1300 ئیمزا‌و یه‌ك یادداشتی ناڕێك
فازڵ قه‌ره‌داغی
یه‌کشه‌ممه-16-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2011
هه‌ڵمه‌تی ئیمزا چالاكییه‌كی گرنگه چونكه شێوه‌یه‌كی كاری به‌كۆمه‌ڵه، گه‌یشتن به‌ئامانجیش به كاری به‌كۆمه‌ڵ خێراتر ده‌بێت، زۆریش له مافه‌كانی مرۆڤ، مرۆڤ به‌گشتی‌و مرۆڤ له لایه‌كی ژیانیدا (كرێكار، ئافره‌ت، كه‌مئه‌ندام...)، له ڕۆژئاوادا به‌هۆی كاری به‌كۆمه‌ڵه‌وه به‌ده‌ست كه‌وتوون، به‌ڵام جێگه‌ی سه‌رنجه كه ئیمزاكردن ببێته كارێكی كه‌متر هۆشدار‌و بێ وردبوونه‌وه‌ی ته‌واو ئیمزا بۆ مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌كرێت. بێگومان ئه‌وانه زۆرن كه باوه‌ڕیان به مه‌سه‌له‌كه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش هه‌روا زۆرن كه ئیمزا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ((له كاروان جێنه‌مێنن)) به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی ڕۆشنبیری بێت.
ئه‌و یادداشته‌ی به‌ناوی (چه‌ند پرۆژه-یاسایه‌ك له‌باره‌ی مزگه‌وت‌و هونه‌رو ڕۆشنبیری)ـه‌و زیاتر له 1300 نووسه‌ر‌و هونه‌رمه‌ند‌و ڕێكخراو ئیمزایان كردووه (ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 695 له 9/1/2011 لاپه‌ڕه 2) چه‌ند شتێكی ناڕێكی تێدابوو كه ئه‌وه‌ی حه‌زده‌كات له‌كاروان جێ نه‌مێنێت هه‌ستیان پێ ناكات. پوخته‌ی یادداشته‌كه داوایه‌كه بۆ كۆنترۆڵكردنی وتاره‌كانی هه‌ینیی مزگه‌وته‌كان‌و ئه‌و وتارانه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری ته‌رخان نه‌كرێن‌و هێرش نه‌كرێته سه‌ر كه‌س.. تاد.
سه‌ره‌تا بڵێم كه باوه‌ڕم به بڕگه‌ی دوایه‌مینی یادداشتنامه‌كه نییه گوایه مه‌به‌ستی یادداشتنامه‌كه ته‌نها ((خزمه‌تی دین‌و ڕاگرتنی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌مانه)) چونكه نه‌مانبینی ڕێگه‌یه‌كی خزمه‌تی دین بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا باوه‌ڕیان پێ بكه‌ین كه خه‌مخۆری دینن، ئه‌گه‌ر ڕاستیش بكه‌ن خه‌مخۆری ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ن ده‌بوایه ڕێگر بوونایه له‌به‌رده‌م ئه‌و شتانه‌ی هه‌ستی ئاینیی مه‌لاكان‌و خه‌ڵكی ئاینخواز ده‌ورووژێنن‌و ده‌بنه هۆی گرژی له كۆمه‌ڵگه‌دا.
له‌كۆتاییه‌وه ده‌ستم پێكرد‌و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ره‌تا ده‌ڵێم كه سه‌رباری هه‌بوونی ناوی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك له‌ناو ئیمزاكاندا ئه‌وه پرۆژه‌ی یاسا نییه چونكه ئه‌وه شێوازی پێشنیار‌و داواكارییه نه‌ك شێوازی پرۆژه‌ی یاسا، هه‌روه‌ها پێویسته پرۆژه‌ی یاسا یه‌ك یه‌ك پێشكه‌ش بكرێن، ئه‌مه‌ش جگه له هه‌ڵه‌ی تر، بۆیه ئه‌مه یادداشته نه‌ك پرۆژه‌یاسا.
