ڕۆماننووسین‌و ئه‌زموونی ژیان
فازڵ قه‌ره‌داغی
دووشه‌ممه-26-ته‌ممووز(مانگی 7)-2010
لێره‌دا باسی ته‌نها دوو شتی پێویست بۆ ڕۆماننووس ده‌كه‌م كه دوو پێداویستیی گشتین؛ یه‌كه‌میان ئه‌زموونی ژیانه‌و دووه‌میان خوێندنه‌وه‌یه، كه ئه‌م دووه‌مه‌یان دیسان جۆرێكه له ئه‌زموون. هه‌ر یه‌كێكیش له‌م دوانه ڕێژه‌ی له سه‌ددا په‌نجای پرسیاری ((ڕۆماننووس پێویستی به چییه؟)) وه‌رده‌گرێت. پاش ئه‌و دوانه‌ش زۆری تر هه‌ن ڕۆماننووس پێویستی پێیان بێت.
ڕۆماننووس و موماره‌سه‌ی ژیان
بۆچوونێكی باوه كه نووسه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه ژماره‌یه‌ك ڕۆمان، هه‌روه‌ها چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ڕۆمان، بخوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بداته ڕۆماننووسین. بێگومان مرۆڤ ده‌توانێت هه‌ر ئه‌وه‌نده بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆمانێك بنووسێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له نووسین گرنگتره نووسینی سه‌ركه‌وتووه، نووسێنێك ته‌نها حیكایه‌ت گێڕانه‌وه یان ته‌نها وه‌سف و داڕشتن نه‌بێت، له‌وه‌ش گرنگتر؛ ڕۆمانێك زۆر بمێنێته‌وه‌و دره‌نگ له‌یاد بكرێت.
به بۆچوونی خۆم خوێندنه‌وه ته‌نها نیوه‌ی پاشخانی ڕۆماننووسه و نیوه‌كه‌ی تری بریتییه له ژیان‌و موماره‌سه‌ی ژیان. ڕۆمان باس له ژیان ده‌كات، ڕۆماننووسیش پێویستی به موماره‌سه‌ی ژیانه. ژیان ئه‌زموونه، نووسینیش به‌پشتبه‌ستن به ئه‌زموونێكی ناته‌واوه‌وه فه‌شه‌لێكی ته‌واوه.
نموونه‌یه‌كی زۆر ساده وه‌ربگرین له‌سه‌ر گرنگیی موماره‌سه‌ی ژیان بۆ ڕۆمان:
نووسه‌رێك ده‌یه‌وێت ڕۆمانێك له‌باره‌ی ژیانی گونده‌وه بنووسێت، یان به‌لای كه‌مه‌وه به‌شێكی ڕووداوه‌كان له لادێ‌دا بن. زانیارییه‌كی نوێ نییه، چونكه هه‌موو كه‌س ئه‌وه ده‌زانێت، كه پێویسته ئه‌و نووسه‌ره ماوه‌یه‌ك ژیان له لادێ‌دا به‌رێته‌سه‌ر، یان به‌لای كه‌مه‌وه شاره‌زای ژیانی ماددی و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیركردنه‌وه‌ی ناو گوند بێت، ئه‌گینا ڕۆمانه‌كه‌ی ده‌بێته گاڵته‌جاڕی بۆ خوێنه‌ران، به‌تایبه‌تی خوێنه‌رانی له‌و شاره‌زاتر.
