ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌نگ به كێ بده‌ن
فازڵ قه‌ره‌داغی
چوارشه‌ممه-14-ته‌ممووز(مانگی 7)-2010
شتێكی زانراوه كه هه‌موو حزبێك پێویستی به نوێبوونه‌وه هه‌یه، زه‌ڕووره‌تی نوێبوونه‌وه‌ش بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان، كه سه‌رده‌می گۆڕانكاریی گه‌وره‌و خێرایه‌و به‌شێكی جیهان هه‌نگاوی گه‌وره گه‌وره به‌ره‌و پێش ده‌نێت‌و به‌شه زۆره‌كه‌ی تری به‌جێ ده‌مێنێت، ده‌گاته ڕاده‌ی بڕیار له‌سه‌ر دواڕۆژی حزب، هیچ مه‌نتقیشی تێدا نییه بیری ئه‌ندامانی خواره‌وه‌ی حزبه‌كان ته‌نها بۆ ئه‌ندامانی ته‌قلیدیی ناو سه‌ركردایه‌تی بچێت كه له‌وه ناچێت بتوانن له‌و ئاسته‌ی خۆیان زیاتر به‌ره‌و پێش بچن. هه‌ندێك له‌و سه‌ركردایه‌تییه ته‌قلیدییانه ده‌قیان به بیركردنه‌وه‌و شێوازه كارێكی دیاركراوه‌وه گرتووه‌و هیوای پێشكه‌وتنیان نییه. هه‌بوونی كه‌سانێكی شیاویش له ناو ژماره‌یه‌كی زۆرتری نه‌شیاو هیچ له وه‌زع ناگۆڕێت، یان كه‌م ده‌یگۆڕێت، كه‌میش بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه واته هیچ. ئه‌م عه‌یبه حزبییه‌ش تایبه‌ت نییه به‌م حزب یان به‌و حزب به‌ڵكو دیارده‌یه‌كی بڵاوه بۆیه پێویست ناكات، شه‌رمیشه، كه‌س گاڵته به كه‌س بكات یان موزایه‌ده‌ی به‌سه‌ره‌وه بكات، پێویستیش ناكات كه‌س ئه‌م نووسینه‌م بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی خۆی یان هی حزبه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت، چونكه عه‌یبیشه‌و كه‌م حیكمه‌تیشه.
من حه‌زم كرد به‌ر له كۆنگره‌و ده‌نگدان‌و له‌ناو چه‌ندین پێشنیاری پێویست ته‌نها دوو بۆچوون بۆ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشكه‌ش بكه‌م:
یه‌كه‌م: پێویسته سه‌ركردایه‌تیی نوێ له‌ڕووی جۆرییه‌وه بگۆڕێت، كه‌سانێكی لاو بێنه پێشه‌وه، به‌ڵام ئاگادار بین هه‌موو لاوێك گونجاو نییه، پێویسته ئه‌و كه‌سانه بن كه ده‌توانن عه‌قڵیه‌تی حزب نوێ بكه‌نه‌وه. له‌ناو پاڵێوراوانیش كه‌سانێك هه‌ن كه‌سانی ته‌قلیدین كه پێویسته كاری تریان پێ بسپێردرێت جگه له كاری بڕیاردان، ئه‌وانه ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بن، كاتیشی هاتووه به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه پێیان بوترێت خودا پاداشتتان بداته‌وه تا ئێره به‌سه. كه‌سانێكی چالاكیش هه‌ن، كه‌سانێكی ڕۆشنبیر هه‌ن، به‌تایبه‌تیش له ڕاگه‌یاندن‌و قوتابیان، كه هیوای ئه‌وه‌یان تێدایه كۆمه‌ڵ له‌و چه‌ند ساڵه‌ی داهاتوودا بگه‌یه‌ننه قۆناغێك‌و ئاستێكی تر. وه‌ك وتیشم هه‌موو لاوێك گونجاو نییه، هه‌روه‌ها هه‌موو ڕۆشنبیرێكیش گونجاو نییه چونكه ڕۆشنبیرمان بینیوه له بواری خۆیدا باشه به‌ڵام كه‌سێكی زیاتر نه‌زه‌رییه‌و ده‌توانێت ته‌نها ته‌رحی نه‌زه‌ری بدات.