ئه‌وانه‌ی یادداشته‌كه‌یان نووسیوه‌و بۆ ئیمزاكردن بۆ خه‌ڵكی تر، به عه‌زیزی وه‌یسییه‌وه، ناردوویانه دوای داواكردنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به چاپه‌مه‌نی‌و به‌رهه‌می هونه‌ری یه‌كسه‌ر باز بۆ وتاری هه‌ینی ده‌ده‌ن‌و شتی ناڕێك ده‌ڵێن. داوا ده‌كه‌ن وتاری مزگه‌وت وه‌كو بڵاوكراوه‌یه‌ك حسابی بۆ بكرێت نه‌ك وه‌كو قسه‌یه‌كی پیرۆز. زۆر باشه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵاوكراوه بێت ئیتر بۆچی یه‌كسه‌ر داوا ده‌كه‌ن وتاری هه‌ینی بۆ نرخاندنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری به‌كار نه‌یه‌ت؟ ئه‌ی نه‌مانوت حسابی بڵاوكراوه‌ی بۆ بكرێت؟ دیاره چونكه مه‌لا به شایسته نازانن، كه‌واتا با یاسایه‌كی تر هه‌بێت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی نرخاندنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری له هه‌ندێ رۆژنامه‌و گۆڤاری ناشایسته، هه‌مووی هه‌ر بڵاوكراوه‌یه.
ده‌ڵێن مه‌لا خۆی نه‌كاته پسپۆڕی ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو یان سێ یان ده مه‌لا باسی به‌رهه‌مێكی وایان كردبێت خۆ بڵاوكراوه‌كان پڕن له نووسینی كه‌سانی ناپسپۆڕ له‌سه‌ر ئاین.. جیاوازییه‌كه‌ش زۆر گه‌وره‌یه؛ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاینی پێویستی به زانیاریی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر زۆره له‌كاتێكدا مه‌لایه‌ك ده‌توانێت ته‌نها باسی سووچێكی به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی یان هونه‌ری بكات.
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم مه‌لا ناوی كه‌س به‌رێت چونكه ڕه‌نگه ئه‌و مه‌لایه له بابه‌ته‌كه تێنه‌گه‌یشتبێت‌و له‌خۆڕا ناوی ئه‌و كه‌سه بزڕێنێت، هه‌روه‌ها نه‌وه‌كو ناوبانگێك به كه‌سێك ببه‌خشێت كه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت‌و شایه‌نی نییه، پێشم باشه مه‌لا به‌ر له باسكردنی هه‌ر به‌رهه‌مێك پرس به كه‌سانی شاره‌زای جێی متمانه‌ی خۆی بكات، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه مه‌لاكان خۆیان زیاتر شاره‌زای ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر بكه‌ن وه‌ك چۆن مه‌لاكانی ئه‌وسا ئه‌ده‌یبه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری بوون، هه‌موو ئه‌مانه‌ش شتی باشن به‌ڵام له‌وبه‌ر دۆڵه‌كه‌وه شه‌ڕی شتێكی تر ده‌كرێت.