شاره‌زابوون له ژیانی لادێ و له جۆری بیركردنه‌وه‌ی گوندنشینه‌كان ئه‌زموونێكه ته‌نانه‌ت بۆ جۆری تری نووسینیش به‌سووده، با زۆریش پێویست نه‌بێت، بۆیه لام جێگه‌ی قبووڵ نه‌بوو قسه‌ی ئه‌و نووسه‌ره تازه پێگه‌یشتووه كه بردنه‌سه‌ری شه‌وێك له لادێ وه‌ك مانه‌وه‌یه له دۆزه‌خ. مرۆڤێكی به‌م شێوه بیركردنه‌وه‌یه‌و به‌و ئه‌ندازه ئه‌زموونه شاره‌زای ته‌نها یه‌ك لای ژیانه ئه‌ویش ژیان له شاردا، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر شاره‌زا بێت چونكه نه‌بوونی حه‌زی مرۆڤ به ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زموونه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت به‌و شتانه‌ش كه حه‌زی لێیان نییه، وای لێده‌كات بخزێته ناو سووچێكی ژیانی ناو شار. ده‌توانین هه‌مان نموونه هه‌ڵگێڕینه‌وه‌و بڵێین گوندنشینێك خاوه‌نی ئه‌زموونێكی ناته‌واوه ئه‌گه‌ر له‌شاردا نه‌ژیابێت و ئه‌و شتانه‌ی نه‌كردبێت كه شارییه‌كان كردوویانه بۆیه هه‌رگیز ناتوانێت ببێته ڕۆماننووس، ئه‌گه‌ر ده‌ستیش بداته ڕۆماننووسین به‌رهه‌مێكی زۆر ساده‌مان پێشكه‌ش ده‌كات، ساده له فیكره‌و ساده له زمان.
موماره‌سه‌ی ژیان له‌و نموونه ساده‌یه ئاڵۆزتره. تۆ پێویستت به‌وه‌یه به حاڵه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونییه‌كاندا تێپه‌ڕیبی، یان به‌لای كه‌مه‌وه ئاگایه‌كی وردت هه‌بێت له حاڵه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونییه‌كانی كه‌سانی تر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له‌باره‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌وه بنووسی. ده‌شتوانین پێشبینی بكه‌ین ئه‌نجام چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر ته‌لارسازێك ڕۆمانی مۆبی دیك، یان كه‌سێكی خزاوی ناو كاری وه‌زیفه‌ی پشت مێزه‌وه ڕۆمانه‌كانی هێمینگوایی بنووسیایه. هه‌رچه‌نده ئه‌زموونی ژیانیش له (ژاوه‌ژاو و توندوتیژی)ی ولیه‌م فۆكنه‌ر به‌و زه‌قییه ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك ژیانی فۆكنه‌ر ده‌خوێنیته‌وه ده‌زانی كه كه‌سێك تری خاوه‌ن ژیانێكی جیاوازتر نه‌یده‌توانی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌و ڕۆمانه بنووسێت.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه نموونه‌ی كه‌من له‌سه‌ر كاری ژیانی نووسه‌ر له‌سه‌ر نووسینه‌كه‌ی، نووسه‌ریش پێویسته له‌و دیلییه بۆ ژیانه‌كه‌ی خۆی تێپه‌ڕێت به‌وه‌ی ئه‌زموونی خۆی له ژیاندا ده‌وڵه‌مه‌ند بكات‌و بزانێت خوێندنه‌وه‌ی زۆر تاكه ڕێگه نییه بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن. كه‌سانێكیش هه‌ن خوێندنه‌وه‌یان یه‌كجار زۆره به‌ڵام ژیان به هه‌ژاری ده‌به‌نه سه‌ر بۆیه ئه‌وانه ده‌توانن باسی سه‌دان ڕۆمانت بۆ بكه‌ن به‌ڵام كاتێك بیانه‌وێت خۆیان ڕۆمان بنووسن له هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌وه، هه‌نگاوی فیكره‌ی ڕۆمانه‌كه، ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بن.
