ته‌راویح‌و شه‌وی قه‌در یانزه ڕكعات یان زیاتر؟
فازڵ قه‌ره‌داغی
دووشه‌ممه-30-ئاب(مانگی 8)-2010
كاتی خۆی شتی زۆر سه‌باره‌ت به ئایین له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاو بوون كه بیدعه‌ن‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له سێ شته‌وه وه‌رده‌گرت: بڵاوبوونه‌وه‌یان‌و كۆنییه‌كه‌یان‌و نه‌خوێنده‌واریی خه‌ڵكه‌كه. ئێستا بیدعه‌ی زۆر ماون، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه شتی تر هه‌ن كه گوایه سوننه‌تن‌و ڕاسته‌كه‌یه ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌یان له سوننه‌ته‌وه وه‌رنه‌گرتووه به‌ڵكو له بڵاوبوونه‌وه‌یان‌و نیمچه خوێنده‌واریی خه‌ڵك.ئێستا وای لێهاتووه هێنده به‌سه كه‌سانێك ئیددیعای شوێنكه‌وتنی سوننه‌ت ده‌كه‌ن كه بڵێن ((ئه‌مه ڕاسته‌و ئه‌وه هه‌ڵه‌یه)) تا ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان به شوێنكه‌وتنی سوننه‌ت بكه‌ون بڵێن به‌ڵێ باشه ئه‌ویش بێئه‌وه‌ی بزانن كه ئه‌وان له‌ڕاستیدا شوێنی سوننه‌ت نه‌كه‌وتوون به‌ڵكو شوێنی ئه‌و كه‌سانه كه‌وتوون. یه‌كێك له‌و شتانه مه‌سه‌له‌یه‌كه ده‌مێك بوو ده‌مویست باسی بكه‌م ئه‌ویش داخستنی ده‌رگای خێرێكی گه‌وره‌یه له ڕه‌مه‌زان، به‌تایبه‌تی له شه‌وی قه‌دردا، به‌وه‌ی كه‌سانێك ته‌راویح له یانزه ركعاتدا سنووردار ده‌كه‌ن، به‌ڵگه‌كه‌شیان فه‌رمووده‌كه‌ی لای بوخارییه كه عائیشه ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه له ڕه‌مه‌زان‌و نه له غه‌یری ڕه‌مه‌زان له یانزه ڕكعات زیاتر نوێژی نه‌ده‌كرد.
ئه‌م سنوورداركردنه له‌ڕوویه‌كه‌وه باشه ئه‌ویش نه‌هێشتنی ئه‌و نوێژه ته‌راویحه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه كه لای خۆمان هه‌یه ئه‌ویش كاتێك بیستوسێ ڕكعات ده‌كه‌ن به‌ڵام هێنده به‌خیرایی كه نه‌ك ته‌نها هیچ خشووعێكی تێدا ناهێڵنه‌وه به‌ڵكو له واتای نوێژیش ده‌ریده‌كه‌ن. ده‌بینی مه‌لا فاتیحه به‌ده‌نگی به‌رز ده‌خوێنێته‌وه‌و مه‌ئموومه‌كان له‌گه‌ڵیدا ده‌یخوێننه‌وه ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی فریای فاتیحه بكه‌ون چونكه مه‌لا دوای ئه‌وه (قل هو الله احد)ێكی خێرا ده‌خوێنێت‌و پیاو ئه‌و پیاوه‌یه كه فریا بكه‌وێت، له ڕكعاته‌كه‌ی تریشدا (انا اعگیناك الكوپر)ێكی خێرا ده‌خوێنێت‌و ته‌حه‌دداكه هه‌ر ده‌مێنێت. خوێندنه‌وه‌كه‌ش به‌م جۆره نه (سری)یه‌و نه (جهری)، دوای ئه‌و خوێندنه‌وه سه‌یرو خێرایه‌ش ركووعێكی خێرا ده‌كه‌ن‌و به‌ر له‌وه‌ی هه‌ناسه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه هه‌ڵده‌سنه‌وه‌و پاشان خۆیان به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌كوتن گوایه سوجده ده‌به‌ن. ئه‌و گه‌شته‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا