|
|

|
له ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت وه‌رگیراوه |
|
|
|
|
|
|
|
ئه‌و بابه‌ته‌ی شه‌رمه‌زاری كردم
خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده كورده‌كان له زێر بێزاربوون‌و ئه‌ڵماس ده‌كڕن
فازڵ قه‌ره‌داغی
چوارشه‌ممه-22-کانوونی یه‌که‌م(مانگی 12)-2010
كێمان ڕۆژانی گه‌مارۆی ئابووریی نه‌وه‌ده‌كانی بیر نه‌ماوه؟ نه‌خێر! زۆر كه‌س بیریان نه‌ماوه، گه‌مارۆ نه‌ما‌و ((خێر‌و به‌ره‌كه‌ت)) ڕژان، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به عه‌قڵ‌و گیانی به‌رپرسیارێتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زعی نوێ‌دا بكه‌ین خه‌ریكه وه‌كو میلله‌ته به‌تاڵه‌كان به‌تاڵ ده‌بین. خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی (ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت)، كه له هه‌ولێره‌وه نێردرابوو به‌سه بۆ هه‌ر كوردێك به ڕواڵه‌ت ناخه‌ڵه‌تێت شه‌رمه‌زار بكات. بابه‌ته‌كه (ژماره 11660 له 31/10/2010) باسی بازرگانیی ئه‌ڵماس له هه‌ولێر ده‌كات. دوكانێك له (ماجدی مۆڵ) هه‌یه به‌پاڵ زێر ئه‌ڵماس ده‌فرۆشێت‌و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ڵێت تاقمێكی ئه‌ڵماسی به حه‌وت ملیۆن دۆلار فرۆشتبوو و هێشتا ئه‌و نرخه‌ی لا سه‌یر نه‌بوو چونكه وه‌ك ده‌ڵێت كڕیاری هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش گرانتر بهێنێت كڕیاری هه‌ر هه‌یه، هه‌ندێك خێزانی كوردیش ئێستا پسپۆڕن له بواری خشڵ‌و مۆدیله نوێكانی، هه‌یشه كه‌ته‌لۆك له ئینته‌رنێت ده‌بینن‌و داوا ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت بۆیان بهێنین ئه‌مه‌ش ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كه‌سانه ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن بۆ گه‌ڕان به‌دوای نوێترین مۆدێلی ئه‌و كاڵایانه.
كڕیاره‌كان كوردن به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ش خه‌ڵكی به‌غدان. خاوه‌ن دوكانه‌كه باسی ئه‌و ئاسایشه‌ی له كوردستاندا هه‌یه ده‌كات‌و كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت ئه‌و خشڵه به‌ها خه‌یاڵییانه نمایش بكرێن، به‌راوردیش ده‌كات له‌نێوان ((ئه‌من‌و ئه‌مانی)) هه‌ولێر‌و نائه‌مینیی كه‌ركووك (وه‌ك چۆن كه‌ركووك شاری وڵاتێكی تر بێت‌و كورد به‌قسه‌ش بێت ئاماده نه‌بێت شه‌ڕی له‌پێناودا بكات) كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر باندێك په‌لاماری دوكانه‌كانی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌كانی دابوو و چه‌ند كه‌سێكی كوشتبوو. باسی پارێزگاری هه‌ولێریش ده‌كات كه ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كه بوو و وتی كه ئه‌و شانازی پێوه ده‌كات‌و ((له‌مه‌وداو كاتێك سه‌ردانی دوكانه‌كانی خشڵ له وڵاتانی جیهاندا ده‌كه‌م ده‌توانم پێیان بڵێم ئه‌وه‌ی ئێوه له قه‌فه‌سی ئاسن ده‌یشارنه‌وه ئێمه له فاترینه‌ی شووشه نمایشی ده‌كه‌ین)) (دیاره پارێزگار پێشتر سه‌ردانی ئه‌و دوكانانه‌ی دابوو به‌ڵام بۆچی؟). شانازییه‌كی گه‌وره‌ی كوردیش ئه‌وه‌یه خێزانه كورده ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له زێڕ بێزار بوون بۆیه زیاتر زێڕی سوور و زێڕی سپی ده‌كڕن، ئه‌ڵماسیش هه‌روا باش ده‌فرۆشرێت. زێڕ (مه‌به‌ستی له زێڕ زه‌رده) هێشتا ده‌كڕدرێت چونكه ئه‌ڵماس له‌توانای زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌كان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بازاڕی ئه‌ڵماس ((سوپاس بۆ خودا)) گه‌رمه. خاوه‌ن دوكانه‌كه ده‌ڵێت كه ئه‌و تاكه بریكاری سه‌عاتی ماركه‌ی رۆلیكسه‌و پێش چه‌ند ڕۆژێك سه‌عاتێكی به په‌نجا هه‌زار دۆلار (پێنج ده‌فته‌ر) فرۆشتبوو.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه كورته‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یه‌و كه ده‌توانین به ڕسته‌یه‌ك كورتی بكه‌ینه‌وه: ئه‌م دیارده‌یه نیشانه‌ی بووژانه‌وه نییه به‌ڵكو نیشانه داڕمانی ئه‌خلاقییه.