ئه‌وه‌ی كه زیاتر باس ده‌كرێت كاریگه‌رییه، كاریگه‌ریی سه‌رده‌م‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و پاشخانی ڕۆشنبیری‌و ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌یی..تاد به‌سه‌ر نووسه‌ر، به‌ڵام ئه‌مانه بۆ خۆیان به‌شێكن له ((ژیان)). پێویسته نووسه‌ر پاش ئه‌و هه‌موو كاریگه‌رییه بزانێت چیی تر له ژیانی خۆیدا هه‌یه: چۆن ڕۆژ ده‌باته سه‌ر، چۆن كار ده‌كات، چۆن ته‌ماشای كاره‌كه‌ی ده‌كات، هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ كێدا ده‌كات، شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، كێشه‌كانی‌و چۆنێتیی تێپه‌ڕبوونیان، ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌ردانیان ده‌كات، ئه‌و گۆرانییانه‌ی حه‌ز ده‌كات گوێیان لێ بگرێت.. تاد. بۆیه ده‌بینی كه‌موكورتییه‌كی زۆر له نووسینه‌كاندا هه‌ن چونكه نووسه‌ر له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كدا ده‌ژی، ئه‌نجامێكی ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نها هه‌ژاریی نووسینه به‌ڵكو هه‌روه‌ها خۆدووباره‌كردنه‌وه‌یه یان نووسین به ته‌نها‌و ته‌نها یه‌ك شێوه. به‌شێكیش له‌و نووسه‌رانه لاوازیی خۆیان به شتی تر داده‌پۆشن وه‌ك په‌نا بردن بۆ ورووژاندن (جنس، حه‌رامه‌كانی سیاسه‌ت، ئاین..)، یان هانابردن بۆ داڕشتن‌و وه‌سف‌و جوانكاریی زمان. خوێنه‌ریش ئه‌گه‌ر وریا نه‌بێت وه‌ك نووسه‌ری سه‌ركه‌وتوو ته‌ماشایان ده‌كات، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك ڕاست بێت به‌ڵام له‌كۆتاییدا دواڕۆژ حوكمێكی تریان به‌سه‌ردا ده‌دات.
ڕۆمان ژیان ده‌خاته سه‌ر كاغه‌ز، ئه‌ویش نه‌ك ته‌نها له‌و ڕۆمانانه‌ی سه‌ر به قوتابخانه‌ی سروشتین، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌و جۆرانه‌ش كه كه‌م تا زۆر له‌و قوتابخانه‌یه‌وه دوورن. مرۆڤ ناتوانێت باسی ئه‌ده‌بی فانتازی، یان ئه‌ده‌بی خه‌یاڵی زانستی، یان هه‌ر شێوازێكی تر وه‌ك ئه‌ده‌بێكی دوور له ژیان باس بكات. ده‌توانین باسی ئه‌ده‌بێكی دوور له واقع بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و جیهانه‌ی كه ئه‌ده‌بی دوور له واقع دروستی ده‌كات دیسان باس له ژیان ده‌كات، هه‌موو یان زۆربه‌ی توخمه‌كانی ئه‌و ژیانه‌ش ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له ژیانی خۆمان وه‌رگیراون. وا دابنێ ڕۆمانێكی خه‌یاڵی زانستی باسی هه‌ساره‌یه‌ك ده‌كات زینده‌وه‌ران تێیاندا ڕووه‌كن، ده‌جووڵێن و هه‌ست ده‌كه‌ن و به شێوازی تایبه‌تی خۆیان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌به‌ستن. وێنه‌كه دووره له واقع به‌ڵام له‌كۆتاییدا هه‌موو ڕه‌فتار‌و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووه‌كانه له جیهانه‌كه‌ی خۆمانه‌وه وه‌رگیراون‌و به‌م جۆره یان به‌و جۆره ده‌ستكاری كراون. ئه‌وه ژیانی خۆمانه، ژیانی كه‌سانی تریشه هه‌روا، كه ده‌یكه‌ینه جه‌سته‌ی ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی له‌سه‌ر كاغه‌ز دروستیان ده‌كه‌ین. ئینجا بزانه ئه‌و وێنه‌یه‌ی نووسه‌ره‌كه بۆ ئه‌و ڕووه‌كانه‌و ڕه‌فتاره‌كانیان و هه‌سته‌كانیان ده‌یكێشێت چه‌ند هه‌ژار ده‌بێت ئه‌گه‌ر خۆی ژیانێكی هه‌ژار، هه‌ژار به‌واتای ڕۆحی و هه‌سته‌وه‌ری‌و فیكری، به‌رێته سه‌ر.
ڕۆماننووس چی بخوێنێته‌وه
خوێندنه‌وه جۆرێكی تره له ئه‌زموون. كتێب‌و بابه‌ت پوخته‌ی ئه‌زموونن و پێمان ده‌ڵێن: پێویسته ناكات له‌ناو یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌زموونه‌كاندا بژین چونكه ژیان هێنده كورته به‌شی هه‌موویان ناكات.