بیستوسێ ڕكعاته‌كه ته‌واو ده‌بن‌و له پاشان كابرایه‌ك تێده‌گات له حیكمه‌تی خودا كه بۆچی ئه‌و ته‌راویحه‌ی داناوه: ((خوا زۆر زیره‌كه، ئه‌و ته‌راویحه‌ی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه هه‌زم بكه‌ین)). خۆ ئه‌گه‌ر مه‌لا بیستوسێ بكات‌و داوا بكات كاتی فاتیحه مه‌ئموومان گوێ بگرن‌و ئامین بكه‌ن‌و ئینجا فاتیحه‌ی خۆیان بخوێنن‌و نوێژه‌كه‌یان له‌سه‌ر خۆ و هێمن بێت ئه‌وا ناڕه‌زایی له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌یانكرد‌و هێشتا له‌هه‌ندێ شوێندا ده‌كرێت گاڵته‌جاڕییه نه‌ك نوێژ بۆیه به‌ناچاری مه‌لای زۆر ته‌راویحیان هێنایه سه‌ر یانزه ڕكعات به‌پشت به‌ستن به فه‌رمووده‌ی سه‌ره‌وه، به‌ڵام زیاتر به‌هۆی بێزاری له جومناستیكه باوه‌كه. تا ئێره‌ش كارێكی باش كراوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی باش نییه ئه‌وه‌یه سنووردانانه‌كه (یانزه ڕكعات) بكرێته شتێكی نزیك له فه‌رز‌و نابێت له‌وه زیاتر بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌پاڵ زیان‌و لایه‌نی سلبیی تری ئه‌و سنووردانانه. یه‌ك له زیانه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌و یانزه ڕكعاته ده‌خوێنرێن كه‌من‌و شتێك له بازبازێنه كۆنه‌كه زۆرترن. جارێكیان بۆ یه‌كه‌م ساڵ له مزگه‌وتێكدا ته‌راویح كرایه یانزه ڕكعات. مه‌ئموومه‌كان ساڵانی پێشتر ڕازی نه‌بوون به‌ڵام ئه‌و ساڵه ئاسایش چووه سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه كه‌س دوای ته‌راویح نه‌مێنێته‌وه ئیتر مه‌لاكه به ده‌رفه‌تی زانی‌و ته‌راویحه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه مه‌ئموومه‌كانیش كه پێشتر ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رز بوو قڕوقه‌پیان لێ‌كرد. ئه‌وه ته‌روایح یانزه‌یه كه‌چی مه‌لا هه‌ر خێرایه، چووم‌و چرپاندم به‌گوێیدا كه ئیتر كاتێتی خێرا نه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانم ته‌بع به‌سه‌ر مرۆڤدا زاڵه‌و ناتوانم به چرپه‌یه‌ك ئه‌و ته‌بعه بگۆڕم به‌وه‌ی ته‌نیشتی خۆمم وت: وابزانم قسه‌كه‌م ته‌نها ئه‌م دوو ڕكعاته بڕ ده‌كات. دوو ڕكعاته‌كه كران‌و هه‌ر وه‌ك پێشوو كران، ئینجا ئه‌وه‌ی ته‌نیشتم به‌پێكه‌نینه‌وه به‌گوێمدا چرپاندی: ئه‌م دوو ڕكعاته‌ش بڕی نه‌كرد.
له‌وه خراپتر پێچه‌وانه‌كه‌یه ئه‌ویش كاتێك مه‌لا ده‌یه‌وێت له‌و یانزه ڕكعاته، ڕاستتر له هه‌شت ڕكعاته جووته‌كان، جوزئێك قورئان بخوێنێَت، ئێتر بیری لێبكه‌نه‌وه مرۆڤ چیی لێ دێت كاتێك به‌پێوه ده‌وه‌ستێت تا له هه‌شت ڕكعاتدا جوزئێك بخوێنرێت. جارێكیان تووشی ئه‌وه بووم ئیتر له‌جیاتی گوێگرتن‌و بیركردنه‌وه له واتای ئایه‌ته‌كان جنێوم به خۆم ده‌دا‌و ده‌موت هه‌ر ئه‌وه‌نده له‌م دوو ڕكعاته ڕزگارم بێت به‌ته‌نیا نوێژ ده‌كه‌م.