یادداشتنامه‌كه داوا ده‌كات كه‌س له‌به‌ر وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مێك بۆ كوردی نه‌درێته دادگا چونكه ئه‌میان موڵكی مرۆڤایه‌تییه. چه‌ندیش سه‌رم هێناو برد هۆیه‌كی مه‌عقوولم نه‌دۆزییه‌وه. تۆ بڵێیت شمشێری دادگا ته‌نها له‌سه‌ر ملی نووسه‌ری كورد بێت‌و ته‌نها له‌و كاته‌دا ڕزگاری ده‌بێت كه ببێته وه‌رگێڕی نووسینی غه‌یری كورد؟
یادداشتنامه‌كه هێرشه‌كانی مه‌لاكان به ((به‌رده‌وام)) وه‌سف ده‌كات. ته‌نها حه‌زیشه ژماره‌یه‌ك حاڵه‌ت ده‌كاته ((به‌رده‌وام)) وه‌ك چۆن مه‌لا كاری نه‌بێت جگه له هێرشكردنه سه‌ر (هونه‌رو ئه‌ده‌ب، ژنان‌و نووسه‌ران‌و هونه‌رمه‌ندان‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان).. خۆ ئه‌گه‌ر وا بوایه كێشه خه‌وی كاتی خوتبه‌مان نه‌ده‌بوو كه ((به‌رده‌وام)) تووشمان ده‌بێت. سه‌رباری ئه‌و موباله‌غه‌یه ناوبردنی شته‌كان‌و توێژه‌كان زۆر سه‌یره: كام مه‌لا هێرشی بردۆته سه‌ر خودی ئه‌ده‌ب یان هونه‌ر یان ئافره‌ت به‌گشتی؟ ژماره‌ی ئه‌و نووسه‌ر‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌و هێرشه چه‌نده؟ ژماره‌ی ئه‌و مه‌لایانه‌ی وێراویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان چه‌نده؟ ئه‌وانه‌ی یادداشتنامه‌كه‌یان ئیمزا كردووه ئه‌و موباله‌غه‌یه‌یان خوێندۆته‌وه یان نا؟
یادداشتنامه‌كه هانی په‌رله‌مان ده‌دات دژی ئه‌وانه‌ی ((به‌رده‌وام)) هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ((ده‌ستكه‌وته‌كان))، به‌ڵام ئه‌مه هه‌مان تۆمه‌تی ده‌سه‌ڵاته دژ به رۆژنامه‌ی ئه‌هلی. (مه‌لاكان ژه‌هرو كینه بڵاوده‌كه‌نه‌وه)، به‌ڵام ژه‌هرو كینه دژ به ئاین له په‌ڕه‌ی هه‌ندێ رۆژنامه ده‌تكێت، (مه‌لاكان مێشكی هه‌رزه‌كاران‌و لاوان تێكده‌ده‌ن)، هه‌مان شت به نووسه‌رانی یادداشتنامه‌كه ده‌وترێت. به‌پێی نووسه‌رانی یادداشتنامه‌كه هه‌موو ئه‌مانه له‌گه‌ل كه‌لتووری موسڵمانانی كوردستاندا ناگونجێن (وه‌ك چۆن قسه‌ی له‌خۆوه له‌سه‌ر ئاین‌و پێغه‌مبه‌ران گونجاو بێت)، له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمیشدا گونجاو نییه.. ئه‌مه‌یان شمشێری دوو تیغ.. سبه‌ی به نووسه‌رانی یادداشتنامه‌كه‌و ئه‌وانه‌ش كه ئیمزایان كردووه، ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن نه‌ك بێده‌نگه‌كان، ده‌وترێت قسه‌كانتان‌و سیاسه‌تی حكومه‌ت پێكه‌وه ناگونجێن كه‌واته ئێوه‌ش بێده‌نگ بن‌و پاكتان له پیسی مه‌لاكان.
باسی پاشاگه‌ردانی له وتاری هه‌ینی به‌هۆی زۆریی ئه‌و وتارانه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ هێشتنه‌وه‌ی یه‌كسانییه‌كه‌ش وا له‌جیاتی مه‌لاوه تۆپێك بۆ گۆڵی ئه‌وان ده‌نێرین: كه‌واته چاره‌سه‌ر بۆ زۆریی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان دابنێن چونكه ئه‌وه‌ش هه‌ر پاشاگه‌ردانییه. قسه‌یه‌كی ڕه‌وایه به‌ڵام خۆم شتێكی تر ده‌ڵێم: چاره‌سه‌ری بۆریی بڵاوكراوه‌كان به ڕیگری له زۆرییه‌كه‌یان نابێت. با ڕۆژنامه زۆر بن، ڕاسته زۆریان بۆرن به‌ڵام زۆری یه‌كێكه له جوانییه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری، كێشه ئه‌و كاته‌یه كه كه‌م ده‌بن، كێشه له ته‌ره‌فی ده‌سه‌ڵات یان خه‌ڵك.