ئه‌و باسه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكانێك هه‌ن له جیهانی تایبه‌تیی خۆیاندا ده‌ژین وه‌ك چونكه كوردستان دوڕگه‌ی خه‌ونه‌كان بێت‌و كه‌س دوژمنی ئه‌و كوردستانه پڕ ئه‌ڵماسه‌ی ناو فاترینه‌كان نه‌بێت‌و كه‌س پیلانی له‌دژی خۆی‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی‌و نه‌وته‌كه‌ی نه‌گێڕێت.
له‌و باسه‌دا شانازی به‌و ئه‌ڵماس كڕین‌و فرۆشتنه ده‌بیستین، هه‌ر له پارێزگاوه تا دوكانداره‌كه تا خاوه‌نی ڕاپۆرته‌كه (ئه‌میان ناڕاسته‌وخۆ). بیریش له‌و جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه دروست بووه ناكرێته‌وه‌و كه چۆن بێبه‌ش بوون ناڕه‌زایی دروست ده‌كات‌و بێبه‌ش بوون وڵات به‌ره‌و ململانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بات‌و ڕه‌نگه بێبه‌شه‌كان بكاته دوژمنی خودی وڵات‌و ئه‌مه‌ش كوردستان په‌رت بكات. ئه‌وه ڕه‌فتاری میلله‌تێكه خه‌ریكه ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌دۆڕێنێت‌و ناوچه‌ی پڕ ((ئه‌من‌و ئه‌مان))ـه‌كه‌شی له‌ژێر مه‌ترسیدایه.
سه‌باره‌ت به خۆم هه‌ستم به شانازی نه‌كرد به‌ڵكو وه‌كو كه‌سێك بووم كوته‌كێكی به‌سه‌ر ته‌پڵی سه‌ردا خواردبێت. ده‌شزانم ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی نیمچه سه‌ربه‌خۆی كورد تیابچێت به‌شێكی ئه‌و خێزانانه، ده‌وڵه‌مه‌ند‌و به‌رپرس، ئه‌و خشڵه ملیۆنییانه له‌خۆیان ده‌ده‌ن له ئاهه‌نگی داگیركه‌ره نوێكان. كێشه‌ی ئه‌و زیاده‌مه‌سره‌فه بێمانایه له ڕووه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه‌تی چونكه ئه‌وه گوناهێك نییه تایبه‌ت بێت به تاكه كه‌سێك به‌ڵكو ئه‌وه پێشكه‌شكردنی نموونه‌یه بۆ كه‌سانی تر؛ نموونه مونافه‌سه‌ی زیاترین مه‌سره‌ف، ده‌وڵه‌مه‌ندانیش، به‌رپرسانیش هه‌روا، له‌نێوان خۆیاندا مونافه‌سه‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن. به‌شێكی گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسانیش به‌هۆی مونافه‌سه‌ی نێوانیانه كه زۆر به‌رپرس هه‌ن قبووڵی ژیانی ئاسایی ناكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌چاوێكی كه‌م سه‌یر ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌و مونافه‌سه‌یه سنووری نییه چونكه دواتر ده‌بێته مونافه‌سه‌ی ئه‌وه‌ی كێ زۆرتری هه‌یه‌و كێ خانووه‌كه‌ی گه‌وره‌تره‌و كێ مه‌سره‌فی زیاتر ده‌كات‌و بێگومان كێ زێڕ‌و ئه‌ڵماسی زۆرتره.
ئه‌وه ئێمه‌ین ئێستا خۆمان‌و مه‌ترسییه‌كانمان‌و نه‌داریی به‌شێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌بیرچۆته‌وه، وادیاریشه سوورین له‌سه‌ر له‌بیرچوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌مڕۆمان.
له ڕۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ بڵاوبۆته‌وه، ژماره 452 له 21/12/2010، لاپه‌ڕه 7.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2010-12-22-012.html