ڕۆماننووس ده‌توانێت پاشخانی ڕۆشنبیریی خۆی له ڕۆمانه‌كه‌یدا ته‌وزیف بكات. ئه‌و ته‌نانه‌ت سوود له بابه‌تی زانسته‌كانی كیمیا و فیزیا و ئه‌ستێره‌ناسیش.. تاد، وه‌ربگرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و سووده دێڕێكیش بێت له ڕۆمانه‌كه‌یدا بینووسێت، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش زۆرترن كه سووده‌كه له‌وه گه‌وره‌تره، ناشزانین نووسه‌ر كۆدی داڤینچی چۆن كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرد له ڕۆمانه‌كه‌ی تری‌دا (فریشته‌گه‌ل‌و شه‌یتانگه‌ل) سه‌باره‌ت به هه‌بوونی هۆكارێكی قه‌باره بچووكی زۆر وێرانكه‌ر له ڤاتیكان، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه بێ زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكه‌كه یان ژینگه ئه‌گه‌ر هیچی له‌باره‌ی (دژه مادده)ی نه‌زانیایه كه بابه‌تێكی فیزیایه.
مێژوو گه‌وره‌ترین سوود به ڕۆمان ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌ویش نه‌ك ته‌نها وه‌ك ناوه‌رۆك (ڕۆمانی مێژوویی) كه ئه‌مه به‌شێكی بچووكه له بواره‌كانی ڕۆمان، به‌ڵكو له‌وه زیاتر بۆ ته‌وزیف كردن له ڕۆمانێك كه باسی سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌كات. سوودی مێژوو، به مێژووی شارستانییه‌وه، هێما به نووسه‌ر ده‌به‌خشێت، فیكره‌ی ده‌داتێ، به‌كاری ده‌هێنێت وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك شتێكی نوێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكات، وه‌سف‌و ته‌عبیر به‌هێز ده‌كات...تاد.
بۆ مێژووش و بۆ غه‌یری مێژوو چه‌ند زانیارییه‌كان ورد‌و زۆر بن ئه‌وه‌نده‌ش ته‌وزیف كردنه‌كه به‌هێزتر ده‌بێت. بۆ نموونه كه‌سێك شتێكی ساده ده‌رباره‌ی داستانی گلگامش ده‌زانێت ده‌گاته شوێنێك باس له نه‌مری ده‌كرێت له‌سه‌ر زمانی پاڵه‌وانه‌كه‌ی، كه له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا ده‌ژی، ده‌ڵێت: ((منم گلگامش كه به‌دوای نه‌مریدا گه‌ڕام‌و نه‌مدۆزییه‌وه)). ئه‌م ڕسته‌یه ئاستێكی زۆر سه‌ره‌تایی مێژووه، خۆ ئه‌گه‌ر شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌بێت ده‌توانێت له‌ناو چه‌ندین توخم‌و كه‌سایه‌تی‌و هێما له‌و داستانه كاریگه‌رترینیان به‌كاربهێنێت بۆ هه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌مری‌و له‌جیاتی ڕسته ساده‌كه‌ی سه‌ره‌وه نووسه‌ره‌كه ده‌توانێت نه‌یاری پاڵه‌وانه‌كه به‌و ماره بشوبهێنێت كه ڕووه‌كی نه‌مریی له گلگامش فڕاند.
جگه له سوودی به‌گه‌ڕخستنه‌كه‌ش، زانیاریی ورد‌و ته‌واو نووسه‌ر له ڕه‌خنه دوورده‌خاته‌وه چونكه زۆر جار زانیاریی ساده ده‌بێته جێگه‌ی ڕه‌خنه‌و هه‌ندێ جار ده‌بێته مایه‌ی گاڵته‌جاڕی، به‌لای كه‌مه‌وه لای ڕه‌خنه‌گرێك زانیارییه‌كانی له‌وانه‌ی ڕۆماننووسه‌كه زیاترن.
