فیدراڵیه‌ت بۆ عیراق.. مه‌ركه‌زیه‌ت بۆ كوردستان
فازڵ قه‌ره‌داغی
شه‌ممه-08-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2011
ناتوانین گومان له نیازی پارتی‌و یه‌كێتی بكه‌ین سه‌باره‌ت به ته‌ئكیدكردن له‌سه‌ر فیدراڵیه‌تی كوردستان. ئه‌و دوو حزبه، پێ له‌سه‌ر فیدڕاڵیه‌ت داده‌گرن چونكه ئه‌وه بۆ كورد له حوكمێكی مه‌ركه‌زیی به‌غدا باشتره، به‌ڵام گێلییه وابزانین مه‌به‌ستیان، له سه‌ددا سه‌د به‌رژه‌وه‌ندی‌و دوراڕۆژی كوردستانه‌و هیچ به‌شێكی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبیی تێدا نییه.
چه‌ندیش قازانجی كوردستان مه‌به‌سته هێنده‌ش به‌رژه‌وه‌ندیی حزب‌و سه‌ركرده‌كانی گرنگه. نه‌بوونی فیدراڵیه‌ت واتا ده‌ستڕۆشتنێكی كه‌متر، به‌ڵكو زۆر كه‌متری حزبه. هه‌ر ئه‌و فیدڕاڵیه‌ته ده‌بێته زیان بۆ كوردستان ئه‌گه‌ر زیان به ده‌سه‌ڵاتی حزب بگه‌یه‌نێت، مه‌ركه‌زیه‌تیش ئه‌گه‌ر قازانجی حزب به‌دواوه بێت ده‌بێته داواكارییه‌كی ده‌سه‌ڵاتی كوردی.
ئیحتمالی زه‌ره‌ری فیدراڵیه‌ت بۆ حزب زۆر دووره به‌ڵام ده‌توانین حاڵه‌تێكی تر تاقی بكه‌ینه‌وه: هه‌موو ئه‌و بیانووانه بهێنه‌ره‌وه كه بۆ نیزامی فیدراڵی له عیراقدا ده‌وترێن‌و به‌سه‌ر خودی كوردستان (سێ یان چوار پارێزگاكه) بچه‌سپێنه ده‌بینی ئه‌و بیانووانه پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه. بیانوویه‌كی فیدراڵیه‌تی عیراق بریتییه له ڕێگری له فه‌رمانڕه‌وایی تاكه حزب، ڕێگری له دووباره‌كردنی چه‌وساندنی كورد، ڕێگه‌یه بۆ ته‌وافق‌و پێكه‌وه‌ژیان, به‌ڵام كه حاڵ دێته سه‌ر كوردستان ته‌ئكیدێكی هاوئه‌ندازه، ئه‌گه‌ر زۆرتر نه‌بێت، له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له‌سه‌ر مه‌ركه‌زیه‌ت له كوردستاندا ده‌كرێت: پێویسته هه‌موو شته‌كان له ده‌ستی پایته‌ختدا بن، پایه‌ته‌ختیش پاش داگیركردنی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه (1995)و پاش زیاتر له ساڵ‌و نیو له فه‌رمانڕه‌وایی یه‌كێتی، كه خراپیی ئه‌و فه‌رمانڕه‌واییه نموونه‌یی بوو خه‌ڵكه‌كه‌ی حه‌ز بكه‌ن‌و حه‌ز نه‌كه‌ن، كه‌وته ده‌ستی پارتی (31ی ئابی 1996)، ئه‌ویش وه‌ك ده‌زانین به‌هاوكاریی سوپای عیراقی سه‌ددام‌و له‌و كاته‌وه‌و بۆ چوارده ساڵه پارتی هه‌ولێر به موڵكی خۆی ده‌زانێت، خه‌ڵكه‌كه‌ی حه‌ز بكه‌ن‌و حه‌ز نه‌كه‌ن. شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر پایته‌خت ته‌واو نه‌بووه، ئه‌مجاره به‌ناوی (مه‌ركه‌زیه‌ت)و (ده‌سه‌ڵاتی پایته‌خت) كه هیچ نییه جگه له ده‌سه‌ڵاتی پارتی.
نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه بڕیاره‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌مه، سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره بدرێنه به‌ڕێوه‌به‌رێتییه گشتییه‌كان كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه پێشتر هی وه‌زاره‌ته‌كان بوون، به‌ڕێوه‌به‌رێتییه گشتییه‌كانیش به‌شێكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان دابه‌زێنن.
ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه چونكه سه‌ره‌تایه بۆ كه‌مكردنه‌وه مه‌ركه‌زیه‌تێكی بێ‌مانا كه بۆته هۆی دواكه‌وتنی كاره‌كان‌و ونبوونی نووسراو و دووباره نووسینه‌وه نووسراو و له‌كۆتاییدا به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌كی زۆر له سه‌فه‌ری فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه گشتییه‌كانی پارێزگاكان، سه‌فه‌ریش واتا پاره‌ی به‌نزین‌و ئیفاد، كه بڕێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره له بودجه‌ی ده‌بات كه هه‌ر حكومه‌تێك عه‌قڵانیه‌ت بخاته كار قبووڵی ناكات، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری مه‌ركه‌زیه‌ت، كه له‌كۆتایی ئه‌و كۆتاییه‌دا له‌به‌ر خاتری پارتی كه خۆی به خاوه‌نی پایته‌خت ده‌زانێت قبووڵی هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش كه‌ی‌و له‌كوێ؟ له جیهانێكدا خه‌ریكه حكومه‌ته‌كانی بۆ خێراتری كاره‌كان‌و كه‌مكردنی مه‌سره‌فه‌كان ده‌بنه حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی.
ئێستاش بڕیاره‌كه تا سنوورێك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه چونكه كاری پێناكرێت مه‌گه‌ر له سنووری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، چاوه‌ڕێش ده‌كه‌م پاش نه‌مانی دكتۆر به‌رهه‌م دواگورز له‌و بڕیاره بدرێت‌و چش له پاره‌ی به‌هه‌ده‌ربراو و كاتی به‌خۆڕایی سه‌رفكراو و دواكه‌وتنی كاروبار‌و جێ‌مان له جیهان‌و زیانگه‌یاندن به هاووڵاتییان.
نموونه‌یه‌كی تر بڕیارێكی تری هه‌مان ئه‌و دكتۆر به‌رهه‌مه كه چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی دیاریكراوی سه‌ر به وه‌زاره‌تێكی دیاریكراو له‌ژێر چه‌تری ده‌زگایه‌كی نوێی دیاریكراوی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبكرێنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی شاره‌كان بكرێنه به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتی. بڕیاره‌كه گرنگیپێدانه، ئه‌و گرنگیپێدانه‌ش كاره‌كانی ئه‌و فه‌رمانگانه پێش ده‌خات، به‌ڵام له‌و لاوه ده‌نگ به‌رزببووه‌وه كه ئه‌وه مه‌ترسییه بۆ پایته‌خت، به‌م جۆره‌ش تا ئێستا ئه‌و پرۆژه‌یه په‌كخراوه، بۆ ئه‌و هۆیه‌و بۆ هۆیه‌كی تر كه به‌هه‌مان شێوه گیانی حزبی هۆیه‌تی ئه‌ویش كه پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگا هی چ حزبێك بێت.
ئایا كورد هه‌ڵه‌ی كۆنی میرنشینه كۆنه‌كان دووباره ده‌كاته‌وه؟ میرنشینه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌تر له‌دژی یه‌كتردا شه‌ڕیان ده‌كرد، نه‌شمانبیستووه، یان با بڵێم خۆم نه‌مبیستووه، یه‌كێكیان فیكره‌ی كۆنفیدڕالیه‌تی هه‌موو میرنشینه‌كانی خستبێته ڕوو كه له‌لایه‌كه‌وه یه‌كێتیی میرنشینه‌كان هه‌بێت‌و له‌لایه‌كی تر نامه‌ركه‌زیه‌ت هه‌بێت‌و به‌م جۆره تۆوی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی سه‌رانسه‌ری بچێنرێت‌و كۆتایی به جه‌نگ‌و مونافه‌سه‌ی میرنشینه‌كان بهێنرێت. قه‌ید ناكات، ئاستی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییان ئه‌و گه‌وره‌یه نه‌بوو و ئاستی ڕۆشنبیرییه‌كه‌یان ئه‌و دواكه‌وتووه بوو... تادوای عه‌یبوعاره‌كان. ئه‌ی ئه‌مڕۆ؟ خۆ گوایه ماڵئاواییه‌مان له دواكه‌وتوویی باپیران كردووه‌و هه‌ر سیاسییه‌كمان ده‌توانێت وه‌كو مێژوونووس یان فه‌یله‌سووف قسه بكات‌و هه‌ر مێژوونووسێك یان فه‌یله‌سووفێك ده‌توانێت باس له سیاسه‌ت‌و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بكات؟ كه‌واته كێ له كێ عاقڵتره‌و كێ له كێ دواكه‌وتووتره؟
تا وه‌ڵامه‌كه‌ش ده‌بیستین وه‌ڵامه ساده‌و به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كه هه‌یه: كێشه‌كه به‌رژه‌وه‌ندیی حزبه.. با بزانین به‌رژه‌وه‌ندیی حزب به‌ره‌و كوێمان ده‌بات، ئه‌مه ڕیشی ئێمه‌و ئه‌وه‌ش ده‌ستی ئه‌و.
له ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) ژماره 693 له 2/1/2011 لاپه‌ڕه 20 گۆشه‌ی (هه‌ناسه) بڵاوبۆته‌وه.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2011-01-08-013.html