خۆیان ماون‌و نه‌چوونه‌ته ڕیزی دیده‌وانانی شوورای ئاسنین. به‌وانی تریش بڵێ: ڕاستیم پێ بڵێن، ته‌نها ڕاستی‌و هیچی تر جگه له ڕاستی. له ئێستاشه‌وه تا ئه‌و كاته بارزانی ناچاره دروشمی ((نامانه‌وێ)) ببیستێت وه‌ك چۆن بن عه‌لی‌و موباره‌ك‌و قه‌ززافی به‌ناچاری بیستیان‌و یه‌ك پاسه‌وانی شووراكه نه‌یتوانی بڵێت گه‌وره‌م ئه‌وه خه‌و ده‌بینی‌و كه‌مێكی تر به‌خه‌به‌ر دێیته‌وه.
له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 714 له 16/3/2011 لاپه‌ڕه 14 بڵاوبۆته‌وه
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2011-03-17-019.html