گرنگیی زمان هێنده ئاشكرایه كه ڕه‌نگه بوترێت پێویست ناكات مرۆڤ زۆر له‌سه‌ری بڕوات، به‌ڵام ڕاسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ڵه‌ی زه‌ق له‌م بواره‌شدا ده‌كرێت كه پێویست ده‌كات قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت. به‌ده‌ریش له ڕێزمان‌و ڕێنووس، كه زۆر گرنگن، زمانی ئه‌ده‌بیی ڕۆماننووس پێویستی به مه‌شق پێكردنه، ئه‌ویش به خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نووسه‌ری جۆراوجۆر نه‌ك خۆبه‌ستنه‌وه به یه‌ك شێوازی نووسین. نووسه‌رێكی تازه پێگه‌یشتوو ئه‌گه‌ر یه‌ك شێوه داڕشتن بخوێنێته‌وه له‌كۆتاییدا ده‌بێته لاساییكه‌ره‌وه‌ی فڵان‌و فیسار به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی شێوازی جیاجیا نووسه‌ر ده‌خاته سه‌ر ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی شێوازی تایبه‌تیی خۆی. هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ش كه نووسه‌رانی نوێی كورد تێی كه‌وتوون پشتگوێخستنی ئه‌ده‌بی كلاسیكییه گوایه به‌سه‌رچووه له‌كاتێكدا ئه‌و ئه‌ده‌به گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له شێوازی جوانی نزیك له ڕۆحی كوردایه‌تی. ئه‌و ئه‌ده‌به ته‌نانه‌ت ڕۆحی كردۆته به‌ری وشه عه‌ره‌بییه‌كان كه به‌كارهێنانیان له نووسینی كه‌سانی سه‌رده‌می خۆمان به عه‌یب ده‌زانرێت. جگه له زمانی دایكیش شاره‌زایی له زمانی تر‌و خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌و زمانانه زه‌خیره‌یه‌كی تره بۆ ڕۆماننووس. زۆر جاریش ته‌عبیری نوێ‌و جوان له زمانی تر وه‌رده‌گیرێت. بێگومان باسی ئه‌و حاڵه‌تانه ناكه‌م كه ته‌عبیره‌كان له‌گه‌ڵ زمانی كوردیدا ناگونجێن. به‌پاڵ به‌هێزكردنی شێوازی ئه‌ده‌بیش زانینی زمانی تر بۆ كه‌س پێویست نه‌بێت بۆ نووسه‌ری كوردی پێویسته چونكه هه‌زاران به‌رهه‌می ناودار هه‌ن نه‌كراونه‌ته كوردی‌و ئه‌وانه‌ی ئێستا كراونه‌ته كوردی به‌سن بۆ به‌رهه‌مهێنانی نووسه‌رێكی هه‌ژار.
وه‌ك له‌پێشتردا وتم ئه‌و دوو پێداویستییه‌ی سه‌ره‌وه گشتین، ئه‌گینا ورده‌كاریی تر زۆرن‌و هه‌ندێك له‌و ورده‌كارییانه هێنده‌ی دوو پێداویستییه‌كه گرنگن، بۆ نموونه ئالووده‌بوون به‌و بابه‌ته‌ی نووسه‌ر ده‌یه‌وێت بیكاته بابه‌تی ڕۆمان، تۆ ناتوانی له‌سه‌ر بابه‌تێك بنووسی كه حه‌زت لێی نییه، یان ده‌توانی به‌ڵام بابه‌تێكی مردوو ده‌بێت. حه‌زكردنیش به بابه‌تی مه‌به‌ست یه‌كێكه له مه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كه، سه‌باره‌ت به ڕۆمانیش ئه‌و حه‌زه ئه‌گه‌ر بگاته ڕاده‌ی ئالووده بوون شاكار به‌رهه‌م ده‌هێنێت، بێگومان به‌و مه‌رجه‌ی خاڵه گرنگه‌كانی تر فه‌رامۆش نه‌كرێن.
شتی تر هه‌ن كه بۆ ده‌رفه‌تێكی داهاتوو جێیان ده‌هێڵم.
له پاشكۆی (سه‌روا)ی رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ ژماره 433 له 24/7/2010 بڵاوبۆته‌وه
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2010-07-26-007.html