با كۆنگره‌ی 2005 دووباره نه‌كه‌ینه‌وه. له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه ناوی پاڵێوراوانی سه‌ركردایه‌تیم بینی دڵخۆش نه‌بووم چونكه ته‌نها به‌شێكی ناوه‌كان جێگه‌ی ئومێد بوون كه سه‌ركردایه‌تی بكه‌ن به جه‌سته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌مدا گونجاو بێت، بۆیه به یه‌كێكم له پاڵێوراوان وت، كه كه‌سێكی ڕۆشنبیر‌و خاوه‌ن ئه‌زموون بوو له كاری حزبی، كه هه‌قه ئه‌م كۆنگره‌یه ناو بنێین ((كۆچ به‌ره‌و گوند)). ئه‌مه‌ش حاڵی هه‌موو حزبه‌كانی كوردستانه، نیازیانه كۆچ به‌ره‌و گوند بكه‌ن له‌كاتێكدا ده‌مێكه گوندنشینه‌كان به‌ره‌و شار هاتوون.
هیوادارم ئه‌م كۆنگره‌یه به‌رده‌وامبوونی ئه‌و كۆچه نه‌بێت‌و چاوی ئه‌ندامانی كۆنگره ته‌نها ناوه كۆنه‌كان نه‌بینێت، ده‌نگیش نه‌ده‌ن بۆ سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ له‌هه‌مان جۆر. بێگومان هه‌روه‌ها خۆشیان له هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر بپارێزن وه‌ك پێشخستنی ناوچه‌گه‌ری‌و خزمایه‌تی له‌سه‌ر حسابی لێهاتوویی چونكه ئه‌میان خیانه‌ته له ئه‌مانه‌ت‌و ئه‌وه به‌ئاسانی لای خودا تێناپه‌ڕێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگاشم له پاڵێوراوانی شوێنه‌كانی غه‌یری سلێمانی نییه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئیعتباری تر، ناتوانم ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی سنووری سلێمانی بڵێم كه به شیاویان ده‌زانم‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه ئه‌وانه كه‌سانی چالاكی ناو ڕاگه‌یاندن‌و قوتابیانن، هه‌ندێكیشیان له شوێنی تر كار ده‌كه‌ن. خۆم له كۆنفراسی سلێمانیدا ئاماده بووم‌و به‌بڕوای خۆم ده‌نگم بۆ ئه‌و كه‌سانه دا كه ئه‌و مواسه‌فاته‌یان تێدایه كه باسم كردن. (وه‌ڵامێكیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان نه‌كرد كه كشامه‌وه: له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك له خۆپاڵاوتن كشامه‌وه كه یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه ئازادیم پێ خۆشتره له به‌رپرسیارێتی).
هه‌روه‌ها به‌پێویستی ده‌زانم بۆ كۆنگره ده‌نگ به ئافره‌تیش بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری ئافره‌تان له سه‌ركردایه‌تی هه‌بێت تا كێشه‌كانیان بگه‌یینه سه‌ره‌وه.
دووه‌م: داواكارم له ئه‌ندامانی كۆنگره قبووڵی نه‌كه‌ن نه سه‌ركردایه‌تیی نوێ‌و نه مه‌كته‌بی سیاسیی نوێ‌و به‌هێچ پاساوێكه‌وه كه‌س بهێننه ناو سه‌ركردایه‌تی چونكه ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌نگ به‌و ژماره كه‌سانه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ببنه سه‌ركردایه‌تی‌و ده‌نگیان پێ ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رموو له كه‌سانی تر بكه‌ن. با شتێكی وا ئه‌گه‌ر كرا ببێته مافی ئه‌ندامانی كۆنگره، یان به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌نجوومه‌نێكی گه‌وره‌تر‌و فراوانتر له سه‌ركردایه‌تی، به‌ڵام نه‌كرێت باشتره‌و با ئه‌و كه‌سانه، با كه‌سایه‌تیی گه‌وره‌ش بن له ده‌ره‌وه‌ی حزب، چاوه‌ڕێی كۆنگره‌ی داهاتوو بن تا بزانرێت ئه‌ندامان ده‌نگیان پێ ده‌ده‌ن یان نا، ژیانی حزبایه‌تیش به ساڵ‌و دوو ساڵ كۆتایی پێ نایه‌ت. له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ش زۆر باشتره له كاڵكردنه‌وه‌ی بنه‌مای ده‌نگدان، ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی كه‌سایه‌تیی گه‌وره بن نه‌ك ته‌نها ناو. كه‌سایه‌تیی گه‌وره دێن‌و ده‌ڕۆن‌و ده‌مرن به‌ڵام مافی ده‌نگدان‌و هه‌ستی به‌رپرسیارێتی پێویسته بمێنن‌و زیندوو بن. یه‌ك ئیستیسناش بكرێت ئه‌ویش سه‌رخستنی به‌لای كه‌مه‌وه یه‌ك ئافره‌ت بۆ سه‌ركردایه‌تی، ئه‌گه‌ر هیچ ئافره‌تێك ده‌رنه‌چوو و با ئه‌و ئافره‌ته بێت كه زۆرترین ده‌نگی هێناوه.