پاشان بۆ ڕێكخستنی وتاری هه‌ینی پێشنیار ده‌كه‌ن هه‌ر شارێك ته‌نیا سێ مه‌لای زۆر شاره‌زا له سێ مزگه‌وت وتار بده‌ن‌و وتاره‌كان له‌ڕێی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ته‌لایته‌وه بۆ مزگه‌وته‌كانی تر په‌خش بكرێن.. ئینجا مه‌لا پێنه‌كه‌نی! ده‌ڵێن هۆ مه‌لا قسه له‌سه‌ر شتێك مه‌كه شاره‌زای نیت، كه‌چی له‌پڕ ده‌بنه موجته‌هید‌و فه‌توا ده‌ده‌ن كه نوێژی دوای ته‌له‌فزیۆن شه‌رعه‌ن جائیزه! بریا وابوایه ئیتر نوێژمان له‌دوای ئیمامه‌كانی مه‌ككه‌و مه‌دینه ده‌كرد‌و هه‌م خێرێكی زۆر‌و هه‌م ته‌مه‌ڵییه‌كی مسۆگه‌ر. بۆ بێبه‌شنه‌كردنیشیان له‌و خێر‌و ته‌مبه‌ڵییه وا له‌جیاتی مه‌لا فه‌توامان دا له هه‌ر شارێك ته‌نها سێ نووسه‌ری زۆر شاره‌زا له سێ رۆژنامه له‌سه‌ر بابه‌ته ئه‌ده‌بی‌و هونه‌رییه‌كان بنووسن.
مه‌لا پێكه‌نی‌و نۆره‌ی ئێمه‌یه: كۆتایی یادداشتنامه‌كه ڕسته‌یه‌كه ((داوا ده‌كه‌ین كه دین له هونه‌رو ڕۆشنبیری جودا ببێته‌وه)). ئه‌مه داواكاری نییه، ئه‌مه له گۆرانییه‌كی عه‌زیزی وه‌یسی ده‌چێت. خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤی چه‌رخه به‌ردینه‌كان عه‌لمانی بوایه داوای وای نه‌ده‌كرد چونكه ئامانجی وا به داواكردن له په‌رله‌مان نایه‌ته‌دی وه‌ك چۆن ناكرێت داوا له په‌رله‌مان بكه‌ین (ڕێز له جوانی بگیرێت). به‌ڵام مرۆڤی چه‌رخی به‌ردین ته‌نانه‌ت قبووڵیشی ناكات ڕسته‌كه بفه‌لسه‌فێنرێت چونكه ئاین هێنده تیكه‌ڵه به هونه‌رو ڕۆشنبیری كه جیاكردنه‌وه‌ی لێیان موسته‌حیله ته‌نانه‌ت له عه‌لمانیه‌تی ڕۆژئاواش كه به ڕووكه‌ش هونه‌رو رۆشنبیرییه‌كه‌ی له ئاینه‌وه دوورن به‌ڵام جۆرێك له ئاینی شاردراوه له‌پشتیانه‌وه هه‌یه كه ئاینێكی زه‌مینییه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و تیۆره ساده‌یه قبووڵ بكه‌ین كه ئاین هونه‌ری داهێناوه ده‌زانین چۆن هونه‌ری ئه‌مڕۆ ڕه‌گه‌زێكی به‌هێزی كپ كردووه. ده‌بوایه نووسه‌رانی یادداشته‌كه بۆچوونی عه‌لمانیی خۆیان له‌ناو كێشه‌یه‌كی تایبه‌تدا ته‌رح نه‌كردایه‌و ته‌نها بیانووسیایه: نرخاندنی به‌رهه‌می هونه‌ری‌و ڕۆشنبیری له مه‌لا قه‌ده‌غه بكرێت.. كه له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌یان وتبوو، ئه‌و كاته‌ش ته‌نها ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌گیرا كه باسی هونه‌رو ڕۆشنبیرییان قۆرخ كردووه‌و دژی ڕاده‌ربڕینن، یان به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌وترا قبووڵمانه به‌و مه‌رجه‌ی باسی ئاین له‌وان قه‌ده‌غه بكرێت، ئیتر ئه‌مبه‌ر‌و ئه‌وبه‌ری دۆڵه‌كه له‌یه‌ك حاڵی ده‌بوون.
له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 697 له 16/1/2011 لاپه‌ڕه 14 بڵاوبۆته‌وه.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2011-01-16-014.html