به‌كورتی ئێمه خۆشمان نازانین چی ده‌كه‌ین، سه‌دان ساڵه سه‌رمه‌قولات ده‌ده‌ین‌و ده‌ڵێین خوایه لێمان قبووڵ بكه، هه‌شت ڕكعاتی كورت ده‌كه‌ین، هه‌شتی پشت شكێن ده‌كه‌ین.. ناشزانین چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ین، بۆچیش لامان سه‌یر بێت؟ خۆ ئێمه ته‌نانه‌ت نازانین له ڕیزدا ڕێك ڕابوه‌ستین.
مه‌به‌ستی نوێژ ده‌ستگیركردنی خێره به‌و مه‌رجه‌ی موخاله‌فه‌ی سوننه‌تی تێدا نه‌بێت، چاره‌سه‌ره‌كه‌ش زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر بیربكه‌ینه‌وه: ئێمه ده‌مانه‌وێت شه‌وی جوزئێك قورئان بخوێنین، كه‌واته هه‌ر بیستوسێكه باشتر، هه‌م ڕكعاتی زۆر‌و هه‌م جوزئه‌كه ده‌خوێنرێت، ئیتر كێ ده‌توانێت بیستوسێكه بكات‌و قازانجی كردووه‌و ئه‌وه‌ی ناتوانێت با یانزه بكات‌و زه‌ره‌ری نه‌كردووه، به‌ڵام كاتێك نوێژ بازبازێنه بێت كه‌س سوودمه‌ند نابێت، كاتێكیش یانزه بێت به قورئانی كه‌مه‌وه، قازانج كه‌متره، كاتێكیش یانزه‌و جوزێك قورئان بێت زۆر كه‌س یانزه‌كه‌شیان بۆ ناكرێت.
زه‌ره‌ری گه‌وره له شه‌وی قه‌دردایه كه زۆر موسڵمان به‌ته‌ماین. ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ڵێت هه‌ر ده‌بێت یانزه ڕكعات بكرێن بیر له‌وه ناكاته‌وه چه‌ند خێر له‌و خه‌ڵكه مه‌نع ده‌كات؟ به‌دڵنیاییه خه‌ڵك ناتوانن هه‌شت ڕكعات به‌پێوه بوه‌ستن تا مه‌لا جوزئێك قورئان بخوێنێت، كه‌واته ناچارن یان ئه‌و هه‌شته نه‌كه‌ن یان به‌ته‌نیا بیكه‌ن ئیتر با موفتییه‌كه دڵی ئاو بخواته‌وه. موفتیش نه‌ك ته‌نها نیمچه خوێنده‌وار نییه به‌ڵكو نیوه‌ی مێشكیشی ده‌خاته كار بۆیه ناپرسێت: ئه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ماڵه‌وه‌یه‌و ناتوانێت له مزگه‌وت نوێژ بكات‌و ته‌نها سووره‌تی كورت ده‌زانێت، ئایا ناچاری بكه‌م نوێژه‌كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واو بكات‌و شه‌وێكی دوورودرێژی چاوڕێكراو نوێژ نه‌كات؟
ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی داكۆكی له‌سه‌ر یانزه‌كه ده‌كات بڵێت قسه‌كه‌ت بۆچوونه‌و دین له‌سه‌ر بۆچوون ناكرێت به‌ڵكو له‌سه‌ر به‌ڵگه به‌ڵام با ئێمه‌ش داوای به‌ڵگه‌كه‌ی لێ بكه‌ین. بڕوا بكه‌ن زۆر له‌و كه‌سانه به‌ڵگه‌كه نازانن‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده یه‌كێك پێی وتوون كه پێغه‌مبه‌ر یانزه ڕكعاتی كردووه ئیتر به‌پێی چ فه‌رمووده‌یه‌ك‌و كێی گێڕاویه‌تییه‌وه‌و چۆن لێی تێده‌گه‌ن.. هیچ له‌وانه نازانن. ئه‌وانه‌ش كه