ئه‌و ته‌فویزه‌ش كه به سه‌ركردایه‌تی یان مه‌كته‌بی سیاسی ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی سه‌ركردایه‌تی زیاد بكه‌ن جێگه‌ی مه‌ترسییه چونكه بۆی هه‌یه له دواڕۆژدا خراپ به‌كار بهێنرێت، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه كێشه دروست بكات ئه‌گه‌ر فه‌رموو له كه‌سانێك كرا كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامه‌وه جێگه‌ی قبووڵ نین. با ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش كه له‌پێش كۆنگره كرا دووباره نه‌بێته‌وه چونكه به‌پێی بڕیارێكی سه‌یره‌وه سێ یه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگره له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه، یان سه‌ركردایه‌تی.. فه‌رقی نییه، ده‌ستنیشان ده‌كرێت، له كۆنفراسی سلێمانیشدا قسه‌م كرد‌و وتم چ مه‌عنایه‌كی تێدایه مه‌كته‌بی سیاسی كه خۆی ماوه‌یه‌كی كه‌می تر به ڕه‌حمه‌تی ده‌نگدان ده‌كه‌وێت‌و له‌وانه‌یه ئه‌ندامه‌كانی ده‌رنه‌چن بڕیار بدات سێ یه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگره، واته سێ یه‌كی ئه‌وانه‌ی ده‌نگ بۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌ده‌ن، ده‌ستنیشان بكات. وتیشم گومانی خراپمان له نیه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی نییه به‌ڵام بۆی هه‌یه سبه‌ی ئه‌مه خراپ به‌كار بهێنرێت.
له‌ڕاستیشدا ئه‌و سێ یه‌كه خۆیان به قه‌رزاری مه‌كته‌بی سیاسی ده‌زانن بۆیه وه‌ك قه‌رزدانه‌وه ده‌نگ بۆ سه‌ركردایه‌تیی كۆن ده‌ده‌ن بێ گوێدانه لێهاتوویی (ده‌شڵێم ئه‌وه بكه‌ن دیسان خیانه‌ته له ئه‌مانه‌ت).. مافی هه‌موو كه‌سێكیشه بڵێت بۆنێكی ناخۆش له‌و بڕیاره ده‌كه‌م به‌ڵام با دیسان بڵێم گومانی خراپ نه‌كه‌ین.. به‌لای كه‌مه‌وه ته‌نها ئه‌مجاره (بۆچی؟ نازانم! ڕه‌نگه ناسینی شه‌خسیی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی بێت)، خۆ ئه‌گه‌ر ویستمان هه‌موو ده‌رگاكانی بۆنی ناخۆش دابخه‌ین‌و نه‌هێڵین كه‌س گومان بكات پێویسته ئه‌و سێ یه‌كه ده‌نگ نه‌ده‌ن‌و ته‌نها له موناقه‌شه‌ی شته‌كاندا به‌شدار بن، ئه‌گه‌ر خۆشیان داوای ئه‌وه بكه‌ن بۆ حزب باشتره‌و بۆ خۆیان سه‌روه‌رییه.
حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ش به ئه‌ندامانی كۆنگره‌و هه‌موو ئه‌ندامانی هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان بڵێم كه پێویسته هه‌ر خۆیان نه‌ریتی ده‌نگدان، به‌پێی موستحه‌قی نه‌ك به ته‌زكیه، بچه‌سپێنن‌و نه‌هێڵن كه‌س ئه‌و مافه‌یان كه‌م بكاته‌وه. دیكتاتۆریه‌ت‌و خۆسه‌پاندن‌و له‌وه به‌دوا زۆربوونی مه‌راییكه‌ر‌و خۆبه‌ره‌پێش‌و هاوڕێی جاده قیر له‌لایه‌ك‌و ئه‌ندامی عاجزبوو و هه‌ڵاتوو له‌لایه‌كی تر له‌و جۆره هه‌نگاوانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. كه‌واته جارێكی تر ئه‌گه‌ر گومانی خراپیشمان به كه‌س نه‌بێت مافی خۆمانه، به‌ڵكو ئه‌ركی خۆشمانه، رێگه به مه‌ترسییه‌كان نه‌ده‌ین ببنه واقع.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌م نووسی چونكه پێویسته له‌م كاته‌دا بنووسرێت به‌هیواشم بابه‌تی تر له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كار‌و پرۆژه‌ی ئیسلامی بنووسم. له‌گه‌ڵ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتنیان ده‌بێته مایه‌ی نوێبوونه‌وه‌و به‌ره‌وپێش چوون.
له ڕۆژنامه‌ی (ئاسۆ) ژماره 1262 له 14/7/2010، لاپه‌ڕه 11 بڵاوبۆته‌وه
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2010-07-14-006.html