كه‌مێك حاڵیان له‌وه باشتره ده‌زانن كه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی سه‌ره‌وه هه‌یه، به‌ڵام له‌وه به‌دوا لای ئه‌وان شایه‌نی ئه‌وه نییه باس بكرێت. بۆ نموونه شایه‌نی ئه‌وه نییه بزانرێت كه یانزه ڕكعاته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی شه‌وه‌كه‌ی ده‌برد چونكه قورئانی زۆری تێدا ده‌خوێند له‌كاتێك كابرای لای خۆمان ئه‌و یانزه‌یه زوو ته‌واو ده‌كات چونكه چه‌ند سووره‌تێكی كورتی له‌به‌ره. هه‌روه‌ها ئه‌و داكۆكیكه‌ره پرسیاری ئه‌وه ناكات كه ئایا به‌ڕاستی عائیشه ئاگای له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر هه‌بووه؟ پێغه‌مبه‌ر لای خێزانه‌كانی تریشی ده‌مایه‌وه‌و بۆی هه‌یه عائیشه ئاگای له‌وه‌و له حاڵه‌تی تر نه‌بووبێت وه‌ك چۆن له موناسه‌به‌ی تریشدا وتوویه‌تی هه‌ر كه‌سێك پێی وتن پێغه‌مبه‌رفڵانه شتی كردووه بڕوای پێمه‌كه‌ن له‌كاتێكدا له فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا كردوویه‌تی‌و ئه‌وه‌نده هه‌یه عائیشه ئاگای له‌وه نه‌بووه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی خۆی به شوێنكه‌وته‌ی سه‌له‌ف ده‌زانێت پێویسته ئه‌وه بزانێت كه له‌كاتی ئه‌واندا له یانزه ڕكعات زیاتر ده‌كران بێئه‌وه‌ی كه‌س ئینكاریی ده‌كه‌ن. هه‌ركه‌سێكیش، ئه‌گه‌ر خوێنده‌واریی هه‌بێت، ده‌توانێت ته‌ماشای كتێبه‌كانی فیقهـ بكات بۆ دڵنیا بوون له‌مه. بۆ نموونه (شه‌وكانی) له (نه‌یلولئه‌وتار، به‌رگی سێیه‌م)دا باسی مه‌زهه‌به جۆراوجۆره‌كانی زانایانی سه‌له‌ف‌و موسڵمانان ده‌كات كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه كورته‌یه‌كه: ئیمام مالك وتوویه‌تی كه لای ئه‌وان (واته له مه‌دینه) 39 ڕكعات ده‌كرێن‌و له مه‌ككه 23 هیچ به‌رته‌سكییه‌كیش له مه‌وزووعه‌دا نییه، ڕوایه‌تێكی تریش له مالك ئه‌وه‌یه 49 ڕكعاته‌و حافز ئیبنو حه‌جه‌ر له فه‌تحولباریدا ده‌ڵێت كه ئه‌مه ڕوایه‌ته مه‌شهووره‌كه‌یه. ترمزیش ده‌ڵێت: زۆرترین كه وتراوه 41 ڕكعاته، ڕوایه‌تێكیش هه‌یه كه له‌و كاته‌ی ئه‌بان كوڕی عوسمان‌و عومه‌ر كوڕی عه‌بدولعه‌زیز والیی مه‌دینه بوون 39 ڕكعات ده‌كران.. ئیتر له‌و به‌ینه‌دا ژماره‌ی تر هه‌ن كه هه‌موویان زۆرن، ئه‌وه‌ش به‌پاڵ فه‌رمووده‌كه‌ی عائیشه كه باسی یانزه ڕكعاته‌كه‌ی تێدایه. بۆیه ده‌بینین تا ئێستا له مه‌ككه‌و مه‌دینه‌دا له یانزه ڕكعات زۆرتر ده‌كرێن.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2010-08-30-009.html